تپرۆری دەوڵەتیی لەخۆرهەڵاتی نپوراستدا….! (بەشی دووەم)
Thursday, 31/03/2022, 14:01
تێرۆری ده‌وڵه‌تی له باکووری کوردستان..!
نووسینی: ئیسمائیل به‌شکچی...
لێره‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر پرس و خه‌سڵه‌تی دۆزی کورد، چه‌ند شتێک بڵێین. له دوای چاره‌که سه‌ده‌ی بیستە وه له‌شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917 و شه‌ڕی تورک،گرێک. تورک،ئه‌رمه‌ن.شۆڕشی سه‌رخۆبوون له ولآتانی ئارهبدا،ناکۆکی خانه‌دانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئوسمانی و (قوای میللی) هێزی گه‌ل و کێشه‌ی خه‌لافه‌ت و ناکۆکی نێوان (ئه‌نوه‌ر پاشا و مسته‌فا که‌مال) ـو ....تد. به‌مجۆره کێشه‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا. ئه‌م کێشه و رووداو و دیاردانه، تێکڕا کاریگه‌رییان له‌سه‌ریه‌ک داده‌نا.
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر رۆڵێکی مه‌زنی له‌م رووداوانه هه‌بوو. به‌لآم ره‌وش و کێشه‌ی کورد به دابه‌شکردن و پارچه‌پارچه‌کردنی کوردستان ساخکرایه‌وه.
ئێمه ده‌بینین ئه‌و دیاردانه‌ی که ئه‌م پهیوهنداینهیان پێکهێناوه،له واتایه‌کی ته‌نگدا دۆزی کوردیان خستۆته به‌رچاو. له‌راستیدا کێشه‌ی کورد پرسی مافی مرۆڤ نییه. پرسی کورد، پرسی که‌مه نه‌ته‌وه‌یه نییه. به‌ڵکو پرسی کورد پرسی نه‌ته‌وه‌یه. گیروگرفتی کێشه‌ی کورد، دابه‌شکردنی کوردستان و نه‌ته‌وی کورده،له‌لایه‌ن ئیمپریالیزم به یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته هاوکاره‌کانیان له خۆرهه‌لآتی ناوه‌راستدا. به‌ڵێ به‌بێ دوودڵی مافی کورد له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییدایه.
پۆڵه‌تیکی پهتکهوزاڵبه،رامیاری ئیمپریالیزمه.له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شکردن و داگیرکردنی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌برێت به‌ڕێوه. کاتی خۆی ئیمپریالیزمی ئینگلیز و فرانسا، له‌سه‌ر دابه‌شکردنی کوردستان پێکهاتن. له‌هه‌مانکاتدا په‌یوه‌ندی خۆیان به رژێم و ده‌وڵه‌ته هاوکاره‌کانیان و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌کانی دژی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و رژێمانه به‌ست.ده‌وڵه‌ی ئینگلیز و فرانسا،لایه‌نێک که هاوکاری و هاوهێزییان کرد،له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه که‌مالیزم بوو. ئه‌م هاوکاری و تێکهلآوییه له‌گه‌ڵ که‌مالیزمدا، تێکهلآوییهکی ئۆرگانیک و بابه‌تی بوو. هه‌م ئیمپریالیزم هه‌م که‌مالیزم له‌م کۆلکه‌ی هاوبه‌شه‌دا هه‌میشه کاریگه‌رییان له‌سه‌ریه‌کتری داده‌نا. بێگومان ده‌سه‌لاتی شاکانی ئاره‌ب و فارس(مۆنارک)له‌م پرۆسێسه‌دا رۆلێکی گه‌وره‌یان وازیکردووه.
شه‌ڕی که‌مالیسته‌کان له‌گه‌ڵ ئینگلیز،له‌سه‌ر کوردستان بوو. ئه‌وه شه‌ڕێکی ئیمپریالیزمی بوو. ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه بوو، که هه‌ریه‌که پارچه‌یه‌کی مه‌زن له کوردستان بۆخۆی بماشێته‌وه. له ئه‌نجامدا ئه‌و شه‌ڕه ئیمپریالیزمیه به‌ره‌و سازشکردن (کۆمپرۆمیس) ده‌چوو، ئه‌م سازشکردنه له‌سه‌ر دابه‌شکردن و پارچه‌کردنی کوردستان بوو.
دابه‌شکردن و پارچه‌کردنی کوردستان، له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌وه، له نێوانی ئیمپراتۆری ئوسمانی و فارس‌دا بوو. دوای ئه‌م دابه‌شکردن و پارچه،پارچه‌کردنه، ره‌وشی کوردستان پتر ئاڵۆز و نالهبارتربوو. له‌سه‌رتای چه‌رخی19 ـوه ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان، که له‌ژێر ده‌سه‌لآتی ئیمپراتۆری ئێران‌دا بوو، له‌شه‌ڕی فارس و روسدا بوو به دووبه‌شه‌وه. هه‌ر له‌هه‌مان رۆژگاردا، (ئه‌رمینیا) ـش پارچه‌کرا. به‌لآم پارچه‌کردنی کورد و کوردستان، له ساڵی 1920 پیلانێکی به‌بریاری ترسناک و بنه‌ره‌تی بوو.
ئه‌و پرۆسێس و پیلانه، دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، راستی ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی کورد و کوردستان‌مان له ساڵی 1920 ـدا بۆ روونده‌کاته‌وه.
پاش داگیرکردنی کوێت له لایه‌ن ئێراقه‌وه، له خۆرهه‌لاتی نێویندا شه‌ڕێکی کۆنه‌په‌رست و ئیمپریالیزم ده‌ستپێده‌کات. به‌لآم نابێت مرۆڤ دابه‌شکردن و پارچه،پارچه‌کردنی کوردستان له‌یاد بکات. شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستان و ئیمپریالیزم ئه‌و شه‌ڕه‌یه که له کوردستان ده‌کرێت، شه‌ڕێکه دژی کورد بۆ هێشتنه‌وه‌ی کورد له‌ژێر باری کۆیله‌یه‌تی و دیلێتیدا درێژه‌ی پێده‌درێت.
ئێستا پتر له 70 ساڵه، گه‌لی کورد له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستاندا دژی پۆله‌تیکی داگیرکردن و (پهتکهوزاڵبه) خه‌بات و تێکۆشانی جۆربه‌جۆر و شه‌ڕی چه‌کداری ده‌که‌ن، تاکو ئێستا به‌سه‌دان هه‌زار مرۆڤ گیانیان به‌خشیوه، گه‌لێک جار له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستاندا، کۆمه‌ڵکوژی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رپاکراوه. به هه‌زاران گوند سوتێنراو و کاولکراون، مرۆڤه‌کان به خورتی له زێدی خۆیان کۆچیان پێکراوه. مندالآن دراونه‌ته به‌ر نووکی سه‌ره‌نێزه. به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ نکوڵیکردن له ناسنامه‌ی کورد و کوردستان هه‌موو جۆره پیلان و مێتۆدێکی به‌کارهێناوه.
ئێمه ده‌توانین نمونه‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه بهێنینه‌وه. گریمان، ئه‌گه‌ر (ئه‌رژه‌نتین) له دوورگه‌ی فۆکلاند، فێرگه‌یه‌ک بۆ په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنی زمانی کوردی بکاته‌وه. یان ده‌وڵه‌تی (نه‌رویژ)، له ته‌وه‌ره‌ی باکووردا بۆ هه‌مان ئامانج فێرگه‌یه‌ک بکاته‌وه، ده‌ستبه‌جێ تورکیا به‌رامبه‌ر ئه‌وکاره راده‌وستێ و دژایه‌تی ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مکاره سه‌رنه‌گرێت. تورکیا هه‌وڵدانێکی له‌و جۆره، به پیلان دژی سه‌روه‌ری و یه‌کایه‌تی خاک و گه‌لی تورک، ناوزه‌د ده‌کات و ده‌نرخێنێت.
سه‌ردانی سه‌رکرده‌یه‌کی باشوور، یان خۆرهه‌لآتی کوردستان، بۆ ئه‌وروپا، یان ئه‌مه‌ریکا، به‌ته‌واوی داموده‌ستگای تورک و لێپرسراوانی کاروباری ده‌ره‌وه و (چاپه‌مه‌نی تورک)، که وه‌ک به‌شێکی گرنگی ده‌ستگای سیخوڕییه، ده‌که‌ونه دڵهراکه و پیلان دانان. ئه‌وان ئه‌وه باش ده‌زانن، که هه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه چوونێک له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا رووبدات، کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر پارچه‌کانی تر‌و کورد به گشتی داده‌نێت. تورک باش ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن، که به‌ره‌و پێشچوونی له‌و جۆره بۆ کورد،له‌هه‌ر سوچێکی ئه‌م جیهانه‌دابێت،کاریگه‌ری پۆزه‌تیف له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورد داده‌نێت. گریمان سه‌رکرده‌ی هێزێکی باشوور، جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌مریکا بچێت، به‌رپرسیارانی ئه‌مریکا پێشوازی لێبکه‌ن. یان تاڵه‌بانی به دڵخوازی خۆی چووه، یان به فه‌رمی بۆ گفتوگۆ بانگه‌شه‌کراوه....تد. ئه‌وکاته، سه‌ردانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه هه‌موو کاربه‌ده‌ستانی تورک و چاپه‌مه‌نی تورک به خۆیه‌وه خه‌ریک ده‌کات. به‌لآم ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی به‌رهه‌ڵستکاری ئێران مه‌سعود ره‌جه‌وی بۆ گفتوگۆ و چاوپێکه‌وتن، بۆ ئه‌مه‌ریکا، فرانسا، یان هه‌ر ولآتێکی تر بچێت، نه به‌رپرسیارانی تورک، نه چاپه‌مه‌نی تورک، باڵکێش ناکات و به‌و جۆره سه‌ردانه‌وه مهژوول نابن.
تورک، هه‌رگیز تورکه‌کانی ئاسیای ناوراست، بولگاریا، (تراکڤایا) واتا تورکی رۆژئاوا له خۆرهه‌لآتی گرێکلاند یان له هه‌ر جێگایه‌کی تربن، له‌یاد ناکات. تورک ده‌خوازن ئه‌و تورکانه‌ی که ئاماژه‌یان بۆکرا، وه‌ک تورکی تورکیا له‌خۆیان بڕوانن. به‌لآم تورک ئه‌وه بۆ کورد ناخوازن، که نه‌ته‌وه‌ی کورد تێکهلآویی کولتوریی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا دانێن و له یه‌کتری ئاگاداربن،له‌کاتێکدا که کورد له رۆژهه‌لآتی ناوراستدا دابه‌ش و پارچه‌کراون. بۆ ئه‌مه‌ش پیلانی جۆربه‌جۆر دژی کورد داده‌نێن. وه‌کو تهلبهنکردنی ناوچه سنووریه‌کان، به ته‌لی دڕکاوی، هێزی ئه‌له‌تریکی ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و ته‌لبه‌ندانه. یان ئه‌و ناوچانه مینڕێژ ده‌کرێن و ئه‌و زه‌ویانه‌ش که پێویست بکات ته‌ختی ده‌که‌ن، به مه‌به‌ستی ئاگاداری له شوێن پێی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌م ناوچانه‌وه تێده‌په‌ڕن. له‌هه‌مانکاتدا سنووره‌کان قوله‌ی سه‌ربازی و چاو‌دێر و کۆنترۆل ده‌کرێن. تورک ده‌یانه‌وێت به به‌ربه‌ستی ته‌لی دڕکاوی و هێزی ئه‌له‌تریک و فڕۆکه‌ی سیخوڕیی و سوپای پڕچه‌که‌وه کوردستان و کورد، پارچه‌پارچه‌و جودا بکه‌ن.
ئیمپریالیزم له خۆرهه‌لآتی ناوراستدا چۆن خۆی له‌سه‌ر پێده‌گرێت....؟
ده‌بێت مرۆڤ له رۆژهه‌لآتی ناوینه‌وه له بنه‌مای دابه‌شبوون و پارچه‌کردنی کوردستانه‌وه، له فاکته‌ری ئیمپریالیزم بگه‌ڕێت. بێگومان له پارچه‌کردنی جیهانی ئارهبدا، له کێشه‌ی فه‌له‌ستیندا فاکته‌ری ئیمپریالیزم هه‌یه. به‌لآم ئاره‌به‌کان وه‌ک ده‌وڵه‌تی کۆڵۆنی لێره‌وله‌وێ سه‌ریانهه‌ڵداوه و له ئه‌نجامدا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ده‌ستهێناوه. ده‌بێت مرۆڤ ئه‌وه نه‌بێژێت:...”که ئاره‌به‌کان ته‌نیا له لایه‌نی سیاسیه‌وه سه‌ربه‌خۆ بوون و ئه‌مه به بچووک ببینێت.” کاتێک که نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌بێت، ئه‌مه شتێکی گه‌لێک گرنگه. رێگه‌نه‌دان به ده‌وڵه‌تێکی کوردی کارێکی پیلان بۆداڕێژراوه. ئامانجی ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزم ئه‌وه بووه. که ناوی کورد، له مێژوودا بسڕنه‌وه، زمانی کورد و مێژووی کورد به‌ته‌واوی له‌نێوبه‌رن. ئاله‌به‌ر ئه‌مه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌وته به‌ر شالآوی داگیرکردن و پارچه‌کردن و دابه‌شکردن.
دابه‌شکردن و پارچه‌کردنی کورد‌و کوردستان، بۆ کورد بووبه هۆی که‌مکردنی دۆست و زۆربوونی دژمن . دژمنه‌کانی کورد هێرشکار و شه‌ڕانگێزن... دۆستهکانییشی شهرمنۆکن.
فه‌له‌ستینیه‌کان ته‌نیا یه‌ک دژمنیان هه‌یه، ئه‌ویش ئیسرائیله. به‌لآم 22 ده‌وڵه‌تی ئاره‌بی هه‌یه، که ئه‌وانیش دژمنی ئیسرائیلن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه 42 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌یه، که ئه‌وانیش دۆستی ئیسرائیل نین. به‌رژه‌وه‌ندی چینی ده‌سه‌لآتی ئاره‌ب، یان ئیسلامی چیده‌بێت باببێت، به‌لآم پشتگیری له ته‌ڤگه‌ڕی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین ده‌که‌ن. هه‌رنه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رایگشتی ئاره‌ب رازیبکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ناچارن که ئه‌و پشتیوانییه له فه‌له‌ستینیه‌کان بکه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش له‌باره‌ی پۆڵهتیکیی و ئابوورییه‌وه پشتگیری له ته‌ڤگه‌ڕی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی ده‌که‌ن. به‌لآم به دابه‌شکردن و پارچه‌کردنی کورد و کوردستان، کوردیان به‌بێ دۆست هێشته‌وه.
بێگومان دۆستی کورد هه‌ن، به‌لآم زۆر له کورده‌وه دوورن ئه‌م دۆستانه هاوکاری مرۆیی خۆیان به‌نهێنی ده‌که‌ن.
شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و تێکه‌ڵی و هاوکارییه‌ی هێزی ئیمپریالیزم و ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئیمپریالیزمیهی، که ئێستا له کوردستانادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌بێت ئاشکراو ده‌ستنیشان بکرێت. ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه خاڵێکی گرنگه.
نه ئیمپریالیزمی ئینگلیز، له ساڵی 1920 ـدا و نه ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌و جۆره کار و سیاسهتهتهیان کردووه که داگیکارانی کوردستان له کوردستاندا ده‌یکه‌ن. ئه‌وه ئامانج و مه‌به‌ستی من نییه که به‌رگری له ئیمپریالیزم بکه‌م. به‌لآم ئه‌وه راستیه و ئاوایه.
ئه‌ز ده‌خوازم ئه‌وه ده‌ستنیشان بکه‌م، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به ئیمپریالیزمه‌وه گرێدراون، یان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به ده‌وڵه‌ته سۆسیالیسته‌کانه‌وه په‌یوه‌ندی داده‌نێن، ئه‌مانه زۆر ترسناکن. بۆ نمونه. که‌مالیسته‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا که گه‌وره‌ترین کوشتوکوشتار و کۆکوژیانکرد. ئه‌وکاته بوو که ده‌وڵه‌تی تورک هه‌ندێک په‌یوه‌ندی به ئیمپریالیزمه‌وه گرێدابوو، واتا، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لآتی که‌مال ئه‌تاتورکدا ئه‌و کاره‌کرا.
که‌سایه‌تی هه‌ره به‌ناوبانگی کورد، هه‌میشه که‌وتۆته‌به‌ر په‌لاماری ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێراق
. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌میشه به‌چاوی سوک و بێ‌نرخ له کوردیان روانیوه.
که‌سایه‌تی کوردیان به بچوک داناوه.
که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردیان شکاندووه.
له‌به‌ر ئه‌مانه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه دڕنده و ترسناکن.
ولآتهیهکگرتووهکانی ئه‌مه‌ریکا، له‌ساڵی 1960 ـوه بۆ 1970 له‌کاتێکدا شه‌ڕی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی ڤێتنام گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی دژواری، ئه‌مه‌ریکا له ڤێتنامدا چه‌کی کیمیایی بهکارنههانی. هیچ هێزێکی ئیمپریالیزمی له‌به‌ر رای گشتی خۆی و نێونه‌ته‌وه‌یی له کۆلۆنی خۆیدا ئه‌و چه‌که‌ی ئاوا به ئاسانی و ئاشکرا به‌کارنه‌هێناوه.
به‌لآم له خۆرهه‌لآتی ناویندا ده‌وڵه‌ته داگیرکاره‌کانی کوردستان،خاوه‌نی پاشخانێکی دیمۆکراتی نین. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وڵه‌تی داپڵۆسه‌ر و فاشستن، نه‌ترسیان له رای گشتی و نه رای نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانیش هه‌یه.
له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا رای گشتی هیچ جۆره کاریگه‌ریه‌کی نییه. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه زۆر لاواز و بێکاریگه‌ره.
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له کوردستاندا به ئاسانی هاوهێزی و هاوکاری کۆلۆنیالیستانه‌ی خۆیان پێکدێنن.
له کۆلۆنیه‌کی کلاستیکدا سستێمی (پهتکهوزاڵبه) به‌ڕێوه ده‌برێت.
به‌لآم له کوردستاندا سستێمی (پهتکهوزاڵبه و له‌ناوبه‌ر) به‌کاردێنن. یان هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی کورد و کوردستان ده‌ده‌ن. که ئه‌وه‌ش ناموس و هێزی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده.
هیچ کاتێک مرۆڤ نابێت ئه‌وه له‌یاد بکات، ئه‌گه‌ر کوردستان له ساڵی 1920 ـدا کۆلۆنی ئینگلیز بووایه، له مێژبوو، ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بوو. به‌لآم کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیزم و رژێمه هاوکاره‌کانی له خۆرهه‌لآتی ناوین، دابه‌ش و پارچه‌پارچه‌کرا. دوای ئه‌وه‌ش نرخ و که‌سایه‌تی کورد بچوک کرایه‌وه، شانازی به‌رخۆدان و خه‌باتی کورد شکێنرا، ویستیان کورد ریشهکێشبکهن و له‌ناوی به‌رن.
ئه‌م کرده‌وانه‌ی داگیرکارانی کوردستان، له بۆچوون و هه‌وڵی ئیمپریالیزمیشی تێپه‌ڕاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که له‌لایه‌ن رژێم و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه دارێژران هه‌مووی به‌ته‌واوی پیاده‌کران.
تێرۆری ده‌وڵه‌تی له باکووری کوردستان..!
هه‌میشه تورکیا به‌رامبه‌ر به کورد، تێرۆری ده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و توندوتیژ، به‌کاردێنێت.
له‌کوردستاندا گوندی کوردان خاپورده‌کات و خانووه‌کانیان ده‌روخێنن، به که‌لوپه‌لی ناوماڵهکانهوه ده‌سوتێنرێن. بۆ نمونه: وه‌ک دۆشه‌ک لێفه و ..تد. خوارده‌مه‌نی وه‌ک په‌نیر، زه‌یتون، رۆن، شه‌کر، ده‌ڕێژرێن و تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ ده‌کرێن. مهڕومالآتیان ده‌کوژرێن. دارستان و زه‌وی و خه‌له‌وخه‌رمان و به‌روبووم، ده‌سوتێنرێن. ئه‌م کارانه به پۆڵه‌تیکی تێرۆری تونگوتیژ، به تێرۆری ده‌وڵه‌تی، به پیلان و پڕۆگرامی داڕێژراوه، ئه‌نجامده‌درێن.
گه‌لی کورد رووبه‌رووی ده‌ستدرێژیه‌کی سامناک ده‌بنه‌وه. مه‌به‌ست و ئامانجی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه، که گوندیه‌کان له خاک و زێدیان دوور بخه‌نه‌وه و ناوچه‌کانیان پێچۆڵبکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م گوندیانه ناخوازن ببن به جاش . ئه‌مانه له‌به‌ره‌ی گه‌ریلادان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ریلا روو لهزۆربوونه،کورد به تێرۆری ده‌وڵه‌ت، ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کرێن.
ده‌وڵه‌تی تورک پێکهاته‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تی کردووه، به پۆڵهتیکێکی بنکه‌یی.
وته‌یه‌کی (ما‌و) هه‌یه ده‌ڵێت:”گه‌ل زه‌ریایه و گه‌ریلاش ماسی.”
به‌ڵێ له‌کاتێکدا که گه‌ریلا و گه‌ڵ پێکه‌وه تێده‌کۆشن،رێگا گرتن له‌و بهرهوپشچوونهی گه‌ریلا، که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز و تۆکمه‌ی به گه‌له‌وه گرێداوه، خهونوخهیاڵه.
ده‌وڵه‌تی تورک که گوندی کوردان ده‌سوتێنێت و کورد ره‌هه‌نده ده‌کات، گه‌ره‌کیانه گه‌ریلا به بێکه‌س بهێڵنه‌وه. به‌مجۆره ده‌وڵه‌ت ئه‌م گوندانه ده‌سوتێنێت، که هاوکاری گه‌ریلا له دژی ده‌وڵه‌تی ره‌گه‌زپه‌رست و کۆلۆنیالیست ده‌که‌ن. ده‌وڵه‌ت به‌وجۆره سزایان ده‌دات.
ده‌وڵه‌تی تورک به‌و بریار و تاوانانه‌ی که له کوردستاندا جێبه‌جێیان ده‌کات، ده‌یه‌وێت، له هه‌ردوو گه‌لی تورک و کوردی بشارێته‌وه. بۆ نمونه: ده‌وڵه‌تی تورک چاپه‌مه‌نی وه‌ک به‌شێک له پێکهاته‌ی سیخوڕی میت(MIT) به‌کاردێنێت. ئێستا چاپه‌مه‌نی تورک هاومهبهستێکی پۆلیسه. مرۆڤه هاوکاره‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت، (دۆنکی ش‌وت)ـی ده‌ستی پۆلیس و گورزی ده‌ستی لهشکربن. ئه‌م کاره‌ساته له سه‌داسه‌د له کوردستاندا ئاوایه.
ته‌له‌فیزێۆن، رادێۆ، رۆژنامه‌کانی تورک، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌وڵه‌ت له کوردستاندا پیاده‌ی ده‌کات، جچووکترین هه‌واڵیشی له‌سه‌ر نانووسن و بلآوناکهنهوه. ده‌بێت مرۆڤ زانکۆکانی ده‌وڵه‌تی تورک له باره‌ی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنه‌وه، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسه‌نگێنێت.
کۆچکردنی کوردان له‌به‌رهه‌می تێرۆری ده‌وڵه‌ته. که‌چی چاپه‌مه‌نی تورک، ئه‌و کۆچهزۆرهملێیه، ده‌شێوێنن و به شتێکی ئاسایی ناودێری ده‌که‌ن. پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن و ده‌بێژن:” ئه‌و خێزانانه، به دڵخوازی خۆیان له گونده‌وه بۆ شار کۆچیانکردووه...!. ده‌وڵه‌تیش یارمه‌تی (دراو)یان ده‌دا و ئامێزی دلۆڤانی و سۆزی بۆ کردوونه‌ته‌وه.” چاپه‌مه‌نیه‌کانی تورک به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت، گه‌لی تورک چه‌واشه بکه‌ن.
(رۆژنامه‌ی میلله‌ت6 ـی نۆڤه‌مبه‌ری 1990)
بێگومان ئه‌و ماڵباته کوردانه به تێرۆری ده‌وڵه‌تی، گونده‌کانیان خاپوور و سوتێنراون و له‌هه‌مانکاتدا ناچارکراون، که زێدی خۆیان جێهێڵن و کۆچبکه‌ن. چاپه‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی تورکی کۆلۆنیال، به وه‌ستایانه ئه‌و راستیانه ده‌شارنه‌وه. چاپه‌مه‌نی تورک له کوردستاندا، ناوه‌ند و بوونێکی هه‌ره گرنگی ره‌گه‌زپه‌رستی کۆلۆنیالیزمی تورکه.
تێرۆری ده‌وڵه‌تی تورک ده‌ستی خستۆته، شێوه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی زارۆکانی کوردیشه‌وه. له کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری 1990 دا له کۆسه‌ر. (کزڵته‌په) له کامپی کوردان. ئه‌و هه‌وڵدان و کۆششکردنانه، که بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مندالآنی کورد هه‌بوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکه‌وه یاساخکران. ئه‌و چادرانه‌ی که مندالآنی کورد، وانه‌یان تێدا ده‌خوێند، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێچرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌رتوک و پێنووسهکانیاندا گرت. ئایا تێرۆری ده‌وڵه‌تی له‌مه بۆگه‌نتر هه‌یه....!؟.
ئه‌وی سه‌یره له هه‌مان رۆژدا، سهرهکۆماری تورکیا، (تورکت ئۆزال) به‌شداری کۆنسه‌ی مافی مندالآنی جیهانی کرد. که له‌لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکانه‌وه، رێکخرابوو. (ئۆزال) له ئاخافتنه‌که‌یدا گوتی:”نه‌ته‌وه‌ی تورک گه‌لێک منداڵیان خۆشده‌وێت و رێزیان لێده‌گرن.” ده‌وڵه‌تی تورکیا تاکه ده‌وڵه‌تی جیهانه که رۆژێکیان به‌ناوی (جه‌ژنی دیاری زارۆکان) ـه‌وه سازکردووه.
ئه‌وه‌ی که دیار و مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌یه، ئه‌و تێرۆره‌ی که به‌رامبه‌ر به مندالآنی کورد، به‌کاریدێنن، له‌به‌رچاوی جیهانی بشارنه‌وه. له‌لایه‌که‌وه ئه‌و زارۆکه کوردانه‌ی که له‌به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و کیمیایی باران، له باشووری کوردستان هه‌ڵهاتون. ئێستا له ژێر چادردا له ره‌وشێکی زۆر ناله‌باردا، ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌لایه‌ن تورکه‌وه ژیانیان لێهه‌راسان ده‌کرێت و خوێندن و نووسینیان یاساخدهکرێت.
له لایه‌کی تریشه‌وه (ئۆزال) له ئاخافتنی خۆیدا، له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، پڕوپاگه‌نده ده‌کات و ده‌بێژێت:”ئێمه گه‌لێک منداڵمان خۆشده‌وێت و رێزیان ده‌گرین.....به ته‌نیا ده‌وڵه‌تی ئێمه‌یه، که (رۆژی دیاری مندالآن) سازده‌کات.” که‌چی له‌ملاشه‌وه به سیسته‌ماتیک، له‌به‌رچاوی مندالآنی کورد، ئازار و ئهچکهنجهی باوک، دایک، باپیر، خوشک و باراکانیان ده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تی تورک چه‌ندان شێوه‌ی جۆربه‌جۆر و ترسناک، ئه‌شکه‌نجه و ئازاری مرۆڤی کورد و مندالآنی کورد ده‌دات. له‌ملاشه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه، له مندالآنی ئه‌مریکا، ئینگلیز، فرانسی، ئاڵمان، سویدی، سپانی، ئاراب، فارس، هند، رووس، بولگار، مه‌جه‌ر، چیک و سلۆڤاکیا ده‌کات. ئه‌مه شتێکی راستودروست نییه. ئه‌مه پۆڵه‌تیکی دووروویانه و ریاکاری و درۆیه. مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک، شاردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنیالیزه‌کردنی کوردستانه.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌کارهێنانی زارۆکانی جیهانه، وه‌ک ئامرازێک بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پۆڵه‌تیکی ده‌وڵه‌تی تورک. له‌هه‌مانکاتیشدا، ئه‌و گه‌لانه له ناوه‌رۆکی ئه‌م پۆڵهتیکه ساخته و دوورووهیهی ده‌وڵوتی تورک، ئاگادارنه‌بن و دژی نه‌وه‌ستن. ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌رکه‌وتنی بریاره‌کانی پێویستی به پشتگیری هه‌یه. ئامانجی ده‌وڵه‌تیش پشتگیریکردنه بۆ ئه‌و بریارانه.
ئه‌مڕۆ کوردستان به یاسای داپڵۆسین، سانسۆر و ده‌ربه‌ده‌رکردن، به‌ڕێوه‌ده‌برێت. پارته‌کان و رژێم و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی تورکیش، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌ی کوردستان بێده‌نگن، خاوه‌نی هه‌ڵوێستێک یان، تاکه وته‌یه‌ک و دهستپێشکاریهک نین. سه‌پاندن و به‌یاساکردنی تاوان و زۆرلێکردن و ئهچکهنجهدان به‌کارده‌هێنرێن.
(والی ره‌وشی تاڵوکه) (هایر کۆزاکچۆگوڵ) جارێک له چاوپێکه‌وتنێکدا بۆ چاپه‌مه‌نییه‌کان ده‌ڵێت:” کۆتایی به Pkk هاتووه، ئه‌مه‌ش کۆتایی ژیان و خه‌باتی دواییانه.” ئه‌م وتانه‌ی (والی ره‌وشی تاڵوکه) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو که‌سێک بێژێت، که ئه‌و پۆڵه‌تیک و چه‌وساندنه‌وه و زۆره‌ملێی و داپڵۆسینه، هه‌میشه په‌ره‌ی پێده‌درێت، تا ئه‌و ده‌مه‌ی PKK له خه‌باتدا به‌رده‌وام بمێنێت. بێگومان له‌م سالآنه‌ی دوایدا PKK که‌وته پێواژه‌ی پێشکه‌وتنێکی مه‌زن و بالآدهستییهوه.ئه‌م پرۆسێسی به‌ره‌و پێشچوونه، رۆژدوایرۆژ، به‌رفراون ترده‌بێت. گه‌ریلای کورد، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که به‌گه‌لی کورده‌وه هه‌یه‌تی رۆژدوای رۆژ خورت و به‌هێزتر ده‌بێت.
گومانی تێدانییه و راسته، Pkk زه‌ریایه و گه‌ریلای کورد له زه‌ریای کوردستاندا بوونه‌ته ماسی و له‌هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌لی کورد پێکهاتوون. له سه‌رده‌می شه‌ڕی تایبه‌تیشدا، که ده‌وڵه‌تی تورک خۆی به‌رێوه‌ی ده‌بات، گه‌ریلاکانی PKK له تاوانه‌کانی بێبه‌رین.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی ورۆڤی (ئامه‌د) له راپۆرتێکی خۆیدا، له 30. 09. 1990 دا، له‌ژێر ناوی (هه‌رێمی بۆتان چۆڵده‌کرێت) له‌م راپۆرته‌دا، به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێن:”ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت هه‌بوونی فیزیکی گه‌لی کورد، که پشتگیری ده‌وڵه‌ت ناکات له‌ناو به‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که زۆرجار کۆمه‌ڵکوژی له‌ناو کوردا به‌رپاده‌کات و ده‌یه‌وێت تاوانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه بخه‌نه ئه‌ستۆیPKK وه. به‌لآم راستی ئه‌و تاوانانه له ده‌مێکی که‌مدا ئاشکرا ده‌بێت.”
هه‌ر بۆیه په‌یڤه‌کانی (والی ره‌وشی تاڵوکه) (هایز کۆزاکچۆگۆل) له راستییه‌وه دوورن. ئه‌و والییه به‌و وته ناراستانه، گه‌ل و ده‌وڵه‌ت و رایگشتیش ده‌خه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌و وتانه‌ی والی وا پێویستده‌کات که وابڵێت. والی ده‌خوازێت، تێرۆری ده‌وڵه‌ت به‌گورتر و به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر بخرێنه‌کار.
به‌روودانی کێشه‌ی که‌نداو تێرۆری ده‌وڵه‌تی له کوردستاندا فراونتربووه.
ئه‌نجام....!
له خۆرهه‌لآتی ناوراستادا، ده‌وڵه‌تان دژی گه‌لی داگیرکراو و چه‌وساوه‌ن، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، تێرۆری ده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی توندوتیژ به‌کاردێنن.
ئه‌و تێرۆره‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریکا، که به‌کاریدێنن، بچوکتر ده‌نوێنن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و تێرۆر و توندوتیژیه‌ی ده‌وڵه‌تانی تورکیا، ئێران و ئێراق، که به‌کاریدێنن. ئه‌و تێرۆره‌ی که کۆلۆنیالیزمی تورک، فارس، ئاره‌ب له کوردستاندا ده‌یکه‌ن به تایبه‌تی تورک، ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیزم ناتوانێت ئه‌وه بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته داگیرکارانه‌ی کوردستان، به چالاکی هاوبه‌شی سه‌ربازی، ئایدۆلۆژی، پۆڵه‌تیک و ئابووریه‌وه، به هه‌موو هێزێکیانه‌وه سستێمی به کۆلۆنیلیزه نێونهتهوییکردنی کوردستان ده‌پارێزن و کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه.
ئه‌مه پرسێکی چه‌ندایه‌تی نییه، به‌ڵکو پرسێکی چۆنایه‌تییه. مارکسیه‌کان و چاپه‌مه‌نیه‌کانی تورک، ئاره‌ب و فارس باسی (ئیمپریالیزم و زایۆنیزم) ده‌که‌ن. به‌م شته‌یان ده‌یانه‌وێت که ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنییالیزمی تورک، ئاره‌ب و فارس و داخوازی به ئیمپریالیزم بوونی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیزمانه بشارنه‌وه و بچوک تێ‌یان بڕوانن.
با تێرۆری ده‌وڵه‌ت و مافی گه‌لی ژێرده‌ست و گه‌لی کورد، که له پێناوی خۆپاراستن و ئازادی و یه‌کسانیدایه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا، نه‌بێته په‌یڤی ناو بازاڕ و وشه‌ی ره‌نگاوره‌نگ.
پۆڵه‌تیکی (تێرۆر) که تێرۆری ده‌وڵه‌ته، له خۆرهه‌لآتی نێویندا، ئه‌گه‌ر به راستوڕه‌وان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌وه ناوه‌ڕۆک بۆشه و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و جۆره کردار و پۆڵهتیکه، هه‌رگیزاوهه‌رگیز، به‌ئه‌نجام ناگات. به‌لآم مافی نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆکراتی له‌لایه‌ن گه‌لی ژێرده‌سته‌وه، سه‌رده‌که‌وێت و هه‌ر ده‌سێنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست