برسیكردنی مووچه‌خۆران چی له سزادانی سیاسی ده‌گۆڕێ؟
Saturday, 07/05/2022, 19:34
جێی داخ و نیگه‌رانییه ئێمه‌ی كورد له په‌نتاییه‌كی بچو‌وكدا له‌م هه‌رێمه‌ی له‌مه‌ڕ خۆماندا كه هێشتا خه‌ونی گه‌وره‌مان له‌پێشه كه ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، كه‌چی حزبه ده‌ستڕۆیشتووه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان له‌پێناو هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی ماددی و پله‌و پۆست و له‌ولاوه عینادی سیاسی و له‌خۆبایی بوونی سیاسی وایانلێبكات سه‌نگه‌ری تهشهیرو سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر له‌یه‌ك بگرن و بیانووی بێ بنه‌ماو ناواقعی بۆ یه‌ك بهۆننه‌وه، ئه‌مه‌یش وێرای ملشكاندن و شه‌ڕی میدیایی و خۆشكردنی ئه‌و ئاگره له‌لایه‌ن میدیای سێبه‌رو پاشكۆی ئه‌و حزبانه، بارودۆخه‌كه هێنده‌ی تر ته‌م و مژاوی ده‌كه‌ن كه هیچ ئاسۆ‌و ئایینده‌یه‌كی ڕوون له‌م پارچه‌ی كوردستانی گه‌وره به‌دی نه‌كرێ له‌كاتێكدا وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ دیفاكتۆی به‌رده‌م ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی جیهان نه‌بێ و نه‌زانن ئه‌و تێكدانه‌ی یه‌كڕیزی ماڵی كورد و ڕووخاندنی ئه‌و ته‌باییه‌ی هه‌میشه له یه‌كگرتوویی یه‌ك ده‌نگی و هاوكوتاری سیاسی سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه دۆست و دوژمنان حساب بۆ ئه‌م قه‌واره بكه‌ن، كه‌چی له دروست بوونی درزی برایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی دووبه‌ره‌كی و بچووككردنه‌وه‌ی یه‌كتر خه‌ریكه سومعه‌و ناوبانگی ئه‌م هه‌رێمه‌و ئه‌م ئه‌زموونه‌ی وڵاتان به‌بایه‌خه‌وه چاویان تێبڕیووه، به‌م هه‌نگاوه‌یان ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ست هاتووه له‌چاوتروكانێكدا به‌ره‌و لێواری داڕووخانی ببه‌ن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی بسڕنه‌وه.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی بێ ئاگایه كه چ پیلانێكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌رێمه له‌ئارادایه‌و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و نه‌بوونی دادوه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و مافه‌كانی مرۆڤ وایكردووه خه‌ڵك ئینمایی خاكیبووون و نیشتماندۆستی بۆ ئه‌م وڵاته كاڵ بێته‌وه له‌كاتێكدا گیانفیداو قاره‌مانێتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له‌رابردوو به‌جۆرێ ڕهنكڕێژ ببوو كه خه‌ڵك ئاماده بوو به‌پاره‌و گیان و چه‌كی خۆی به‌رگری له‌م خاكه پیرۆزه بكات، كه‌چی ئێستا له‌ناخی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ئه‌و هه‌سته نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌م هه‌رێمی ڕووی دا، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌و په‌رچه‌كرداره تونده‌ی نه‌ده‌كرد كه به‌هۆی ململانێی سیاسیه‌وه په‌نا ببردرێته به‌ر برسیكردنی خه‌ڵك، مووچه وه‌ك خۆڵ زۆربێ و هه‌بێ، كه‌چی پێی نه‌درێ.
سزادانی سیاسی هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ترۆپكی خۆپیشاندانی خۆرسكی جه‌ماوه‌ری و ئه‌و ئاسته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری لێ بكه‌وێته‌وه كه ئامانج لێی ده‌ركردن و راماڵینی ئه‌و حوكمڕانه بێت، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌م حزبانه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ململانێكانیان به په‌یام و ئه‌جێنداو دروشمێكهوه خوێندنه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و به‌گوێی هاواداریان ده‌ده‌ن، بۆ نموونه كه ده‌وترێ: پاره له بانكه‌كان نه‌ماوه یان ده‌بردرێ، ئه‌وه به‌زاراوه‌ی خۆمان ئه‌وه‌یه كه به‌راشكاوی بڵێن: ئێوه دزو جه‌رده‌ن، پاره‌ی ڕه‌ش و ڕووت و مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت له‌بانكه‌كان ده‌به‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ڕاستی تێدابێ، ده‌بێ فاتیحه له‌سه‌ر مه‌رگی ئهوحكومهته بخوێنین حكومه‌تێك كه توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێ پارێزگاری له‌و داهاته بكات كه له ناوخۆ‌و مه‌رزه‌كان كۆی ده‌كاته‌وه كه‌واته هیمهنهی حكومه‌ت له‌كوێی هاوكێشهكاندان، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی خه‌ته‌رناك و مه‌ترسیداره پێمان ده‌ڵێت: ئه‌و حكومه‌ته‌ی هه‌یه جگه له‌شتێكی ڕووكه‌ش هیچی تر نییه‌و ئه‌وه حزبه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ حكومه‌ت ده‌ژێنێ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ دوا بزمار له‌تابووتی حكومه‌ت ده‌داو مه‌رگی حكومڕانی راده‌گه‌یه‌نێ و ئیفلاس به‌و سیسته‌مه‌ی به‌ڕێوه‌بردن دێنێ كه هیچ بنه‌مایه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی تێدا نیه.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش وتیان: ئه‌وه لایه‌نی به‌رامبه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ڕقی خه‌ڵك ئه‌ستوور بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بخاته به‌ر نه‌فره‌تی مێژوویه‌كی شووم و ڕه‌شه‌وه، به‌م هه‌نگاوه‌یان ده‌یانه‌وێ به‌ناوی سزای سیاسی په‌نا ببه‌نه به‌ر برسیكردنی مووچه‌خۆران و دروستكردنی قه‌یران له‌دوا قه‌یرانی دهستكردو نه‌ناردنی بودجه‌ی پێویست، ئه‌وه‌ش هه‌مدیسان پیاده‌كردنی سیسته‌مێكی سته‌مكارانه‌یه چونكه گوناهی ئه‌وخه‌ڵكه چیه كه ئه‌وان له‌نێو خۆیان كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕه ته‌قه‌و مل له‌به‌ر ملی یه‌ك ده‌نێن له‌كاتێكدا خۆ ئه‌وخه‌ڵكه‌ی مووچه‌خۆره به‌شێكی سه‌ر به‌خۆیانن، كه‌واته لۆژیك له‌چی دایه خه‌ڵكی خۆت بێ مووچه بكه‌یت و هه‌وادارو لایه‌نگرانی خۆت سزای بده‌ی؟
ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه په‌یامێكه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه گوزه‌ر ده‌كات نه حكومڕانیه‌كی راسته‌قینه‌یه، نه خزمه‌تكردنه، نه حزبایه‌تیه، كه ئه‌گه‌ر سازش له‌سه‌ر هه‌ندێ له مافه‌كانی خۆیان نه‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی خۆیان نه‌خه‌ن و به‌وردی شرۆڤه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كه‌ن كه بێ شهك ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی به‌و هه‌گبه به‌تاڵ و دڕاوه‌ی خۆیان له ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، ده‌بێ فاتیحه له‌سه‌ر مه‌رگی خۆیان بخۆێنن كه ڕه‌نگه به‌و هۆیه‌وه هه‌موومان تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانیه‌كی وا ببین كه به‌له‌ده‌ستدانی ئه‌م كیانه، بۆ هه‌تایه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی كورد بچێته ژێر گڵ، ئه‌و كاته گه‌ستنی لێوی په‌شیمانی دادمان نادات.
كات هێشتا ماویه‌تی، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد به‌خۆ نه‌كه‌ون و سنوورێك بۆ ئه‌و دووبه‌ره‌كی و ناته‌بایی ه په‌رته‌وازیه دانه‌نێن و واز له‌هه‌ندێ لهبهرژهوهندیهكانی خۆیان نه‌هێنن كه بایی بیست پشت داهاتیان كۆكردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌وانیش ده‌بنه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مشكیان لێ ده‌بێته كونه قه‌یسه‌ری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست