کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانی باشور لانکەی تەراتێنی داگیرکەران.

Thursday, 21/04/2022, 21:37


لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا کۆماری سێدارە وەک پیشەی هەمیشەیان کەوتونەتە گیانی ئازادی خوازان هەمو پلانو بەرنامەیەک جێ بەجێ دەکەن بۆ ئەوەی تەنگ بەو ئازادی خوازانە هەڵچنن کوردستانی باشور دەڤەری سلێمانیان لێ پاک بکەنەوە هەر لەو چوار چێوەیەدا کاری فڕاندن و ترۆر لە ئەولەوییەتی کارە قێزەونە کانیانە بەرانبەر ئازادی خوازان ئەفشین ئەمینی تازە ترین قوربانیە لەچوار چێوەی پلانە ترسناکەکانی کۆماری سێدارەدا ئیتر لێرەوە ئەو چیرۆکی ترۆر کردن و ڕفاندنی ئازادی خوازان بەردەوامی هەیەو بەردەوامیش ئەبێت ڕیشەی ئەو ترۆرو تۆقاندنەشە مێژویەکی دورو درێژی هەیە لەکوردستانی باشور کەدەم نادەمێک کۆماری ئیسلامی دەستی بۆدەبات ئازادی خوازان دەکاتە ئامانج لێرەوە دەردەکەوێت کوردستانی باشور بۆتە مۆڵگەو هێلانەی دەزگا سیخوریەکانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتانی دراوسێ بۆیە ئەمە چەندەمین جارە شۆڕش گێڕان ترۆر دەکرێن یاندەست گیر دەکرێنولەلایەن هێزە سیاسیە کانەوە تەسلیم بەئێران دەکرێنەوە لەنمونە مستەفای سەلیمی ودەیان شۆڕش گێڕی تر کە تەسلیم بەئێران دەکرێن لەزۆنی زەردیش ئەم بابەتە لەزۆنی سەوز باشتر نیە چەند جارێک لەولا لەزۆنی زەرد گەریلا کانی پکەکەش تەسلیم بەمیت دەکرێن ویان ترۆر دەکرێن بەچاوساغی بنەماڵەی بارزانی لێرەوە دەگەینە ئەو ڕایەی تالەکوردستان ئەمانە دەسەڵاتیان هەبێت ئەوا کوردستانی باشور لانکەی دروست بونی دەیان بنکەی جاسوسی میت و ئیتڵاعاتن وەئەم دوو هێزەش هەمیشەکلک گرێ دراوە دەوڵەتانی دراوسێن لەژێر ئەجێنداو کاریگەری ئەواندا بڕیارە کان جێ بەجێ دەکەن  پ د ک کلکی لەگەڵ میتی تورکی و ی ن ک کلک گرێ دراوی ئێرانە بۆیە کوردستانی باشور بۆتە مەیدانی تەراتێنی ئەو دودەوڵەتە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە