کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نایف هێندە نایف نەبوو كە پارتی دەیشكێنێ

Wednesday, 30/03/2022, 22:16


‎من نایف بە نایف نازانم (با پارتریش بێت خۆ كوردە بۆیە پێویستە ئێمە لەم ڕەهەندەدا دژی نەبین گەر پشتی نەگرین، سەرچڵێك باشترە لە كۆیلەیەكی بئ زمان), بەڵكوو بە بوێری دەزانم كە توانی بەغا بوروژێنی( هەرچەندە هیچ خزمەتی دۆزی كوردی نەكرد، تەنها ویستی لە پایەونرخی ئاغای سیستانی داببەزێنێ ، و ئاغای سەدر چێیبگرێتەوە، كە بوون بە یەك ماڵ لەگەڵیان)   
‎بەڵام بێ وەفایی و خیانەتی حیزبەكەی لێی{  بە سووكردنی و لێسەندنەوەی بەهاكانی و تەنانەت سزادانی} ، جێی سەڕنج و وەسانێكە لەم هەلومەرجەی پارتی تێیدا تێپەڕدەبێت لە كورسی سەڕۆك كۆمار و ئەو چەقبەستووەی پارتی تێی كەوتووە لە هەموو بوارەكاندا وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو دەبینرێ.ئەمە وانەیەكە بۆ هەموو  دۆست و ئەندامەكانی دەمیان بدورن و لە خەویشا بیرنەكەنەوە باز بدەن بەسەر مەرجەعییەتی حیزبەكەیان كە تەنها یەك سەرۆكە.لێردەدا دەیانەوی بڵێن و بیسەلمێنن كە دوو مەرجەعیەت بەرامبەر یەك دەتوانن شەرعییەتیان هەبێت.
‎ كێسەكەی كاك نایف كوردستانی هەروا بە ئاسانی ناتوانری زیندەبەچاڵ بكرێت چونكە گەر لەگۆڕیش بنرێ هێشتا بوونی گۆڕەكە بوونە خۆی لە خۆیدا. 
‎شتی تریش دەبیستین لەسەر ئەو فایلانەی دەسی حەشدی وەحشی كەوتووە لە سووتاندنی لقی پێنچ.
‎لە كەركووكی دڵوقودسی كوردستان لە  دەست حەسەن پلایس لە كەركووك  هەڵهاتن ،  لە سلێمانی لەبەردەم لقی ٤ لەسەر شكاندنی ٥ پارچە شووشە ئەو هەموو لاوەی شاڕیان خڵتانی خوێن كرد، بەڵام لە بەغا پارتی داوای تۆبە و لێبوەردن دەكات، دیسان هەموو پارتی دێنە سەرچۆك و دەنوشتێنەوە بۆ ئاغای سیستانی{ لە ترسی مووشەكی فارسی نەك لەبەر خاتری چاوە بچكۆلەكانی  سیستانی}

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە