ویستم پەیکەرێک داتاشم!
Saturday, 07/05/2022, 13:49
ویستم پەیکەرێک داتاشم!
بۆ یادی سەردەشت عوسمان
لە درنگ وەختی ئێوارەی پاییزدا
لە ناودارستانی ژیاندا
لە ناوژیانی دارستانێکدا
بە ئاسپایی هێدی هێدی
هەنگاوەکانم بە دووی
یەک دادەگەڕآن
بە تەنیایی لە کۆلکەدارێک دەگەڕآم
دەگەڵی بدوێم
تائیزنم بداتێ
پەیکەرێکی لێ داتاشم
هیچ کەس لە دوروبەرم نەبوو
تالێی بپرسم بۆ داتاشینی
ئەوپەیکەرە
پەیکەری کام سەرکردەی کوردی
پێ دروست بکەم
ناوی چەند سەرکردەم هێنا
کۆلکە دار متتەقی لێوە نەهات
تا گەیشتمە ناوی مەسعودومەسروور بارزانی
لەپڕهاواری لێ هەستا وگووتی:
نا.نا،نا،پەیکەری هەرکەسم لێ سازدەکەی
بیکە نەکەی راوەستی وڕآبمێنی
جگە لە پەیکەری سووکەڵەیەکی وەک
مەسروورومەسعود
بارزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست