کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتی شکست

Thursday, 09/06/2022, 22:39


دوای زیاتر لە سی ساڵ  
حوکمڕانی ئەم  ھەرێمە شکستی ھێناوە لە هەموو ڕویەکەوە
 پێویستە هەموویان دادگایی بکرێن لە دادگایی گەل
چونکە شەڕی ناوخۆ
تیرۆر، ڕفاندن، ئەشکەنجە،
 زیندانی نھێنی، بێ سەروشوێن کردن
دزی و تاڵانی داھاتی میللەت، برسیکردن، شەھیدکردنی خۆپیشاندەر،
 خۆ دەوڵەمەند کردنی خۆیان و نەوەکانیان !!
ئینجا مناڵی بەرپرسە نا بەرپرسەکان لە زانکۆ گرانبەهاکاندا خەریکی ئاهەنگی کۆتایی خوێندنەکەیانن بە پارەیی گشتی!!
 بەشێکیشیان لە دەورەن بۆ ئەوەیی ببن بە ئەفسەر چونکە کاتێک گەنجێکی داخ لە دڵ یاخود چالاکوان و ڕۆژنامەنووسێ  چەند دێڕێک دژیان بنوسێ لە ڕێگەیی ئەفسەرو دارو دەستەکەیی خۆیانەوە کۆمەڵێ دەروێش ئەنێرنە سەری و بۆ شوێنێکی نادیار ئەیڕفێنن
ئەمە ئەزمونی زیاتر لە سی ساڵ حکومڕانی دەسەڵاتی کوردیە !!
 زوڵم و ستەم کردنی ئەمانە بە شێوەیەکە نموونەیی نیە لە ناوچەکەدا
چونکە  ھەژار کردنی خەڵکی هەژار پیشەیی دەسەڵاتە مافیاکانە
بڵاوو کردنەوەیی  بێ کاریش بۆیە بەردەوامە لەبەر ئەوەیی لایی خۆیان ببن بە چەکدار !!
ئینجا لەتکردنی ھەرێم بۆ دوو ئیدارەیی، دانانی بازگە لە نێوان دوو ئیدارە، دوو ئاسایش و دوو پێشمەرگەو دوو پۆلیس و دوو ڕەنگ و دوو قسەو دوو دەسەڵاتی جیاواز،
دوو جۆر ڕاگەیاندنی جیاواز
 ھەرەس پێھێنانی ھەرێم لە پیشەسازی و کشتوكاڵیەوە بۆ بەتاڵەی بن دیوارو خانەنشینی نایاسایی! 
لەگەڵ ئەم سیما دیارەو قێزەونانەی ھەرێم دەسەڵاتداری (دزو مافیا حوکمڕانە)
 ئەوانەی ئێستا لە دەسەڵاتن گەر ھەرێم نەبوایە زۆریان دەبونەوە بەجاش چونکە پیشەیی ئەسڵی خۆیانە
دوای زیاتر لە 30 ساڵ خەڵک داوای موچە ئەکات نیە!
کارەبایی نیە
دامەزراندن نیە
سوتەمەنی نیە
کۆیی گشتی زەویە گرانبەهاکانی شاریان بۆ خۆیان و نەوەکانیان داگیر کرد !
زیندانەکانیان پڕ کرد لەوانەیی خاوەنی قسەیی خۆی و بۆچونی خۆیی بوو لە پاڵ ئەمەشدا هاتن خەریکی سیناریۆ داتاشین بوون بۆیان لە ڕێگەیی دادوەری حیزبیەوە!!
 ئینجا نرخی کۆیی گشتی شتوومەکیان گرانتر کرد بۆ ئەوەیی کۆمپانیاکانی خۆیان مایە مووچ نەبن! ڕۆژ بە ڕۆژیش گرانتر ئەبێ و بێ چارەسەریش ماوەتەوە
لەولاشەوە پەڕلەمانێکی بێ دەنگ و بێ ڕەنگ و بێ سەنگ بونی هەیەو تەنیا خەریکی ماکیاژ کردنی ئەو دەسەڵاتەیە
 داوای باش بوونیش لەمانە کوتینی ئاسنی ساردە
هەر کەسێکیش پێی وایە ئەمانە شیاویی ئەوەن حکومڕان بن جگە لەوەیی فێڵ لە خۆیی ئەکات بەڵکوو فێڵ لە چواردەورەکەشی ئەکات
ئەبێ بپرسم ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە بۆ دەرباز بوون لەم دەسەڵاتە خۆ سەپێنە خۆمان ڕزگار بکەین و لە ئەمانیشی تێک بدەین ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە