کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

جەوانمێر مارابی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100041381628594


کۆماری ئیسلامی و گەلانی ئێران لە خاڵی وەرچەرخان و چارەنووس سازدان

Tuesday, 17/05/2022, 23:00


قەیرانەکانی کۆمەڵگای ئێران کە زادەی دەسەڵاتی مافیاسالار و مافیای هەزار سەری رۆحانیەتە لە ئێران، گەیشتوونەتە لوتکە. قەیرانەکانی گەیشتۆتە ئاستێک کە تەنانەت رژیم دەستی بۆ نان سەر سفرەی خەڵک بردوە!!! کۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە خاڵێک کە چیتر ناتوانێ درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات و گەلانی ئێرانیش نایانەوێ چیتر ئەو شێوە لە ژیان تەحەمول بکەن. لە چەند ساڵی رابردوودا ئاستی ناڕەزایەتییەکان بەرفراوانتر، گشتگیرتر و رادیکاڵترن لە جاران و مەودای نێوان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە دە ساڵەوە (کۆی دانشگا تا ١٣٨٨) گەیشتۆتە ساڵێک دوجار و چەند جار. لە ئێستادا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە رژیم گەیشتۆتە لێواری تەقینەوە. دەستنیشان کردن رەئیسی بۆ سەرۆک کۆماری رژیم، سپاردنی هەموو ناوەندە سەرەکییەکانی بڕیاردان و بەڕێوە بردن بە سپای پاسداران و یەک دەست کردنەوەی هەرچی زیاتر دەسەڵات لە ئەساسدا بۆ خۆ ئامادە کردنە بۆ روبەڕوو بوونەوەی ئەو دۆخە کە رژیم چاوەڕوانی دەکرد دوای ئاسایی بوونەوەی رەوشی کۆرۆنا، بێتە ئاراوە. من پێم وایە رژیم مانەوەی خۆی 
١- لە ساز کردنی گێرشێوێنی لە ناوچەکە و بە کارهێنانەی دەستە و تاقمە تێرۆریستییەکانی هاوپەیمانی خۆی وەکوو کارتی فشار
٢- کەڵک وەرگرتن لە دۆخی شەڕی ئۆکراین (ناتۆ) و روسیە و کوشتنی کات بۆ ئەوە بتوانێ چەکی ناوکی بەرهەم بهێنێت، دەبینێت.
 لەوە ناچی خاڵی دووهەم بۆ رژیم مەیسەر بێت. بە دوو هۆکار، یەکەم وادیارە ئیسرائیل زانیاری تەواوی لە سەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆم رژیم هەیە و دەتوانێ بەربەستی بۆ دروست بکات. دووهەم، سەرەڕای ئەوە کە رژیمی ئێران خۆی لە بەرەی روسیەدا دەبینێت، بەڵام تا ئێرە دەردەکەوێت کە روسیە رژیمی ئێران بۆ ئامانجەکانی خۆی بەکار دەهێنێت و ئەویش نایهەوێ ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە