کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ساڵوەگەریی ئەنفال: ئەوانە دەبێ شار بەدەربکرێن

Friday, 15/04/2022, 7:41


داگیرکاریی خۆماڵی لە داگیرکاریی بیانی مەترسیدارترە.داگیرکاریی بیانی بە زمانی چەک وئەنفال وکیمیاباران وشکەنجە وزیندان و…قسەت دەگەڵ دەکا.زۆر بە راشکاوی پێت دەڵێ:کوردلە ناودەبەم،پێت دەڵێ ئەگەرکورد توانای هەیە با بەرگریی لەخۆی بکا.کۆمەڵگای وشیاریی کورد هیچکات گازەندە لە دووژمن ناکا.چۆن دووژمن،دۆست نییە.بەڵام ئەگەر دەسەڵاتی خۆماڵی لە ژێڕ پەردەی ئاڵاوسروودی ئەی رەقیب وگڵكۆی شەهیدان،گەمەی سیاسیی لەسەر کورد بەڕێوەبرد،چارە چییە.؟
هیچکەس خۆی فریو نەدا،تڕاژیدیای ئەنفال،وێنەی کیمیابارزانی شاری هەڵەبچە بە دووقۆڵی لەلایان جووت چەتەی مافیا وحیزبی بەعس وسەددام پێكهات.سیاسەتی هەڵە وسیاسەتی بەکرێگیراوی ئەو دووبنەماڵەی فەزایەکی خوڵقاند کە دڕندەیەکی وەک سەددام رێکاری ئەنفال بەسەر کورددا بسەپێنێ.
نزیکەی سی ساڵی رەبەقە،ئەو دووبنەماڵەیە لە سەر ناهوشیاریی نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان بازەرگانی لە سەر خوێنی شەهیدان بەڕێوە دەبەن.بۆ خۆیان رۆژ بەرۆژ زیاتردەوڵەمەنتردەبن،خەڵی بێ چارەش رۆژ لەرۆژ زیاتر تووشی برسیەتی هەژاریی دەبێتەوە!
ئەوڕۆ٣٤ ساڵ بە سەر ئەنفال تێدەپەرێ.وێدەچێ چەخماغەی راپەڕێنی سەررتاسەریی ئەوجار لە شآری چەمچەماڵ دەست پێبکا.بەرپرسە دزەکان دیسانیش خەریک بون نمایشی ئەنفال بەڕێوەبەرن ووادەی درۆزنانە بە خەڵك دووپات بکەنەوە.بۆ کارەش کۆیلەیەکی وەک عەوڵای حاجی مەحموودیان ئەرکدار کردبووکە لە سەر ناوی وەزیری شەهیدان وئەنفالکراوەکان خەریکی وڕێنە کانی خۆی بێ لە شآری چەمچەماڵ!
دوای چەند گووتنێکی شەرمنانە خەڵک هوورووژمیان کردە سەری وئیزنیان نەدادرێژە بە درۆکانی بدا.خەڵک لە جؤنیەتی ئیدارەکردن وخزمەتگوزاریی شار ناڕآزی بون وهاواریان دەکرد لە تینوویان مردین ئاونییە،زبڵوزاڵ شآری وێران کردوە.بۆیە زۆر زوو وەزیری درۆزنەکانیان لە سەرشآنۆ دابەزاند ودەریان کرد.
چەکدارە کۆیلەکانیش زانیان ئەگەر ئەوجاردەست بۆ تفەنگە ژەنگاویەکانیان بەرن،رەنگە زۆر بەڕاشکاوی چەکەکانیان لە دەست دەرهێنن.ئەورووداوەی شآری چەمچەماڵ لێدانی چەخماغەیەکی بە هیزە بۆرووخاندنی دەسەڵاتی داگیرکاریی خۆماڵی دوای سی ساڵ.ئیدی ترس شکاوە،دوارۆژی رزگاریی لە چەنگ نۆکەرەکانی ئێڕان وتورکیە گەیشتووە.
لە ئێستێدا گرینگترین ئەرک کە دەکەوێتە سەرشآنی خەڵكی خێڕنەدیتوو لە باشووری کوردستان،شکاندنی دەسەڵاتێکە کە بە زەبریی پارەی دزیەتی وچەکی بیانی لە سەرخەڵک بۆتەمڵؤزم.ئەوڕؤ لە شاری چەمچەماڵ پیامێکی زۆر گرینگ درا بە ئەو هێزانەی کە بە خۆیان دەڵێن پاراستن وپێشمەرگە.ئەوهێزانە ئیتر ناتوانن خەڵكی وەزاڵەهاتووسەرکوت بکەن بۆئەوەی منداڵەکانی مەسعود ونێچێرومەسرووو… وەک / شآ / بژین وگەنجی داماویش بە گیرفانی بەتاڵ،رۆژگار تێپەڕ بکا.
سیستمی عەشیرەگەراوبنەماڵەیی هیچ پیرۆزیەکی لە لای خەڵک نەماوە.هیوادارم شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان شآری چەمچەماڵ بە تەنیا نەهێڵن.لە هەرکوێی ئەو خاکەدا بەرپرسێکیان هاتە بەرچاوکە کۆیلەی دەسەڵاتە بەردەبارانی بکەن.هەڵوێستی ئەوڕۆی شاری چەمچەماڵ،پەیامێک بووبۆئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەسەڵاتی بنەماڵە چەتەی هەیی لەسەر ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان بەرەوکۆتایی دەڕوا.شاری چەمچيماڵ چاوەروانی شارەکانی دیکەی وڵاتە کە هاوڕیی بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە