بلاس خارت و صادقی زیبا کلام لەکوێدا لێک دەچن ؟
Thursday, 23/06/2022, 12:00
دەسەڵاتی کوردی یان سەرکردایەتی کوردی چی لەقسەکانی بلاس خارت و صادقی زیباکەلام حاڵی دەبن؟ هەریەک لە صادقی زیباکەلام و بلاسخارت ئاماژەیان بەشکستی دەسەڵاتی سیاسی کوردی دا و ئاما ژەیان بەوە کرد کە نوخبەی سیاسی کوردی نوخبەیەکی فاشیل و دۆڕاوەمایەی نوکتەو پێکەنینن ئەوەی لەباشور خۆی ناو ناوە نوخبەی سیاسی فاشیل ترین چینی کۆمەڵگەی کوردین ! بۆ؟ چونکە ئەوەتا بونەتە مەهزەلەو نوکتەی نێو دەوڵەتی وئیقلیمی هەر جارەی یەکێک دێت دەیانکاتە قەشمەری و پێیان پێدەکەنێت و واعیزەیان دادەدات ئەمانیش چونکە نەخوێندەواروساویلکەو هیچ لەبارانەبون عەبدی دینارو دۆلارن سمعان وایطاعەن گوێ دەگرن و هەر سەر لەقاندنیان بۆ ماوەتەوە صادقی زیباکلام زۆر بوێرانە وەڕاشکاوپێی گوتن ئێوەی قیادەی کوردی باشور هەرخەریکی دزی و دەغەڵی و تاڵانین تکایە بگەڕێنەوە بۆ جاشایەتیەکەی زەمانی ڕژێم چونکە ئێوەو سیاسەتو دەسەڵاتیان نەگوتوە گەر ئێوە جاش و بەکرێ گیراوی ئێران و تورکیەو عێراق بونایە هەردەبونە خاوەنی ئەم دزیو چەتەییە ئێوە هەردەم ڕێگرو دزو چەتەوخائین بون ئێوەوەک پیشەی هەمیشەیتان خەریک دزیو تاڵانی و ڕاو ڕوتن خەریک بیناوکۆنکرێت و گوندو ڤێلاو مەلهاو ئەوجۆرە شتانەن ئەمە بەرئەنجامی داهێنانی سەدساڵ خەباتە؟ لەولاشەوەجنین بلاسخارت پێی گوتن ئێوە هیچ نین بەرگەی میلیشیاکانی حشدو سوپای عێراق ناگرن گەر ئێمە لەپشتتان نەبین دەبنە مەهزەلەی دەستی داعیش و حشد ئێوەی سیاسیانی کورد داشی دامەی دەستی ئێمەن هەروەختێک بەرژەوەندیمان نەما لەتەک تاندا وەک کەفی سەر ئاو نامێنن دارتان بەسەر بەردتانەوە نامێنێت ئێوەی سیاسی هیچ نین جگەلە بوکەڵەو لیستۆکێکی دەستی ئێمە هیچ نین کەی بمانەوێت کۆتای بەیاریەکە دەهێنین جابۆیە حەق وایە دەسەڵاتی نەخوێندەواری خێڵەکی باشور لەو مسجە تێبگات خۆیان لێنەبێتەپاڵەوانی درۆزن ئێران وەتورکیاو عێڕاق کەی بیانەوێت ئەو قەوارەفاسیدە دزو جەردەیە لەناودەبەن برا عەرەبە کانمان دێنەوە بۆیە وتە کانی ئەو دو سیاسیە جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنن دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست