جیاوازی نێوان هەڵوێستی مسیح لەگەڵ هەڵوێستی زەردەشت
Saturday, 07/05/2022, 19:22
ئەو فەلسەفەیەی بڕوادارانی مسیح باوەڕیان پێی هیە وە دەڵێن مەسیح بۆتە قوربانی بۆ گوناهەکانی مرۆڤ ئیتر مرۆڤ گەر گونا هیش بکات ئەوا خودابۆی هەژمار ناکات چونکە مسیح ئەوباجەی داوە ،ئەگەر ئەم قسەیە مەنتیقی بێت ئەوا لەکوردستان هاو هەڵوێستانی مسیح زۆرن زەردەشت و سۆران وویداد وکاوە قوتابی هەمان ئەوڕێگەیەن وەدیارە باوەڕیان بەو فلسفەو ئایدیایە هیە چونکە ئەوانیش بەهەمان شێوە خۆیان کردە قوربانی بۆئەوەی ڕێچکە بشکێنن وەخەڵکی دوای ئەوان بەئازادی و بەبێ ترس چاو لەوڕێگەیە بکەن ئەگەر لەگۆشەیەکی ترەوە ئەم جۆرە لەخاچ دانەی سەردەمی مۆدێڕنە بخەینە ژێر لێکۆڵینەوەو بنکۆڵ کاریەوە دەبینین شهیدانی قەڵەم هەمان فلسەفەو هەمان ئایدیای مسیحیان پەیڕەو کردوە بۆئەوەی خەڵکی ئیلهام لەوڕێگەیە وەر بگرێت و بەئازادی ڕای خۆیان بڵێن ئەگەر بەمەرگی خۆشیان تەواوبێت مەشخەڵی ئازادی دژی زوڵم و ستەم نادادی داگیر سێنن بۆنەوەی نوێ ڕێچە شکێنی ئەو ڕێگەیە بن خاڵێکی تر کەمەرگی سەر دەشت هاوشێوە مەرگی مەسیح دەنوێنێت ئەوەیە نەسەردەشت و هاوڕێکانی ونەمەسیح لەمەرگ نەترساون بەئاشکرا بەرەو پیری ڕۆیشتون دەستو پەنجەیان لەگەڵ ئازاردا نەرم کردوە چێژیان لەئازاردیتوە بۆیە لەئاستیدا چۆکیان دانەداوە ئەمانەو چەندین خاڵی تر هەن گەر لەڕوەسۆسیۆلۆژیەکەوە شیکاری ئەو بابەتە بکەین دەبینین زۆرشتی مەرگی زەردەش ومەرگی مەسیح هەیە هاو شێوەی یەکترین لەوانە خۆنەویستی ،بێباکی ،کوشتنی دەستە جەمعی ئەمانە هاوشێوەی مەرگی مسیحن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست