تیرۆری دەوڵەتیی لەخۆرهەڵاتی نپوراستدا….! (بەشی سێیەم و کۆتایی)
Tuesday, 12/04/2022, 22:29
نووسینی ئیسماعیل بێشکچی
هێنانه‌سه‌ر زاراوه‌ی کرمانجی خواروو (سۆرانی): زاگرۆس زه‌رده‌شتی.
70 ساڵه له‌کوردستاندا شه‌ڕی ناڕه‌وا درێژه‌ی هه‌یه.
له کوردستان شه‌ڕێک هه‌یه. ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه. شه‌ڕێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یه. شه‌ڕی چاوچنۆکی و هاوکاری ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیسته.ئه‌م شه‌ڕه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌کوردستاندا درێژه‌ی هه‌یه. ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیسته‌کان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان کرابێت،ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایانه‌یان،له گه‌لانی خۆیان شاردۆته‌وه. به‌ئاگاداریه‌وه پیلانیان بۆ داڕشتووه.
چاپه‌مه‌نی تورک له کوردستاندا،له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی که ئێستا ئێمه له‌باره‌یه‌وه ده‌په‌یڤین،هه‌رگیز هه‌واڵی راستی بلآوناکاتهوه به‌و جۆره زۆربه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه ئۆرگانیه‌کانی چه‌پی تورک،کۆیله و گوێرایه‌ڵی ئه‌و بریارنامه و پڕوپاگاندان که ده‌وڵه‌ت ده‌ریانده‌کات. لهبهرئهوە،له گۆڤار و رۆژنامه‌کانیاندا،ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه ده‌نووسن،که ده‌وڵه‌ت رایانده‌گه‌یه‌نێت. ناوی کورد و کوردستان به‌هیچ جۆرێک ناهێنن و نانووسن. به‌لآم له‌باره‌ی چه‌پێتی و سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم، هه‌رچیه‌کیان بووێت، به ئاسانی ده‌ینووسن و له چاپیدهدهن. ئه‌وه‌نده‌ی گۆڤار و رۆژنامه‌کانی چه‌پی تورک ناوی کورد و کوردستان ناهێنن و نانووسن، ئه‌وه‌نده‌ش له نزیکه‌وه، چاوی خۆیان له ئیمپریالیزم، کۆلۆنیالیزم و ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌گرن.
تا راده‌یه‌کیش په‌سه‌ندیشیان ده‌که‌ن. به‌لآم له دووره‌وه له دژی ئیمپریالیزم خۆیان ده‌که‌ن به نه‌ڕه‌شێر. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌پی تورک گه‌لێک جێگای سه‌رنج و رامانه.
به‌کورتی ئێمه ده‌کارین ئاوا بێژین:"ئه‌گه‌ر له دژی رژێمی سه‌ددام ده‌ستێوه‌ردانێک،گۆڕانکاریه‌ک له ده‌ره‌وه هه‌بێت،ده‌بێت کوردیش له‌و گۆرانکاری و هاوکێشه‌یه‌دا جێگای خۆی هه‌بێت." که‌وتن و له نێوبردنی رژێمی سه‌ددام له رۆژهه‌لآتی ناوه‌راستدا، راسته‌وخۆ که‌وتنی هه‌موو رژێمه فاشی،دیکتاتۆر،تۆتالیتێر،میر،پاشا،شێخ و میلیتارهکانه. که‌وتنی ئه‌مانه وه‌ک تیۆری که‌وتنی پوله پاڵبهیهکهوه نراوهکانی دۆمینهوایه. ئه‌مه‌ش له خۆرهه‌لآتی ناویندا به واتای ده‌رکه‌وتنی رژێمی دیمۆکراتی دێت.
ئاشتی له خۆرهه‌لآتی نێویندا بۆ کورد چی ده‌گه‌یه‌نێت....؟
ده‌بێت کورد به وردی و سه‌رنجه‌وه ئاوڕ له‌مێژوو،له رووداوه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان و سیاسه‌تی سه‌رده‌م بده‌نه‌وه و بڕوانن. نه‌ته‌وه‌ی کورد ناتوانن وه‌ک، تورک، ئاره‌ب و فارس، له مێژو و له رووداوی کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت بڕوانن. له‌و رووداوانه واتێناگهن که‌هه‌ن.
بۆ نمونه ئێمه با له‌سه‌ر بابه‌تی (ئاشتی خۆرهه‌لآتی ناوه‌راست) هه‌ڵوێسته بکه‌ین،که له‌م رۆژانه‌دا زۆر له باره‌یه‌وه قسه ده‌کرێت. بابزانین ئه‌م (ئاشتی) ـیه بۆ کورد چی هانی...؟
ئه‌مه گه‌لێک روون و ئاشکرایه،ئه‌و ره‌وشه‌ی خۆرهه‌لآتی ناوین که په‌یڤی له‌سه‌ر ده‌کرێت،له رابردوودا،له‌سه‌ر پارچه‌کردن و به‌خشینه‌وه‌ی کوردستان بناخه‌ی هه‌ڵچنراوه و دروستبووه. له‌م (ئاشت)ـیه ههنوکیهیی خۆرهه‌لآتی ناویندا کورد دیل و پارچه،پارچه و کۆیله‌کراوه. پاراستنی ئه‌و (ئاشتی)ـه به‌و مه‌به‌سته دێت که کورد،نه‌توانن مافی نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراتی زه‌وتکراویان،به‌کاربێنن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که ئه‌م ره‌وشه له‌سه‌ر کورد به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌و (ئاشتی) ـیه پارێزگاری لێده‌کرێت. به‌لآم هه‌رکاتێک کورد داوای مافه‌کانی خۆی له‌و ده‌وڵه‌تانه بکات،خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه سروشتیه‌کانی خۆی بکات،ئه‌وکاته (ئاشتی رۆژهه‌لآتی ناوراست) (پیرۆزی) ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه.کوردستان،کۆڵۆنیه‌کی،نێودهولەتیه (ئاشتی خۆرهه‌لآتی نێوین) به واتای هێشتنه‌وه‌ی کوردستان له‌و بارودۆخه‌ی ئێستایدا.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 وه (ئاشتی) و سستێمی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ره‌وشه‌یان به‌کورد رابینیوه. بێگومان ئه‌م (ئاشتی)ـیه‌ش له به‌ژه‌وه‌ندی تورک،ئاره‌ب و فارسه. ئه‌م (ئاشتی)ـیه له به‌رژه‌وه‌ندی سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریکایه. (ئاشتی)ـیه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هاوجۆرانهدایه. به‌لآم بۆ کورد ئه‌و (ئاشتی)ـه هیچ جۆره که‌ڵکێکی نییه. (ئاشتی) بۆ کورد و به‌ژه‌وه‌ندی کورد له ئارادا نییه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنرا. نه ده‌وڵه‌تانی سۆسیالست،نه که‌پیتالیست نه‌هیچ ده‌وڵه‌تێکی تریش به شێوه‌یه‌کی راستوڕه‌وان،ده‌وڵه‌تی ئێراق و رژێمی سه‌ددامیان تاوانبار نه‌کرد. ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق به مانگان به‌رده‌وام بوو، به‌لآم ئه‌و ده‌وڵه‌تانه چاو و گوێچکه‌ی خۆیان گرت و ئاخنی. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌لآتی ده‌وڵه‌ت و رژێمی سه‌ددامی ره‌گه‌زپه‌رست و فاشی،توانی ئه‌ئاوا بهبێسڵهمینهوه،کوردستان به‌و چه‌کانه کیمیاباران بکات و به‌رده‌وامیش بێت.ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داگیرکردنی کوێت و پێناسه‌کردنی کوێت،وه‌ک پارچه‌یه‌که له ئێراق،ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له‌سه‌ر کۆکوژی به هه‌زاران کورد و کیمیایی بارانکردنی کوردستان بێهه‌ڵوێستیان پیاده‌ده‌کرد،ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له‌شکریان ره‌وانه‌ی که‌نداو کردووه.رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان،له‌سه‌ر داگیرکردنی کوێت،سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بێهه‌ڵوێستییه‌ی کۆبوونه‌وه،له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه ده‌به‌ستێت. هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌تانه (ژه‌ندرمه‌ی گرنگ) (نووسه‌ر مه‌به‌ستی تورکیایه.) که له کوردستانادا سستێمی کۆلۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌پارێزێت، به هه‌موو پێوه‌رێک هاوکاری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌کات که لهسستێمی کۆلۆنی نێوده‌وڵه‌تیدا جێیان گرتووه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه چ سه‌رمایه‌دار،چ کهپیتالیستبن. به کورتی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به دابه‌شکردن و پارچه‌کردنی کوردستان،ده‌یانه‌وێت (ئاشتی خۆرهه‌لاتی ناوراست) به‌پیرۆزی بهێڵنه‌وه و له پارێزگاریکردنی ئه‌و ره‌وشه‌دا خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن، بۆ شێخێکی ئاره‌ب که ئه‌مڕۆ له‌سه‌رته‌خت لابراوه، رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ته‌واو بۆی په‌رێشان بوون.
لێ نزیکه‌ی ده هه‌زار گوندی کورد،سوتێنران و کاولکران،یه‌ک له دووای یه‌کیش ئه‌و گوندانه بۆمبابارانکران. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئه‌م کارهدزێو و شهرمهزاریانهیان نه‌بینی.
به‌ڵێ ئه‌و تاوان و کاره‌ساتانه شتێک نه‌بوو که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بیری لێبکه‌نه‌وه.به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان کردبووە رێبازی سیاسی خۆیان.نهتهوهیهگرتوهکانیش هه‌ڵوێستی بێده‌نگیان وه‌ک سیاسه‌تێکی گرنگ ده‌پاراست. ئاله‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه،که کورد وه‌ک تورک،ئاره‌ب و فارس،ناتوانن له ناو هه‌وڵدانێکی ئاوادابن،وه‌ک ئه‌م دروشمانه...(ده‌بێت مرۆڤ ئاشتی بپارێزێت) (ده‌بێت مرۆڤ بۆ ئاشتی تێبکۆشێت).
ئه‌م جۆره هه‌وڵدانانه له‌ده‌ره‌وه‌ی راستی مێژووی کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌تی کوردهوهنهبێت،هیچ شتێکی ترنییه.ئه‌و کاته‌ش کورد ده‌بێت،رووداوهدیرۆکی و کۆمه‌لآیه‌تی و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان و سیاسه‌تیش،به چاوێکی تره‌وه سه‌یربکات. ده‌بێت کورد له‌وه بگات که ئه‌و (ئاشتییه‌ی رۆژهه‌لآتی ناوراست) که هه‌میشه ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه،بۆ کورد له کۆیله‌یه‌تی و دیلێتی پتر هیچ واتایه‌کی تری نییه. له‌به‌ر ئه‌وه ناوه‌ڕۆکی (ئاشت) ـیه‌ک که ئاوا بێت، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆکرا،له زیان و دژی کورد هیچ سودێکی تری بۆ کوردنییه.ئاشتی راستودروست،له خۆرهه‌لآتی ناویدا بهپارچهکردن و له‌ناوبردنی سستێمی کۆلۆنیالیزم له کوردستاندا دێته‌کایه‌وه. نه‌ته‌وه‌ی کورد له 30 ملیۆن مرۆڤ پتره، تاکو نه‌بێته خاوه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی (ئاشتی له خۆرهه‌لآتی ناویندا) خه‌وێکه و نایه‌ته‌دی.
بێگومان ئێمه کێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌یاد ناکه‌ین. ده‌بێت مرۆڤ ئه‌وه بزانێت، چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی کورد،له‌سه‌ر داخوازیه‌کانی کورد،یه‌کێکه له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی نادڵنیایی و نائارامی له خۆرهه‌لآتی ناویندا. ئامانجی پۆڵه‌تیکی ئیمپریالیزمانه‌ی (په‌تکه و زاڵبه) خۆی له خۆیدا پێکهێنانی هه‌رێمێکی نادڵنیا و نائارامه. بێگومان کێشه‌ی که‌نداو په‌یوه‌ندیه‌کی گرنگی به نائارامی و نادڵنیاییه‌وه هه‌یه،ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد له باشووری کوردستان خورت و به‌هێز بوایه،ئه‌وده‌م سه‌ددام نه‌یده‌توانی به ئاسانی کوێت داگیربکات. خۆ ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌لآتی ناڤین‌دا،(کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتو و دێمۆکرات)،هه‌بووایه. په‌یوه‌ندی و تێکه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ییش به شێوه‌یه‌کی باشتر ده‌بینرا. به‌لآم ئه‌م تێکه‌ڵی و هاوکاریانه‌ی ئێستا، ته‌نیا بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی کورد ده‌کرێت و داده‌نرێن. مه‌به‌ستیش له‌م هاریکاریانهی نێوانیان ئه‌وه‌یه،که خه‌بات و تێکۆشینی کورد ته‌مه‌ندرێژ و ته‌ندروست نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن درێژیش بێت،بێسه‌روبه‌ر بێت.
له کێشه‌ی که‌نداودا بۆچی تورکیا لایه‌نگری ئه‌مه‌ریکا بوو....؟
له کێشه‌ی که‌نداودا،تورکیا خۆی دایه پاڵ ئه‌مه‌ریکا و له‌و به‌ره‌یه‌دا جێگای خۆی گرت. هۆی ئه‌مه‌ش که تورکیا له‌به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکادا خۆی بینیه‌وه، هۆ سه‌ره‌کیه‌که‌ی کێشه‌ی کوردستان بوو.ئه‌مڕۆ کێشه‌ی کورد له داموده‌زگا جۆربه‌جۆره‌کانی جیهاندا،ئاخافتن و په‌یڤی له‌مه‌ڕ ده‌کرێت. له رۆژهه‌لآتی ناڤین‌دا،ئێستا کورد بوونه‌ته هێزێکی پۆڵه‌تیکی و سه‌ربازی سه‌رنج راکێش. هه‌روه‌ها له داموده‌زگا و چاپه‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی تورکیشدا،په‌یڤ له باره‌ی (ده‌وڵه‌تی کوردی) ـیه‌وه ده‌کرێت،چاومان به‌و جۆره نووسینانه ده‌که‌وێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌ن. به‌رپرسیاران و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک زۆرجار له ئاخافتن و گوتنه‌کانیاندا،له دژی ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی (ده‌وڵه‌تی کوردی) رامانی خۆیان ده‌بێژن و ده‌ڵێن:"دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه و ئه‌وان هیچ جارێک رێگا به هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ونه ناده‌ن."
چاپه‌مه‌نی تورکیش به کایه‌ی خۆی هه‌میشه ده‌وڵه‌ت له‌وه ئاگادار و بێ‌دار ده‌کاته‌وه و ده‌بێژن:"به‌روه‌و پێشچوون له خۆرهه‌لآتی ناوراستدا،گه‌لێک سه‌رنج راکێشه."چاپه‌مه‌نی تورک زۆر به ووردی له‌م رووداوانه‌ی رۆژهه‌لآتی ناوین رامان و توێژینه‌وه ده‌که‌ن .
با سه‌یرێکی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌ی (میلله‌ت) (نور باتور) له‌گه‌ڵ شالیاری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی تورک (ڤاهیت ههلهفۆگلۆ) بکه‌ین گه‌لێک سه‌رنجراکێشه. پرس و پرسیاره‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ن.
پرس: "تۆ گوتت کاتێک نه‌خشه بێته دروستکردن،ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی نه‌خشه‌که‌ی له‌سه‌ر دروستده‌کرێت جێگای خۆمان ده‌گرین." "ئایا ئێمه ده‌توانیین پێش به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بگرین...؟"
به‌رسڤ: "له‌مه‌رجی ئه‌مڕۆدا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی گهنەگازه (مه‌حاڵ) خۆرئاوا هه‌میشه کوردیان به‌کارهێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه تورکیا،ئێران و ئێراق بۆ رێگرتن له‌و کاره له نێوخۆماندا سازش(کۆمپرۆمیس) ده‌که‌ین، شتێک که ده‌توانین رێگای پێبگرین دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکه.ئاواکردنی ده‌وڵه‌تێک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌دا شتێکی گهنەگازه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناتوانێت به‌رده‌وامی به ژیان بدات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی توانای دامه‌زراندنی هه‌بووایه، له‌سه‌رده‌می (سیفه‌ر) ـدا داده‌مه‌زرا، ئێستاش ده‌یتوانی درێژه به ده‌سه‌لآتی خۆی بدات."
پرس: "تۆ ده‌بێژیت با ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاواش ده‌ست له‌و خه‌ونه به‌رده‌ن..."
وه‌لآم: "سۆفیه‌ت ئێستا به گیروگرفتی کۆماره‌کانی خۆیه‌وه خه‌ریکه. به‌لآم له‌لایه‌کی تره‌وه، نه‌مامه دره‌ختی هاوکاری تورکیا و سۆڤیه‌ت سه‌وز بووه. ئه‌گه‌ر خۆرئاواش،بۆ کۆنترۆڵکردنی بیر و سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی کوردی دامه‌زرێنن،ئه‌وه شتێکی ناڕه‌وا و هه‌ڵه‌یه. ده‌وڵه‌تێکی کوردی چواردهورهدراو ده‌توانێت چیبکات...؟! له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌و مرۆڤانه ئه‌وه باشتره،که سود له مافی خۆیان وه‌رگرن و کورد هاولآتی تورکیابن. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان باشتره." (رۆژنامه‌ی میلله‌ت.. سێپتێمبه‌ر 1990)
ئه‌م وتانه‌ی سه‌ره‌وه چی نیشانده‌دات...؟ ئه‌و وتانه به‌و واتایه دێت،که رامان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی،له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردی گفتوگۆ ده‌کرێت. تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی که پێش به‌م هه‌وڵه بگرێت،پتر ده‌که‌وێته هاوکاری ئه‌مه‌ریکا و بۆ مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئاواته‌کانی کورد،له ئێستا و له دواڕۆژیشدا. پێش ئه‌وه‌ی که سه‌رنج و بۆچوون له په‌یڤه‌کانی شالیاری کاروباری ده‌ره‌وه (ڤاهید ههلهفئوگلو) بده‌ین،با سه‌رنج و رامان له وته‌کانی سه‌ره‌ک شالیارانی پێشوی تورکیا (بولێند ئه‌جه‌ڤیت) بده‌ین له گۆڤاری (تێمپو)ـدا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌ڵێت:"ده‌وڵه‌تێکی ئاوا بۆ کورد شتێکی باش نییه. ئه‌مه ئاشکرا و دیاره. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئاوا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزمی رۆژئاوا و ئیسرائیلدایه. له خۆرهه‌لآتی ناوه‌راستیشدا،نائارامی سه‌رهه‌ڵده‌دات.هه‌م کورد له ولآتی ئێمه، هه‌م کوردی شوێنانی تر نائارام ده‌بن."(رۆژنامه‌ی جمهوری له گۆڤاری تێمپووه2 ـی سێپتێمبه‌ر 1990.)
چ سه‌ره‌ک شالیارانی پێش‌و (بولێند ئه‌جه‌ڤیت)،چ شالیاری پێشوی کاروباری ده‌ره‌وه،(ڤاهید ههلهفئوگلو) ده‌بێژن که کورد له لایه‌ن ئیمپریالیزمی خۆرئاواوه به‌کارده‌هێنرێن.
به‌لآم،ئه‌وه‌ی ئاشکرایه،ئه‌وه بیری که‌مالیسته،که گرێدراوی ئیمپریالیزمی ئینگلیز و فەرانسا بوو،بۆ دابه‌شکردن و پارچهپاچهکردن و به‌خشینه‌وه‌ی کوردستان. سه‌ره‌ک شالیاران و شالیاری ده‌ره‌وه ده‌خوازن ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی کوردستان،له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمه‌وه بشارنه‌وه. ئه‌م که‌مالیستانه له دابه‌شکردنی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورددا،هاوکاری و هاوهێزی ئیمپریالیزم ده‌که‌ن.هه‌م گه‌ره‌کیانه کورد به‌وه به‌تاوانبار بکه‌ن،که له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمی رۆژئاواوه به‌کارده‌هێنرێن. ئه‌مه ئه‌و دووروویی و کلکایهتیهیه. ئه‌مه ئه‌و پله ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزم و رهگهزپهرستیهیه،که له‌لای تورک و که‌مالیسته‌کان ده‌یبینین.
شالیاری ده‌وه‌وه و سه‌ره‌ک شالیاران ده‌بێژن:"ده‌وڵه‌تی ئێران،ئێراق و تورکیا هیچ کاتێک رێگاناده‌ن،ده‌وڵه‌تێکی کوردی ئاوا بکرێت." بێگومان ئه‌مه زۆر ئاساییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته به هاوکاریکردنی یه‌کتری کوردستانیان کردۆته کۆلۆنی و کانهنهوتهکان و سه‌رچاوه سروشتیه‌کان به‌هاوکاری یه‌کتری تالآندهکهن. کوردستان کۆلۆنیه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه. هاوکاریکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ دژایه‌تی و رێگرتن له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی شتێکی گه‌لێک ئاساییه.دابه‌شکردن و پارچه‌کردنی کوردستان هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه جێجهجێکراوه. سه‌ره‌ک شالیاران له هه‌مانکاتدا،سه‌رۆکی چه‌پی دیمۆکرات(بولێند ئه‌جه‌ڤیت) ده‌ڵێت:"دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی،پێش هه‌موو که‌سێک زیان له‌کورد خۆی ده‌دات و کورد ده‌خاته ژیانێکی پڕ ئازار و ترش و تاڵه‌وه."
ئه‌م بۆچوون و هه‌ڵوێستانه‌ی (بولێند ئه‌جه‌ڤیت) رووی راستی ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنیالیزمی و دژی ئازادی گه‌لان ده‌رده‌خات. رامان و په‌یڤی وه‌کو ده‌وڵه‌تی کوردی له‌زیانی کورد خۆیدایه. له‌هه‌مانکاتدا بۆ فه‌له‌ستینی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێویسته. چ ناکۆکیه‌کی مه‌زنه....! چه‌ند دووڕووی و رووڕه‌شییه.(بولێندئهجهڤیت) پۆلیتیکوانێکی ره‌گه‌زپه‌رستی، کۆلۆنیالیستی دووڕووی نه‌یاری کورده. له‌کاتێکدا رامان له‌سه‌ر کورد ده‌دا،به‌لآم گوێی خۆی له هاواری کورد که‌ڕ ده‌کات و چاوی راستیه‌کان نابینێت. له‌و لایه‌نانه‌وه هاوکاری ده‌وڵه‌ته. به‌لآم که باسی ده‌وڵه‌تی کوردی بهرگوێێ ده‌که‌وێت، توشی شپرزه‌یی و خه‌مۆکی ده‌بێت و سه‌ری دنیای لێدێتهوهیهک،ئه‌وه‌ش ئاساییه که ده‌ڵێت:"ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ کورد باشنییه و زیان به‌کورد ده‌گه‌یه‌نێت."
لێره‌دا ئێمه ده‌بێت ئه‌وه به‌بیر بێنینه‌وه. ئه‌م جۆره گوتنانه، جاران له پشت ده‌رگا ئاسننینهوهکانهوه ده‌گوتران.به‌لآم ئه‌مڕۆ به ئاشکرا و سانا ده‌گوترێن. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی،پرۆسێسی نوێی خه‌بات و دینامیک و دامه‌زراندنی بنکه‌ی کۆمه‌لآیه‌تی و پۆڵه‌تیکی کورده‌وه‌یه له کوردستاندا. هه‌روه‌ها له ئاشکراکردنی رووره‌شی ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنیالیزمی تورکه، له (چه‌په‌وه بۆ دێموکرات و بۆ سۆسیالدێمکرات) ـه‌کان، کورد توانیوێتی روویرهشی پیسی ئه‌وانه بهێنێته گۆڕه‌پانه‌وه و نیشانیانبدات. کاتێک که له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد ده‌په‌یڤن،ناچارن به ناچاری ناوی کورد و وشه‌کانی تریش به‌راستی بێنن.
پۆله‌تیکی تورک ده‌خوازێت، هه‌میشه و هه‌رده‌م کورد پارچه،پاچه و دابه‌شبکات. به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورک،به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا،ئێران، ئێراق و سوریایه.به‌ژه‌وه‌ندی ئاره‌ب و فارس له پارچه،پارچه بوون و دابه‌شکردنی کورد و کوردستاندا ده‌بینن. بێگومان ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی تورک،ئاره‌ب و فارسن. له ره‌وشێکی ئاوا پارچه،پارچه و دابه‌شکردندا، به‌رژه‌وه‌ندی کوردی تێدانییه.به‌رژه‌وه‌ندی کورد له دامه‌زراندنی کوردستانێکی یه‌کگرتوی سهربهخۆدای دێموکراتدایه. کۆلۆنیالیزمی تورک،فارس و ئاره‌ب، بۆ ئه‌وه‌ی که رێگا له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی بگرن،هه‌موو شتێک ده‌که‌ن. به‌م جۆره هه‌ر پیلانێکیش دژی بگێڕن ئاساییه. ئه‌م دژایه‌تی و پیلان و تاوتۆیانه خه‌سڵه‌تی کۆلۆنیالیزمن. ئه‌وه‌تا شالیاری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو ده‌فه‌رموێت:"کورد له تورکیادا له مافی خۆیان سود وه‌رده‌گرن." هه‌ڵبه‌ت ئه‌م په‌یڤه درۆیه‌کی بێناوه‌ڕۆکه. پۆله‌تیکی تورک، ئایدۆلۆژی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی تورک،له‌سه‌ر ئه‌م درۆ بێناوه‌ڕۆکانه،که‌ڵه‌که‌کراوه. له تورکیادا تورک و کورد وه‌ک ههڤینین و هاومافنین. هاومافی کورد و تورک درۆیه. ئێمه ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا، شیده‌که‌ینه‌وه.
(بولێند ئه‌جه‌ڤیت) دهیهژێ:"ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ کورد، باشنییه و بۆ کورد زیانبه‌خشه،نابێت هیچ بخوازن:" ئه‌جه‌ڤیت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که کورد بۆ ئه‌مه‌ریکا بوونه‌ته ده‌سکه‌لا. ده‌بێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هه‌ڵوێسته بکات. راستیه‌ک هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ده‌بێت هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ببێت به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی.نابێت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر به‌ڕێوه‌به‌رێت. ده‌بێژن کورد گه‌لێکی دواکه‌وتون، هونه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان نییه. له کاتێکدا ئه‌مه ده‌ڵێن، که تائێستاش کورد ده‌وڵه‌تیان دانه‌مه‌زراندووه و له‌لایه‌ن گه‌لانی تره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. ئه‌و په‌یڤه که کورد ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، راستنییه. ئه‌وه بۆچوونێکی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی کۆلۆنیالیزمیه. به‌و شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌رگی ئاڵووالآ به‌به‌ری جه‌سته‌ی داڕزاویاندا بکه‌ن. گریمان کورد له راده‌به‌ده‌ر ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن،به‌لآم له‌و به‌ڕێوه‌بردنه گه‌لێک پیرۆزتره که تورک،فارس و ئاره‌ب به‌رێوه‌یان به‌رن. له سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌بێت مرۆڤ مافی کورد و خۆبهڕێوهبرنی کورد، ئه‌گه‌رچی خراپیش بێت،دانپیابنێت و بناسێت. شتێکی تریش که هه‌میشه ده‌بێژن:"دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزمدا ده‌بێت. یان،ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێت ده‌بێته ده‌وڵه‌تی به‌گ و سه‌رمایه‌دار."
ئه‌م په‌یڤ و بپچوونانهش ناراستن. ده‌وڵه‌تی کوردی به خه‌باتی چه‌وساوان و زۆرلێکراوان ئاواده‌بێت. بێگومان له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا،هه‌ژا و چه‌وساوه‌کان رۆڵێکی مه‌زن وازیدهکهن. ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی تورک، زانکۆکانی. تورک و چاپه‌مه‌نی تورک دان به‌و مافه‌ی کورددا بنێن،ده‌بێت کوردیش ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. به‌بڕوای من ده‌بێت ئه‌مه،پتر روون و ئاشکرا بکرتێت. بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی تورک ئه‌وه ماوه‌ی 70 ساڵه له خه‌باتی خۆیدا به‌و جۆره‌ی سه‌ره‌وه کارده‌کات، وه‌کو لێیدوواین. له دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیه، به‌و شێوه‌یه پروپاگه‌نده ده‌کات و ئایدۆلۆژی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه هه‌ڵچنیوه.
له تورکیا ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی ئاغا،به‌گ و سه‌رمایه‌دارانه.ده‌وڵه‌تی تورک به‌شێکه له ئیمپریالیزم.ئه‌وان ده‌بێژن :"ده‌بێت ده‌وڵه‌تی تورک له ئیمپریالیزم رزگاربکه‌ن. ئێمه ده‌بێت،له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا،چینی چه‌وساوه بکه‌ین به،خاوه‌نی په‌یڤ و بریار."
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت بیڵێم :ئه‌وه‌نییه،که بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی تورک، نه‌ک هه‌ر له‌م درووشم و وتانهیاندا،پێشکه‌وتنی به‌رچاویان نییه و هیچیان نه‌کردووه. به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت بیخه‌مه پێشچاوتان و روونیکه‌مه‌وه، هیوام وایه که په‌ست و نائارامتان نه‌که‌م،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه..."که کورد ده‌بنه خاونی ده‌وڵه‌تی خۆیان."
به‌لآم کاتێک که چه‌پی تورک ده‌بێژن:"دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، ده‌بێته ده‌وڵه‌تی ئاغا،به‌گ و سه‌رمایه‌دار،ئه‌مانه ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن." به‌لآم بۆ ده‌وڵه‌تی تورک ده‌بێژن:"ده‌وڵه‌تی تورک خراپ به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌لآم ئه‌گه‌ر چینی چه‌وساوه بیبات به‌ڕێوه، ده‌وڵه‌ت بخه‌نه ده‌ستی خۆیان، ئه‌وکاته ده‌وڵه‌ت باشتر به‌ڕێوه‌ده‌برێت." ئێمه داواکارین که ئه‌وه‌نده‌ش بڵێن: ده‌کرێت ده‌وڵه‌تێکی کوردیش له‌و شێوه‌یه هه‌بێت،که ئاغا،به‌گ و سه‌رمایه‌دار به‌ڕێوه‌ی به‌رن. ئه‌وکاته بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی کوردیش له دژی ئاغا،به‌گ و سه‌رمایه‌داری کورد تێده‌کۆشن. پێویسته بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی تورک ئه‌م مافه‌ی کورد رێزبگرن و به فه‌رمی بیناسن. بێگومان،ئێمه ئاواته‌خوازین،که کورد ببنه خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌کی خۆیی و چینی رهشوڕوتش به ڕێژه‌یه‌کی به‌رفراوان،جێگای خۆیان له‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌دا بگرن. گومانی تیادانییه که چه‌وساوه و هه‌ژاری کورد،له‌م هه‌وڵدان و تێکۆشانه‌دا،سه‌رده‌که‌ون و ئه‌مڕۆ جێگا ده‌ستی هه‌ژاران و چهوساونی کورد ده‌بینین.ئه‌مه راستیه‌کی بێئهملا و ئه‌ولایه. لێره‌دا ته‌نیا ووشه‌ی، (پرێنسیب) ـتان یاد ده‌خه‌مه‌وه. (ئێوه مافێک بۆ خۆتان و نه‌ته‌وه‌ی خۆتان ده‌وێت و به‌رگریشی لێده‌که‌ن.که‌چی بۆ نه‌ته‌وه‌ی تری ناخوازن و دانیشی پێدانانێن...؟).
ئالێره‌دا ساخته‌کاری هه‌یه.ده‌وڵه‌تێکی کوردی که داده‌مه‌زرێت،پڕانی رهشوڕوتی کورد،له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا جێگای خۆیان ده‌گرن. کورد بۆخۆیان باشتر‌و چاکتر له تورک،ئاره‌ب و فارس خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد ده‌سکه‌وتێکی مه‌زن ده‌بێت. به‌لآم ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنه له‌لایه‌ن تورکانه‌وه، به بچوک و بێ‌نرخ سه‌یرده‌کرێت. هه‌م چه‌پ، هه‌م راستی تورک، به‌رامبه‌ر به ده‌سکه‌وتێکی ئاوا بۆ کورد، رووی خۆیان رهشدهکهن. به‌رای من به‌بچوک و بێ‌نرخ سه‌یرکردنی ده‌سکه‌وتێکی ئاوا مه‌زن، له ئه‌نجامی بیر و بۆچوونی هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنیالستیهوه چاوگی گرتووه.
کێشه‌ی موسڵ و که‌رکوک...!
وه‌ک هه‌موو به‌ڕێوه‌بردنێکی کۆلۆنیالستیانه،ده‌وڵه‌تی تورکیش، ده‌وڵه‌تێکی هه‌لپه‌رسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له ئێراقدا بارودۆخێکی نائاسایی و لاواز له ئارادایه،تورکیا کێشه‌ی موسڵ و که‌رکوک دێنێته پێشه‌وه و ده‌یه‌وێت داگیریان بکات. به داگیرکردنی کوێت،له ره‌وشێکی ئاوا نائارام و بێسه‌روبه‌ریدا،تورکیاش له بیری داگیرکردنی موسڵ و که‌رکوکدایه و ده‌یه‌وێت بیانماشێتهوه. بێگومان ئه‌م چاوچنۆکیهتیهی تورکیا بۆ موسڵ و که‌رکوک،له دژی ده‌سکه‌وتێکی چاوه‌ڕوانکراوه، که له‌باشووری کوردستاندا بۆ کورد دێته پێشه‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی تورک له‌و رووه‌وه، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه بێت، که ده‌یه‌وێت، له دژی کورد هاوکاری ده‌وڵه‌تی ئێراق بکات. تاوه‌کو به هه‌ردوولایان بتوانن به ئاسانی به‌ره‌نگاری کورد ببنه‌وه. ده‌وڵه‌تی ئێراق و تورکیا به‌جووته ده‌توانن پیلانێکی ئاوا جێبه‌جێبکه‌ن. که هه‌ر دوولا پێکدابده‌ن، له هه‌مانکاتیشدا هه‌ریه‌که‌یان له کوردی خۆشی و کوردی لاکه‌ی تریش بدات.
چۆنیه‌تی تێرۆری ده‌وڵه‌تی له کوردستاندا...!
ته‌نیا یه‌ک رامیاری ده‌وڵه‌تی تورک له کوردستاندا پیاده ده‌کرێت و هه‌یه. ئه‌ویش رامیارێتی نکوڵیکردنی کورده له رێگای تێرۆری ده‌وڵه‌ته‌وه، که سه‌پێنراوه و به‌ڕێوه‌ده‌برێت. مرۆڤ ده‌کارێت ئه‌مه به ئاشکرا ببینێت. سه‌ره‌ک شالیارانی تورکیا (ێلدرم ئاکبلوت) به توندی نکوڵی له بوونی کورد ده‌کا و ده‌ڵێت:"کورد نییه...تورک هه‌یه." سه‌ره‌ک شالیاران له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌وه کهSHF له‌سه‌ر کورد ئاماده‌یان کردبوو. ده‌ڵێت:"SHF راپۆرت ئاماده ده‌کات، من لێره‌وه ئه‌وه ئاشکرای ده‌که‌م، که له تورکیادا بوونی کورد نییه،ته‌نیا تورک هه‌یه. من نازانم ئه‌وانه له‌باره‌ی کێوه ده‌دوێن...؟ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌له‌سه‌ر ئه‌م خاکه ده‌ژین هه‌موویان تورکن،ناچارن و ده‌بێت که تورک بن، ئێمه بۆ ئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین. ده‌بێت ئێمه ئه‌و راستییه ببینین، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین، ئێمه خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان له ده‌ستده‌ده‌ین."
بڕواننه سیاسه‌ت، که چۆن مرۆڤ ده‌خاته چ ره‌وشێکه‌وه و چۆن چاوه‌کانی مرۆڤه‌کانی دی نابینێت. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و خۆپه‌رستی چی ده‌کرێت...؟
"ئێمه رێنادهینه ئه‌وانه، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زن و پایه به‌رزین،که‌س ناتوانێت،له‌که‌یه‌ک به‌و مهزنیهتیهیی ئێمه‌وه بنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه شه‌ڕێکه به‌رامبه‌رمان...؟ ئێمه بۆ ئه‌و شه‌ڕه ئاماده‌ین." (رۆژنامه‌ی میلله‌ت 31 تیرمای 1990.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست