کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن 600 ئه‌فسه‌رو پیشمه‌ركه‌ و كارمه‌ندی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌

Saturday, 09/04/2022, 11:39


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كه‌ی 80ی پارتی یه‌وه‌، مه‌سعود بارزانی، ده‌زگا ی پاراستن و هه‌واڵگری و ئاسایشی راسپاردووه‌، کە ئەگەر هه‌ر به‌رپرس و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ند و زیره‌ڤانی و پیشمه‌رگه‌، ئاماده‌ نه‌بوون  سه‌ردانی گۆری مه‌لا مسته‌فای باوکی بكه‌ن، ئه‌وا ناویان بخه‌نه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ و، مووچه‌كانیان رابگرن، تا لیكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كریت و، هۆكاری نه‌چوونیان بۆ بارزان روون ده‌كه‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئاشكرابووه‌ 200 ئه‌فسه‌ری هیزه‌كانی زیره‌ڤانی و 100 ئه‌فسه‌ری ئاسایش و 300 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و پیشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا به‌شداری مه‌راسیمه‌كانی سه‌ردانی بارزانیان نه‌كردووه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا عه‌زیز وه‌یسی زیره‌ڤانی و نه‌جات عه‌لی فاتم و عیسمه‌ت ئه‌رگوشی توره‌یه‌، كه‌ چۆن ده‌بیت ئه‌فسه‌رانی پارتی ئاماده‌ی ئه‌و بۆنانه‌ نه‌بن؟
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌زگای پاراستن له‌ سه‌ری ره‌ش زیندانیه‌كی نوێ  كردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی پارتی ین و دژی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌یان هه‌لسوكه‌وت و ره‌فتار ده‌كه‌ن.
ده‌سكۆ عه‌لی فاتم برای نه‌جاتی عه‌لی فاتم  فه‌رمانده‌یه‌كی بالای یه‌كه‌ی هه‌شتایه‌ و به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ی نه‌كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی توره‌ بوونی ئه‌و زیندانی كردنه‌ی كه‌ له‌ دوو مانگی رابردوو به‌هۆی کوشتنی 13 پیشمه‌رگه‌ و سی براكه‌ی سنووری مه‌خمور گویره‌وه‌ له‌ كوشافی.
هه‌روه‌ها ئاشكرابووه‌ كه‌ به‌ زۆر و به‌ تۆپزی و به‌هه‌ره‌شه‌ خه‌لكی ناو هه‌ولیر له‌ هه‌وادارانی پارتی له‌ مه‌لا و كه‌سایه‌تیه‌كانیان بردۆته‌ بارزان و، به‌ ئاشكرا سه‌ره‌وه‌ر ئه‌حمه‌د سابیر ئه‌ندامی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی باسیكردووه‌، ئه‌گه‌ر نانبرینی تیدا نه‌بوایه‌،  هیچ ئه‌ندامیكی كۆمه‌لایه‌تی گشتی  سه‌ردانی بارزانیان نه‌ده‌كرد .

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە