کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە خوێند کارەکەی بەردەم زانکۆی سلێمانی بەنمونە:

Tuesday, 14/06/2022, 22:09


ترۆر چەمکێکە ڕیشەیەکی دورو درێژی لەناو کەلتورو نەریتومێژووی مرۆ ڤایەتیدا هەیە و زۆر جار دەسەڵات داران و خەڵکی ڕەشۆکیش پەنای بۆ دەبەن یان ئەنجامی ئەدەن لایەنە مێژویەکەی ئەم چەمکە جێدەهێڵم بۆ خوێنەری بەڕێز کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەی لەکوێ یەکەم جار ڕویداوە تادوای .....
ئەوەنەی مەبەستمە لەسەر ئەم چەمکە قسەبکەم هەردو لایەنی فیزیکی و لایەنی کەسایەتیە بەواتایەکی تر لایەنی معنەوی ئەم چەمکەیەلەڕوە سیاسیەکەیەوە  . 
لەمێژوی ئەم سی ساڵەی دەسەڵاتی کوردیدا دەیان خەڵکی ڕۆ شنبیرو سیاسی و خەڵکی ئاسای بونەتە قوربانی زۆر جار قوربانیە کان بەرگی خا ئین و خۆ فرۆش و تیرۆریستیان بەبەردا کراوە بەڵام لە بنەڕەتدا پێچەوانەکەی ڕاستە قوربانیەکان لەبەرەی خەڵک بون و جەلادو شەلاتی و پیاو کوژو چەتەو تیرۆریستە کان لەبەرەی دەسەڵات بون .
لەماوەی ئەم سی ساڵەی دەسەڵاتی کوردیداو لەماوەی ٥۰ ساڵی شۆڕشی کوردیدا کەم نین ئەو قوربانیانەی کە ترۆر کراون هەم فیزیکی و هەم معنەوی لەژێر پاساوی هەڵبەستراوی خائین و خۆ فرۆش و دەیانو سەدان نازناوی بێ بنەمادا تازە ترین ترۆر کە کراوە ڕفاندنی ئەو کوڕەی زانکۆی سلێمانیە کە دوڕۆژ لەمەو بەر لەبەردەم زانکۆی سلێمانیدا وەک سەردەشت عوسمانو کاوەو دەیان ناوی تر ڕفێنراو تا ئیستەش بێسەرو شوێنە گەر بمانەوێت قسە لەسەر ترۆر بکەین لەڕوی فیزیکیو معنەوی یەوە ئەوا دەیان ناو هەن دەبێت ڕیزیان بکەین کە لەژێر چەپۆکی دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەکەی باشوردا ژیانیان لێسەندراوەتەوەو ترۆری فیزیکی و معنەوی کراون ئەمە جگە لەو کەسانەی کەترۆری معنەوی کراون لەڕێگەی سۆشیال مێدیاوە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە