نوێ کۆلۆنیالیزم....چییه...؟
Sunday, 29/05/2022, 12:47
تێکرژان و نائارامی له مه‌ده‌گه‌شکه‌ر..!
له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی1972 دا نوچه، هه‌واڵ و رۆژنامه‌کان رایانگه‌یاند... له مه‌ده‌گه‌شکه‌ر، که‌یه‌کێکه له ولآته به‌کۆلۆنیکراوه‌کانی پێشوی کیشوه‌ری ئه‌فریکا، که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فارنساوه کۆلۆنیلیزهیه کرابوو، په‌شێویی و خۆنیشاندان، به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان سه‌رانسه‌ری ولآتی گرته‌وه.
به هه‌زاران هه‌زار له خوێنده‌وانی زانکۆ وخوێندنی بالآ، داوای گۆڕینی بنه‌ره‌تی له سستێمی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا ده‌که‌ن. لابردنی زمانی فه‌ره‌نسی له بواری په‌روه‌رده و زانست‌دا. واتا لابردن و گۆرینی سسته‌می خوێندنی ده‌سه‌لآتی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال. هه‌روه‌ها لابردنی ئه‌و مامۆستا فرانسیانهی که له فێرگه و زانکۆ و په‌یمانگاکاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌م خۆنیشاندان و داواکردنانه سات دوای سات، گه‌رم و بهگوڕتردهبوون. داواکاریه‌کانیش زۆرتردهبوون. یه‌کێک له داواکانی جه‌ماوه‌ر پوچه‌ڵکردنه‌وه و کۆتاییهێنان، به(پرۆتۆکۆل)ـی Protocol، ساڵی 1960 که له‌نێوانی مهدهکهشکهر و فرانسادا له ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی مهدهگهشکهردا مۆرکرابوو. لە سه‌رهه‌ڵدانێکی مه‌زنی سه‌رانسه‌ری و ههمهلایهنیو ههمهتوێژیدا،ئه‌م درووشمانه له‌سه‌ر (باندڕۆل) نووسران و به‌رزکرانه‌وه.....(پرۆتۆکۆلی به‌چۆکدادان)، (پرۆتۆکۆلی کۆیلایه‌تی).
له‌م سه‌رهه‌ڵدانه سهرانسهریهدا، جه‌ماوه‌ر له‌سه‌رئه‌وه رێکه‌وتن، که سه‌ره‌ککۆمار و رژێمی مهدهکهشکهر، ده‌بێت ده‌ست له‌کار بکشێننه‌وه. ئه‌م جۆره سه‌رهه‌ڵدان و خۆنیشاندانهنه،زۆر به‌ی ولآته کۆلۆنیالکراوهکانی ئه‌فریکای وه‌کو.... Dahomi,Overvolta, Senegal گرته‌وه.که له‌ژێر چه‌پۆکی کۆلۆنیالیزمی فه‌رانسیدا بوون.
با ولآتی سێنیگال به نوونه .. وه‌رگرین.
کشتکاره‌کان زۆریان لێکرابوو، (فستق) بچێنن.
له ساڵی1800 دا له سئنیگال کشتکاره‌کان زۆربه‌یان نه‌یانده‌زانی (فستق) چیه...! ته‌نانه‌ت به چاویش نهیانبیینی بوو، که ره‌نگ و شێوه‌ی (فستق) چۆنه..! پێشتر جوتکار و کشتکاره‌کان، به چاندنی مه‌ره‌زه و سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌وه که پێویستی خۆیان و له هه‌مانکاتیشدا کاری سه‌ره‌کیان بوو.
له ساڵی 1850 دا بازرگانه‌کان و کۆمپانیا فرانسیه‌کان، که‌وتنه بنکڵێشه‌ی کشتکاره سێنیگالیهکانهوه و له خشتهیانبردن. که ده‌بێت و پێویسته له‌سه‌ریان واز له چاندنی مه‌ره‌زه، دانه‌وێڵه و سه‌وزه بهێنن و ده‌ست به(فستق) چاندنبکهن.
چاندن و به‌رهه‌مهێنانی (فستق) له‌لایه‌ن کشتکارهکانی سێنیگاله‌وه، دهیکاری پێویستی ناوخۆی ولآتی فرانسا و کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کان پڕبکاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که فارانساییهکان له (فستق) رۆنی چێشت، که‌ره،سابوونیان دروستده‌کرد، هه‌روه‌ها (فستق) بۆ ناواخنی بابه‌تی هه‌ویر، کێک و شیرینی ...تد. به‌کارده‌هێنرا. به‌مجۆره ده‌سته ده‌سته کشکاره سێنیگالیهکان زۆریانلێکرا و ماڵیکران. له ئه‌نجامدا ده‌ستیان به(فستق) چاندنکرد. ئه‌م (فستق)ـه له‌لایه‌ن کۆمپانیه فرانسیهکانهوه به نرخێکی زۆر که‌م و هه‌رزان له کشتکاره‌کان دهکڕانهوه و ره‌وانه‌ی کارگه جۆربه‌جۆره‌کانی ولآتی فرانس ده‌کران. ئه‌و دراوه که‌مه‌ی که کشتکاره‌کان له فرۆشتنی (فسق) وه‌ریانده‌گرت، بژێوی ژۆژانهی بۆ مه‌یسه‌ر نه‌ده‌کردن. به‌کورتی ژیانێکی کۆیلهمهرگی مهمرهومهژیان به‌سه‌رده‌برد. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، کشتکاره‌کان ده‌بوو، هه‌ر به‌م دراوه که‌مه که‌ره‌سه‌ی کشتوکاڵ، واتا (فستق) چاندن و ئامێری کێلآن و پاسکیل بۆ هاتووچۆی کێڵگه‌کانیان بکڕن. ئه‌م که‌لوپه‌لانه‌ش، ته‌نیا له‌و بازاڕه ده‌ستده‌که‌وتن، که نێوده‌برا به (بازاری ئابووری ولآته پیشه‌سازیه‌کان). هه‌ر له‌م بازاڕه‌شدا خواردنی رۆژانه‌ی تێدا چنگ ده‌که‌وت.
به‌م شێوه‌یه کشتکاره‌کان ناچارکران،بۆ مه‌یسه‌رکردنی ژیان و کڕینی تۆ‌و، ئامێری (فستق) چاندن، (وام) وه‌رگرن. (قه‌رزکردن). به‌م جۆره ساڵ، دوای ساڵ، ئه‌م کشتکارانه کران به ژێر (وام) ـێکی زۆره‌وه.له ئه‌نجامدا کشتکاره‌کان ناچارکران،که زه‌ویه‌کانیان بفرۆشن، له‌لای خاوه‌ن زه‌ویوزاره گه‌وره‌کان ببنه وه‌رزێر.زۆربه‌شیان رووهوشارهکان،به‌هیوای دوزینهوهیکار،وه‌کوBoy خزمه‌تکاری خێزانه فرانسیه‌کان، یان وه‌کو شاگردی کۆگا و دووکانه گه‌وره‌کان کۆچرهویانکرد. که خاوه‌نی ئه‌م شوێنانه هه‌موویان فرانسی بوون.
سێنیگال و ئابووریه‌کی داته‌پیو و ساڵی 1960.
له ساڵی 1960 دا کاتێک سێنیگال سه‌ربه‌خۆ بوو، باری ئابووری سێنیگال به‌م شێوه‌یه بوو.
1 ـ له 10 خێزان 6 خێزان که‌وتبوونه ژێر وامێکی (قه‌رز)ـێکی زهبهنگهوه.
2ـ زۆربه‌ی رووبه‌ری باشترین زه‌وی و کێڵگه‌ی کشتوکاڵی ولآتی سێنیگال به‌هۆی چاندنی (فستق)ـه‌وه ببوونه نیوه بیابان. دابه‌زینی نرخی (فستق) له‌چاو ئه‌و نرخه‌ی که کشتکاره‌کان له 25 ساڵی رابردوودا له فرۆشتنی (فستق) به‌ده‌ستان ده‌که‌وت. ئێستا (فستق) به نرخێکی زۆر هه‌رزان له لایه‌ن بازرگان و کۆمپانیه فرانسیهکانهوه ده‌کڕێن.
له 22 % سه‌رجه‌می دانشتوانی سێنیگال له شاره‌کاندا ده‌ژیان، زۆربه‌ی ئه‌م دانیشتونانه له‌و کشتکارانه بوون که‌به‌ناچاری بۆناو شاره‌کان به‌هیوای کاردۆزینه‌وه کۆچیانکردبوو.ئه‌م دانیشتووه کۆچکردووانه زۆربه‌یان، بێکار بوون. له چوارده‌وری ده‌کا Daka ـی پێته‌خت له ناو کۆماج (کۆلێت)دا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد.
3 ـ کارگه پیشه‌سازیه‌کانی ولآتی سێنیگال زۆربه‌یان ده‌بووایه که‌ره‌سه‌ی خا و، که‌لوپه‌لی پیویست، له ده‌ره‌وه‌ی ولآت بهێنن. به‌شی زۆربه‌ی ئه‌م که‌لوپه‌ل و ئامێر و ئهشتومهکه پێویستانه سه‌رچاوه‌که‌ی ولآتی فرانس بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، له 10 کارگه 8 کارگه‌ی ولآتی سێنیگال خاوه‌نه‌کانیان فرانسی بوون.
به پشتبه‌ستن به ولآتی فرانسا... ساڵی 1960 چی روویدا...؟
ئایا سێنیگال که‌وته ره‌وشێکی باشتر و لهبارترهوه....؟
پشتبه‌ستن به ده‌وڵه‌تی فرانسا کۆتاییهات....؟
له وه‌لآمدا ...نا.
ئه (رامیاریه سه‌ربه‌خۆ) ـیه‌ی که سێنیگال به‌ده‌ستی هێنابوو، نه‌یتوانی (ئابووری سه‌ربه‌خۆ) له‌گه‌ڵ خۆیدا کێش بکات. به پێچه‌وانه‌وه، ولآتی سێنیگال رۆژ، دوایرۆژ پتر به ئابووری ده‌وڵه‌تی فرانساوه وابه‌سته و گرێدراوتر ده‌بوو. به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی پێش سه‌رخۆبووندا. هه‌رچی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی کشتوکاڵه، هه‌ر له تۆوه‌وه، بگره تا ئامێری کشتوکاڵ، کالآو پێویستی رۆژانه، له ده‌وڵه‌تی فرانساوه بۆ ناو بازاڕه‌کانی ولآتی سێنیگال کێشدهکرا. به‌م شێوه‌یه سێنیگال بازاڕێکی تێروته‌سه‌لی ده‌وڵه‌تی فرانسا بوو. ته‌نانه‌ت نرخی کڕین و فرۆشتنی کالآ و شتومه‌کی ناردنه ده‌ره‌وه و هێنانه ناوه‌وه‌ش، به‌ده‌ست خاوه‌نکارگه و کۆمپانیاکانی فارنساوه بوو.
سێنیگال کۆنه کۆلۆنی، کۆلۆنیالیزمی فرانسی له‌گه‌ڵ چه‌ند ولآتێکی ئافریکی تردا، که ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له ده‌وڵه‌تی فرانس وه‌رگرتبوو، ببوونه ئه‌ندامی (یانه‌ی کاری هاوبه‌شی فرانس فرانک) ئه‌م ولآته ئافریکاییانه له ئالی کڕین و فرۆشتنه‌وه، واتا ئابووریه‌وه به ولآتی فرانساوه وابه‌سته بوون. به‌م هۆیه‌شه‌وه له رێگای فرانساوه گرێدرابوون به بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپییه‌وه. (نه‌ک ئه‌ندامی ته‌واو). له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش،هیچ جۆره گومرگ و باجێک لهسهرهێنان و ناردنی که‌لوپه‌ل، له نێوانی سێنیگال و (ولآتانی بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپی) EG دا نه‌بوو، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ولآتی سێنیگال به‌زیان ده‌گه‌ڕایه‌وه.
4 ـ سێنیگال خاوه‌نی هیچ جۆره بانکێکی تایه‌به‌تی خۆی نه‌بوو. له‌گه‌ڵ شه‌ش ولآتی ئافریکایی تردا، هه‌موویان وابه‌سته‌ی فرانسا بوون، چوونه ناو (سه‌نترال بانکی خوارووی ئافریکا)ـو2/3 بریارده‌رو کاربه‌ده‌ستی ئه‌م بانکانه، فرانسی بوون. ده‌بووایه بۆ هه‌موو بریارێکی گرنگ ¾ ده‌نگ بریارده‌ر بێت. بێگومان بانک نه‌یده‌توانی بریارک بدات که دژی خواستی فرانسا بێت. یان به زیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی فرانس بکه‌وێت. خۆ ئه‌گه‌ر چی ئه‌و بریارانه‌ش که ده‌دران، له‌سه‌ر ولآتی سێنیگال و ولآته ئافریکاییهکانی تر له بوواری پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێش چووندا به زیان به‌سه‌ریاندا ده‌شکایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌م راستیانه‌شدا ده‌بوو ئه‌م ولآته وابه‌سته‌ییانه ملکه‌چی فه‌رمان و یاسای ولآتی فرانسابن.
5 ـ (ولآتانی بازاڕی هابه‌شی ئه‌وروپی) هه‌میشه چاوله‌دووی سامانی ئه‌م ولآته وابهستهگیانه بوون. ئه‌م ولآته ئه‌وروپیانه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ده‌گه‌یانده ناو بازاڕی ئه‌م ولآته ئافریکاییانهوه و بازاڕێکی گه‌رم و تهڕوپاراویان هه‌بوو. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت که ولآتی سێنیگال ده‌بێت و پێویسته له‌سه‌ری به چاندنی (فستق) به‌رده‌وامبێت.
بۆچی سێنیگال به‌و (دراوه وام)ـه، (دراوهقهرزه)، که له ده‌وڵه‌تی فرانس و ولآته ئه‌وروپیه‌کانی تر وه‌ریده‌گرت، کارگه‌ی پیشه‌سازی له‌ناو ولآتدا دانه‌ده‌مه‌زراند..؟
وه‌لآم: ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه و پلانانه بۆ ولآتی سێنیگال سانا نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی فرانسا، (دراوه وام)ـی به سێنیگال و ولآتانی تری ئا‌فریکای بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه نه‌ده‌دا، که کارگه‌ی پیشه‌سازی نیشتیمانی له ولآتهکانیاندا دامه‌زرێنن و ئه‌م ولآته ئافریکایانه بکه‌ونه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی پشتبه‌خۆبه‌ستن، له ئه‌نجامدا که‌لوپه‌ل و کالآی سێنیگالی له‌گه‌ڵ که‌لوپه‌ل و کالآی فرانسیدا بکه‌ونه کێبه‌رکێوه...! ئه‌وه به‌و واتایه دێت، که بازاڕی خۆماڵی پشت به که‌لوپه‌لی خۆماڵی ده‌به‌ستێت، که‌واتا رووه‌و (ئابووریه‌کی سه‌ربه‌خۆ) و دورکه‌وتنه‌وه له خۆبه‌ستنه‌وه و کلکایهتیکردن.
ده‌وڵه‌تی سێنیگال ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. ته‌نیا ده‌یتوانی (وام) بۆ هێزی ئێلێتریک، رێگاوبان، هێڵی ئاسن، به‌نده‌ر...تد. به‌کاربهێنێت. به‌لآم ئه‌م جۆره سه‌رمایه و پڕۆژانه سودێکی ئه‌وتۆ و به په‌له و دهستوبریان نه‌ده‌گه‌یانده سێنیگال. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م (وام)ـانه هێنده‌ی تر ولآتی سێنیگالیان ده‌خسته ره‌وشی نائارامی و دادۆشینهوه. له‌هه‌مان کاتدا (سو‌و)ـی ئه‌م (وام)ـانه رۆژ دوای رۆژ، ساڵ دوای ساڵ که‌ڵه‌که ده‌بوو. دانه‌وه‌ی ئه‌م (وام)ـانه له‌سه‌ر ولآتی سێنیگاڵ زۆر ده‌که‌وت. ئه‌م دادۆشینه، له‌سه‌ر خوێنوگۆشتی، رهشوڕوتی گه‌لی سێنیگال بوو.
نیشانه‌کانی نوێ کۆلۆنیالیزم...!
مه‌به‌ست له نوێ کۆلۆنیالیزم چییه....؟
به‌ڵێ مه‌به‌ست له نوێ کۆلۆنیالیزم ئه‌وه‌یه،که هێزێکی کۆلۆنیالیزم بریاری (سه‌ربه‌خۆی رامیاری) ده‌وڵه‌تێکی کۆلۆنیلیزهی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، به‌لآم له رووی (سه‌ربه‌خۆیی ئابووری)ـه‌وه به‌خۆیه‌وه گرێی ده‌دات و وابه‌سته‌ی ده‌کات. یان له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی پیشه‌سازی تردا ده‌ستبه‌سه‌ر شاده‌ماره ئابووریه‌کانی ئه‌و ولآته کۆنه کۆلۆنیهدا بگرن، له‌ئه‌نجامدا ده‌یکه‌ن به بازاڕی گه‌رم و بنکه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان. له هه‌مانکاتدا کێشکردن و به تالآنبردنی سامانی ئه‌و گه‌ل و ولآته.
تالآنکردنی ولآتی سێنیگال نمونهیهکیانه.
ناردنه ده‌روه Export یه‌کێکه له پایه گرنگه‌کانی ئابووری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
6ـ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سه‌ی خاو، خۆی له‌خۆیدا به واتای به‌شێکی هه‌ره زۆری داهاتی نه‌ته‌وه‌یی دێت. ناردنه‌ده‌ره‌وه به‌زۆری له ناردنی که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سه‌ی خاو پێکدێت.
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌ل بۆ ئه‌وروپای خۆرئاوا، باکووری ئه‌مریکا و ژاپۆن، هه‌روه‌ها هێنانی که‌لوپه‌ل. Import که‌لوپه‌لی پیشه‌سازی، خواده‌مه‌نی و بژێوی رۆژانه، بۆ بازاری ئه‌م ولآته ئافریکیانه،به‌زۆری هه‌ر له‌و ولآته سه‌رمایه‌دارانه‌وه ده‌هێنران. که له‌سه‌ره‌وه ناوریز کراون.
7ـ ئه‌و رێژه‌ی بڕه سه‌رمایه‌یه‌ی که له‌م ولآته کۆنه کۆلۆنیانهدا له گه.دایه، زۆربه‌ی زۆری سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا (پریڤات) Privat و مۆنۆپۆڵه بیانیه‌کانن. به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی کردرسهی خاو و پاکژکردن و جیاکردنه‌وه‌ی به‌کارده‌هێنرێن. ئه‌م که‌ره‌سه خاوانه له دوواجاردا بۆ ناو خودی ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره کۆلۆنیالیزمه‌کان ره‌وانه‌ده‌کرێن. بێگومان پاکردنوخاوێنکردنی کهرهسهخاوهکان، به هه‌موو پێویستیه‌که‌وه له‌ناو ولآته هه‌ژاره کۆلۆنیهکهدا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌به‌ر هه‌بوونی دهستیکاری زۆر هه‌رزان.
8ـ سه‌رجه‌می ئه‌و (دراوه وام) ـه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه به‌م ولآته وابه‌ستانه ده‌درێت، یان ئه‌و دراوه‌ی که به ناوی (یارمه‌تی....!)ـه‌وه له ولآتانی ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرن، له‌سه‌ر ئه‌م ولآته وابه‌سته و هه‌ژارانه پێویسته زۆربه‌ی زۆری ئه‌و یارمه‌تیانه بۆ دانه‌وه‌ی(وام)ـه کۆنه‌کانیان. واتا قهرزهکۆنهکان و ئه‌و (سو‌و) وه‌ی که چۆته‌سه‌ر قه‌رزه کۆنه‌کان بده‌نه‌وه.
9 ـ زۆربه‌ی ئه‌و بریارانه‌ی که بۆ ئابووری ولآت گرنگ و کاریگه‌رن، له‌لایه‌ن کۆمپانیا (پریڤات) و کۆمپانیا مۆنۆپۆله‌کان و بانکه‌کانه‌وه پوچ ده‌کرێنه‌وه. پسپۆڕه بیانییه‌کان له ناو خودی رژێمه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته وابهستانهدا، ده‌ستێکی بالآ و کاریگه‌ریان له دانانی پلان و نه‌خشه‌ی بوژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ولآتانه‌دا هه‌یه، چ له‌رووی رامیاری، ئابووری و پیشه‌سازیه‌وه، بۆ به‌رژه‌وندی ولآته کۆلۆنیالیزمه‌کان له کنه‌و چینهکردندان.
خۆماڵیکردن.....!
له‌م سالآنه‌ی دویدا، هه‌نێک له‌و ولآتانه، که کۆنه کۆلۆنی بوون. له هه‌وڵی ئه‌ودا بوون ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابووریه گرێدراوه‌ی که به ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیزمه پیشه‌سازیه‌کانه‌وه هه‌یان بوو، ببڕن. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره ویستیان، ئه‌و کۆمپانیا مۆنۆپۆلانهی که له ولآتهکانیاندا هه‌ن،واتا به (دهوڵهتکردن). خۆماڵیان بکه‌ن. نمونه‌ی ئه‌و ولآتانه. جه‌زایر، تانزانیا، زامبیا...تد. ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر 51% ی به‌شه کۆمپانیاکاندا گرت. په‌نا بۆ ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ری و خۆماڵیکردنه له‌و ولآتانه‌ی که ئاماژه‌مان بۆ کرد. ده‌کارێت له پێشه‌ڕۆژێکی دووردا به سوود بۆ ئه‌م ولآتانه بگه‌ڕێته‌وه. به‌لآم لێکۆڵینه‌وه‌کان و لێتوێژینهوهکان ئه‌و راستیه‌یان سه‌لماندووه، که ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رانه، هیچ دیارده‌یه‌کی به‌وه‌و پێشچوون و گۆڕانکاری خێرا، له ساڵه‌کانی یه‌که‌مدا ناهێنێته ئاراوه.
بابهشێوهیهکی گشتی خۆمالیکردن شیکه‌ینه‌وه...!
ئه‌گه‌ر بێت و ده‌وڵه‌ت، راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌م کۆمپانیانه‌دا نه‌گرێت و خۆماڵیکیان نه‌کات. له‌بری ئه‌وه کۆمپانیاکان بکڕێته‌وه، ئه‌وده‌م ده‌وڵه‌ت له ژێر ئه‌و باره‌دا جوڵه‌ی بۆ ناکرێت و ده‌که‌وێته تهنگاسیهوه. ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که نرخی کڕینه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیانه گه‌لێک گرانه. به‌و جۆره ده‌وڵه‌ت ده‌بێت خۆی بخاته ژێر باری (وام) ـکی زۆری ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌وه. ده‌بێت له ئاینده‌شدا به‌شێک له بوژه و سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا کڕراوهکان به‌کاربهێنن، بۆ دووباره دانه‌وه‌ی (وامی کڕین). واتا ئه‌و قه‌رزه‌ی که له کڕینی کۆمپانیاکاندا که‌وتۆته سه‌ر ده‌وڵه‌ت.
که‌واتا ده‌بێت به‌شێکی زۆر، له داهات و ده‌سکه‌وتی کۆمپانیاکان به به‌رده‌وامی کێشبکرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولآت و بیده‌ن به‌و خاوه‌ن کومۆانیاو و به‌رێوه‌به‌ره پێشوه‌کانی کۆمپانیه‌کانیان. بێگومان ئه‌م خاوه‌ن کۆمپانی و به‌ڕێوه‌به‌رانه، هه‌ر هه‌مان سه‌رانی ولآته کۆلۆنیالیزمهکی پێشون. پاش ئه‌م کڕینهوهیهش به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و پسپۆڕ و کارمه‌نده بیانیانه هه‌ر له‌و ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالکراوهدا ده‌مێننه‌وه، هه‌رچی کاره‌گرنگ و به‌رزه‌کانی ناو کۆمپانیهکانه، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌م سه‌ره بیانیانه‌وه هه‌ڵده سوڕێن. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ولآته خۆماڵیکارانه خاوه‌نی به‌شی سه‌ره‌کی کۆمپانیاکانن. به‌لآم هێشتا پۆسته گرنگه‌کان، له‌ژێر چاودێری کادێر و شاره‌زا و ئابووری‌زان و تهکنیکوانهکانی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیامدایه. تاکو ئێستاش هه‌ر ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزم خاوه‌ن ماڵه. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رامیاری پهتکهوزاڵبهی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزم. هۆیه‌کی تریش نه‌بوونی ئابووری‌زان و تهکنیکوانی بالآ و کادێری روناکبیری نیشتمانیه،له ناوخۆی ئه‌و ولآته خۆماڵیکارهدا.که‌واتا له‌م رووه‌وه که‌موکوڕیه‌کی زۆر دێته‌گۆڕێ. که به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م کادێره رووناکبیره نیشتیمانیانه مه‌رجێکی سه‌ره‌کی و ئاڵته‌رناتیڤی یه‌که‌من، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ولآته خۆماڵیکارانه بتوانن له‌سه‌ر پێیخۆیان بووه‌ستن و بریاری ئه‌و (پلانه به‌رهه‌م)ـه بده‌ن، که (ئابووری سه‌ربه‌خۆ) ده‌سته‌به‌رده‌کات. واتا (پلانی به‌رهه‌می نیشتیمانی.)
کولتوری نوێ کۆلۆنیالیزم...!
بێگومان به‌ته‌نیا ئابووری نییه،که پێشی به پێشکه‌وتنی ئه‌و ولآتانه کۆنیکراوانهوه وه‌گرتووه و وابه‌سته‌ی کردوون. و به‌هیچ کلۆجێک ناتوانن له ژێر چه‌پۆکی ئه‌و ولآته سه‌رمایه‌دار و پیشه‌سازیانه‌دا ده‌رچن و ئازادبن. ئه‌وی که ئاشکرایه هه‌موو ئه‌و بنکه و سازیهیانهی ئه‌و ولآته هه‌ژاره داگیرکراوانه له‌لایه‌ن هێزی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزمه‌وه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تی داگیرکا‌ر دروستکراون. بۆ نمونه: فێرگه‌کان و زانکۆکان له‌لایه‌ن هێزی کۆلۆنیاله‌وه دامه‌زراون. نه‌خشه‌و پیلانی خوێندن، واتا سستێمی خوێندن، له‌سه‌ر ئاستی کولتوری کۆلۆنیالیزمانه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیانه دارێژراون. له هه‌مان کاتیش‌دا به فه‌رمانی خۆشیان جێبه‌بێ و پراکتیزه ده‌کرێت. واتا له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌کانه‌وه، به‌پێی مه‌به‌ستی چاوچنۆکی خۆیان. بۆ نمونه زمانی فه‌رمی زمانی مامه‌ڵه و کاروباری ده‌وڵه‌ت، به‌هه‌موو سازی و دامه‌زراوه‌کانه‌وه، له فێرگه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه تا زانکۆکان و خوێندنی بالآ و توێژینه‌وه، راگه‌یاندن. Media ئه‌مانه گشتی به زمانی فرانسایین یان ئینگلیزین.
بێگومان زمانی هێزی کۆلۆنیال، له دادگاکان و دارشتنی زاگۆنهکان، ئاین، وێژه و هونه‌ردا. زمانی فه‌رمین. به‌کورتی له‌هه‌موو روویه‌که‌وه ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته ناو کولتور و دابونه‌رێتی ئه‌م ولآته داگیرکراونهوه. له باره‌ی کۆمهلآیهتیشهوه، ئه‌م گه‌له به کۆلۆنیکروانه زۆر زوو تامورهنگی کولتوری کۆلۆنیالیززمیان تیادا خۆشهکرا و به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا.
ئه‌و کهلوپهلو کالآیانهی که له ناو دووکان و کۆگاکان و شوێنه‌گشتیه‌کاندا ده‌فرۆشرێن، کهلوپهلو کالآگهلێکن، له ولآته سه‌رمایه‌دار و پیشه‌سازیه‌کانه‌وه هێنراون. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و که‌لوپه‌لانه مارکه‌ی ئه‌و کۆمۆانیا بیانیانه‌یان پێوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئهوزانیاری و تێکسته ریکلامانه‌ی که بۆ پروپاگانده له‌سه‌ر کارتۆن و پاکه‌تی که‌لوپه‌له‌کان بۆ ناساندنی ئه‌و کالآو که‌لوپه‌لانه نووسراون. به مه‌به‌ستی سه‌رنجراکێشانی کڕیار و په‌سنکردنی که‌لوپه‌له‌کان و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانیان. به‌لآم ئه‌وه‌ی که جێگای رامانه له 90 % ی ئه‌م نووسرا و و پڕوپاگانده و ریکلام و تێکستانه که‌له‌سه‌ر ئه‌و پاکه‌ت و کارتۆنانه نووسراون، له‌گه‌ڵ دابونه‌رێت و مێشکی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکیدا ده‌گونجێن و بۆ ئه‌وان نووسراون...! نه‌ک بۆ خه‌ڵکی ولآتێکی هه‌ژاری کۆلۆنیکراوی دادۆشراو.
له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه ده‌تونین ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ولآتانی پیشه‌سازی و کۆلۆنیال به (کولتوری نوێ کۆلۆنیالیزم) ناوبه‌رین یان پێناسه بکه‌ین. ئه‌م رامیاری (کولتوری نوێ کۆلۆنیالیزم)ـه کارێکی نه‌گه‌تیف ده‌کاته سه‌ر ره‌سه‌نێتی و کولتوری ئه‌م ولآت و گه‌له به کۆڵۆنیکراوانهی پێشوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ولآت و گه‌له بهکۆڵۆنیکراوانه، نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، نه به‌خواستی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م کولتور سهپاندنهدنهی نوێ کۆلۆنیایلزمدا بوون، به‌لآم وه‌کو روونمانکرده‌وه سستێمی خوێندن و زمانی هێزی کۆلۆنیال به‌زۆر کرایه زمانی فه‌رمی به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا سه‌پێنرا. بێگومان ده‌سه‌لآتی هێزی داگیکاری کۆلۆنیالیزم له‌سه‌ره‌تاوه توانی ئه‌مه به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا بسه‌پێنێت، لهههمانکاتادا، ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال ئاکار و نه‌رێتی ئه‌م گه‌لانه‌ی پیس و له گرێژه‌نه برد. هه‌روه‌ها دابونه‌رێت و ژیانی ئه‌م ولآته داگیرکراوانه له‌هه‌موو روویه‌که‌وه کۆلۆنیزهکران.ده‌وڵه‌تی داگیکار به‌مانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ده‌ستی به‌کاری نامرۆڤایانهکرد، که‌وته ناوناتۆره و پڕوپاگانده‌ی نابه‌جێ، بۆ بۆژۆکردن و له‌ناوبردنی کولتوری ئه‌م گه‌ل و ولآتانه و دزینی کولتوره‌که‌یان. هه‌روه‌ها خۆ دوره پهرێزگرتنی سپی پێسته‌کان، هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره داگیرکراوانه. به مه‌به‌ستی شکاندنی که‌سایه‌تی و بڕوا به‌خۆ نه‌بوون. و وایان نیشانده‌دان ده‌بێت شه‌رمبکه‌ن و که‌سایه‌تیان له ژێرسفرهوهیه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ مبه‌ستی له‌ناوبردنی دابونه‌رێت و کولتوری ئه‌م گه‌لانه بوو، سه‌پاندنی دابوبهرێت و (کولتوری نوێ کۆلۆنیالیزم) له جێگایان، به مه‌به‌ستی چاوترسانی گه‌لان و درێژه‌دان به مێژووی دادۆشین و دزین و تالآنکردن و چه‌وساندنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست