ده‌وڵه‌ته نوێیه‌کان و ... ئێمپێراتۆر...!
Thursday, 16/06/2022, 20:25
له سویدییه‌وه کراوەتە کوردی ...!
پاش به‌زینی ناپۆلیۆن، ساڵی 1815 زۆربه‌ی گه‌لانی ئاوروپی، که‌وتنه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی خۆکۆکردنه‌وه، به نیازی سه‌ربه‌خۆی نهوهوهیی و رزگاربوونیان له ژێر ده‌سه‌لآت و فه‌رمانره‌وایی بیانی‌دا. ئه‌و بزوتنه‌وه ئازادیخوازییه،به (Nationalizm) ناشونالیسم ناوزه‌دکرا. دروشمێکیان به‌رزکرده‌وه (یه‌ک گه‌ل ــ یه‌ک نه‌ته‌وه) (یه‌ک نه‌ته‌وه ـــ یه‌ک گه‌ل که خاوه‌نی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ن: زامان، ئاین، دیرۆک،خورهوشت کولتوری هاوبه‌ش.) رێبازی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی رووناکبیری به‌ده‌رکه‌وه‌ت. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه،له‌لایه‌ن چینه سه‌رده‌سته‌کانه‌وه،که گرنگیان به گه‌له‌کانیان و کولتور و دیرۆک ده‌دا،له‌سه‌رتادا به چیرۆک،رۆمان و هه‌ڵبه‌ست، نووسین،ستران چڕین،به زمانی گه‌له‌کانیان، ده‌ستیان پێ‌کرد، ئه‌و شێوه‌کاره گه‌لێک گه‌لکێش و مایه‌ی شانازی و چاولێکاری بوو.
له باکوور بزوتنه‌وه‌ی (Skandinavisem) (سکاندیناڤیسم)گه‌ره‌کیان بوو، ده‌یانخواست، که دانمارک، نه‌رویج و سوید له یه‌ک ده‌وڵه‌تدا کۆبکه‌نه‌وه.
له کۆتایی سه‌ده‌ی 18 ـدا،ئاوروپا تاکه کیشوه‌ری پیشه‌سازی جیهان بوو. کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کان بۆ دروستکردنی به‌رهه‌م،پێویستییان به‌که‌ره‌سه‌ی خاوی هه‌رزان بوو. له‌به‌ر ئه‌وه، به ناوچه و کیشوه‌ره‌کانی تری جیهاندا، راکه‌راک و پێشبڕکێان بوو، له‌هه‌مانکاتدا به دووای بازاڕدا بۆ ساخکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانیان ده‌گه‌ڕان. به‌م جۆره ئاوروپیه‌کان له رێگای توندوتیژی و کوشتوبڕه‌وه، به‌زۆری زۆردار ده‌سه‌لآتی خۆیان به‌سه‌ر جیهاندا سه‌پاند. تالآنی و بێویژدانی سه‌رمایه‌داره ئاوروپیه‌کان،رۆژدوایرۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتری ده‌کردن. به‌م جۆره تالآن و دزین و داگیرکردنی گه‌لان و ولآتان و خۆسه‌پاندنانه،ده‌گوترێت: ئیمپێرریالیزم (Imperializim). ئه‌مڕۆ که ولآتانی سێهه‌م ده‌یبینن و هه‌ن، بوونی ئه‌و ولآتانه، وه‌ک ولآتی سێهه‌م، گه‌واهیده‌ره بۆ ئه‌و داگیرکردن و تالآن و دزینه‌ی که کاتی خۆی ئاوروپییهکان ئەنجامیاندا. له سه‌ده‌ی 18 ـده‌وه بۆ چاره‌که سه‌ده‌ی 19 ـده به‌ریتانیا ده‌سته‌لآتی به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا کێشا و گه‌وره‌ترین ئیمپێریاتۆر بوو.
ناشونالیزم... Nationalism...!
گاریبالدی Garibaldi، ئیتالیا یه‌کده‌خات.
ئیتالیا له نێوان چه‌ند ولآتدا به‌شکرابوو. یه‌کخستنه‌وه‌ی ئیتالیا له باکووره‌وه له جه‌نگی نێوان ساردینیا (Sardinie) و نه‌مسا ده‌ستیپێکرد. پاش جه‌نگه‌که، ساڵی 1859 نه‌مسا ئه‌و ناوچانه‌ی به‌جێهێشت، که ئیتالی ره‌گه‌ز بوون. ساڵێک پاش ئه‌وه له ناوراستی ئیتالیادا، سه‌رهه‌ڵدان دژی فه‌رمانره‌واکانی ئه‌و ناوچانه سه‌ریهه‌ڵدا. له ئه‌نجامدا، ناوراستی ئیتالیا، له‌گه‌ڵ ساردینیا یه‌کیانگرت. هه‌ر هه‌مان ساڵ، خۆرهه‌لآتی ئیتالیا و دوورگه‌ی سیسیلێ (Sicilie) له لایه‌ن گه‌ڕۆک و شه‌ڕوان (گیوسێپ گاریبالدی) ئازادکرا. به‌مجۆره هه‌موو ئیتالیا له ده‌سه‌لآتدارانی بیانی پاکرایه‌وه. ساڵی 1861 پاشای ساردینیا (ڤیکتۆر ئه‌مانوێل) تاجی پاشایه‌تی کرده‌سه‌ر و بوو به پاشای یه‌که‌می ئیتالیا.
موزیک وه‌ک چه‌ک وه‌هایه...!
تاکو ئه‌و ده‌مه‌ی که نه‌مسا، ده‌سه‌لآتی به‌سه‌ر باکووری ئیتالیادا هه‌بوو. له میلانۆ (خانه‌ی ئوپێرا) رۆلێکی مه‌زنی وازیده‌کرد. ئاوازدانه‌ری به‌ناوده‌نگی ئوپێرا (گیوسێپ ڤێردی) (Giuseppe Verdi) ئه‌و تێکسته ئۆپێرایه‌ی که بۆ ئازادی و دژی داگیکردن نووسی بوو، ئیتالیاییهکانی خسته‌سه‌ر جۆشدانی خه‌بات. ئه‌و له تێکسته‌که‌یدا ئاماژه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ئیتالیا نه‌کردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیتالیاکان له‌وه ده‌گه‌یشتن. ئه‌و ئاوازه زۆر به خێرایی به هه‌موو ئیتالیادا بلآو بۆوه، کوره‌ی خه‌باتی جۆش‌دا. ئه‌م گۆرانییه دژی نه‌مسا وه‌ک چه‌ک له‌کاردا بوو. له‌سه‌ر دیواری خانووه‌کانی میلانۆ و شاره‌کانی تردا، گه‌ل، ئه‌م دروشمه یاساخهیان ده‌نووسی (VERDI) که پاشناوی ئاواز داهێنه‌ری ئۆپێرا و کورتکراوه‌ی (Vittorio Emanuel Re Di Italia) واتا (ڤیتۆریۆ ئێمانوئێل پاشای ئیتالیایه.) ئه‌م کارانه ده‌سه‌لآتدارانی نه‌مسایان نائارام کردبوو. به‌لآم ده‌سه‌لآتدارانی نه‌مسا هه‌رگیز نه‌یانتوانی، رێگا به‌گه‌ل بگرن، نه‌هێڵن ناوی ئاواز داهێنه‌ری خۆشه‌ویست و رێزداریان له‌سه‌ر دیواره‌کان نه‌نووسن، ده‌سه‌لآتدارانی نه‌مسا ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌کرا، گۆرانیی ئازادی که ببوه ویردی سه‌رزمانی گه‌ل، له‌سه‌ر لێوی گه‌ل بسڕنه‌وه.
بیسمارک (Bismarck) ئاڵمانیایی یه‌کخست...!
له نێوه‌راستی چه‌رخی 18 ـدا ئاڵمان له له کۆمه‌ڵێک ولآت و ده‌وڵه‌تۆکه، دروستببوون. هه‌ندێک له‌و ولآتانه گه‌ووره و هه‌ندێکی که‌شیان گچکه بوون، یان له ته‌نیا شارێک پێکهاتبوون، بۆ نمونه: (لوبێک).
گه‌وره‌ترین ولآته ئاڵمانی زمانه‌کان، (پرێیوسسێن و نه‌مسا ) بوو.
ساڵی 1862 (Otto von Bismarck) ـی خانه‌دان، بوو به سه‌ره‌ک شالیارانی ده‌وڵه‌تی (پرێیوسسێن). بیسمارک ده‌یویست له سایه‌ی دهسهلآتهکهیهوه، تاکو بۆیده‌کرێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تۆکانه‌ی ئا‌ڵمانیا کۆبکاته‌وه و یه‌کیانبخات و (پرێیوسسێن) بکاته یه‌که‌م زلهێز له ئاوروپادا. بۆ ئه‌مه‌ش له ساڵی1860 ـدا، یه‌کیه‌تیه‌کی نێوان هه‌رێمه‌کانی ئاڵمانیای دامه‌زراند. بیسمارک به خێرایی، به‌هێزترین هێزی جه‌نگی له ئاوروپا دامه‌زراند. یهکەمجار هێرشی سه‌ر دانمارکی کرد و خۆرهه‌لآتی (jylland)که خه‌ڵکه‌که‌ی ئاڵمانی بوون ئازادکرد. پاش ئه‌وه به‌سه‌ر هاوپه‌یمانه هاوفهرمانرهواکهیدا (نه‌مسا) که له هه‌مان یه‌کێتیدا بوون، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهانی. بیسمارک ده‌یویست ته‌نیا خۆی گه‌وره و ده‌سه‌لآتدار بێت.
جه‌نگی نێوان فه‌ڕه‌نگ و ئا‌ڵمانیا ساڵی 1870 ــ 1871.
هه‌موو ده‌وڵه‌تۆکه ئاڵمانیه‌کان،چوونه ناو یه‌کیه‌تیه‌که‌ی بیسمارکه‌وه. به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نگ ترس دایگرت. له هه‌ردوو ولآتهکهدا بازرگانانی جه‌نگ، ئاگری شه‌ڕیان خۆشده‌کرد. ساڵی 1870، ده‌وڵه‌تی فهرهنگ، بانگی شه‌ڕی دژی ئا‌ڵمانیا راگه‌یاند. به‌لآم سوپای ئاڵمان، ئاماده‌کار و پۆشته بوو،له هێرشێکیدا (قه‌یسه‌ری فهرهنگ ناپۆلێۆنی سێیه‌م)ـیان به‌دیلگرت. ئاڵمانه‌کان به‌ره‌و پاریس کشان و گه‌مارۆیاندا. پاش چوار مانگی سه‌خت و برسێتی و تۆپبارانکردن، له زستانی 1871 ـدا دانیشتوانی پاریس خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا. دهوڵهتیفه ره‌نگ جه‌نگه‌که‌ی دۆڕاند.فه‌ڕه‌نگییه‌کان پێویستبوو له‌سه‌ریان ناوچه سنووریه‌کان که دانیشتوانه‌کانی ئاڵمان بوون جێبهێڵن. هه‌روه‌ها ده‌بوو، زیانه‌کانی ئه‌و جه‌نگه ده‌وڵه‌تی فهرهنگ خه‌رمانه‌ی بکات و ببژێرێت.
ناپۆلێۆنی سێیه‌م که به‌رپرسیارێتی دۆراندنی ئه‌و جه‌نگه‌ی که‌وته ئه‌ستۆ،له سێپتێمبه‌ری1870 له ته‌ختی ده‌سه‌لآت لابرا.
پاش فەراهەمبوونی ئاشتی نێوان فهرهنگ و ئاڵمان، له به‌هاری ساڵی 1871 ـدا له پاریس سه‌رهه‌ڵدانێک چێبوو، کرێکاران له پێته‌خت ده‌سه‌لآتیان گرته‌ده‌ست،بانگی کۆمارێکی کرێکاریاندا. به‌ناوی (کۆمیونی پاریس) ئه‌مجاره شاری پاریس له‌لایه‌ن سوپای فهرهنگ خۆیه‌وه گه‌مارۆدرا. خه‌ڵکی پاریس له‌هه‌موو پێوستیه‌کی ژیان دابڕان، پاشان ئه‌وکۆماره و پێکهێنه‌ره‌کانی به‌ته‌واوی سه‌رکوتکران.
ته‌نیا یه‌ک ئاڵمان...!
لهژێرسهرکردایهتی بیسمارکدا، ساڵی 1871 بست وپێنج ده‌وڵه‌تی ئاڵمانی، (ئێمپێریاتۆری ئاڵمانیان) دامه‌زراند. ئه‌و ئێمپێریاتۆره، له ئاوروپادا گه‌وره‌ترین هێزو ده‌سه‌لآت بوو. بۆ سه‌رۆکی ئه‌م یه‌کیه‌تییه پاشای (پرێیوسسێن) (ڤیلبێلمی یه‌که‌م) به قه‌یسه‌ر هه‌ڵبژێردرا.
پاش جه‌نگی ئاڵمان و فهرهنگ، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان سوپاکه‌ی تازه و نوێژه‌نگ کرده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزێکی زه‌ریایی به‌هێزی دامه‌زراند. گومانی تێدانییه، ئه‌م هه‌وڵ و خۆ سازدانه‌ی ئاڵمان، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، که هه‌میشه خۆی به خوا و دهستهلاتداری ناو زهرایا ده‌زانی، خسته دڵه‌ڕاوکه‌وه. که‌لوپه‌لی سه‌ربازی،وه‌کو مه‌کینه و چه‌ک،که له‌لایه‌ن کارگه پیشه‌سازیه‌کانی ئاڵمانه‌وه دروستده‌کران،ره‌واجیان پێدرا و به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان دروستده‌کران، به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا مڵۆزمی پێشبڕکێی له بازاڕی جیهانیدا بۆ په‌یدا بوو.
رێفۆرمی سۆسیال...!
بیسمارکی کۆنخواز زوو له‌وه گه‌یشت، ئه‌و چینه‌ی ژێره‌وه، واتا کرێکارانی گارگه پیشه‌سازیه‌کان و بیروباوه‌ره سۆسیالیستیهکهیان،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه، ببێته مه‌ترسیه‌کی ترسناک. بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران ل هو مه‌ترسییه دورخاته‌وه و بێده‌نگ بکات،چاکسازیه‌کی سۆسیالیستی ئه‌نجامدا. ده‌وڵه‌ت یاسا و مافی بیمەی نه‌خۆشبوون، رووداوی دڵته‌زێن، ته‌مه‌نی پیری و په‌که‌وتنی بۆ مسۆگه‌رکردن. هیچ کام له بهرپرسیارانێک له ئاوروپادا هێنده‌ی بیسمارک،کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاوروپای نوێ دانه‌ده‌نا. بیسمارک توانی لە ئاڵمانیادا تا ساڵی 1890درێژه به ده‌سته‌لآتی خۆی پێبدات.
هه‌ندێک نموونه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناشونالیزمی و جه‌نگی رزگاریخوازی...!
ساڵی 1648 هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشتی (Westphlia)ـدا ولآتی هۆلاند پاش هه‌شتا ساڵ جه‌نگ و سه‌رهه‌ڵدان دژی ئیسپانیا، سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ستهێنا.
ولآتهیهکگرتووهکانی ئامریکا ساڵی 1776 ــ 1783 خۆیان له به‌ریتانیا رزگارکرد.
گرێکلاند (یۆنان) ساڵی 1820 جه‌نگی سه‌ربه‌خۆییان دژی تورکیا به‌رپاکرد. له‌سه‌ره‌تاوه تورکه‌کان هیچ رێگریه‌کیان نه‌بوو، یۆنانیەکان ده‌ستیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کرستیانه‌کانه‌وه ئاوهلآکرابوو، پاش ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته کرستیانانه هه‌ڵمه‌تێکی پشتیوانی و یارمه‌تیان بۆ گرێکلاند رێکخست،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرێکیه‌کان که یارمه‌تییه سه‌ربازیه‌کانیان له زلهێزه‌کانه‌وه پێگه‌یشت، توانیان ساڵی 1830 ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دامه‌زرێنن.
زۆربه‌ی ولآته کۆلۆنیزهکانی ئامریکای لاتین،له (باشووری ئامریکا و مێکسیکۆ) ساڵی 1810 ـــ 1820 سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، له ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیاله‌کانی ئسپانی و پرتوگال سه‌ند و راگه‌یاند.
سه‌رهه‌ڵدانی پۆڵۆنیه‌کان،دژی رووسه‌کان بهسهرنهکهوت،به پێچه‌وانه‌وه پاش ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه، چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و زۆری رووسه‌کان به‌سه‌ر پۆڵۆنیهکانهوه له‌جاران خراپتر بوو.
ساڵی 1839 ولآتی بهێلگیێن سه‌ربه‌خۆ بوو.
ساڵی 1867 هه‌نگارییه‌کان، قه‌یسه‌ری نه‌مسایان ناچارکرد، که ده‌وڵه‌تێکی نوێ. به‌ناوی (ئێمپێراتۆری نه‌مسا ــ هه‌نگاریا)وه دامه‌زرێنن. به‌لآم گه‌له‌کانی تری ناو ئه‌و ئێمپێراتۆره، بۆ نمونه: چیکه‌کان، سه‌ربه‌کان و کرواته‌کان فشاریان ده‌هێنا و ئازادی خۆیان ده‌خواست. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی (نه‌مسا ــ هه‌نگاریا) گهنەگاز و شتێکی شیاو نه‌بوو. ده‌وڵه‌تێک بوو له کۆمه‌ڵێک گه‌لی جودا پێکهاتبوو،که هیچ شتێک یه‌کی پێنهدهگرتنهوه،ته‌نیا ده‌ستدرێژی بۆسه‌ریه‌کتری و شه‌ڕوشۆر نه‌بێت.
کاتێک ئێمه ده‌که‌وینه دیرۆکی چه‌رخی 19ـده‌وه، ده‌بینین که زۆربه‌ی ئه‌و ناکۆکی و دژایه‌تیانه هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و چاره‌سه‌ریان نه‌کراوه. بۆ نمونه، ئه‌و گرفتانه، نه‌وه دووای نه‌وه، بۆته میرات و بۆماوه. ئه‌و ناکۆکی و بۆماوانه ره‌گی خۆیان هه‌یه و بۆ سه‌دان ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه. نیوه‌دوورگه‌ی باڵکان... که چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی جودای له‌خۆ گرتووه. هه‌ندێک جار به (گۆشه‌ی نائارامی ئاوروپا) ناوده‌برێت. سالآنێکی دوور‌و درێژ له نێوانی نه‌مسا و تورکیادا به‌شکرا بوو.
نه‌ته‌وه جوداکان ...!
له هه‌ندێک ده‌وڵه‌تاندا، کۆمه‌ڵێک ناشونی جوودا هه‌بوون. هه‌ندک له‌و ناشونانه گچکه و گه‌ره‌کیان بوو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دامهزرێندن.
له نه‌مسادا.. ئاڵمان، چیک، سلۆڤاکی، کرواتی، هه‌نگاری و به‌شێک له پۆلۆنی.
له.روسیای مه‌زندا، روسیای گچکه، ئۆکرانی، پۆپلۆنی، لێتوانی، ئێستلاندی، فینله‌ندی و به‌شێک له سویدی.
له ئێمپێراتۆری ئوسمانی (تورکیا)ـدا... تورک، سه‌ربی، رۆمانی، بولگار و به‌شێک له کورد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست