چۆن دەوڵەتی ئامریکا دروستبوو..؟ (به‌شی یه‌که‌م)
Tuesday, 19/04/2022, 1:25
ئامریکا له داگیرکراوه‌وه بۆ زلهێز..!
هیندیه‌کان و سپییه‌کان..!
له‌راستیدا هیندیه‌کان یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی مرۆ بوون که ئامریکایان دۆزیه‌وه. ئه‌م مرۆڤانه 20 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ئاسیاوه بۆ Behrings sund –ی ئێستا هاتوون.
یه‌که‌م کۆمه‌ڵه مرۆڤی ئاوروپایی له 900 دی سه‌ده‌ی رابردوودا،ده‌ریاوانه ئێستلاندیه‌کان بوون که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵیک له Newfondland نیشته‌جێبوون.
500 ساڵ پاش ئه‌وه،واتا ساڵی 1492کۆلومبوس Kolumbus له گه‌شته‌که‌یدا بۆ ئامریکا له سه‌ره‌تاوه وایده‌زانی که گه‌یشتۆته هندستان. هه‌ر بۆیه‌ش له یه‌که‌م دیتنی ئه‌و مرۆڤانه‌دا، کۆلومبوس به هیندی ناوی بردن. هندییه‌کان له بنه‌چه‌دا ئاسییاین. ئه‌م مرۆڤانه پێستیان سوور نییه. ئه‌م ناوه مرۆڤه سپیپێسته‌کان ناویان لێناون.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ره‌نگی سوور لای هندییه‌کان سمبولی جه‌نگاوه‌رییه
هیندیه‌کان گه‌لێکی سروشپه‌رستن.خۆیان بە به‌شێک له سروشت ده‌زانن،هۆکه‌شی ئه‌وەیه که زۆر به ته‌نگ سروشت و ژینگه‌وه دێن.ئه‌وان سروشت به به‌هره‌ی خودێ و هاوئاهه‌نگ و پیرۆز ده‌زانن. چه‌ک و تیروکه‌وانه‌کانیان له دار درووستده‌که‌ن.
هیندیه‌کان هه‌رگیز سه‌ریان له کێویه‌تی و هه‌لپه‌کردنی پیاوه سپییه‌کان ده‌رنه‌دەچوو..!
هندیه‌کان به سپییه‌کانیان ده‌گوت:"ئه‌م مرۆڤانه نه له سروه‌ی شه‌ماڵی جه‌نگه‌له‌کاندا، نه له چاوی بازه‌کاندا، نه له‌ئاسمان نه له هیچ شوینێکدا ئه‌مانه خوایان نییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌شه که ئه‌وان ناتوانن، وه‌ک ئێمه رێز له سروشت بگرن، ئه‌وان پتر له‌و شتانه‌ی که بۆ ژیان پێویستیانه، هه‌ڵپه‌ده‌که‌ن و هه‌ڵپه‌یانه. ئه‌وان ئه‌و دره‌ختانه ده‌بڕنه‌وه که لانه‌ی ئاژاڵ و باڵنده‌کانه، ئه‌وان راوی بەکۆمەڵی گامێشه‌کان ده‌که‌ن. پتر له پیویستی خۆیان ده‌یانکوژن و راویاندەکەن."
هیندیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که له داهاتوودا سروشت تۆڵه لە سپیپێستەکان ده‌کاته‌وه.
ساڵی 1600 ئاوروپیه‌کان بۆ داگیرکردنی ئامریکا پێشبڕکێیان بوو. ئیسپانیه‌کان و پرتوگالیه‌کان، باشوور و نیوراستی ئامریکایان داگیرکرد. فرانسیه‌کان و به‌ریتانیه‌کانیش به‌ره‌و باکووری ئامریکا کشان.
ساڵی1655 پێش ئه‌وه‌ی که هۆڵه‌ندییه‌کان ئه‌و ناوچه‌یه داگیر بکه‌ن، سویدیه‌کان به‌شێکیان داگیر کردبوو، ناویان نابوو سویدی نوێ.
سپیه‌کان له گه‌ڵ خۆیاندا که‌لوپه‌لی نوێ، هێستر، چه‌ک، تۆپی جه‌نگ، ده‌مانچه..هتد بۆ ئامریکایان گواسته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، خواردنه‌وه‌ی ویسکیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، هیندیه‌کان به ویسکیان ده‌گوت:"ئاوی ئاگر".
به‌ریتانیه‌کان به‌شێکی زۆری که‌ناری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و ولآته‌یان له هیندیه سووره‌کان کڕییه‌وه، یان داگیرکرد.
فرانسیه‌کانیش رۆژئاوای (ئه‌په‌لاچه‌ر) هاوجووت به رووباری میسیسیپپی Mississppi به‌ره‌و ژوور بۆ ولآتی که‌نه‌دایان داگیر کرد.
هه‌روه‌ها ئسپانیه‌کان چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان وه‌ک کالیفۆڕنیا، ته‌کساس و فلۆریدا داگیرکرد.
سیازده کۆلۆنی..!
به‌ریتانیه‌کان به درێژایی که‌ناری رۆژهه‌لآت، سیازده کۆلۆنیان هه‌بوو.
له باکوور به‌ریتانیه ئایترا کالڤینیست Kalvinyst کان هه‌بوون، که له ساڵی 1600 له ئینگلانده‌وه به مه‌به‌ستی به‌کارهینانی ئازادیانه‌ی بڕوا ئاینییه‌که‌یان بۆ ئامریکا کۆچیان کردبوو. ئه‌م مرۆڤانه له کشتکاره گچکه‌نان، ماسیگران، بازرگانه گچکه‌کان بوون. ئه‌مانیش ولآته نوێکه‌ی خۆیان ناو نابوو، ئینگلآدی نوێ.
له خۆرئاوای که‌شوهه‌وا گه‌رمدا، خاوه‌نزه‌وی و ده‌سه‌لآتداره‌کان ده‌ستیان به چاندنی په‌موو بۆ به‌گه‌ر خستنی کارگه‌کانی ئاڵووالآ له به‌ریتانیا کرد. له ناو ئه‌و کیڵگانده‌دا کۆیله ئافریکییه‌کان کاریان ده‌کرد،خاوه‌ن زه‌وییه‌کان ئه‌و کۆیلانه‌یان له کۆیله فرۆشه‌کان کڕیبوو.
ئه‌م سیازه‌ده کۆلۆنییه له هه‌موو روویه‌که‌وه خۆیان خۆیان به‌ریوه ده‌برد،ته‌نانه‌ت پاش گرژی و بێنه‌وبه‌ره‌یه‌کی زۆر له نێوان ئه‌م کۆلۆنیانه و به‌ریتانیادا، هیچ جۆره باجێکیان به ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا نه‌ده‌دا، ته‌نیا باجی (چا) نه‌بێت، به‌لآم ئه‌م کۆلۆنیانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که باجی (چا) ش به به‌ریتانیا نه‌ده‌ن.
له 18 دێسێمبه‌ری 1773 دا پاپۆڕی Dortsmouth –ی به‌ریتانی له به‌نده‌ری Boston به بارێکی گه‌وره‌ی (چا) وه له‌نگه‌ری گرتبوو، کۆمه‌ڵێک لاو گه‌نج له ناکاو هیرشیان کردە سه‌ر ئه‌و پاپۆڕه و سه‌رنیشینه‌کانی، لە هەمانکاتدا ده‌رگای گه‌نجینه‌ی (چا) یان خسته سه‌ر پشت، ئه‌م رووداوه بووه هۆیه‌ک بۆ هه‌ڵگیرساندی جه‌نگێکی مه‌زن له نیوانی به‌ریتانیا و ئه‌و سیازده کۆلۆنییه‌ی باکووری ئامریکا.
جه‌نگی ئازادی باکووری ئامریکا ساڵی 1775 – 1783 کاتێک که جه‌نگ ده‌ستیپێکرد، نوێنه‌ری ئه‌و سیازده کۆلۆنییه کۆبوونه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یمانیاندا که یه‌ک بگرن و پشت له یه‌کدی نه‌که‌ن و رووبه‌رووی به‌ریتانیا ببنه‌وه.
له 4 –ی جولی 1776 دا به دروشمی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کۆتایی به‌و کۆبوونه‌وه‌یه هێنرا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گه‌لێک بیر و بۆچوونی دیمۆکراتیانه هاتنه ئاراوه، که ئه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه شتێکی نوێ بوو. ئه‌مانه‌ش چه‌ند خاڵیکی گرنگی بریاره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
1- هه‌موو مرۆڤێک یه‌کسانن.
2- خودێ ئه‌و جۆره ره‌وایەتیەیی به مرۆڤ به‌خشیوه، مافی ژیان، ئازادی،هه‌وڵدان بۆبه‌خته‌وه‌ری،خۆشگوزەرانی وبه‌ره‌وپێشچوون.
3- هه‌موو یاسایه‌ک له‌لایه‌ن نوینه‌رانی گه‌له‌وه په‌سه‌ند ده‌کریت.
ئه‌مانه و گه‌لێک ووته و وشه‌ی جوانی تر، به‌لآم به‌داخه‌وه، ئه‌م بریار و یاسایانه نه
(ژن) نه (هیندیه‌کان) نه (کۆیله‌کان) –ی نه‌ده‌گرته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا یه‌که‌م ولآتی ئازادی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بوو.
به درێژایی سه‌ده‌ی 18 و 19 ده، به میلێۆنان مرۆڤ له بێکاره و هه‌ژاران، به تایبه‌تی له ئاوروپاوه به‌ره‌و ئامریکا بۆ گه‌ڕان به دووای ژیانێکی به‌خته‌وه‌ردا کۆچیان کرد. ئه‌م مرۆڤانه ئاواتخوازی ئه‌وه بوون، ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت، بیبێژن و بنوسن و خواپه‌رستی خۆیان به‌بێ رێگالێگرتن له که‌ژێکی ئارام و ئازاد‌دا بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پانتاییه‌کی زۆری بێ‌سنوور له ده‌شت و کێڵگه‌ی نه‌چێنراوی هندیه‌کان هه‌بوو،رژێمی ئامریکا ئه‌و زه‌وی و زار و کێڵگانه‌ی هندیه سووره‌کانی به‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه کۆچکردوانه‌دا دابه‌شکرد و به گه‌رمه‌وه پێشوازی لێکردن. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی 18 دا سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئامریکا له 5 میلیۆنه‌وه بوو به 76 میلێۆن که‌س.
سێ به‌ش له ده‌سه‌لآت..!
به‌یارمه‌تی فرانسا، کۆلۆنیه‌کانی ئامریکا به ئازادی خۆیان شاد بوون.
ساڵی 1783 به‌ریتانیا دانی به سه‌ربه‌خۆیی کۆلۆنییه‌کاندا نا. ئه‌و ولآته نوێیه،له فۆرمی(یه‌کیه‌تی) یه‌کدا له نێوان ئه‌و سێزده کۆلۆنییه‌دا درووستبوو. واتا ده‌وڵه‌تی فیدراڵ هه‌ر یه‌کێک له‌م هه‌رێمه فیدرڵانه، خۆی خۆی به‌رێوه ده‌برد، به‌ڵام ده‌بوو رێز له یاسای بنچینه‌یی ولآت واتا (یاسای بنچینه‌یی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ) بگرن. له‌ناو تێکسته‌که‌دا،مافی چاره‌ی خۆنووسین ببووه یاسای بنکه‌یی یه‌کێتییه‌که. ئه‌و یاسا بنچینه‌ییه‌ی ولآت تا ئێستاش به‌رێوه ده‌چێت، که له ده‌ستووره‌که‌دا هاتووه.
ده‌وڵه‌تی فیدراڵ یه‌ک سه‌رکۆماری هه‌یه، که بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردراوه.
ده‌سه‌لآتی یاسادانان..!
یاساکانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ له‌لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه داده‌نرێت، کۆنگرێس له دوو ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران و پیران پێکهاتووه.
یاساکان له‌لایه‌ن دادگای بالآوه کۆنترۆڵ ده‌کرێن. (ده‌سه‌لآتی بریارده‌ر)
ئامریکاییه‌کان بیرۆکه‌ی ئه‌م (سێپای ده‌سه‌لآته) یان له فه‌لسه‌فه‌ی فه‌یله‌سوفی فرانسی Montesquisu 1689-1755 وه (سێپایه‌ی ده‌سه‌لاته‌وه) وه‌رگرتووه.
جۆرج واشنگتۆن، Gorge Washington که سه‌رکردایه‌تی هیزه ئامریکاییه‌کانی له جه‌نگی دژی به‌ریتانیا ده‌کرد،سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ریاندا هانی،له‌پاشاندا به یه‌که‌م سه‌رکۆماری ولآته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا هه‌ڵبژیردرا. ئه‌و پێته‌ختی ئامریکای دامه‌زراند و هه‌ر به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه ناو نرا.
به‌ره‌و چۆلآییه‌کانی خۆرئاوا...!
له کۆتایی 1700 دا سنوری ئامریکا به‌ره‌و خۆرئاوا به درێژایی رووباری میسسیسپی درێژ ببۆوه. له خۆرئاواوه زه‌وییه‌کی زه‌به‌ندی چۆڵ هه‌بوو،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر به‌ره‌و سنوره‌کانی خۆرئاوا کۆچیانکرد و نیشته‌جێبوون.
له ساڵی 1850دا کاتێک که کالیفۆڕنیا بوو به به‌شێک له هه‌رێمی فیدراڵ له ئه‌تله‌نتیکه‌وه له خۆرهه‌لآته‌وه بۆ زه‌ریای ئارام،له خۆرئاواوه به درێژی 400 میل، ئامریکاییه‌کان بوون به خاوه‌نی هه‌موو پانتایی ولآت. یه‌که‌م کۆمه‌ڵه که به‌ره‌و سنووره‌کانی رۆژئاوا ملیاننا، ئه‌و گه‌رۆکانه بوون که به‌دووای که‌ره‌سه‌ی خاو میتال و پێسته‌دا ده‌گه‌ڕان. له هه‌مانکاتدا، Cowboys خاوه‌ن ره‌شه‌ولآخ و گاوان بوون. به‌لآم ئه‌وانه‌ی که له‌و ناوچانه جێگیر و نیشته‌بێ ببوون، ده‌ستیان به کاری کشتوکاڵێ واتا کشتکاری کرد. ئه‌م خێزان و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانه به‌خۆیان و گالیسکه‌کانیان (گاری) که به گاکانیان رایان ده‌کێشان دووای ئه‌و گه‌رۆکانه كه‌وتن و شوێنپیان هه‌ڵگرتن. پاش نیشته‌جێ بوونیان به هه‌ره‌وه‌زی ده‌ستیان به چاککردن و دروستکردنی کێڵگه‌کان کرد و زه‌ویه‌کانیان ئه‌سپارکرد و زه‌ویه‌کانیان چاند. هه‌ر کاتێک ئه‌و مرۆڤانه که له سنووری خۆرئاوای ولآت،هه‌رێمێکی نوێیان ئاوه‌دان ده‌کرده‌وه، بۆ هه‌ر هه‌رێمێک ئه‌ستێره‌یه‌کی نوی و هێڵێکی نوێ له‌سه‌ر ئالآکه‌ی ئامریکا ده‌نه‌خشێنرا و زیاد دەکرا.
چاره‌نووسی هیندییه‌کان..!
هیندیه‌کان به‌به‌رده‌وامی له پاشه‌کشه‌دا بوون. سپیپێسته‌کان زه‌وی هندیه‌کانیان ده‌کڕییه‌وه یان داگیرده‌کرد. ئه‌و ناوچانه‌ی که هندیه‌کان، که گه‌له‌گامێشیان تێدا ده‌له‌وه‌ڕاند، له‌لایه‌ن سپیپێسته‌کانه‌وه له گامێش پاکرایه‌وه و ننبڕکرا، له‌بری ئه‌و گامێشانه، له لایه‌ن مرۆڤه سپییه‌کانه‌وه کرایه پاوه‌ن و له‌وه‌رگاو گا و مانگایان تێدا ده له‌وه‌ڕاند. به‌م جۆره ئه‌و ناوچه هند نیشینانه شێوه‌ی ژیانی هندیەکانی تیادا نه‌ما و پاکتاو کرا. به‌م جۆره هیندیه‌کان گرنگترین ناوچه‌یان له ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ به‌م جۆره رووداوانه ده‌گوتریت:"پاکتاوی ره‌گه‌زی".
رژێمی ئامریکا هه‌میشه گفت‌و په‌یمانی به هندیه‌کان ده‌دا، که ئه‌وانیش بۆیان هه‌یه له زه‌ویه‌کانیاندا بمێننه‌وه، به‌لآم ئه‌مانه هه‌ر گفت و په‌یمان بوو، هه‌میشه ده‌شکێنران و جێبوبێ نەدەکران رۆژ دوای رۆژ،گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هندیه‌کان و مرۆڤه هاورده‌کاندا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند.
له ساڵی 1862 هندیه سووره‌کان ریزه‌کانیان یه‌کخست و کوشتاریکی زۆریان له‌و خێزانه هاورده کۆلۆنیالانه کرد که رژێم زه‌ویه‌کانی دابوونێ، به‌مجۆره خوێنێکی زۆر رژا و کین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند. سووپای رژێم به‌هه‌موو توانایه‌کیه‌وه رووبه‌رووی هندیه‌کان بووه‌وه، هندیه‌کانیش توانیان بۆ شه‌ڕه‌کانیان چه‌ک و تفه‌نگ به‌ده‌ست بخه‌ن.
گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له Wounded ساڵی 1890 به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی هندیه‌کان Sioux روویدا له‌م شه‌ڕه‌دا هێزه‌کانیان کۆکرده‌وه، به‌لآم هیزه‌کانی رژێم له‌و جه‌نگه‌دا به سه‌رباز و چه‌کی نوێوه، توانیان به ته‌واوی هندیه‌کان تێکبشکێنن. پاشماوه‌ی ئه‌و هندیانه‌ی که له‌و جه‌نگه ده‌رباز بوون، به‌ره‌و ناوچه چۆڵ و دووره ده‌سته‌کان، ئه‌و ناوچانه‌ی که گرنگی بۆ مرۆڤه هاورده‌کان نه‌بوو، هه‌ڵهاتن.
ئه‌م راکردن و کیوماڵ کردنه‌ی هندیه‌کان،نه‌خۆشی و برسێتی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه، به‌هه‌زاران له مرۆڤه هندیه‌کان،گیانیان له‌ده‌ستدا و مردن. ئه‌مڕۆ ناوچه هند نیشینه‌کان 3% هه‌موو پانتایی خاکی ئامریکا پێکدێنێت. هندیه‌کان تا رۆژی ئه‌مرۆمان خه‌بات له پێناوی مانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی داب‌و و نه‌رێت (کولتور) –ی خۆیاندا ده‌که‌ن.
تێبینی: یه‌که‌م ئالآی USA لە (هێڵ و ئه‌ستێره) پێکهاتووه له سیازده ئه‌ستێره و سیازده هێڵی سوور و سپی،که هه‌ر هێڵێک نیشانه‌یه بۆ یه‌کێک له هه‌رێمه‌کان. ژماره‌ی هه‌رێمه‌کانی ئامریکای فیدراڵ له‌سه‌ره‌تاوه سیازده هه‌رێم بوون.
له سویدیه‌وه کراوە بە کوردی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست