ئازۆفەکان کێن، بۆ هاتوونە ئۆکرانیا؟
Friday, 29/04/2022, 16:56
نوام چامسکی لەسەرئەو باوەڕەیە کە مەزنترین قوربانیی شەڕ حەقیقەتە. لە شەڕی مەزندا وڵاتی براوە و دۆڕاولە هەردو لاوە خۆیان بەهێزتر و سەرکەوتووتر دەحەسبێنن! شکست نابێتە دۆستی هیچ لایەنی شەڕ.ئەوەی کە تووشی بێبەختی دەبێتەوە نەتەوە وخاکێکە کە خاوەنی هەیە.لە دەستپێکی هەزارەی سێداشەڕی مالوێرانکەری رووسیە وئۆکڕآنیا ئەوپەیامە لە خۆی دەگرێ کە هەرچەندمرۆڤ ومرۆڤایەتی جێگای رێزبێ،چەند ئەوەندەش قێزەون بووە.
هێرشی رووسیە بۆ سەر خاکی ئۆکڕآنیا بە هەڵكەوت نییە.بێ گومان مێژوویەکی لە پشتە.کەڵەکەبونی رووداوەسیاسیەکان وچارەسەرنەکردنیان گەیشتە ئاستێک کە لە سەر جوغڕافیای ئۆکڕآنیا خۆی دەرخست.جوغڕآفیای هەستیاری ئۆکڕآنیاوشەڕی مێژوویی دووجەمسەریی ئامریکاو رووسەکان بە هاندانی / ناتۆ / ئەو بارودۆخەی خوڵقاندوە کە بە چاوی خۆمان دەیبینین.دەست تێوەردانی ئامریکاوناتۆ لە ئاست دووولاتی سۆئێدوفەنلاند رۆژگارێکی زۆر دژواری بەرهەم هێناوە کە ئاوری شەڕ گەورەتر دەکاتە وهیچ دوور نییە کە جەنگێکی سێهەمی جیهانی بە چەکی ئەتۆمی ودوورهاوێژبەرۆکی گۆی زەوی بگرێ.چون ناتۆو ئامریکا بەراشکاوی رایانگەیاندووە کە ئامادەن سۆئێد وفەنلاند وەک ئەندامی ناتۆ وەرگرن.ئەوەش رووسیەی زۆر نیگەران کردوە.
وڵاتی ئۆکڕانیا رابوردویەکی تاریکی لەسەرناسیونالیزمی ئۆکڕانی وبەشداری کردن لەشەڕوکوشتاری یەهوودیەکان ووڵاتی لێهستان داهەیە.هەروەهاهاوکاری کردنی نازیەکان لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی دیکتاتۆڕێکی وەک هیتلێر.هیچ کەس هێرشی روسیە بۆ وڵاتی ئۆکڕآین بە سیاسەتێکی حەکیمانە ودروست پێناسە ناکا.بەڵام هەر وڵاتێک ئەو مافە بەخۆی دەداکە سنورەکانی خۆی بپارێزێ.ئەوەی کە پووتین کردی بیانووبێ یان وەڕآست گەڕێ هیچ لە بابەتەکە کەم ناکاتەوە.کاتێک وڵاتێک وێڕان بوووژێڕخان وسەرخانی ئەو وڵاتە تێك تەپی ئیترسەرکۆنەکردنی ئەموئەوهیچ لە ئازارەکان کەم ناکاتەوە.
ئازۆفەکان کێن؟
فاشیزم دوای کوشتنی موسولینی لە ئورووپا کۆتایی پێ ناهاتووە،نازیسم بە لە ناوچوونی هیتلێرکۆتایی پێ نەهاتووە.راستە بەشێوەیەکی بەرچاولە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بەتایبەت کاری لەسەرکراوە.بەدانانی سیستم ودامەدەزگای تایبەت توانراوە بە ڕێژەیەکی باش هزروبیریی فاشیزم بەرەوکەمڕەنگ کردنەوە هەنگاوبنێ.بەڵام هەرئێستا ئاسەواریی فاشیزم ونازیسم لە وڵاتی ئۆکڕانیا ولە شەڕدەگەڵ رووسیە خەریکە رووی خۆی نیشآن دەدا.
ئازۆفەکان کە پاشماوەی فاشیزمن لە سەرجەم زۆرینەی وڵاتانی ئورووپایی لە ساڵی ٢٠١٤خۆیان بە رێکخستن کردۆتەوە.ئەو گرووپانە تەنیا بەرهەمی تاقە وڵاتیك نییە،لەهەروڵاتێک کەسانێک دەستیان داوەتە چەک وبە شێوەیەکی ریکخستنی لە جەنگدان دەگەڵ سوپای رووسیە لە ئۆکڕاین.
بەهێزبونی ئازۆفەکان،بەهێزبون وسەرهەڵدانەوەی فاشیزمە لە هەمووجیهاندا.مەترسیەکی مەزنە بۆ وڵاتانی ئورووپایی کە خاوەنی میلیونان پەنابەرن لە گشت دونیادا.ئازۆفەکان هیچ سنوورێکی ئورووپایی ناس نەکەن.لە هەرکوێ شەڕ هەبێ لەسەر خواستی خۆیان بەشدار دەبن لەو شەڕەدا.ئەو گرووپە پاش جودابونەوەی کریمە لە ئۆکڕآنیا پێک هاتووە،بۆیە بەشداریی تووندوتۆڵیان هەیە لە شەڕی ئۆکڕآنیادا.
پەرەسەندنی شەڕی ئۆکڕانیاوپێداگریی ناتۆوئامریکالە سەر زێدەڕۆیی ناتۆ،هەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی بە دووی خۆیدادێنێ.ئەوشەڕە لە شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی زۆر مەزنتر دەبێ.بەرادەیەک ژیان لە سەر گۆی زەوی دەکەوێتە ژێر پرسیارێکی راستەقینە.مرۆڤایەتی جۆرێکی لێ بەسەردێ کە ژینگەی زەوی جێگا بەئاشتی وپێکەوەبونی ژیان زۆر بەرتەسک دەکاتەوە.
فاشیزم لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بنبڕ نەکراوە.تەنیاخۆی دەخەوە کردوە.شەڕەکانی ئەو سەدەیە شەڕی ئابووری ودەست بەسەرداگرتنی جوغڕآفیایە مەزنترە بۆ داگیرکردنی سەروەتوسامانی ئەو وڵاتانەی کە لە لایان زلهێزەکانەوە دمکوت کراون ورێگای پێشکەوتنیان لێ گیراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست