کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


فەزیحەكەی بریكاری وەزیری تەندروستی بۆ دێزەبەدەرخۆنەی تاوانی كوشتن

Monday, 23/05/2022, 17:54


شەماڵ حەمید

ئەم نوسینە روبەرووی وەزارەتی تەندروستی و رێكخراوەكانی ئافرەتان و دادگاش ئەكەمەوە. 
لەچەند رۆژی رابردودا د.رەهێڵ فەرەیدون وەكیل وەزیری تەندروستی بە لێكززێكی ئۆتۆمبێلی وەزارەتی تەندروستی بەهۆی تیژ ڕەوویەوە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو لە ڕێگای هەولێر- سلێمانی لەسەر جادەی سماقۆڵی و خۆی بەكەمی بریندار بووە بەڵام لە سەیارەی بەرامبەردا ئافرەتێك لەبەر سەختی برینەكەی گیانی لەدەست دا و پێنج كەس بریندارن و دووانیان ڕەوشی تەندروستیان زۆر خراپە.
بەرێوەبەرایەتی مروری كۆیە هەر زوو وێنەی ڕووداوەكە و برینداربوونی بریكاری تەندروستی و ژمارەی مردن و برینداربووەكانی ئاشكرا كرد.
فەزیحەكەی جەنابی وەكیل وەزیر لێرەوە دەست پێ دەكاتن، كاتێ زانرا بەهۆی موخالەفە و سەریعی لەڕادەبەدەری د.رەهێڵەوە كارەساتەكە قەوماوە و ژنێ گیانی لەدەست داوە، جا بهێنە بەرچاوت دایكت یا خوشك و ژنەكەت بەڕوداوی هاتوچۆ بمرێ و چەند كەسێكی خێزانەكەت بەسەختی بریندار ببن، تۆ بنێرنە نەخۆشخانە بێ دەرمان و بێ پزیشكەكانی وەزارەتی تەندروستی و ئەوەی تاوانەكەشی كردوە بریكاری وەزارتی تەندروستی بێ و خۆی برینەكەشی سوك بێ و بچێتە راقیترین نەخۆشخانەی كەرتی تایبەت! 
وەك قەشمەریەكیش بە ئەقڵی میللەت بۆ داپۆشینی ئەو تاوانە،  خێرا بەهۆی هەڕەشە و گوڕەشەوە ویستیان كارەساتەكە دێزە بەدەرخۆن بكەن و وتیان بریكاری وەزیر لە سەیارەكەدا نەبوە تەنها هاوژین و حیمایەكانی بوون.    
باشە حیمایە بۆچی لەگەڵ ژنی وەكیل وەزیردا بوون بە بێ وەكیل وەزیرەكە. حیمایە لەلایەن حكومەتی هەرێم لۆ مەسئولەكە دائەنرێ یا لۆ ژنەكەی. ئەی لێكززێكی ئاخیر مۆدیلی وەزارەتی تەندروستی لەم قەیرانەدا بۆ بەدەست ژنی وەكیل وەزیرەوەیە و بەخۆی نەبوە ئایا لە قانونی وەزارەتەكە مۆڵەت ئەدرێ بە وەزیر و وەكیل وەزیر، سەیارەی وەزارەت بدرێتە دەست ژنەكانیان بۆ هاتوچۆ بۆ دەرەوەی شارەكەیش؟  
ئەم نوسینە روبەرووی توندتیژی دژی ژنان و رێكخراوەكانی ئافرەتان و دادگاش ئەكەینەوە كە چۆن قبوڵیانە بریكار وەزیرێك تاوانی قەتڵ بخاتە ئەستۆی هاوژینەكەی؟
جا وەك خۆ جیاكردنەوەیش لە هاوڵاتیانی چارەڕەشی ئەم هەرێمە، بریكاری وەزیر و هاوژین و مناڵەكانی لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی هەولێر و دوایتر فاروقی پزیشكی كە بۆ دۆڵەمەند و خواپێداوانە، راوێژ و چاودیری پزیشكی كراون. وەكیل وەزیرێكی تەندروستی خۆی سیقە و متمانەی بەنەخۆشخانەكانی خۆی نەبێ ئیتر هاوڵاتی بێ چارە لە نەخۆشخانە بێ دەرمانەكانی تەندروستی دا چی بكەن؟
ئەمە یەکەم فەزیحەی ئەم بریكارەی تەندروستی نیەو دواهەمیش نابێت بەلام داواكارم لە خێزان و كەسوكاری قوربانیەكان راستی روداوەكە بەئازایەتیەوە بۆ خەڵك رون بكەنەوە و وەكیل وەزیری تەندروستی روبەرووی سزا بكەنەوە تا ببێتە عیبرەت بۆ هەموو مەسئولێكی دزو تاوانبار.
دەیان سایت نوسیویانە د.رەهێڵ لە رووداوەكەدا بووە تەنها سایتە درۆزنەكەی حیزبەكەی ئەڵێ لە رووداوەكەدا نەبوە تەنها ژن و حیمایەكانی بوون:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە