کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پیاوی تویتەکە کەس خۆی ناکات بە ساحیبی

Tuesday, 05/04/2022, 0:25


دەک زاڵەترەک بن سەرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەم هەموو ترس و لەرزەتان لەچییە ؟
،،نەهرۆ کەسنەزانی ،، بۆ خۆشخزمەتی شیعەکان بێ رێزی بە خۆلەفای راشدین و سەحابە کرد بەڵام بەپشتبەستن ( بەکۆماری ئیسلامی بەتایبەت  "ئیبراهیم ڕئیسی "سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و "قائانی " فەرماندەی لەشکەری قۆدسی سپای پاسداران و عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عراق)حازرنەبوو داوای لێی بوردنی لە یەک ملیارد و چەندسەد ملیۆن  مسڵمانانی جیهان بکات،
بەڵام ئێوە کە بە قەولی خۆتان ئەمریکا و فرانسە و بریتانیا و ئاڵمان و تورکیا و ...... لەپشتە، بۆ بە هەڕەشەیەکی، حەسەن پلایز و سوتاندنی لقی 5 ، کونەمشکتان لێی بووەتە قەیسەری ، و لە ڕەخنەیەکی ئاسایی کادرێکی باڵا و دڵسۆز و فیداکاری خۆتان حەشادەکەن، و لەترسان دەیخەنە سەر لیستی ئەندامییەتی حیزبێکی دیکە ؟
بەمش قەناعەت ناکەن بڕیارە ڕادەستی مەحکەمە و دادگای سەحرایی ،،نەجەفی،، بکەن و  چارەنووسی بکەنە قوربانی هەڵە و نەزانکاری بەڕێوەبەری سیستمی ئیداری سیاسی خۆتان ؟
ئەی بۆ بەدەستی خۆتان دکتور (نایف کوردستانی) شەهیدناکەن و پاشان لە کاتی سەردانەکەتان بۆ لای سیستانی بە  مەبەستی داواکاری لێی خۆشبون و تەوبەی نسوح تەرمەکەی وەک قۆچی قوربانی ڕادەستی دۆژمنانی دین و دنیاتان بکەن !
خۆ لەم ئاستەدا خەبیرن وکردەوەی لەم چەشنەتان زۆرتۆمارکردوە لە ئاستی سەرکردەی حیزبەکانی رۆژهەڵات و باکوری کوردستان !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە