کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بابەتی ڕۆژ

Saturday, 30/04/2022, 19:36


بیست و حەفت ساڵەی دامەزراندی جەبهەی تورکمانی شێرپەنجەیەکی ترسناکی تەشەنەکردووی بێ چارەسەرە لەسەر جەستەی نەخۆشی کورد لەباشور دەبێ ببڕدریتەوە…
هەرە باشەکەیان کە لوقمان مەعروفە، هەولێریش بەکورد ڕەوا نابینێ و بە ڕیتمی تورک کورد بە گوندی و تورکی کێوی چیایی دادەنێن!
بەڵگە نەویستە تورکمان سەدان ساڵە لێرە لە کوردستان لە سەر خاکی کوردان بوونی هەیە. بەڵام بە گەڕانەوە بۆ دۆکیۆمینتی زوو لە ئەرشیفی بەندەکانی پەیمان نامەی سیڤەری ژمارە ٦٢و٦٣و٦٤ی ساڵی١٩٢٠ بەڕوونی بە هەماهەنگی دەوڵەتی تورکی دوای ئیمپراتۆریەتی پیاوە نەخۆشەکەی عوسمانللی بە گوێی مەلیک فەیسەڵی یەکەم ڕادێرا کە سنووری نێوان کورد و عارەب زنجیرە چیای حەمرینە هەرچەندە لێرە لە کوردستان

(ژمارەیەکی کەمی کەمایەتی تورکمان هەن)!

لە دەمی عەبدولکەریم قاسم لە ١٤ی تەموز بەهەمان شێوە عیراق هی کورد و عارەب و زمانیش عارەبی و کوردی بووە، کە کۆماری عێراقی لەسەر بونیات نراوە.
لە تۆمارێکی دەنگی صەدام حوسێن بەئاشکرا لە تەها یاسین رەمەزان دەخوڕێ دەڵێ کورد با بێن مافی دەوڵەت بوونی خۆیان هەیە نەفرەت لە تورک و بابی تورکیش ئەگەر پێی ناخۆشە!
مافی تورکمان زمانی نیشتیمانی پێویستە لە کوردستان بەتەواوی دابین بکرێ خۆیان چارەنووسی نەوەکانی خۆیان لە مافەکانیان دابین بکەن و بەشداری ڕاستەقینەشیان پێ بکرێت لە فەرمانرەوایی کوردستان لەو هەرێمەی پارتە کوردیەکان دەبێ دەستبەرداری بەجاش کردنیان بن لە دامەزراوەکانی پەرلەمان و حکومەت لە هەڵبژاردن نەبنە کەمینەی کوچکوچەی حیزبە کوردیەکان با دەنگی ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت ئاساییە و کورد نابی لەمافی هیچ کەمە نەتەوەکان لەژمارە کە لەگەڵمان دەژین بترسێ کە هەموو ژیانی خۆی قوربانی بووە لۆ ئازادی.
بەڵام نابێ بە سۆزی کوێرانە بهێڵدرێ و ڕێگا بە تورکمانە تۆرانیە رقەستورەکان بدرێت لەبۆ پڕۆژەی فراوانخوازی تورکیا لە ناوچەکە لە ژێر ناوی جەبهەی تورکمانی هاوکاری شەڕ و هێرشی داگیرکارانەی تورک بن بۆ دگیرکردنی کوردستان و خەونی لکاندنی ئەوبەشە گرنگە دەوڵەمەندە ئابووریەی ژوردستان باشور لە سەرچاوەکانی نەوت و غاز و ئاو و زەوی بەپیت.
ڕاستە خۆ لێرە پارتی و بنەماڵەی بارزانی و بەشێکی کەونە جاش و خۆفرۆشەکانی زووی میللەتەکەمان و بەشێکی بێ ئاگای خەوخۆشی کورد لەدەرەوە و ناوەوە لە ناو بۆتەی تەواوی ئەو خەونە گڵاوەی دوژمنی کوردن لە بۆ بەرژەوەندی دوژمن و خودی خۆیان بەنیازن تەواوی خوێنی بەهەدەر رژاوی سەدان ساڵی کورد بڕژێننە ژێر پێی داگیرکەران.
بۆیە نابێ بە چاوی سۆزیان تێ بڕواندرێ کە تورکمان لە تەواوی ناوەڕاستی ئاسیا دەیان دەوڵەتی تورکمان زمانیان هەیە سەر بەدەوڵەتی تورکیای دایکن بەڵام چاوییان بەرایی نادات ئەو بەشە بچکۆڵەی باشور بە ئازادی بژی لە خەریکی هەڵتەکاندنن.
هەرە باشەکەیان کە لوقمان مەعروفە هەولێریش بەکورد ڕەوا نابینێ و بە ڕیتمی تورک کورد بە گوندی و تورکی کێوی چیایی دادەنێن!
لەبۆیە ئەرکە لەسەر هەر کوردێک بۆ دابین کردنی چارەنووسی ئاییندەی نەوەکانمان ڕێگر بین لەو خەونە گڵاوانەیان.
ئەوە لەکاتێک دایە کە مەترسی داگیرکاری تورک ئەوجارە بوویتە ئەمری واقیع کەچی حیزبە کوردستانیەکانی ئێرە  پێشبڕکێیانە چەپکە گوڵی پیرۆزباییان لە بۆ دەنێرن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە