کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەرەفات كەرەم وتەبێژی بارزانی یا كۆشكی چاناكایایە

Tuesday, 07/06/2022, 21:38


لەنوێترین لێدوانیدا، عەرەفات كەرەم هێرش دەكات سەر پەرلەمان و دامەزراوە دەوڵەتیەكانی عێراق و توانبارین دەكات بەوەی كە پارە دەدەنە پەكەكە و بۆردوومانی توركیا دەكەن، بەبێ ئەوەی وشەیەك لەسەر دەستدرێژیەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری و سیادەی عێراق بكا یان بەوشەیەك باس لەدرۆستكردنی بەسەدان بنكە و بارەگای سیخۆری و ئیستخباراتی دەوڵەتی تورك لەسەر خاكی عێراق و شارەكانی هەرێمی باشوری كوردستان بكات.
عەرەفات كەرەم هەرچۆن پارتەكەی لەدژی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلی كورد و گەلانی عێراقە، بەخۆشی هەمان بۆچوون بەپشتڕاستكراوەیی دووپات دەكاتەوە و خۆی دەكات بەدەمڕاست و پارێزوانی بەرژەوەندیەكانی توركیا و دەوڵەتی فاشیستی تورك لەعێراقدا. ئەوەی عەرەفات كەرەم خۆی لێ دەدزێتەوە ئەوەیە، كە خۆی و پارتەكەی و سەرۆكەكەی دەیانەوێت بەهاوكاری دەوڵەتی داگیركەری توركی شۆڤێنی و هزری نەتەوەپەرەستی یەهودییەكان دەوڵەتی عێراق پارچە پارچە بكەن و ئەگەریش پێیان نەكرا، ئەوا بەهیچ شێوەیەك رێگە بە بەرقەراری ئاشتی و ئاسایش لەم وڵاتەدا نەدەن.
ئامانجی سەرەكی عەرەفات كەرەم و پارتەكەی و دەوڵەتی شۆڤێنی توركیش لەپلەی یەكەمدا ئەوەیە كەدەوڵەمەندی سەرخان و ژێرخانی ئەم وڵاتە بخەنە خزمەتی گۆرگە بۆرەكانی تورك و یەهودییە نەتەوەپەرەستەكانەوە؛ چونكە دەوڵەتی تورك لەمێژە بەشێكی زۆری خاكی عێراق بەمیساقی میللی خۆی دەزانێت و تەنانەت رایەدارانی پلەبەرزی ئێستاكە لەسەرئاستی دامەزراوەكانی سەرەوی دەوڵەتی توركیشەوە ئەمە ناشارانەوە و بەئاشكرا و بەدەنگێكی بڵند دەیڵێنەوە و هیچ باكیشیان بەكەس نییە. هەر بەپێ هزری یەهودیە نەتەوەپەرەستەكانیش وڵاتی عێراق بە بەشێك لەخاكی پیرۆزی نێوان دیجلە و فۆرات كە بەگوێرەی پەرتووكی پیرۆزیان باسی لێوە دەكات بەهی خۆیان دەزانن. ئەمەش ئەو تمۆحەیە كە عەرەفات كەرەم و پارتەكەی بەهزری یەهودیەتی نەتەوە پەرەست و دەوڵەتی شۆڤینی هیلتەری سەردەمەوە خۆیان لێ مەڵاس داوە.
ئەوەتا رۆژانە دامەزراوە باڵاكانی دەوڵەتی عێراق بەلێدوان و دەرخستنی بڕیارنامەوە دەیسلەمێنن كە پارتی"پەدەكە" لەهەرێمی كوردستان یاخی بووە و هیچ حیسابێك بۆ دامەزراوە شەرعیەكانی دەوڵەتی عێراق ناكات و تاك لایەنە لەدژی هەموو رێسا و یاسایەكی عێراق لەگەڵ داگیركەراندا دەست تێكەڵا بووە بۆ دژایەتی كردنی عێراق و گەلانی عێراقی. پەدەكە لەرۆژی دامەزراندنیەوە لەسەر بۆچوونێكی نەتەوەپەرەستی یەهودیی دامەزراوە بۆیەش یەهودیە ماوەی پێنجا ساڵە ئاوی دەدات و تا گەیاندۆیەتیە ئەمڕۆژە و ئێستاكەش دەیەوێت لەدژی بەرژەوەندی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین وەكو شێرپەنجەیەك بەكاری بهێنن. هەرچەندە لەدنیادا چەمكی نەتەوە پەرەستی كاڵ بووەتەوە، بەڵام دەیانەوێت بەهاندان و فۆتێكردنی نەتەوە پەرەستی گۆیا كوردایەتی لەرێگەی پەدەكەوە گەلانی ناوچەكە دەست بخەنە بیناقاقای یەكدیەوە. ئەمەش ئەو هزرەیە كە عەرەفات كەرەم و پارتەكەی و سەرۆكەكەی پێ گۆشكراون. 
عەرەفات بەبێ ئەوەی بزانێت چی دەڵێ، هەڕەشە لەپەرلەمانی عێراق دەكات كە نابێت لەدژی هەوڵە داگیركەریەكانی دەوڵەتی تورك بوەستنەوە، ئەگەر نا ئێمە وەكو پەدەكە زیاتر هاوكاری توركیا و دەوڵەتەكەی دەكەین بۆ زۆتر داگیركردن و تەداخۆلكردن لەكاروباری عێراق و ناسەقامگیری ئەم وڵاتەدا. جا باشترە عەرەفات خۆی نەكاتە دەمراست و پاراستنی بەرژەوەندیەكانی دەوڵەتی تورك لەعێراقدا. چونكە ئەم هەڵوێستانە زیاتر لەوەی لەدژی بەرژەوەندی دەوڵەتی عێراق بێت، لەدژی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلی كوردستان و كوردە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە