کێ عەقڵیەتی مێگەلانەی کورد دەگۆرٍێت؟
Thursday, 07/04/2022, 7:03
باش دەزانین کە هۆکاری سەرەکی گەیشتن بە رەفتار و عەقلیەتی مێگەلئاسای کورد، لە دەرئەنجامی کەڵەکەبووی دەرهاویشتەکانی بارودۆخی بابەتی و خودیی ماوەی دورودرێژیداگیرکاریی کوردستان ودواجار خراپ بەرٍێوەبردنی دەسەڵاتی کوردستان و مامەڵەی حزبە دەسترۆیشتووەکانی کوردستان و بێتوانایی سەرکردایەتی و بێکاریگەری بژاردەی رۆشنبیر لەسەر تاک و کۆی مێگەل و ئینجا عەقڵیەت و گۆشارەی بیری گشتگیری خودی میلەتەکەش، کە وایلێهاتووە هەمیشە تاکی کورد چاوەریی بەخشین و خێرپێکردنە نەک باوەری بە هاوڵاتیبون و ئەوەی لە مێشکدا سەپێنرابێت جێبەجێکردنی هەر کارێک لە ئەستۆیدا بێت ئەرکە و لەوانەیە پیرۆزیش بێت نەک جێبەجێکردنی فەرمانە و منەتی پێوەبکات بەسەر هەموواندا. هەمیشە کۆی گۆشارەی بیری گشتی خەڵک لەسەر قازانجی تاکە کەسی بنیاتدەنرێت و تاکە کەسێک نادۆزیتەوە بیر لەئەرک و مافی هاوڵاتیبون و سودی گشتی بکاتەوە. بۆیە بەدوور لە مەرجی زەروری و پێویست، لەدەرئەنجامدا کۆی کاری تاکە کەسی کۆبیری مێگەلئاسا بەرهەمەدێنیت و جیاوازی بەرهەمی بیری تاکەکەسی نامێنێت و هەمووان وەکو قاز بەدوای پێشرٍەواندا دەقوقێنن.
لێرەدا دەکرێت بیرێک لە رزگاربوون و گۆرٍینی عەقڵیەتی مێگەلانەی تاک و کۆی کورد بکرێتەوە و بە هەولڕ و پلانی فکری و رۆشنبیری دوورمەودا لە دەرئەنجامدا لە دەرگایەکی روناکی گوشارەی بیری کۆی گشتی گەل ئەم قۆناغە تێپەرێنین و دەرباز بین لە واقعێکی ژیانی مێگەلانەی ئەمرٍۆمان و هەمووان لە بیرە سەلبیە رزگاربن و هیچ تاکێک منەتی بە خاوەن دەسەڵات و سەرمایەدار و سەرکردەی فێڵباز نەمێنێت و ئەرک و ماف خۆی فەرزبکات:
1- بەهێزکردنی باوەربوون بە کۆی گوشارەی بیری خودی کۆکرد، واتە باوەربوونی کۆی گەلی کوردستان بە هەڵسانەوە و دیاریکردنی رێگەی گەیشتن بە ئایندەیەکی جیاواز و فەرامۆشکردنی دەسترۆیشتوانی هەمەجۆر، ئەمەش لە رێگەی هەولڕ و تەقەلای بژاردە و قوربانیدانی پێشەنگ و پێشرەوانی راستەقینەی پرسە سەرەرکیەکەمان. بەڵام بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش دەردانێکی نەرێنی خۆی هەیە و دەبێت هەولڕ بۆ خۆلادان لە زەرەکەی بدرێت، لەوانەیە ئەمەش واتە کاری کۆکردی گۆشارەی فکری گشتی ببێتە هۆکاری سستبون و لاوازی و کوشتنی عەقڵیەتی داهێنانی تاک و زاڵبون و دووبارە خۆسەپاندنی عەقڵیەتی مێگەلانەی کۆی میلەت و ونبونی کاری تاک و نەهێشتنی روحی کێبرکێ و بڵاوبونەوەی فکری پۆپۆلیستی، لەدواجاردا ئەمەش بچێتە خزمەتی چینێک یان دەسەتەیەک یان کۆمەڵێک هاوبەرژەوەندیخواز کە لە لای خۆیانەوە ئەمانیش ملکەچی تاکێکی خاوەن کاریگەر و دەسترۆیشتوو بن و ئەمەش لەگەلڕ بەرژەوەندی باڵای میلەتدا نەگونجێت و یەکتربرٍی بەرژەوەندیە هەمەجۆرەکان رووبدات.
2-لەوانەیە لەم حاڵەتەدا تاکی گەل لە هاوڵاتیەکی ئەکتیڤ و دروستکەری ژیانەوە بگۆردٍرێت بۆ بەشێک لە کۆیەکی کۆمپارسئاسای لاساییکەر و ورٍێنەکەری بێ بەرهەم و ملکەچی کۆمەڵێک نەزانی پێگەیشتووی پشت یەستوو بە فرتوفێل و فریودان و درۆ و دوفاقیەت وەکو کاری حزبی ئەمرۆی کوردستان بن و لەمەشدا لێکداانی گەورە لە نێوان تاکی سودبەخش و کۆی بیرکۆڵ یان بە پێچەوانەوە رووبدات و کێشەی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێتەئاراوە.
ئەگەر بەو تاقیکردنەوە بەرهەمهێنە گەورانەی جیهانی پێشکەوتوودا بچینەوە، دەزانین کە بە هاندانی کاری تاکگەرایی و لەبەرچاوگرتنی هیلاکی فکر و عەقڵیەتی تاک هەمیشە شارستانێتی و داهێنان دێتەئاراوە لەگەلڕ ئەوەی بەرهەمەکانیان لەسەر عەقڵیەت و داهێنانی کۆی بیری گشتی گەل دەردەکەوێت، ئەمەش بە کاریگەریی داهێنانی نوخبە، لەگەڵ ئەوەی وای دەبینین باری ژیانی وڵاتانی پێشکەوتو بەرهەمی دامودەزگا و کۆی گشتی بیری هەموو بەشدرابوانی بەرهەمهێنانی فکر و پلان و رێبازی جەوهەری کۆی عەقڵی پێشکەوتوخوازی گەلانی جیهانی شارستانی و پێشکەوتوەکەی خۆیانن.
بۆیە ئەگەر لەم پێودانگەوە لە فکر وعەقڵیەت و بیرکردنەوەی میلەتی کورد وردبینەوە، باش دەزانین لە هەموو بارێکەوە واقعەکەی گۆرٍاوە و بە ئاشکرا هەست بە تەمەڵی و تەوەزلیان دەکەیت وبۆت روون دەبێتەوە کە قەناعەتیان بە بیری مێگەلی دوور لە داهێنان کردووە و لەوەش یەکلایی دەبینەوە کە یەکەم هەنگاوی چارەسەری ئەم بارە نالەبارەی خۆی لە رزگارکردنی لە بیر و عەقلڕ و رەفتار و فکری مێگەلانە دەبینێتەوە، بەڵام بەدوور لە لاساییکردنەوە و کاری شکڵی و توێکل پەرستیی دوور لە جەوهەری مەسەلە سەرەکیەکان. ئەمەش لە لایەکی ترەوە لە کاتێکدا بەرهەمی خۆی دەبێت وادەکات دوور بین لە بەرەڵایی تاکگەرایی وەکو ئەمرۆی ئابووری ئازاد و ئازادی بازار و پێشێلکردنی گوشارەی کۆی بیری میلەت بەناوی لیبرالیزم و لاسایی و خۆبەستنەوە بە فۆرمی ئامادەکراوی واقعێکی جیاواز لە کۆمەڵگە و میژوو و کەلتوری کوردەواری و لەژێر لافیتەی چەندین ناونیشانەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست