کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی هەندێکیان رازین بە دانانەوەی بەرهەم سالح ؟

Monday, 16/05/2022, 9:12


با لەم دوو ساڵەی دانانی بەرهەم ساڵح بروانین چی کردووە و ئەوجا بزانین بۆ هەندێک لایەن رازیە دووبارە دابنرێتە. سەرەتا دەکرێت بپرسین بۆچی ئەگەر پارتی کاندیدەکەی خۆی بکێشێتەوە، هەردوو لایەنی هەماهەنگی چوارچیوە و ێەدریەکانیش رازین بە دانانەوەی بەرهەم ساڵح بەڵام ئەگەر یەکێتی کاندیدەکەی خۆی بکێشێتەوە هەماهەنگی رازی نابیت بە کاندیدی پارتی ؟ 
هەمووان هەڵویٍستی عەقیدی و بیری پێکهاتەکانی عیراق بە سونە و شیعەوە دەناسین و لەگەڵیاندا ژیاوین و مامەڵەکردنیان لەگەلڕ پرسی کورد روون و دیارە، ئەگەر لە لاوازترین دۆخیشدا بن، بەڵێ بە ناچاری پەنات بۆ دەبەن تا ئەوکاتەی وەزعیان دەگۆرٍێت و لە لاوازی سیاسی و عەسکەری دەربازیان دەبێت. ئەمە وەکو کەلتور و بیرکردنەوەی ئەم گەلەی عیراقی لێهاتووە وهەمیشە بە باڵایی تەماشای ئەویتر دەکەن و دەنگیان بەرزە و بەرزە فرٍن، بۆیە لە هیچ شتێکدا  بریار لەسەر هیچ شتێک نادەن ئەگەر سودی تایبەتی خۆیانی تێدا نەبیننەوە . واتە دیموکراسی و مافی ئەویتر و ئازادی لای ئەمانە و بە تایبەتی ئەم لایەنانەی دوای روخانی دیکتاتۆریەت کە لەسەر بنەمای رەگەز و مەزهەب و ئاین بنیتنراون، هەمیشە بە چەواشە و کاری خودپەرستی و قسەی زل خۆڵ دەکەنە چاوی خاوەن حەقەکاندا .  مێژوو بە گشتی شایەتی ئەوەمان بۆ دەدات کە ئەم نەتەوە سەردەستە بە تایبەتی لە عیراقی کاتی ئارامی وجێگیری سیاسی هەمیشە هیچ لایەکی بەلای مافی ئەویتری خاوەن حەقی رەوادا نەکردۆتەوە، بۆیە ئەگەر پێویستی پێت بێت پەنا بۆ حەرام دەبات لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندیەکانی خۆیدا، بۆیە ئەمانە لەگەلڕ هەر مەسەلەیەکدا هاورابوون، ئەوا بزانە تەنها لە سودی خۆیاندایە یان لە زەرەری ئەویتریشدایە، واتا ئەگەر پێویستیشی بە تۆ بوو، ئەوا دەبێت بزانێت هەموو داوا و کارەکانی ئەو جێبەجێدەکەیت، ئەگەر ناحەقیش بێت، ئەگینا بوارنادات تۆ خاوەن دەسەڵات بیت و ئەو ئیشی بە تۆ بێت.
یۆیە، لەم دووساڵەی دانانی بەرهەم سالح وەکو سەرکۆمار، بۆیان روون بووە کە تاقە رەفتارێکیشی نەنواندووە نەک بریارێکی دابێت لە سودی ئەوان نەبێت، هەر بۆیە ئەوان یەکلایی بونەتەوە کە ئەمە ئەو کەسەیە بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە سەرجەم مەرام و ئامانجە رەگەزی و ئایینی و مەزهەبیەکانیان پێویستە .
لێرەوە بۆ هەموو لایەک روون دەبێتەوە، لە عیراقی دوای روخانی دکتاتۆرەکەی بەغدا و هاتنەئارای عورفی دانانی سێ دەسەڵاتە سەرەکیەکەی عێراق، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک وەزیران لە لایەن سێ پێکهاتەکەوە، ئەو دید و روانگەیە بە جوانی دەردەکەوێت و تا ئێستا لەسەر هیچ لەو پۆستانە کە حەقی لایەنەکانی دیکەیە رازینەبوون ئەگەر یەکلانەبنەوە لە جێبەجێکردنی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت ئەجینداکانیان مەیسەر دەبێت.  بە واتایەکی تر ئەو پۆستانە وەکو کارتۆنی بەکاردەهێنن، ئەویش بۆ خۆیان، ئەگەر سبەی بزانن هەر پۆستێک تەنها لە قازانجی خۆیان نابێت، بێ یەکودوو شەق لە عورفە سیاسیەکەش دەدەن و خۆیان پۆستەکە وەردەگرن و خواست و سیاسەتی خۆیان دەسەپێنن، بەڵام کە بزانن ئەو پۆستە لای یەکێکە کتومت کاری سیاسی ئەوان وەگ خۆی جێبەجێ دەکات و گوێ لە پێکهاتەکانی دیکە ناگرێت، ئەوان ئەگەر تەنها وەکو کارتۆنیش بێت کارەکانی پێ بەرێدەکەن و تەنانەت شەری مانەوەشی دەکەن. بۆیە، تەنها لەم سۆنگەیەوە هەندێک لە لایەنە عیراقیەکان بە سونە و شیعەوە بەرهەم ێاڵحیان پێ باشترە ، ئەگەر تۆ نیازی دانانی خەڵکێکی بلیمەتی لێهاتووشت لە سیاسەت و دابینکردنی بەرژەوەندی باڵای سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق هەبێت، بۆیە بەرهەم ساڵح خواستی سیفەت و بیرکردنەوە و عەقڵیەتی ئەوانە نەک لەبەر چاوی کاڵی کورد یان زانایی و دانایی ئەم کەسە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە