کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپێکی مه‌سرور بارزانی كه‌نیسه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر داگیر ده‌كه‌ن

Friday, 15/04/2022, 7:54


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ زمانی فه‌همی سۆلاقه‌ به‌ریوه‌به‌ری پیشووتری ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌، ئاشکرای کرد، کە گروپی لالاڤ سەر به‌ مه‌سرور بارزانی، کە ماوەیەکە حاجی چۆلی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌ شه‌قامی سه‌د مه‌تری ته‌نیشت شوقه‌كانی ئیم ئار ئێف به‌رامبه‌ر به‌ پاسپۆرتی كۆن، زه‌ویه‌كی نایاب و باشی گرنگ كه‌ چه‌ند دۆنمێكه‌  و كه‌نیسه‌یه‌كی تیدایه‌و هیشتا ته‌واو نه‌كراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ویستیان داگیری بكه‌ن، كیشه‌كه‌یان لێ گه‌وره‌ بوو گه‌یشته‌ فاتیكان و ولاتانی رۆژئاواو، به‌ناچاری مه‌سرور بارزانی نوینه‌ریكی خۆی ناردووه‌، كه‌ فێڵی كردووه‌ گوایه‌ شوینه‌كه‌ی شیاو نییه‌ بۆ كه‌نیسه ‌و له‌ شوێنیكی تردا ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ به‌باشترین شیواز دروست ده‌كه‌نه‌وه‌.
محمه‌د سورچی كادیر پاراستن و شه‌ریكی ساسان عه‌ونی خاوه‌نی عه‌قاراتی سوتكه‌ له‌ به‌ختیاری ئاشكرای كردووه‌، كه‌ گروپی لالاڤ خه‌ریك بوو مه‌سرور بارزانی ریسوا بكه‌ن و به‌په‌له‌ نوینه‌ری خۆی ناردۆته‌ فه‌رنسا و فایكان بۆ ئه‌وه‌ی فیل و چه‌واشه‌كاری خۆیان ده‌رباز بكه‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ عه‌قارات كاروان وعه‌قاراتی سه‌ردار ئازاد ته‌واوی زانیاریه‌كه‌یان پشت راستكردۆته‌وه‌ و، بۆ ئه‌و مەبه‌سته‌ سامان عه‌ره‌ب به‌ریوه‌به‌ری وه‌به‌رهینانی هه‌ولیرو ئه‌ندازیار مازن به‌ریوه‌به‌ری پیشووی شاره‌وانی 2 له‌ هه‌ولیر، پشت راستی هه‌واله‌كه‌یان كردۆته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ بریاری مه‌سرور بارزانی گروپی لالاڤ ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر سایلۆی هه‌ولیر كه‌ گه‌وره‌ترین سایلۆیه‌ له‌ عیراق و كۆنترن سایلۆیه‌ ده‌كه‌ویته‌ باشترن شوینی شاره‌ی هه‌ولیر له‌ شه‌قامی شه‌ست مه‌تری ، به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی سایلۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولیر دروست ده‌كه‌ن و ئه‌وشوینه‌ ده‌كریته‌ پرۆژه‌ی شوقه‌ بۆ لالاڤ.
هیمداد كوری ئه‌نور به‌گی بیتواته‌ كه‌ گه‌وره‌ترین ئاشیان به‌ناوی خۆشناو له‌ هه‌ولیر هه‌یه‌، به‌ ریگه‌ی سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د سابیر ناویك كه‌ له‌ كۆمه‌لایه‌تی پارتییه‌، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هیمدا به‌گ ته‌واوی هه‌واله‌كه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌، باسی كردووه‌ گروپی ستیر و گروپ لالاڤ كه‌ هه‌ردوكیان مولكی مه‌سرۆر بارزانین، له‌ هه‌ولیر داگیر كردنی سه‌دان دۆنم زه‌وی باشی ناو هه‌ولیره‌، ئه‌و سه‌روه‌ر ناوه‌ له‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی باسی كردووه‌، سالێكی تر له‌ هه‌ولیره‌ کەس خاوه‌نی ژنی خۆشی نابیت، له‌به‌ر زولمه‌كان و داگیركاریه‌كانی مه‌سرور بارزانی، وه‌سفی نیچیره‌ڤان بارزانی كردووه‌، كه‌ ئه‌و یش وابووه‌ هه‌رچی پیكرا كردی بۆ گروپی سه‌لاحه‌دین ، به‌لام وه‌ك مه‌سرور بارزانی برسیتر و بیویژدانترە.

هیمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە