کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشەکە شکۆشکاندنە نەک برسیکردن

Wednesday, 13/04/2022, 0:50


ئەگەر زۆر بە وردی و قووڵی لەسەرخۆ تێرٍامانێکی وەزع و ژیانی ئەم قۆناغەی خەڵکی کوردستان بکەین، ئەوەی تێیدا تێدەپەرٍێت زۆر ئاڵۆز و بێ وێنەیە لە مێژوودا. با زۆر بە گەشبینیەوە قسە بکەین بۆ ئەوەی بێلایەنی لە هەڵسەنگاندنەکەماندا فەراهەم بکەین،  بەڵێ لە زۆر لای ژیانی خەڵک گۆرٍانکاری روویداوە و وایلێهاتووە زیاتر خودی تاکی کورد لە جەنجاڵی ژیاندا سەرقاڵە و هەستی پێناکات ئەگینا ئەگەر سۆشیا میدیا و ئەو هەموو هەواڵە کەمەرشکێنەی لێدەرکەیت و بەراورداکریەکی لەگەلڕ قۆناغەکانی پێشتردا بکەیت، زۆر شتت بۆ روون دەبێتەوە. ئەگەر دەسەڵاتی هەرێم تۆزقاڵێک هەست و شکۆی خەڵکی کوردستانی لا گرنگ بوایە، بەو شکست و نەزانیەی دەسەڵاتداریشەوە، دەکرا ئەو هەموو نائومێدیە گەورەیە بەو شێوەیە نەبوایە و هەموو عەقڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بخرایەتە گەر نەک بێ ئەومیدی و گۆشەگیری و خۆ بەدەستەوەدان باڵی بەسەر هەمواندا بکێشایە.
بەڵێ برسێتی و قاتوقرٍی و نەداری و هەژاری بێهۆکار لە وڵاتێکی دەوڵەمەندا وایکردووە لە  ژیانێکی بێ سەروبەر بژێن و هەست بە زوڵمێکی نارٍەوا  بکەن و حاڵەتی چەقبەست و نەبوونی هیچ بیرکردنەوەیەک  باڵی بەسەر زۆرینەی خەڵکدا کێشاوە، لە کاتێکدا دەتوانرا بەو هەموو سەروەت و سامانەی کوردستان بە پێچەوانەی ئەم وەزعە بوایە و خەڵک لەوپەرٍی خۆشی و ژیانی لە بوژانەوەدا بوایە. ئەوەی زۆر جێگەی داخە کە تاک و کۆی گەلی کوردستان باوەرٍیان بە گۆرٍانکاری و دەربازبوون نەماوە، لە کاتێکدا پێشتر لە زۆر قۆناغدا لە  بارێکی خراپتر ژیاوە و بەم رادەیە نەگەیشتۆتە خۆبەدەستەوەدان و چەقبەستوویی لە هەوڵ و بیرکردنەوە و دۆزینەوەی چارەسەر. باش لە بیرمانە زۆرجار بە قۆناغی هەرەس و هەڵدێران و دارٍمانی گەورەدا رەتبووین و ئاوا بەم شێویە هەموو شتێکمان لەدەست نەدابوو و خۆمان رادەستی پوچەگەرایی و بێبروا بەخۆبوون نەکردبوو.
ئەوەی جێگەی باسە (بەدوور لە بارودۆخە ئابووری و دەرونیەکە و زوڵم و زۆری دەسەڵات و نەزانی و نەبوونی سەرکردایەتیەکی دانای گونجاو) و پێویستە  لێرەدا باس بکرێت و بپرسین بۆچی لەم بارودۆخە تایبەتە لە واقعێکی تا رادەیەک ئازادی هەمەجۆردا بەو شێوەیەی لێهاتووە و چارەسەر لەبەردەستدا نیە.
ئەگەر بەراورد بکەین، سەرەرای زۆربوونی نەداری و هەژاری و کەم دەرامەتی بەڵام بە شێوەیەکی گشتی و دیسان بەبەراورد کردن لەگەل قۆناغەکانی پێشتردا؛ وەزعی ئابووری باشترە و لە رووی سیاسیشەوە نیمچە ئازادیەک لە ئارادایە. کەوابێت تاکە هۆکارێک کە وای لە میلەت کردبێت زیاتر بێئومێد بێت و خۆی دابێت بەدەستەوە ئەو مامەڵەیە لە لایەن دەسەڵاتی دەسترۆیشتووی نەزانەوە لەگەلڕ باری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیی خەڵک بە گشتی و تاکی کۆمەڵگە بە تایبەتی و فەرامۆشکردنی پێداویستیە دەروونی و مادیە زەروریەکانی خودی تاکی کۆمەڵگایە لە لایەک و لە لایەکی ترەوە بەهەموو جۆرێک بێ شکۆکردنی تاک و کۆی کوردە لە لایەن خەڵکی تازەپێگەیشتووی دەسترٍۆیشتووی نەگونجاو لەگەل قۆناغەکە و پێویستەیکانی کە وای لێکردبێت خەڵک زیاتر هەست بە کەمی لە ناخیدا چەکەرە بکات و باوەرٍی بە خۆی و پرس و کێشە سەرەکیەکەی نەمێنێت و بەردەوام بیر لە شکۆشکاوی خۆی بکاتەوە و نوزەیەک ورەی تێدا نەمێنێت و توانای جوڵەی تێدا بنبرٍبوبێت، واتە بەر لە برسیِتی و نەداری و نەمانی ورە ئەوە شکۆشکاندنیەتی لە لایەن خودی خۆیەوە پەلوپۆی تاکی کوردی شکاندووە و بیرکردنەوەی گونجاوی لەگەرٍخستووە . ئەگینا ئەم گەلی کوردستانە زۆر ستەم و نەداری و هەژاری و بێدەرامەتی بینیوە و قۆناغە ناجۆرەکانی رەتکردووە و لە ناخۆشیەکانی دەربازبووە، هەمیشە سەریبەرزبووە بۆیە حاڵی حازر  ناتوانێتت تەحەمولی شکۆشکاندن بکات و بارەکە هەڵبگرێت و قۆناغەکە تێپەرٍێنێت و باری سیاسی کوردستان یەکلایی بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە