کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەورەترین دزی لە مێژووی مرۆڤایەتی لەلایەن جەلال تاڵەبانی و مسعود بارزانی و سەرانی عێڕاقی ..!

Tuesday, 12/04/2022, 1:09


چۆن 40ملیۆن دۆلار دیزە بە دەرخونە کرا و چی لە 1 ملیار و چوار سەد ملیۆن دۆلار کرا لەلایەن تاڵەبانی و بارزانی ؟؟
دوو ڕاپۆرت کە لە هەردوو گەورە میدیای ئەمریکی (  لۆس ئەنجلس تایمز و کەناڵی میدیای سی ئێن بی سی ) بڵاوکرایەوە باس لە گەورەترین دزی دەکات کە 40 ملیار دۆلارە و لەلایەن لایەنە عێڕاقیەکانەوە دیزە بە دەرخونە کرا بە گەورەترین دزی سەدە هەژمار دەکرێت .
هەموو دراوەکان لە جۆری 100 دۆلاری نوێ بوون و لەناو زەرفی تایبەتی و بە تیپ پێچراو و لەسەر پالێتی تەختە دانراو بوون و کێشی 15 تەن بە فڕۆکە گواسترانەوە و کۆی گشتی 1 ملیار و چوارسەد ملیۆن دۆلار بوو .
لە ئەساسدا بڕی پارەکە 40 ملیار دۆلار و بە کێشی  320  تەن بوو کە بە کاشی و بە مۆڵی گەیەندرایە دەستی لایەنە عێڕاقیەکان بە کوردیشەوە مەبەست لەم پارەیە بۆ خەرجکردنی بوو لە بوژاندنەوە و سەر لەنوێ بنیاتناوەی عێڕاق و شوێنە زیان بەرکەوتوەکان و دڕوستکردنی ڕێگاو بان و خزمەتگوزاریەکان .
بەڵام لێرەدا باسی ئەو بڕە دەکەین کە بۆ کورد نێردرا .
لە ئۆپراسیۆنێکی نهێنیدا لە کۆتا ڕۆژەکانی دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە سەرپەرشتی دەکرا چەند هەلیکۆپتەرێکی جەنگی 15 تەن پارەیان گواستەوە بۆفڕۆکەخانەی هەولێر گەورە شار و پایتەختی هەرێمی کوردستان لە عێڕاق 
هێزەکانی ئەمریکا لە سەر زەوی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر چاوەڕێیی گەشتنی فڕۆکەکانیان دەکرد تا بارە پارەکان دابگرن و بیانخەنە ناو کامیۆنی گەورە و بیگوێزنەوە بانکی ناوەندی لە هەولێر .
 بارەکان داگیران و بە پاسەوانی هێزێکی گەورەی ئەمریکی لە درەنگانی شەو گەیەندرایە بانکی ناوەندی لە هەولێری پایتەخت ، ئەم بڕە پارە زەبەلاحە لەلایەن پۆڵ بریمەر حاکمی گشتی عێڕاق لە بەرواری  23/06/2004 و پێش پێنج ڕۆژ لە وادەی تەواو بوونی کارەکانی و دەستاو دەست کردنی دەسەڵات لە ئەمریکیەکانەوە بۆ هێزە  عێڕاقیەکان بڕیاری لەسەر درا بوو .  
ئەم پارەیەش لە کۆی پارەی فڕۆشراوی نەوت بوو لە دوای پڕۆسەی ئازادکرنی عێڕاق 
 ڕەشید تاهیر کە ئەوکات بەڕێوبەری مالیەی هەولێر کە ئێستا بە هۆکاری نزاعی ئامۆزاکان دوو دۆسیەی گەندەڵی لەسەر کرایەوە لە دادکای دهۆک  وتبووی کە بەلای ئێمەوە کارێکی سەرسوڕهێنەر بوو کە بڕە پارەیەکی لەو قەبارەیە بە کاشی لە فڕۆکەخانە و بە فەرمانی بریمەر تسلیممان بکرێت، بەڵام لەلایەکی دیەوە محمود عوسمان وتویەتی ئەو پارەیە زیاتر بوە و ئەبوو بەشی کورد چوار ملیار دۆلار بێت بەڵام پریمەر تەنها ملیار و چوارسەد ملیۆنی ناردوە و ئەوی تری بە هەدەرداوە و هێنانی ئەو ملیار و نیو دۆلارە بە کاشی بۆ  دەمکوتکردنی سەرانی کورد بوە تا داوای باقیاتەکەی نەکەن .

ئەوەی سەیرە دواتر ئەم پارەیە لە نێوان تاڵەبانی و بارزانی وەک برا بەش کرا 798 ملیۆن دۆلار بۆ بارزانی و 602  ملیۆن دۆلار بۆ تاڵەبانی 

لە ئەساسدا وەک لەسەرەتاوە ئاماژەم پێکردوە ئەم بڕە پارەیە بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و دروستکردنی بەنداو هەستانەوەی ژێرخانی ئابوری و بوژاندنەوەی سێکتەرەکان بوو بەڵام هەر لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە سەرانی کورد لەبری خزمەتگوزاری هاتوون و لەگەڵ زۆرێک لە بانکە جیهانیەکان و لە ناویاندا بانکی سویسری گفتوگۆیان کردوە تا ئەو پارانە ببەنە دەرەوەی وڵات بەڵام لەو سەردەمەدا بە هۆکاری ناجێگیری دۆخی عێڕاق هیچ بانک و حکومەتێک ئامادە نەبوە ئەو بڕە پارە زۆرە بگرێتە ئەستۆ .
لایەنێکی تری سەیر ئەوەیە هەر لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە تاڵەبانی داوای فڕۆکەی کردوە بۆ گواستنەوەی بڕە بەشەکەی سلێمانی کە هەرگیز سلێمانی و سلێمانیەکان چاویان بەو پارەیە نەکەوتوە..!! بەڵام ئەمریکیەکان ئامادە نەبوون ئەو کارە بکەن و  فڕۆکەی بۆ دابین بکەن و پێیان ڕاگەیاندون دەبێت بە بارهەڵگر بیگوازنەوە .
ئەوەی جێی سەرنجە نە نەوشیروان موستەفا نە هیچکام لە میدیا ناوخۆی و حزبی و ئۆزسیۆنەکان بە ئیسلامیەکان  باسیان لەم دزیە گەورەیە نەکردوە و وەک دزیەکانی تریان و وەک برا لە نێوانی خۆیان بەشیان کردو و میللەتیش لە دورەوە زەقەی چاوی دێت . 
سەرچاوەکان :
1-
2-

تێبینی:

هاوپێچ بەم بابەتە وێنەی فڕۆکەی پارە گوێزەرەوە و ساتی داگرتن و ژماردن و گواستنەوەی پارەکەم ناردوە ، فڕۆکەکە لە جۆری هەلیکۆپتەری چینۆک CH47 ە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە