هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه؟
Sunday, 05/06/2022, 21:29
ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ باس له داهاتوو و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ به‌تایبه‌ت دوای لێدوانه‌كانی هه‌ر یه‌كه له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و باڵیۆزی ئه‌مریكا به‌وه‌ی هه‌رێم له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردن بێت، لێدوانه‌كان به‌و ئاقاره خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز نه‌بێ و ناوماڵی خۆی رێك نه‌خاته‌وه‌و نیازمه‌ندی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌بێت كه وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ به‌پێی ده‌ستوور سه‌ر به‌ناوه‌نده و پابه‌ند نه‌بوون به یاساورێساكان به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی تایبه‌ت به‌وزه وه به‌دیاریكراوی دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌بوزه‌بی و به‌شداریكردن له‌كۆڕبه‌ندی داڤۆس و چڕ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌ك هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دا، غازی سروشتی هه‌نارده بكات له‌كاتێكدا ناوه‌ند تا به‌م ئان و ساته ڕاده‌گات كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وته‌و كه‌چی وا غازیشی دێته سه‌رو ئه‌و سه‌ردانانه به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدای نیگه‌ران كرد.
به‌واتایه‌كی دیكه به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ندو لێك تێنه‌گه‌یشتن و له‌ولاوه بێمنه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و پرسه، دادگای فیدرالی عێراقی هێنایه سه‌ر خه‌ت كه دان به‌نایاسیبوونی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم بكات و وه‌زاره‌تی نه‌وت راسپێرێ تا پێداچوونه‌وه به‌و گرێبه‌ستانه بكات كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دونیا واژووی كردووه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی كه ناوبانگێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و به‌ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره، كۆمپانیای ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی خۆی له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم راگرت و تا ئێستا ناكۆكی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت به‌ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ی خستۆته به‌رده‌م به‌رپرسانی هه‌رێم كه وێرای به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه كه كراون، ئه‌وه ده‌بێ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم پێك بێت ئه‌وه‌ش دروست بوونی ئه‌و گومانانه‌یه كه له‌سه‌ر بڕی هه‌نارده‌كردن و دیارنه‌مانی داهاته‌كه‌ی هه‌یانه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وه یه‌ك له ئه‌گه‌ره‌كان ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیره نه‌وته‌كانی هه‌رێم ده‌بێت كه ئه‌گه‌ر كار بگاته ململانێ و پێكدادان و ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه ڕه‌نگه رای نێوده‌وله‌تی زیاتر پشتگیری له‌ناوه‌ند بكه‌ن و شه‌رعیه‌ت به‌هه‌ر جووله‌یه‌ك بده‌ن كه له‌و پێناوه‌دا حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوبنێ.
گومان له‌وه‌دا نیه‌و هه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه وه‌ك ده‌وترێ له‌ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ر پێكدادانێكدا حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی پێ دێ و هه‌وڵه‌كان ته‌نها ده‌ركردنی هه‌ژموونی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كان كه خۆیان سه‌رفسوونی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نها خه‌ته‌ریاته بۆ ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندن له فرۆشی نه‌وت نه‌ك خه‌ڵك، وه‌لێ به‌و هه‌ڵمه‌ته هیچ خه‌ته‌ریاتێك به‌سه‌ر ئه‌و كیانه دروست نابێت وه‌ك هه‌ندێ لایه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسی گه‌وره ته‌نها ئه‌و كاته‌یه دادگای فیدرالی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی هه‌رێم بدات دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌په‌رله‌ماندا كه هه‌رێمێك له‌عێراقدا به‌ناوی كوردستان بوونی نیه‌و خودی دادگاكه‌ش پاشكۆی فیدرالی له‌خۆی بڕنێ، به‌مه‌یش ئه‌و كاته زه‌نگه مه‌ترسیداره‌كه لێ ده‌درێ و ده‌بێ حزبه‌كان خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئاماده بكه‌ن له‌كاتێكدا نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌نه‌وتی هه‌رێم و دروستبوونی قه‌یرانی مووچه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵك به‌و داهاته زۆره‌ی له‌به‌ر ده‌سته‌و كه‌چی كێشه‌ی دارایی هه‌یه‌و یه‌كتر شكاندنه‌وه‌و تۆمه‌تباركردنی ئه‌و زۆن و ئه‌وزۆن بۆ قه‌یرانه‌كان، ئه‌وه ئه‌و په‌یامه‌یه به‌رپرسانی وڵاتان سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێ خۆتان چاك بكه‌ن و له‌خه‌می خه‌ڵكدابن وه‌ئه‌گینا له‌دروستبوونی هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و ئارامیه ده‌شێوێ كه هه‌موو دونیا چاویان له‌و هه‌رێمه بڕیوه‌و نایانه‌وێ ئارامی ئه‌م هه‌رێمه له‌ده‌ست بده‌ن. ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی لێ بخوێندرێته‌وه كه ئه‌گه‌ر حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌و خۆیان چاك نه‌كه‌ن، ئه‌وه وه‌كو ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بیر له ئه‌لته‌رناتیڤێكی تر بكه‌نه‌وه ئه‌ویش گۆڕینی ئه‌و ده‌موچاوانه‌یه به‌ده‌موچاوانێكی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست