کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌ی ئه‌نگلس بۆ ماركس له‌باره‌ی محمد و شۆڕشه‌كه‌ی

Sunday, 03/04/2022, 12:02


له‌م‌ 3 نامه‌یه‌ به‌ كورتی تێڕوانینی ماركس و ئه‌نگلس پیشانده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام شۆڕشی كردووه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م نامه‌یه‌ و له‌ رۆژانی داهاتوو دوو نامه‌كه‌ی تریشیان بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌.
نامه‌ی ئه‌نگلس بۆ ماركس
مانشیسته‌ر 24.ئایار. 1853
... دوێنێ ئه‌و كتێبه‌م خوێنده‌وه‌ كه‌ باسیم بۆ كردی سه‌باره‌ت به‌ نه‌قشه‌ عه‌ره‌بییه‌كان وچۆن بایه‌خی خۆی هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ گشتی به‌ باسی پیاوئاینییه‌كان و ته‌وراته‌ به‌شێوه‌ی بێزئاوار. سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌ توانیویه‌تی بیسه‌لمێنێ كه‌ جیبۆن هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی كردووه‌ ه‌باره‌ت به‌ جوگرافیای كۆن. ئێمه‌ ئه‌توانین به‌‌و هه‌ڵانه ئه‌و ئه‌نجامه‌ ده‌ستكه‌وێت كه‌ لاهوتی جیبونیش هه‌ڵه‌یه‌. بابه‌ته‌كه‌‌ جوگرافیای مێژوویی دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه به‌ قه‌ڵه‌می به‌ڕێز(شارل فۆرست)ه‌‌. 
ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌توانێت له‌و كتێبه‌ ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌مه‌یه‌:
1- باسی ره‌چه‌ڵه‌ك‌ له‌(تكوین) و پێی وایه‌ ره‌چه‌ڵه‌كی نوح و ئیبراهیمه‌...هتد، هه‌ژماری زۆر درووسته‌ بۆ عێله‌ بیابانشینه‌كانی ئه‌و كاته‌.‌ به‌ گوێره‌ی خزمایه‌تی زمانه‌وانی نزیك یان دوور...هتد و، وه‌ك ده‌زانین ئه‌و عێله‌ بیابانشینانه‌ له‌وكاته‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وام ناوی خۆیان ناوه‌(وه‌چه‌ی صالد، وه‌چه‌ی یوسف....هه‌روا)، واته‌ كوڕانی فڵان و فیساره‌ وه‌چه‌ و ئه‌م ناولێنانه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی بوونی شوانكاری سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه‌و، له‌دواییدا هه‌ر بۆ ئه‌م ناولێنانه‌ ده‌مانباته‌وه‌.
ناو هه‌ژماره‌كه‌ی(تكوین) زیاد یان كه‌م دووپات ده‌كرێته‌وه‌ له‌ جوگرافیاناسه‌ دێرینه‌كان. هه‌روا رۆژهه‌ڵات ناسه‌ نوێكان ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ناوه‌ كۆنه‌كان له‌گه‌ل گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر زاراوه‌ ناوچه‌ییه‌كان هێشتا له‌ زۆربه‌ی ناوه‌كان ماونه‌ته‌وه‌.
هه‌رچییه‌ك روویدابێت، ده‌رده‌كه‌وێت‌ كه‌ خودی جووه‌كان هیچ تر نه‌بوون بێجكه‌ له‌ عێلێكی بچووكی بیابانشین، رێك وه‌ك هه‌موو ئه‌وانیتر و، بارودۆخه‌ ناوچه‌ییه‌كان و كشتوكاڵییه‌كه‌ی له‌ ناكۆكیدا بوون له‌گه‌ل بیابانشینه‌كانی تر.
2- ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی‌ به‌ داگیركاریه‌ گه‌وره‌كانی عه‌ره‌به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كاتی خۆی باسمان لێوه‌ كرد: بیابانشینه‌كان وه‌ك مه‌غوله‌كان، ماوه‌ ماوه‌ كاری داگیركارانه‌یان ده‌كرد. ئیمبراتۆرییه‌تی ئاشووری و بابلی هاوتا له‌لایه‌ن عێله‌ عه‌ره‌به‌ شوانكاره‌كان دامه‌زران كه‌ پاشان خه‌لافه‌تی به‌غدایان لێ دامه‌زرا.
كلدانییه‌كان كه‌‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئیمبراتۆرییه‌تی بابلین، ئێستاش به‌ هه‌مان ناو( بنی كالد)و شوێن هه‌ن.
په‌ره‌سه‌ندنی خێرای شاره‌كان وه‌ك نه‌ینه‌وا و بابل به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ وردی پێشی 300 ساڵ روویدا و هاوشێوه‌یان شارگه‌لی مه‌زن دامه‌زران وه‌ك (أغرا و دلهی و لاهور و مونان) له‌ هیندستانی رۆژهه‌ڵات به‌ هۆی داگیركاری ئه‌فغانی یان تته‌ری. ئا به‌م شێوه‌یه‌ فتوحاتی مه‌حه‌مه‌دی زۆرێك له‌ خه‌سه‌لته‌ تایبه‌ته‌كانی له‌ده‌ستده‌دا.
3- پێده‌چێ كاتێ عه‌ره‌به‌كان له‌ باشووری رۆژئاوا جێنشین بوون، وه‌ك بیناسازییه‌كانیان ده‌یسه‌لمێنن، شانیان له‌ شان شارستانییه‌تی میسری و ئاشوورییه‌كانیان ده‌دا. ئه‌مه‌ شتی زۆر له‌‌ فتوحاتی مه‌حه‌مه‌دی  روونده‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و ئاینه‌وه‌ هه‌یه‌، پێده‌چێت به‌ گوێره‌ی ئه‌و نه‌قشه‌ كۆنانه‌ له‌ باشوور كه‌ تێدا‌ نه‌ریتی كۆنی قه‌ومی عه‌ره‌بی باڵاده‌سته‌ تایبه‌ت به‌ یه‌كتاپه‌ره‌ستی(له‌نێو هیندی و ئه‌مریكاییه‌كانیش باڵاده‌سته‌‌)، ئه‌و نه‌ریته‌یه‌ كه‌ عیبرانییه‌كان به‌شی زۆر كه‌می له‌و نه‌ریته پێكده‌هێنن. 
شۆڕشی ئاینی مه‌حه‌مه‌د وه‌ك گشت بزووتنه‌وه‌ ئاینییه‌كان، له‌ رووكه‌شیدا به‌رچدانه‌وه‌ بوو، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی زاره‌كی بوو به‌ره‌و رابردوو و ساكاری‌. ئه‌مما كتێبی گوایه‌ پیرۆزی یه‌هودی هیچ تر نیه‌ بێجگه‌ له‌ تۆمارگه‌یه‌ك بۆ نه‌ریتی ئاینی وخێڵه‌‌ كۆنه‌كانی عه‌ره‌به‌‌ و راستكراوه‌ته‌وه‌ به‌ كرده‌ی زوو جیابوونه‌وه‌ی یه‌هودییه‌كان له‌ دراوسێ ده‌مارگیره‌كانیان، به‌ڵام بیابانشینه‌كان-ئه‌مه‌ ئێستا به‌ روونی بۆ من دیاره‌-.
ئه‌وه‌ی ده‌وری فه‌له‌ستین به‌ دیوی عه‌ره‌ب ته‌نها به‌ بیابان و زه‌وی بیابانشینه‌كان گیراوه‌، شیكاری گه‌شه‌كردنی جودامان بۆ ده‌كات.
به‌ڵام نه‌قشی عه‌ره‌بی كۆن و نه‌ریته‌كان و قورئان و ئه‌وساكارییه كه‌ پێمان ده‌كرێت ره‌مزه‌كانی هه‌موو ره‌چه‌ڵه‌كان بكه‌ینه‌وه‌...هتد، ئه‌م راستییه‌ ده‌یسه‌لمێنێ كه‌وا ناوه‌ڕۆكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عه‌ره‌بی بووه‌ یان روونتر بڵێین به‌گشتی سامی بووه‌ وه‌ك حاڵه‌تی قاره‌مانێتی ئیدا و ساغای ئه‌ڵمانی لای خۆمان.
دڵسۆزتان: ف. أ

 نامه‌ی ماركس بۆ ئه‌نگلس

له‌نده‌ن له‌ 2 حوزه‌یران 1853  ‌  ‌ 
سه‌رچاوه: مراسلات ماركس انجلز، ترجمه‌ فۆاد ایوب، لاپه‌ڕه‌ی 83-92‌    

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە