کوردستانی باشور دەبیتە ئەڵتەرناتیڤی وزە بۆ روژئاوا
Tuesday, 05/04/2022, 0:22
بە دۆای گەمارۆی ئابوری روسیە، باێخی روبڵی روسیە دابەزینێکی ٣٠ بۆ ٤٠٪ بە خۆیەوە بینی. ئیستاکە پوتێن داۆای لە وڵاتانی کرێاری گازی ئەو وڵاتە کردوە کە پارەی گازەکەیان بە روبلی روسی بدەن، ئەگەر وا نەکەن ئاوا شێرەی گازەکەیان لی دەگرنەوە. دیارە روسیە بە پاڵپشتی و بە ئومێدی پارەی گاز و نەوتی وڵاتەکەی هێرشی کردە سەر ئوکڕاین و گازیشی وەکو کەرەسەی فشار هێنان بۆ سەر ئوروپا بە کار هیناوە و تاکو ئیستاکە روژئاواییکان ئەگەرچی زوربەی سەکترە ئابوورێکانی روسیەیان گەمارۆی داوە بەڵام سەکتەری گاز و نەوتی روسیە هەر وا بە بی گەمارۆ ماوەتەوە، ئەوەش لە بەر پیداویستی ئوروپا بە گاز روسییە. ئیستاکە روژئاوایەکان دوو بژاردەیان لە بەر دەستە یا ئەوەتا پارەی گازەکەیان بە روبلی روسی دەدەن و تەواوی گەمارۆ ئابوریکانی سەر روسیە دەبیتەوە خوڕی یا ئەوەتا لە بڕیاری خۆیان بۆ دەرباز بوون لە پێویستیان بە گازی روسی تا ساڵی ٢٠٢٨ پاشگەز دەبنەوەو لە ئالترناتیوی خێراتر دەگەڕین بۆ ئەوەیکە لە کوڵ گازی روسیە ببنەوە.
گرێمانەی یەکەم کە ڕوژئاوا قەبوڵی ئەوە بکات پارەی گاز بە روبل بدات زور حاستەمە، بە هوی ئەوەیکە نە تەنیا ئەوە بە مانای هەڵوەشانەوەی تەواوی گەمارۆ ئابوریکان دی کە تاکو ئیستاکە لە سەر روسیەیان داناوە بەڵکو، روسیە هەر وەک چون لە کەرەسەی گاز بۆ دم بەستنی روژئاواییکان لە مەر جودا کردنەوە ئەبکازیا و ئویستای باشور لە گورجستان و لە پاشان داگێرکاری روسیە لە کەریمە کەڵکی وەرگرت و سەرکەوتو بۆ ئەستاکەش ئەوە بە مانای ئەوە دی کە روسیە لە ئوکراێن سەرکەوتنی بە دەست هیناوە، ئەگەرچی سەرکەوتنی روسیە لە گورجستان و کەریمە بو روژئاواییکان زەرەری زور نەبو و ئەوان لە نیوان تێکدانی پەیوەندی ئابوری و دیپلومانتیکی نێوان خۆیاین و روسیە لە لایەک و داگێرکاری کەریمە لە لایەکی تر بژاردەی دوهەمێان هەلبژارد، بەڵام ئیستاکە مەسەلەی داگێر ئوکڕاین بو روژئاواییکان مەسەلەی حەیاتی سیاسی و ئەوان ناتوانن وەکو چون لە سەر بابەتی گورجستان و داکیرکردنی کەریمە لە روسیە خوش بون، لە سەر بابەتی داگێر کردنی تەواوی ئوکراین لە روسیە خوش بن.
بەڵام گەرێمانەی دووهەم واتا دوزێنەوەی ئاڵترناتێوی خێرا گریمانەیەکی نێزیکترە لە ڕاستی و بەهێزترە، واتا روژئاواییکان لەوانەی لە سەر ئەو بڕیاری خوێان کە لە دانیشتنی لوتکەی ناتو لە بروکسل هەفتەی پێش قسەیان لە سەر کردبۆ ڕانەوەستن بۆ ئەوەیکە لە پێداویستی خۆیان بە گازی روسی کاتیی پێ بینن، ئەوان بڕێارێان دا کە پێداویستی گازی روسی پلە بە پلە دەبی تاکو سال ٢٠٢٨ کوتای پی بی، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی یەکەم مور کردنی فروشی گازی ئەمرێکا بوو بە ئوروپا. ئەگەر ئوروپاییکان رازی نەبن بە هەڵوەشانەوەی گەماروکانی سەر روسیە بە دانی روبل بەۆ وڵاتە بۆ کرێنی گاز و لە هەمان کاتتدا نەکری و نەتوانن تاکو ساڵی ٢٠٢٨ سەبر بکەن، ئینجا ئوروپاییکان هیچ چارەیان نامینی مەگەر روبکەنە وڵاتێک لە بتوانی ئەو بوشاییان بۆ پڕ بکاتەوە.
ئیران کە ئەو دەرفەتەی بۆ پڕ کردنەوەی بازاری گاز ئوروپا بە ڕاگرتنی پروسەی زێندو کردنەوەی بەرجام لە ژێر فشاری روسیەدا لە دەست دا یەکێک بۆ لەو وڵاتە ئاڵترناتێوانەی روژئاوا، ئیستاکە کە روژئاوا لە ئیران بۆ ئەو مەبەستە نائومید بوە، کوردستانی باشور تەنیا شوێنەکە کە زەرفیەتی پر کردنەوە بوشایی بازاری گازی لە جێهاندا هەیە. بەڵام هاۆکات لە گەڵ قەێرانی وزە لە جێهاندا، وزە ئیستاکە لە بابەتێکی تاقانە ئابوری هاتوتە دەر و بوتە بابەتێکی تەواو سیاسی نە تەنیا لە بەر ئەوەیکە دادگای فێدراڵی عێراق حوکمی بە ئەوە داوە کە دەبی ئیختیار فروش و و دەرهێنان و هەناردە کردنی نەوت و گازی کوردوستان بچیتەوە بەغدا بەڵکو ئیران و روسیە لە لایەکی ترەوە کە پێانوایە فاکتوری گاز و نەوت تاقانە کەرەسەی فشار هینانە بو سەر روژئاوا بە ئاسانی ڕازی نابن ئەو کەرەسەی فشار هێنانە شوێنێکی وەکو کوردوستان لە دەستێان دەر بینی. کوردوستانی باشور، ئەگەر زەمانەتی بەرگری لە ڕوژئاوا وەرنەگری، هەر وەکۆ چون لە بابەت مەسەلەی نەوت یا بە واتایەکی تر مەسەلەی کەرکوک پشتێان نەگڕت لە بابەت مەسەلەی گازێش لە ئەگەری ولامدانەوەی روسیە یا ئیران بە تەنیا دەمێنەوە.
شەماڵ سۆفی میرزا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست