چۆن دەوڵەتی ئامریکا دروستبوو..؟ (به‌شی دووەم)
Tuesday, 03/05/2022, 19:50
ئامریکا بوو به زلهێز...!
هه‌موو سه‌ده‌ی 18 ده ئامریکا ولآتێکی کشتکاری بوو. به‌لآم ئه‌و ولآته به‌رفراوانه، توانایه‌کی گه‌له‌ک ره‌خساوی له پێش بوو، که ببێته ولآتێ پیشه‌سازی. ئه‌و ولآته خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ی خاوی به‌بێ ژمار بوو. بۆ نموونه. دارستانی زه‌به‌نگ، خه‌ڵوز و کانزای جۆراوجۆر، له ئالیهیهکی تره‌وه، ده‌سته، ده‌سته مرؤڤه خاوه‌ن به‌هره و بەتواناکان له ئاوروپاوه، رووه و ئامریکا کۆچیان ده‌کرد. له باکوری ولآتی ئامریکا، پیشه‌سازی سه‌ریهه‌ڵدا. پیشه‌سازی ئامریکا له‌ته‌ک پیشه‌سازی هه‌ردوو ولآتی به‌ریتانیا و ئاڵمان‌دا که‌وته پێشبڕکێ. کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کانی ئامریکا، که‌لوپه‌ل و مه‌کینه‌ی کشتکاری، چه‌ک، هێڵی ئاسنین، فارگۆن، ماتۆڕی هه‌ڵم، کاخه‌ز و جلوبه‌رگیان به ماتریاڵی گه‌لێک نایاب به‌رهه‌مده‌هێنا. باشوری ولآت به کشتکاریهوه خه‌ریکبوون. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، له باشور پیشه‌سازی به‌هیچ جۆرێک سه‌ریهه‌ڵنه‌دا.
له نێوراستی سه‌ده‌ی 18 دا جووداییهکی مه‌زن له نێوانی ئه‌و دوو به‌شه‌ی ولآت، واتا باکور، باشور به روونی ده‌بینرا. به‌شی باکور گه‌ره‌کیان بوو، که سیستێمی کۆیله‌داری نه‌مێنێ، پڕانی گه‌ل ئه‌و کۆیلهداریهیان به شه‌رم و له‌هه‌مانکاتدا به دژه یاسای نچینهیی ولآت ده‌زانی. که له یاسای بنچینه‌ییدا هاتووه و هبێژێت:"مرۆڤه‌کان یه‌کسانن، هه‌مان مافی ئازادی و وه‌کیه‌کی و وەکهەڤیان هه‌یه."
باشوریه‌کان ئه‌م داخوازیه‌ی باکوریهکانیان په‌سه‌ند نه‌ده‌کرد، ده‌یانگوت:" هه‌موو ئابوری ئێمه به‌و کۆیلانه‌وه به‌نده، ئه‌وان باشترین هێزی و دەستیکاری هه‌رزانن،"
باکوریه‌کان ده‌یانویست پاریزگاری، له بازاڕ و نرخی به‌رهه‌مه‌کانیان بکه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باج و گومرگێکی زۆریان له‌سه‌ر که‌لوپه‌ل و مه‌کینه‌ی هاورده بۆ ناوه‌وه‌ی ولآت داده‌نا.
باشوریه‌کان ده‌یانگوت:" نابێت بۆ کڕینی که‌لوپه‌ل و ماکینه‌ی ئامریکایی گران به‌ها زۆرمان لێبکرێت، له‌کاتێکدا که‌لوپه‌ل و ماکینه‌ی هاورده له ولآتانی ده‌ره‌وه هه‌رزانتر ده‌که‌ون.!"
باکوریه‌کان گه‌ره‌کیان بوو، که سه‌رکۆمار و گۆنگرێس ده‌سه‌لآتیان زیاتر بێت.
باشوریهکات ده‌یانگوت:" نا... هه‌ر هه‌رێمێکی ولآت، ده‌بێت ئازادی ته‌واوی له خۆ به‌ریوه‌بردن هه‌بێت."
جه‌نگی نێوخۆ..!
له ساڵی 1860 دا خورته و بۆڵه له نێوان پۆلهتیکوانانی باکور و باشوردا، ده‌ستیپێکرد، تاده‌هات تاوی ده‌سه‌ند. به دامه‌زراندنی پارتی کۆماری، به سه‌رکرده‌ی (ئه‌بره‌هه‌م لینکۆلن) ئه‌م مرۆڤه په‌یمانیدا ئه‌گه‌ر بێت و به سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌و کاته کۆیله‌داری ناهێڵێت.
ساڵی 1860 (ئه‌بره‌هه‌م لینکۆلن) به سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێردرا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی (لینکۆلن) بۆ باشوریه‌کان بوو به دڵه‌ڕاوکه و ترس. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باشوریه‌کان له یه‌کێتی هه‌رێمه‌کان، واتا یه‌کێتی (فیدراڵه‌کان) کشانه‌وه، له‌بری ئه‌وه یه‌کیه‌تیه‌کی (کۆنفیدراڵیان) له نێو هه‌رێمه‌کانی باشوردا پێکهانی. بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌کیه‌تی هه‌رێمه (فیدراڵه‌کان) هه‌ڵنه‌وه‌شێت و ئامریکا نه‌بێته دوو ولآت، باکوریه‌کان ئاگری جه‌نگیان به‌رامبه‌ر به جیابوونه‌وه‌ی باشوریه‌کان هه‌ڵگیرساند.
جه‌نگی نێوخۆی ئامریکا.
شەڕی نێوخۆ له 1860 – 1865 درێژه‌ی کێشا. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ پتر بوو، بانگهێشتی جه‌نگ کران. دوای راهێنانیان، ره‌وانه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگ ده‌کران. به‌لآم هه‌ندێک له مرۆڤه‌کان بۆ خۆ دزینه‌وه له‌و جه‌نگه، توانیان له ته‌ک خیزانه‌کانیاندا، رووه‌و خۆرئاوای ولآت خۆ ده‌ربازکه‌ن و خۆ له ئاگری ئه‌و جه‌نگه لاده‌ن. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که به نیازی ژیانێکی ئاسووده کۆچیان بۆ ئامریکا کردبوو، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی رۆژێکی ئاوا ره‌ش نه‌بوون..!
باکوریه‌کان هه‌موو رێگا و بان و به‌نده‌ره‌کانی باشوریهکانیان کۆنترۆل و بایکۆتکرد. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که باشوریه‌کان نه‌توانن له‌هیچ شوێنێکه‌وه که‌لوپه‌لی جه‌نگ به‌ده‌ست بهێنن. له هه‌موو به‌ره‌ی جه‌نگه‌کاندا ئامریکییه‌کان که‌وتنه ویزه‌ی یه‌ک و یه‌کدیان ده‌کوشت. له کۆتاییدا پاش نزیکه‌ی 5 سالآن، له‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌دا، باکورییه‌کان به‌سه‌ر باشوریهکاندا سه‌رکه‌وتن. له راستیدا باکوریه‌کان له توانایاندا هه‌بوو دهیانکاری که جه‌نگێکی دریژخایه‌ن بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژماره‌ی دانیشتوانیان گه‌لێک زۆرتر و له‌هه‌مانکادا خاوه‌نی پیشه‌سازی پێشکه‌وتو بوون.
سوپای باکور، Yankees و فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر باشوردا گرت. چه‌ند ساڵ دووای کۆتایی جه‌نگه‌که‌ش هه‌ر باکوریه‌کان ده‌سه‌لآتیان به‌ڕێوه ده‌برد. گروپه توندڕه‌وه‌کانی باشور، هه‌ر دووای کۆتایی جه‌نگ، خۆیان رێکخست.
له ساڵی 1865دا له نمایشێکی شانۆگه‌ریدا، که سه‌رکۆمار بۆ بینینی ئاماده بوو، به ده‌ستی یه‌کێک له توندره‌وه باشوریه‌کان کوژرا. جه‌نگی نێوخۆی ئامریکا و کوشتنی سه‌رکۆمار برینیک بوو، له لاشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئامریکادا، ساڕێژکردنی هاسان نه‌بوو.
پێشه‌ڕۆژی ولآت...!
هه‌رچی لاو و خاوه‌ن به‌هره و مێشکی به‌رهه‌مهینان بوو،له ئاوروپاوه به‌ره‌و ئامریکا کۆچیانکرد، هه‌ر مرۆڤه و به دوو ده‌ستی به‌تاڵه‌وه، ده‌یتوانی به‌شداری له پێشه‌ڕۆژی ئامریکادا بکات. ته‌نانه‌ت مرۆڤه کۆلۆنیالیسته نوێکانیش ببوونه خاوه‌نی زه‌وی و ده‌ست به‌کاربوون. پاش کۆتایی جه‌نگی نێوخۆ، ئامریکا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خیرا بوو به یه‌کێک له هه‌ره ولآته پیشه‌سازیه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان. ئه‌م ولآته خاوه‌نی سه‌رچاوه سروشتییه مه‌زنه‌کانی، وه‌ک خه‌ڵوز، نه‌وت و دارستان...تد.
ساڵی 1900 ئامریکا سێ یه‌کی هه‌موو به‌رهه‌می پیشه‌سازی جیهانی پێکده‌هێنا. هه‌روه‌ک چۆن له کیشوه‌ری ئاوروپادا، هێڵی ئاسنین، ره‌وتێکی مه‌زنی به پیشه‌سازیدا، ئاواش به‌و جۆره، هێڵی ئاسنین، ولآته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای له ولآتێکی کشتکاریهوه گه‌یانده ولآتێکی پیشه‌سازی مه‌زن. له ریگای هێڵی ئاسنینه‌وه مرۆڤه‌کان و که‌لوپه‌له‌کان به‌خیرایی و زۆر به ئاسانی، ده‌گه‌یشتنه هه‌موو سوچ و گۆشه‌یه‌کی ولآت.
ساڵی 1869 رێگای ئاسنین هه‌موو که‌نار و رۆخه‌کانی ولاتی ئامریکای پێكه‌وه به‌سته‌وه، له پێشان ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێک کاته‌که‌ی مانگێکی بویستایه، ئه‌وا پاش گه‌یاندنی هێڵی ئاسنین بۆ هه‌موو ناوچه‌کان ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ک بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره گه‌ره‌ک بوو. ئه‌م جۆره پێشکه‌وتن و ئاڵوگۆڕانه، پیشه‌سازی ولآتی پێشخست و گه‌یشته ترۆپک.
نمونه‌ی به‌رچاو ساڵی 1800 (تۆماس ئێدیسۆن) ئه‌و مرۆڤه بلیمه‌ته، به گڵۆپ هێزی (ئلێکتریک)Electric ئافراندن، رووناکایی خسته هه‌موو جیهانه‌وه. هه‌روه‌ها ئامێری Phonograph که سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ئامێری Gramophone و Kinemtograf پێشینه‌یه‌ک بوو بۆ Camera –ی Cinema –ی ئه‌م مرۆڤه بلیمه‌ته، به‌م کارانه‌ی هاسانکاریهکی مه‌زنی له ئافراندنی مرۆڤه‌کانی تریشدا کرد. بۆ نمونه: Aelegraph و Telephone هه‌روها مه‌کینه‌ی نووسین چاپ. ئه‌مانه له پراکتیکدا کارئاسانیان هێنایه مه‌یدان و کاری مرۆڤیان گه‌له‌ک ئاسانکرد.
له ساڵی 1913دا (هینری فۆرد) کارگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی دروستکرد. به شیوه‌یه‌کی بهربلآ و ئۆتۆمۆبیلی به‌دووای یه‌کدا ریزده‌کرد. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی ڤۆرد، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبیل به‌م رێژه زۆر و بهربلآوه، گۆڕانکاریه‌کی مه‌زنی له بواری پیشه‌سازیدا هێنایه ئاراوه. "(ده‌توانیت هه‌زاران ئۆتۆمۆبێل بفرۆشیت، له هه‌مانکاتدا موچه‌ی کارگێڕان زیادکه‌ی)" "(ئه‌گه‌ر کرێکاران موچه‌ی زۆرتر وه‌رگرن، ئه‌و کاته ده‌توانن زۆرتر کەلوپەل بکڕن، ئه‌گه‌ر زۆرتریشیان کڕی ئه‌و ده‌مه‌ش کارگه پیشه‌سازیه‌کان ده‌سکه‌وتیان زۆرتر ده‌بێت.)" هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بوو، که کۆمپانیاکانی ئۆتۆمۆبیل، مه‌کینه‌ی به‌رگدروو، مه‌کینه‌ی نوسین، گهسگی کاره‌با، پایسکیل، گرامافۆن و کامێرا..تد. بەو جۆرە رێژه‌ی بهرههمهینانیان پتر کرد. پێش ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی فۆرد خه‌ڵکی توانای کڕینی ئه‌م که‌لوپه‌ل و ئامیرانهیان نه‌بوو، به واتایه‌کی تر ئه‌م شتانه هه‌ر هه‌موویان LYX بوون.
خه‌وبینین به کۆمپانیاوه له Hollywood ...!
له ده‌ره‌وه‌ی (لۆیس ئه‌نگلس)، Hollywood ناوه‌ندی بنکه‌ی فیلمه ئامریکاییه‌کان.یه‌کێک له ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی فیلمی بێده‌نگ (چارلی چاپلن) ئه‌و پیاوه هه‌ژاره، به خۆی و شه‌پقه و گالۆکه که‌یه‌وه بوو به یه‌کێک له (گه‌لکێش) ترین Popular ئه‌کته‌ر له جیهاندا.
زنجیره کارتۆنه‌کان کرانه فیلیم..!
ساڵی 1928 له‌لایه‌ن (وهڵت دیسنی) وه (میکی ماوس) به‌شێوه‌ی کورته فیلم و به ده‌نگه‌وه ئافراندرا. ئه‌م کورته فیلمه کارتۆنه زۆر ده‌نگی دایه‌وه و گه‌لکێش بوو،خۆشبه‌ختانه کورته فیلمی کارتۆنی (دۆناڵ ده‌ک) و (گوفی) و هه‌ندیک فیگۆری تریش له دایک بوون. تاکو ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵدا بیت، زارۆکان و گه‌وره ته‌مه‌نان، تامه‌زرۆی بینینیانن.
کاتێک کە یاسای کۆیله‌داری له ئامریکا هه‌ڵگیرا، موسیک و سترانی مرۆڤه ره‌شه‌کان به وڵاتی ئامریکادا بلآو بوونه‌وه.
له ساڵی 1900 دا سپیپێسته‌کان کولتوری سترانی مرۆڤه ره‌شه‌کانیان، بۆ موسیکی سه‌ما و دانس گۆڕی و له‌سه‌ر قه‌وانی گرامافۆن تۆماریان کردن.
له‌ناو ئه‌م مرۆڤه ره‌شانه‌دا، موسیکژه‌نی جاز و که‌ڕه‌نا، ستران بیژی لێهات و هه‌بوون، وه‌ک سترانبێژی مه‌زن خانمی (بێسی سمیس) مۆسیکزان و مۆسیکژهنی وه‌ک (کیدی ئوره،کینگ ئولیڤتر، لۆویس ئهرمیسترۆنگ و دوکی ئیڵینگتۆن.)
جاز و رۆکیش په‌یدا بوون..!
مرۆڤه کۆیله‌کان به زۆری زۆردار کران به کریستیان.. خاوه‌ن کۆیله‌کان پیتی یه‌که‌می پێش ناو و پاش ناوی خۆیان، واتا ناوی خاوه‌ن کۆیله‌کان، ئه‌گه‌ر ناو و پێش ناوه‌که به‌مجۆره بووایه (کارته‌ر جێیم) ئه‌وا پیتی یه‌که‌می پێشناو که (K) و پیتی یه‌که‌می پاش ناو(J) له‌سه‌ر ئاسن ده‌نووسران پاشان ئه‌و ئاسنه گهرمدهکرا به شێوه‌ی مۆر و واژۆ به پشتی یان به باسکی کۆیلهکهوه دهچزینرا. واتا مۆری خاوه‌نداریه‌تیان لیدهدان. رۆژانی کاری ئه‌م کۆیلانه، رۆژانێکی سه‌خت و پڕ چه‌رمه‌سه‌ری و ده‌رده‌سه‌ری بوو، ده‌بوو ئه‌و کۆیلانه له‌به‌ر تینی ئه‌و خۆره‌تاوه پڕوکینهرهدا له‌کاردا بن، ئه‌م مرۆڤانه ده‌بوو به ناچاری خۆڕاگربن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به ده‌م گۆرانی و ستران چڕینه‌وه، له‌سه‌ر جۆره ریتمێک تایبه‌ت به خۆیان که له‌گه‌ڵ کاره‌کانیاندا بگونجێت، هاوتا هاوئاهەنگ ده‌بوون. وێنه‌ی ئه‌و سترانانه‌ش گۆرانی ئاینی یان سترانی Plantation, Negro, Spirituals و Nobdy know the trouble بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست