کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدکتۆر محەمەد خۆشناوی جەلال تاڵەبانیەوە بۆ عەلی باپیر

Tuesday, 07/06/2022, 21:27


زۆر جار کەباسی ژیانی فیرعەون و چەتەکانی باشوور دەکەی کەسانێک ڕاست دەبنەوە لێت ، دەڵێن هەندێک بابەت باسکردنی ژیانی تایبەتی کەسەکانە نابێت باس بکرێت .... پێموایە ئەمە بۆ کەسێک ڕاستە کەبەشێک نەبووبێت لەم دەسەڵاتە چەتەو مافیایەیی هەردوو بنەماڵەی جەلال و مەسعود و لەسەر حسابی میللەت نەبووبێت بەملیاردێرو هەزاران هەزار کەسی چارە ڕەش و میللەتێکی ماڵوێران نەکردبێت ، کۆنە وەزیرێکی دزی تەندروستی ئیدارەی پێشووی سلێمانی وەک حەمەخۆشناو گەر دەسەڵات و پشتیوانی جەلال تاڵەبانی و هێرۆی ژنی لەحزب و عومەر فەتاح لەحکومەت و مستەفای سەید قادر لەفەرماندەیی گشتی نەبوایە نەدەبوو بەو مافیایەیی لەسەر حسابی خەڵکی تێکۆشەری سنوری پارێزگای سلێمانی و دزینی پارەو بودجەی ئەم شارە نەدەبوو بەملیاردێر و فیرعەونی سەردەم ... کەئێستا تەنها لەناو شاری هەولێر خاوەنی چوار نەخۆشخانەی ئەهلیە کەتەنها بیناو ئامێری ناو ئەو نەخۆشخانانە مەزندە دەکرێت بەزیاتر لەملیارێک دۆلار  ، جگە لەسەدان باغ و ڤێلاو کۆشکی بازرگانی لەناوکورستان و وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی ، لەسایەیی ئەو هەموو دزی و غروری و دۆشینی گیڕفانی نەخۆش و خەڵکی کوردستانە کچە دکتۆرێکی منداڵکار دەهێنێ و دەیکات بەهاوسەری دووەمی خۆی ، کەتەنها جیاوازی نێوان تەمەنەکانیان بەسە بۆ هیچ و پوچی حەمەخۆشناو هەموو ئەوانەی وەک ئەون لەنمونەی عەلی باپیر و فەرەیدون عبدالقادرو سەعدی پیرەو فازڵ میرانی و باقی مافیاو چەتەکانی تری پارتی و یەکێتی .
ئەمه بەرهەمی ئەو چەتەگەریەیی جەلال و مەسعودە کەلەدوایی ڕاپەڕینەوە ئەمانەیان بۆ بەرهەم هێناوین .
بۆ زانیاری هەموو لایەک ئەم هاوسەرەی گەورە دز دکتۆر محەمەد خۆشناو ناوی دکتۆرە تارا ئەڕگوشیە ماڵی لەپیرمام و سەری ڕەشە لەکۆلیژی پزیشکی دددانی زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستایەو ناسراوە بە دکتۆرە تارا بارزانی خزمی نزیکی گەورە جەلاد و مافیا عیسمەت ئەڕگووشیە ... ئەم زەواجەی حەمەخۆشناو بۆ ئەوەیە لەسنووری هەولێر پارتی و دەزگای پاراستن کێشە بۆ پڕۆژەو کارە بازرگانیەکانی دروست نەکەن .
شایەنی باسە کوردستانپۆست چەندین ساڵ پێش ئێستا ماهیەتی حەمەخۆشناو و چەتەکانی تری  و پارتی و یەکێتی بۆ هەموولایەک ئاشکرا کردو و حەمەخۆشناو برادزەکانی و بنەماڵەکەی لەسلێمانی شار بەدەرکردن و ڕاوانەی هەولێری کردنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە