تفەنگەکەت دانێ
Wednesday, 01/06/2022, 15:27
تەواوی ئاماژەکان ورووداوەکانی چەند مانگی رابوردووئەوەمان پێدەڵێ،لە باشووری کوردستان خەریکە ئاڵوگۆڕیی بنە ڕەتی وگرینگ روودەدا.واوێدەچی رایگشتی زلهێزەکان ودونیای پڕ لە چەکوچۆلی سەرمایەداری لە دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وەرەزبون.هۆی سەرەکی ئەو هەڵویستەیان دەگەڕێتەوە بۆژیاننامەی نیگریسیی ئەو دووبنەماڵەیە.بۆیە لە باشووری کوردستان بە دەگمەن خەڵک خاوەنی ئیرادەی سیاسیی خۆی بووە.دونیای دەرەوە دەسەڵاتی بۆ داتاشیوین ودونیای دەرەوەش بۆی رووخاندووین.بۆنموونە:
خانی لەپ زێڕێن بە دەستوری شای سەفەوی بووبە خاوەن هێز.چون ئیرادەی کۆمەڵگای لەسەر نەبوو هەر بۆخۆیان چەکیان کرد ولەناویان برد!
سمکۆی شکاک داوای کوردستانی گەورەی دەکرد،بەڵام بەتەنیامایەوە وفریوی رەزاشآی ئێڕان خوارد،لە نزیک شآری شنۆلە سەر ئەسپ دایانبەزاند وتڕۆریان کرد،هەر لەو شوێنە سەربازێکی خوێڕی سەری گۆشآوگۆش بڕێ ووێنەیەکیشی دەگەڵ کێشا!
شێخ مەحموود کرا بە پادشآی کوردستان ومەزن کرایەوە،بەڵام زلهێزەکان هەر بۆ خۆیان لە خشتەیان برد!
مەلامستەفای بارزانی سیخۆریی نەما نەیکا بۆمانەوەی خۆی،دیتمان بە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئاشبەتاڵیان پێ کردو چەکیان کرد!
قازی محەممەد، کۆماریان پێ راگەیاند بۆ ساتوسەودای خۆیان،زۆر زووپشتیان تێکرد و دەهەزار تفەنگی دایەوە بە شآی ئێڕان وبە خشکە ئاشبەتاڵیان پێكرد و لە ناویان برد،چون پشتی بە ئیرادەی سیاسیی گەلەکەی نەبەستبوو!
عەبدولڕەحمان قاسملووکاتێک بە فیتی جەلال تاڵەبانی دەستی بە وتووێژدەگەڵ کۆماری ئیسلامی کرد کە هیچی بە بەرەوە نەمابوووخەریک بوو بەتەنیا بمێنێتەوە.دیتمان چۆنیان لە ناو برد!
ئەوە بەشێکی کەمن لە رابوردووی حیزب وسەرکردەی حیزبیی.من نازانم ناوی بنێم مێژوو یان رووداو؟ ئەو شەش نموونەیەی سەروئەگەر وەشۆڕش دەچن ئەدی بۆ وا زوونوقمی رۆژگار بون ونەگەیشتنە ئامانج؟ئێستێش ماوەی سی ساڵەی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی خەریکە بەرەو نەمان دەچێ.رەنگە بن بڕ نەکرێن بەڵام لە تەختی دەسەڵات فڕیان دەدەنە خوارێ ومایە پووچ دەمێننەوە.ئەو ئاڵوگۆڕەش زۆر ناخایەنێ.
تفەنگەکەت دانێ
ئەی ئەو کەسەی کە خۆت بە پێشمەرگە وپێش ، مەرگی نیشتمان پێناسە کردوە،تۆ نازانی بوویە پێش مەرگی پاراستنی سەروەت وسامانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی؟هەستی خۆ بە پێشمەرگە زانینت لە جێگای خۆی،خۆ تۆ مرۆڤی.چاوت دەبینێ؟ مێشکت کار دەکا؟دەتوانی بیر بکەیەوە؟تا دوارۆژ درنگ نەبووە تفەگەکەت بەرە ودووژمن ڕاکێشە نەک بەرەو سنگی رۆلەی کورد وهاونیشتمانەکانی خۆت.
بنەرە ژیانی منداڵەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی،تۆش هەرئاوادەژی؟ سەددام دووژمنی راستەقینەی نەتەوەی کورد بووهەرچی کردبایەی بە مافی خۆی دەزانی.بەڵام ئەو دووبنەماڵەی خۆیان بە کوردو رزگاریدەری کورد بە ئیـمە ناساندووە.لە دوارۆژدا چاوت بە چآوی هاونیشتمانەکانی دەکەوێ،لە رووت دێ چاو لە چاویان بکەی؟تفەنگێکی ژەنگاویان داوەتە دەستی تۆوناوێکی بە رواڵەت زبلاحیان لێناوی،لە ژێڕ پەردەی ئەو ناوەدا ساڵهای رۆڵەی کورد بە کوشت دەدەن.
دونیای سەرمایەداری ئەەندە بێ رەحمە کە کاتێک هەڵەبچە وئەنفالیان بە سەر ئێمەدا هێنا،لە ئاستی ئەو تڕآژیدایە خۆیان کەڕو کوێر کرد!ئەو شەڕەی لە ئۆکڕآنیا بەردەوامە کوردستانیش دەگرێتەوە.وزە ونەفتی وڵاتەکەمان بە دەست ئەو دووبنەماڵەیە بۆتە مایەی بێ بەختی وهەژاری وسەرلێشێواوی بۆ کورد.
تا زوویە تفەنگەکەت دانێ وچیدی کۆیلە ئاسا کورد مەکوژە بۆ ئەو دەسەڵاتە،تادرنگ نەبووە تفەنگەکەت دانێ وبەرەی گەل هەڵبژێرە.چون تۆش کوڕە هەژاری.لە بیرتە لە شەڕی خۆتڕێنی ناوخۆیی تاقە یەک کەس،دووپاتی دەکەمەوە تاقە یەک کەس لە منداڵەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نەکوژران.ئەو تڕاژیدایە خەریکە دووپات دەبێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست