دووباره سه‌باره‌ت كاری هه‌ره‌وه‌زی
Thursday, 07/04/2022, 20:28
خه‌تای ئێمه نیه، ئاستی هوشیار هه‌ندێ كه‌س له‌م خاڵانه‌یه :
- ئه‌م كاره ئێوه ده‌یكه‌ن له خزمه‌ت حكومه‌ته یان ده‌ڵێن: ئه‌ركی حكومه‌ت سووك ده‌كات،
- ئێوه سواڵگه‌ری ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار
- ئه‌مه كارێكی خێرخوازیه
- ئه‌مه كارێكی ریفۆرمیستیه،
- ئه‌مه جۆرێكه له هه‌وڵی سۆسیالیستی خه‌یاڵاوی.
- به‌ناو شه‌خصی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خصی تێدایه
- ئه‌م كاره حزبییه.
+ ئێمه به راشكاوی ئه‌ڵێن: كاری هه‌ره‌وه‌زی كاری هه‌وبه‌شی سته‌ملێكراوانه، پردێكه بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی قوربانیانی سیاسه‌تی(بازاڕی ئازادی حكومه‌تی سه‌رمایه مشه‌خۆره و گه‌نده‌ڵه‌كانه كه به‌رنامه و راسپارده‌كانی صندوقی درای جیهانی جێبه‌جێده‌كه‌ن)و پشتیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان وداخوازی خه‌ڵك كردووه.
دابینكردنی بژێوی، نیشته‌جێبوون، ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده بۆ گشت ئه‌ركی حكومه‌ته و ده‌بێ ئه‌نجامیان بدات، به‌ڵام دیاره ئێمه هیچ ئومێدێكمان به‌م حكومه‌ته نه‌ماوه‌و كار و چالاكی و پڕۆژه و بیر و هوشیاری هه‌ره‌وه‌زی له‌گشت بوارێكدا وڵامی ئێمه‌یه به‌م بارودۆخه قیزه‌وه‌نه: سیستێمی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی لێره‌یه!
+ ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه سواڵكه‌رییه: له‌راستیدا ساڵانێكه خه‌ڵكی به ویژدان به خۆیان په‌یوه‌ندی و پرسیارده‌كه‌ن، به‌ڵام له كاتی زۆر پێویست خۆشمان پرسیار له هاوڕێ و براده‌ره زۆر نزیكه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری ئازادانه بۆ پڕكردنی هه‌ر پێداویستییه‌ك.
+ له په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی خێرخوازی كاره‌كانمان، ئه‌ڵێین: سه‌دان كه‌سی ئیماندار به ئاین و مه‌زهه‌به جیاجیاكان و بێ ئیمانه‌كان سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه: هه‌ڵویسته ئینسانییه‌كه‌یه و هه‌موومان كردووه به برا و كه‌سی یه‌كتر و له ره‌گه‌وه كیانی ده‌مارگێری و تایفه‌گه‌ریمان هه‌ڵته‌كاندووه.
+ كاری ریفۆرمیستیه؟!...هه‌رگیز نه‌خێر، چونكه: أ- روحی بیروكراسی و ته‌مه‌ڵی ناو باره‌گاكان له‌ناوده‌بات. ب- به‌دیلی راسته‌قینه پیشانده‌دات. ت- درۆزنی و لافوگه‌زافی سكتێره‌كان ئاشكراده‌كات.ج- كادری به‌ئه‌زموون و لێهاتوو درووستده‌كات. د- سازشكاری له‌گه‌ل سه‌رمایه‌داره مشه‌خۆره‌كان و حزبه‌كانیان پوچه‌ڵده‌كات. كاری هه‌ره‌وه‌زی كه‌سانی سكتێر و فره‌بێژ و بێ‌ویژدان رسواده‌كات، ئه‌وانه‌ی سته‌ملێكراوان ده‌بینن(خه‌رجی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یان تاوانی ئیجاریان نیه یان كرێی هاتوچۆی مناڵه‌كانیان بۆ قوتابخانه یان هه‌ر پێویستییه‌كی تر) ده‌ڵێن: با بچن شۆڕش بكه‌ن، به‌خۆیان حه‌قی خۆیان وه‌ربگرن...ئێمه حكومه‌ت نین!
+ هه‌ر چۆن پێویسته سوود له تریبۆنی په‌رله‌مانه هیچ له‌باره‌كان وه‌ربگرین، به‌هه‌مان شێوه بۆمان هه‌یه سوود له‌هه‌ر ئامرازێك وه‌ربگرین بۆ به هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل سته‌مدیده‌كان و له‌گه‌لیدا ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ممكن نیه به بێ ده‌سه‌لات و حزب و به‌ره‌ی چه‌پ و شیوعی.
+ ئێمه به خه‌یاڵپڵاوی كارناكه‌ین، به‌عه‌كسه‌وه رۆژانه به راشكاوی ده‌ڵێین: سیستێمی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی سته‌م مومكن نیه به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنی سیستێمی زێده‌بایی و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤ. به‌بێ حوكمڕانی هه‌ره‌وه‌زی ته‌نها چه‌وسانه‌وه و جه‌نگ و وێرانی ژینگه باڵاده‌ست ده‌بێت وه‌ك ئه‌م بارودۆخه جیهانییه كه سه‌رمایه‌داری به‌سه‌رمان سه‌پاندویه‌تی و زۆربه‌ی مرۆڤایه‌تی پێی رازی نین و ده‌بێ نه‌مینێت!
+ هه‌رچیمان كردووه هه‌ر به‌ناوی لیژنه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی بڵاومانكردووه و له نووسین و گفتوگۆ و به زاره‌كیش له‌ناو خه‌ڵك هه‌زاربار وتوومانه و ده‌ڵێین كاره‌كانمان هاوبه‌شه و سه‌دان و هه‌زاران كه‌س هاوبه‌شیان كردووه له‌سه‌رخستنی یه‌ك به یه‌كی كاره‌كانمان، گرنگ نیه یه‌كێك زیاد یان كه‌م چالاكه یان چه‌نده به‌شداری كردووه. هیچ یه‌ك له ئێمه به‌ته‌مای پله‌وپایه و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی نیه و به روحه‌وه خۆبه‌خشانه كارمان كردووه و ده‌یكه‌ین.
+ كاره‌كانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حزبی نیه و نابێت حزبی بێت، چونكه به‌شداربووان هه‌مه ره‌نگن. ئێمه به حوكمی كاره‌كانمان زیاتر هاوپشتی ئینسانیه‌ته ژێرده‌سته‌كانه و ئه‌گه‌ر شیوعییه‌كان زیاتر له یه‌كێكیتر چالاكن، ئه‌وا جێگای شانازین و هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت(به‌شداری بكات به‌و شێوه‌یه كه خۆی ده‌یه‌وێت، رێكبخات، پێشنیاربكات و یه‌ك به یه‌كمان ئازادین)و كاره‌كه‌مان به ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان ده‌زانین و هیچیتر و چاكه‌یه‌كی شه‌خسی نیه به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكه‌وه. هه‌ر كه‌سێك هه‌ر پێشنیارێكی باشتری هه‌یه با بیخاته‌ڕوو.
+ هه‌ر شار و ئاواییه‌ك به خۆیان ده‌توانن كاری هه‌ره‌وه‌زی رێكبخه‌ن.
به‌هیوای دیالۆكی و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر بۆ پێشخستنی دنیابینی هه‌ره‌وه‌زی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست