پارتی و پەروەردەی مەلا مستەفا
Friday, 03/06/2022, 21:06
لەمێژووداهیچ کەسێک وەکو مەلا مستەفا جنێوفرۆش نەبووەو هەمیشە جنێوی ساردو سوکی لەسەر زوبان بووە دژ بە نەیارەکانی بەو پەری ناشرینی تۆمەتی ئەخلاقی بۆ هەڵدەبەستن ،دەگێڕنەوە کەسە نزیکەکانی مەلا مستەفا گوتویانە ؛ ئەزبەنی ئاوا نابێ لەبەرچاوی خەڵک وا جنێویان پێ بدەی ، لە وەڵامدا مەلا مستەفا دەلێ: ئەو رەشەخەڵکە لەگەڵ گاو گۆتاڵدا دەژین و چوزانن کە من جیاوازی فکری و ئایدۆلۆجیم هەیە ، بەڵام لەوە تێدەگەن کە بڵێم (حیزو بێ ئەخلاقن ) .!
پارتی بەم تەربیەتەی مەلا مستەفا ئاوێکی زۆر خراپی حیزبایەتی رشتوە ، مەسەلەن دوای چل ساڵ لە مردنی مەلا مستەفا لەسەر ئەو تەربیەتە کادری جنێوفرۆش و بوختانچی بە ستایل ومۆدێل و کواڵیتی نوێ بۆ شکاندنی نەیارە سیاسییەکانیان و شکاندنی شکۆو کەرامەتی خەڵکی کوردستان پەروەردە دەکەن .
جەلال تالەبانی لە کتێبی دیداری تەمەن دا لە چەند وێستگەی جیاوازدا لە بارەی مەلا مستەفاوە نوسیویەتی و دەڵێت؛ ئەو خەیاڵەی لای من هەبوو دەربارەی مەلا مستەفا کە کەسێکی خویندەوارو تێگەیشتوو شارەزاو ڕۆشنبیرە بەو شێوەیە نەبوو پێچەوانەکەی ڕاست بوو ، ئیترتێگەیشگم مەلا مستەفا ئەو پیاوە ڕۆشنبیرە نییە کە من شانازیم پێوە دەکرد.
ئێمە ئەگەر بەباشی شارەزای کەسایەتی مەلا مستەفاو مێژووی پارتی نەبین ناتوانین خوێندنەوە بۆ تەربیەتی مەلا مستەفاو ئەو پارتیەی ئیستا بکەین ، قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان لە مەهاباد لەبارەی مەلا مستەفاوە دەڵێت ؛ مەلا مستەفا سیخوڕی ئینگلیز بووە . هەڵبەت تێبینی سەرنجی پێشەوا قازی محەمەد لەو سەردەمەدا لەجێی خۆی بووەو دوای ئەم قسانەی پێشەوا قازی محەمەد ئیتر مەلا مستەفا بەرگری لە کۆمارەکە ناکات و قازی محەمەد جێدەهێڵێت ، خوالێخۆش بوو دکتۆر قاسملو لەبیرەوەرییەکانی خۆیدا نوسیویەتی و دەڵێت ؛ چەندین جار مەلا مستەفام بینیووەو دڵنیابوین لەوەی کە مەلا مستەفا کاری بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەکردو خزمەتی ئەو هێزە دەرەکیانەی دەکرد کە دژ بە بزاڤی کورد بوونە .
لە کتێبی “ The K.G.P. plays chess “ لە لایەن ئەفسەری هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت بەناوی “ Vladimir Popoff“ نوسراوە باس لە یاریەکانی دەزگای هەواڵگری ڕووسی لە ناوچەکەدا دەکات ، ساڵەکانی دوای ڕووخانی کۆماری مەهاباد و چوونی مەلا مستەفا بۆ یەکێتی سۆڤیەت بەشیکی تری کتیبەکەیە ، لەم کتێبەدا ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری بەناوی “ ناتالی پیترۆڤا “ باس لە پەیوەندی سۆزدای نێوان خۆی و مەلا مستەفا دەکات , بەدریژایی مێژوو مەلا مستەفا تەنیا كاری بۆ بنەماڵەكەی کردوە و كەسانی تێكۆشەر و ئازادیخوازی لەباشور و ڕۆژهەڵات دەربەدەر كردوە و نەیزانیوە خەباتی نەتەوەیی و سەربەخۆیی مانایان چیە؟..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست