چۆن ئامریکا بوو بە دەوڵەت؟(به‌شی سێیه‌م و کۆتایی)
Monday, 09/05/2022, 19:53
چۆن ئامریکا بوو بە دەوڵەت…؟
ئامریکا له داگیرکراوه‌وه بۆ زلهێز…!
زێڕی ره‌ش…!
له‌ده‌سپێكی سه‌ده‌ی 19 ده‌دا، مه‌کینه هه‌ڵمه‌کان، یان ئه‌و مه‌کینانه‌ی که به خه‌ڵوزی به‌ردین کاریان ده‌کرد، تاکه سه‌رچاوه‌ی گرنگی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نه‌رژی و وزه بوون. به ده‌رکه‌وتنی مه‌کینه نوێیه‌کان و هێزی ئیلیتریک، کۆتایی به‌و جۆره مه‌کینانه هات. شاره‌گه‌وره‌کانی وه‌ک (بۆستین، چیکاگۆ و نیویۆرک) پڕکران له ئۆتۆمۆبیل و هێڵی ئاسنی ئێلێکتریکی (ئێلێتریک بانه)
نه‌وت.. زێڕی ره‌ش…!
یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه به‌ده‌ستهێنانی وه‌ک، ئێستگه‌ی درووست‌کردنی وزه‌ی ئێلێکتریک بوو، هێزی ئێلێکتریکی گه‌یه‌ندرایه هه‌موو کارگه‌کان و رووناکردنه‌وه‌ی شاره‌کان. له هه‌مانکاتدا هێزی ئێلێتریک هێڵی ئاسنیننەکانیان به‌گه‌ڕخستن. به‌نزین و نه‌وتی ره‌ش که له به‌رهه‌مه‌کانی پێترۆڵن، بۆ ئاژوتنی ئۆتۆمۆبێل و پاپۆڕه‌کان له پاشاندا بۆ فرۆکه‌ش به‌کارهێنرا.
له ساڵی 1859 یه‌که‌م بیری نه‌وت، له هه‌رێمی پینسلڤانیا لیدرا. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و نه‌وته ماده‌ی، Kerosene یان Paraffin -ی تێدایه، بۆ چرا داگیرسان به‌کار ده‌هێنرا. به‌لآم به‌نزین به‌کار نه‌ده‌هێنرا. کاتێکیش که ئۆتۆمۆبیل به به‌نزین خرایه کار، به‌کارهینانی به‌نزین ره‌واجی پێدرا. پاش ئه‌مه گه‌ران بۆ سه‌رچاوه‌ی نەوت و دووای دۆزینه‌وه‌ی کانی نه‌وت و هه‌ڵکه‌ندنی بیری نه‌وت روو له زۆری بوو.
ناوچه‌ی تێکساس له رووی بوونی نه‌وته‌وه دهوڵهمهندە و به سه‌دان بیری نه‌وتی تێدا لێدرا و هه‌ڵکه‌ندرا.
رۆڵی مه‌زن به دراوه‌وه..!
بۆ یه‌که‌مجار، به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه‌کانی ئامریکا، وه‌ک ئامێری رادیۆ، ساردێن (سه‌لاجه) بەفرێن (مجەمیدە) و بابه‌ته‌کانی پلاستیک دروستکرا، به شێوه‌یه‌کی خێرا و چڕ‌وپڕ گه‌یه‌ندرانه بازاڕه‌کانی دەرەوه‌ی جیهان. له‌گه‌ڵ رووداوی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیشدا، کۆمپانیای چه‌ک دروستکردنیش گوڕوتاوێکی دایه خۆی.
زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که دراوه‌کانیان به مه‌به‌ستی قانزاج له ناو سه‌رمایه‌ی کۆمپانیه‌کاندا بوو، رۆژ دوای رۆژ به‌شه بهشکۆکه کانیان (سهم) له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو. بۆ نمونه:(جوهن فاندیرسهن) خۆی خسته به‌ختی کۆمپانیای (فۆرد) ده‌وه، بایی 5000 دۆلار (بهشکۆکه) –ی کڕی. دووای چه‌ند ساڵێک ئه‌و بهشکۆکانه،نرخیان گه‌یشته 15 میلێۆن دۆلار...!
ساڵی 1920 زۆر له مرۆڤه ئامریکییه‌کان، وایان ده‌زانی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونیان شتێکی ئه‌بێت ببێته. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مـووچهخۆره ئاساییه‌کانیش، به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، هه‌موو دراوه‌کانیان ده‌خسته به‌ختی کۆمپانیاکانه‌وه و بهشکۆکهیان ده‌کڕی. خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ بهشکۆکهیان ده‌کڕی و به‌یانی به قازانجی باش ده‌یانفرۆشته‌وه.
سه‌رکۆماری ئامریکاHoover زۆر گه‌شبین بوو به پێشه‌ڕۆژ، به دڵنایاییهوه ده‌یگوت:" ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه، که هه‌ژاری بنبڕ بکرێت."
له ساڵی 1929 داروخانی بۆرسه. Fond
هیچ که‌س نه‌یده‌ویست هێڵه پێچ و چه‌ماوه‌کانی بورسه به‌ره‌وخوار و سه‌ره‌ولێژ ببێته‌وه. به‌لآم ئه‌وه رویدا، ئه‌م نه‌هامه‌تیه له جووتیار و کشتکارهکانهوه ده‌ستیپێکرد. کشتکاره‌کان به‌روبوومێکی زۆریان به‌رهه‌م ده‌هێنا، که بووه هۆی دارمانی نرخی به‌رهه‌مه‌کانیان. کاتێک که کشتکاره‌کان دراویان نه‌بوو، ئیتر له توانایاندا نه‌بوو ئه‌و به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه نوێیانه‌ی که ده‌که‌وته بازاڕه‌وه بکڕن.
موچه‌خۆره که‌م موچه‌کانیش، له توایاندا نه‌بوو، هه‌موو جۆره که‌لوپه‌لێک بکڕن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه‌ش به‌ختی خۆیان به سه‌رمایه‌ی کۆمپانیاکانه‌وه گرێدابوو، ئه‌م موچه‌خۆرانه‌ش ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی که هه‌یان بوو، بهشکۆکهیان پێکڕیبوو، زۆربه‌شیان بۆ کڕینی بهشکۆکه دراویان وام کردبوو، (قه‌رز) له‌به‌ر ئه‌وه که‌لوپه‌لی کۆمپانیاکان به‌سه‌ر یه‌کدا که‌ڵه‌که ببوون، کڕیاریان نه‌بوو، کۆمپانیاکان که‌نه‌فت و گه‌نجینه‌کانیان سیخناخبوون له که‌لوپه‌ل و کالآی هه‌ڵچنراو. به‌م جۆره کۆمپانیاکان هێز و بڕشتیان لهبهربڕاو زیانێکی مه‌زنیان لێکه‌وت. له هه‌مانکادا به شکۆکهکان بێ( بایی) بوون.
له ئۆکتۆبه‌ری 1929 دا New york fond که مه‌زنترین بنکه‌ی بۆرسه‌ی جیهانه، شپرزه‌یی و نائارامی تیایدا سه‌ریهه‌ڵدا. له ئه‌نجامدا به شێوه‌یه‌کی دراماتیکیانه نرخی بهشکۆکهکان شکا، له هه‌مانکاتدا که‌سیش نه‌یده‌وێرا بهشکۆکه بکڕێت. خه‌ڵکی وایان بیرده‌کرده‌وه که بۆچی خۆیان بخه‌نه به‌ختی سه‌رمایه‌ی ئه‌و کۆمپانیانه‌وه، که زیانێکی مه‌زنیان لێکه‌وتووه...!؟
له ئه‌نجامدا چه‌ندان بانک و کۆمپانیا مایه‌پوچبوون. زۆر له کرێکاران و موچه‌خۆران له کار ده‌رکران.
ئه‌و موچه‌خۆره که‌م موچانه‌ش، به نیازی ده‌وله‌مه‌ند بوون، بهشکۆکهیان کڕی بوو، هه‌موویان هه‌ژار و لات بوون. ئه‌وانه‌شی دراویان وام (قه‌رز) کردبوو قه‌رزه‌کانیان له‌سه‌ر مابوو، به‌مجۆره که‌سانێکی زۆر له تاو زیان و هه‌ژاری خۆیان کوشت.
کاتێک که ئامریکا نه‌خؤش بێت، هه‌موو جیهان نه‌خۆشه..!
له ساڵی 1933 دا ژماره‌ی ئه‌و کرێکار و موچه‌خۆرانه‌ی، له ئه‌نجامی مایه‌پووچی کۆمپانیاکان که له‌سه‌ر کار ده‌رکران، گه‌یشته 13 میلیۆن مرۆڤ. ئه‌م مرۆڤانه له تووانایاندا نه‌بوو هیچ جۆره که‌لوپه‌لێک بکڕن. جگه له‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که پێویست و گرنگ بوون. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش کۆمپانیا و کارگه پیشه‌سازیه‌کانیش به‌رهه‌میان که‌م بۆوه. نرخی که‌لوپه‌ل و کالاکانیش شکا. باری ئابوری داروخا و خه‌موو دڵته‌نگی هه‌موو لایه‌کی داگرته‌وه.
ئێستا ئامریکا یه‌کێکه له هه‌ره ولآته گرنگه‌کانی جیهان...
پیاوێک گوتی:" ئه‌گه‌ر ئامریکا ههلآمهتی بێت، ئه‌وا هه‌موو به‌شه‌کانی تری جیهان سییه‌کانیان ههویکردووه."
ئه‌و خه‌م و دڵته‌نگی و داروخانی ئابوورییه‌ی که به‌سه‌ر ئامریکا هات، هه‌موو جیهانی گرته‌وه. ئامریکا دانی قه‌رزی به ولآتانی ده‌ره‌وه که‌مکرده‌وه. له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و ولآته خۆشیان گیروگرفتی کارگه و کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کان ته‌نگی پێهه‌ڵچنی بوون، بازرگانی جیهانی روو له‌سه‌ره‌و لێژ بوو. سه‌رجه‌می بێ‌کاری له ولآتانی پیشه‌سازیدا گه‌یشته 40 میلیۆن بێکار.
The New Deal
" ئێمه راستبووین..! ئه‌و سیستێمه سه‌رمایه‌داره خۆی خۆی له نێو ده‌بات. جیهانی کۆمۆنیست به‌سه‌ر ده‌که‌وێت. له هه‌مانکاتدا باری ئابووری یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت به‌خیرایی په‌ره‌ی سه‌ند."
باری ئابووری داروخاو و دڵته‌نگی، پاش جه‌نگی ناوخۆیی له میژووی ئامریکادا، ناخۆشترین کاره‌سات بوو.
ساڵی 1932 Franklin D Roosevelt به سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێردرا، رژیمی واشنگتۆن رووبه‌رووی گله‌وگازنده ببۆوە.
The New Dealئه‌و پرۆگرامه ئابووریه، پاش چه‌ند ساڵ دووای ریفۆرمیRoosefellt ئه‌و ئابووریه داروخاوه، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهانی و باری ئابووری گوڕوتاوی به‌خۆیدا.
له‌و پلانه ئابووریه‌دا هاتبوو، که ده‌بێت ده‌وڵه‌ت یاسایه‌کی کاتی سنوردار بۆ موچه، نرخی کالآ و شتوموک دیاری بکات. له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و مرۆڤانه، له‌سه‌ر موچه‌ی ده‌وڵه‌ت کاری کاتیان بۆ مه‌یسه‌ر بکرێت.
بۆ نمونه:- ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ئه‌و مرؤڤانه، به شێوه‌یه‌کی کاتی له دروستکردنی پرد و رێگاوبانه‌کاندا بیانخاته کار. ئه‌م پلان و پرۆگرامه ئابوورییه‌ی ده‌وڵه‌ت و خستنه‌سه‌ر کاری کرێکاران، به‌م جۆره ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له جموجوڵی بازرگانی و پیشه‌سازیدا، کارێکی نا ئامریکاییانه بوو. واتا به کۆمه‌ڵگه‌ی ئامریکایی نامۆ بوو. له‌م رووه‌وه ره‌خنه‌ی تونگ له سه‌رکۆمار گیرا.
له ئه‌نجامدا بێکاران که‌وتنه‌وه کار و موچه وه‌رگرتن. بۆجارێکی تر سه‌ر له‌نوێ، خه‌ڵکی ده‌ستیان به کڕینی کهلوپهلو پێویستییه‌کان کرده‌وه. به بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری گلهوگازندهکانیش کڕو ده‌نگیان لیبڕا.
به‌م جۆره داخوازی گه‌ل بۆ کڕینی شتومه‌ک له زۆربووندا بوو، کۆمپانیا و کارگه‌کانیش سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنان کرده‌وه، ئه‌و ره‌وشه پڕ له ئازاره به‌سه‌ر چوو. پیشه‌سازی بۆ جارێکی تریش که‌وته‌وه خۆ. کارگه‌کانی دروستکردنی چه‌کیش به‌ره‌وپێش چوون، کرێکاری زۆری خسته کار. له ئاوروپا و ئاسیا، هه‌ندیک رووداو روویاندا، ئه‌وه بۆ ئامریکا هه‌لبوو، که‌لوپه‌لی جه‌نگی ئامریکا گه‌یه‌ندرانه ئه‌و بازاڕانه.
کاتێک که سوپای باکووری ئامریکا... The Yankees چه‌ندان ساڵ دووای جه‌نگی ناخۆی ئامریکا، باشووریان به‌جێهێشت. ئیتر باشووریه‌کان خۆیان خۆیان به‌ڕێوه ده‌برد. یاسای کۆیلایه‌تی هه‌ڵگیرا. له یاسای بنچینه‌یدا، کۆیله‌کانیش وه‌ک هه‌ر هاولآتیه‌کی تری ئامریکایی، ئازاد و هاوماف بوون. به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌رێمه‌کانی باشوور هه‌ر به‌دووی بڕوبیانودا ده‌گه‌ران، که مرؤڤهڕهشپێستهکانی پێبچهوسیننهوه و جیاوازی ره‌گه‌زی دروستکه‌ن. مرۆڤهڕهشپێستهکان ده‌بوو له فێرگه‌ی تایبه‌تی بخوێنن، بۆ که‌نیسه‌ی سه‌ربه ره‌شپێسته‌کانی خۆیان بچن و تیکه‌ڵی سپیپێسته‌کان نه‌بن. سواری هێڵی ئاسنی ئێلێتریکی تایبه‌ت ببن، له پارکه‌کاندا له‌سه‌ر کورسی تایبه‌ت دابنیشن...! له هه‌مانکاتدا به هه‌موو کارێک رازیبن، ئه‌و کارانه بکه‌ن که بۆیان ده‌ستنیشان کراوه...! سازی و ده‌ستگا میرییه‌کان له هه‌رێمه‌کانی باشوور هه‌وڵیانده‌دا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی برباری جۆراو جۆری ناڕه‌وا. وه‌ک هه‌وڵیان ده‌دا مرۆڤهڕهشهکان له مافی ده‌نگدان دوورخه‌نه‌وه و سڕیانکهن، به پراکتیکیش ئه‌وه‌یان جێبه‌جێده‌کرد، له دادگادا مرۆڤێکی ره‌ش به‌رامبه‌ر به مرۆڤێکی سپی هاوماف نه‌بوو، کۆمه‌ڵه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ک Ku Klux Klan دامه‌زرێندرا. دادگایان دامه‌زراند، بریاریان ده‌رده‌کرد و خانوی مرۆڤهڕهشهکانیان ده‌سوتان، به کوشتن یان سێداره‌دان سزای مرۆڤهڕهشهکانیان ده‌دا.
یه‌کێک له شته یاساخ و بڤه‌کان ئه‌وه بوو، که نابێت، خۆشه‌ویستی له نیوان مرۆڤێکی ره‌ش و مرۆڤیکی سپی‌دا هه‌بێت. ئه‌مه له دیدی مرۆڤه سپیه‌کانه‌وه گه‌وره‌ترین تاوان و به‌زاندنی هێڵی سوور بوو.
سالآنێکی زۆر له سه‌ده‌ی 19 له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌کانی باشووره‌وه، وه‌ک مرۆڤ له ره‌شه‌کانیان نه ده‌ڕوانی.
دووای سه‌د سال به‌سه‌ر نه‌مانی سیستێمی کۆیله‌یه‌تیدا، مرۆڤهڕهشهکان به پراکتیک به مافی یه‌کسانی شاد بوون، که له یاسای بنچینه‌یی ده‌وڵه‌تدا چه‌سپاوه.
ئیمپراتۆری USA په‌لی هاویشت..!
تاکو ناوه‌راستی سه‌ده‌ی 18 مرۆڤه کۆلۆنیاله‌کان، له خۆرههلآتهوه بۆخۆرئاوا، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو کیشوه‌ری ئامریکادا گرتبوو، به مه‌به‌ستی کێبه‌رکێ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساخکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازی و کشتوکاڵیه‌کانیان. ولآته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا، له ته‌ک به‌ریتانیای مه‌زن و ئاڵمان‌دا، له زه‌ریادا ده‌سه‌لآتی خۆی به کۆمه‌ڵێک که‌شتی به‌ربلآو کرد.
له ساڵی 1845 ئامریکا که‌شتیگه‌لێکی زۆری بۆ فشار خستنه سه‌ر ژاپۆن به‌کارهێنا. بۆ ئه‌وی که ده‌وڵه‌تی ژاپۆن ناچار بێت، بازرگانی له‌ته‌ک خۆرئاوادا بکات. هه‌روه‌ها بۆ داگیرکردنی ئه‌و زنجیره دوورگه‌یه بوو، که گرنگیان بۆ ئامریکا هه‌بوو. ئامریکا له زه‌ریای ئارام‌دا به نیازی دامه‌زراندنی ئیمپراتۆری بوو.
ئالاسکا...!
ئالاسکا پانتایی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ولآتی ئامریکا پێکدێنێت.
ساڵی 1867 ئامریکا ئالاسکای له روسیا به 7،2 میلێۆن دۆلار کڕییه‌وه. سێ ساڵ دوای ئه‌وه له رووباری Yukon زێڕێکی زۆر دۆزرایه‌وه.
USA ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلۆنیه ئیسپانیه‌کاندا ده‌گرێت...!
کاتێک بازرگانه ئامریکاییه‌کان بایه‌خی لاتین ئامریکا و باشووری رۆژهه‌لآتی ئاسیایان درک پێ‌کرد، ئیتر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئامریکا له‌ته‌ک به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئسپانیادا که‌وته کێبڕکێ‌و و ههرمنییهوه.
ساڵی 1898 کۆباییهکان دژی کۆلۆنیالیزمی ئیسپانی راپه‌ڕین. ئامریکا له دژی ئیسپانیا پاڵپشتی کۆباییهکانی گرت، له ئه‌نجامدا کۆبا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا، به‌لآم له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و ولآته به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه بازگانیه‌کانی ئامریکا به‌ریوه ده‌برا. هه‌ر له‌و جه‌نگه‌دا ئیسپانیا ناچار کرا که فلیپینیش بۆ ئامریکا جێهێڵێت،
که‌ناڵی پاناما...!
به زۆر و فشارهێنانی ئامریکا، له ئه‌نجامدا ئامریکا توانی که‌ناڵی پاناما درووستکات.
که‌ناڵی پاناما راسته و راست، به‌خاکی پانامادا ده‌کشێت. ئه‌و که‌ناله ساڵی 1914 ته‌واو بوو، رێگایه‌کی گه‌له‌ک گرنگ و ستراتیژییه، له نێوان ئۆکیانوسی ئه‌تڵه‌سی و زه‌ریای ئارام‌دا. پێش درووست‌کردنی ئه‌م که‌ناڵه ئه‌گه‌ر بێتوو ئامریکییه‌کان بیان ویستایه، له که‌ناره‌کانی رۆژههلآتهوه به‌ره‌و که‌ناره‌کانی خۆرهه‌لآت گه‌مییه‌کانیان بئاژون، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وده‌م ناچار ده‌بوون که هه‌موو باشوری ئامریکا به که‌شتی تهیبکهن.
USA و پۆلتیکی جیهانی..!
زۆر له ئامریکاییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، که ئامریکا خۆی له پۆلتیکی جیهانیه‌وه نهگللێنێت، به‌رای ئه‌و که‌سانه ئه‌و دووره‌په‌رێزییه، باشتر و هه‌رزانترین شێوه‌یه. به‌لآم نه‌ده‌کرا ولآتێکی زلهێزی وه‌ک ئامریکا، مت و دووره‌په‌رێز بیت.
له سه‌ده‌ی 19 ده‌وه ئامریکا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری و سه‌ربازییه‌کانی جار دووای جار ده‌ستی له هه‌موو سوچێکی جیهان وه‌رده‌دات.
له په‌رتوکی Puls Historia وه کراوه‌ته کوردی.
له نوسینی Göran Körner, Lars Lagheim سالێ 2002
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست