تپرۆری دەوڵەتیی لەخۆرهەڵاتی نپوراستدا….! (بەشی یەکەم)
Monday, 28/03/2022, 0:48
نووسینی: ئیسمائیل بەشکچی.
هپنانە سەر زاراوەی کرمانجی خواروو (سۆرانی)
زاگرۆس زەردەشتی:
له داموده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی, رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان،کۆنسه‌ی ئه‌وروپی، پارله‌مانی ئه‌ورپی، ناتۆ و کۆنفراسی ئیسلامی‌دا، ئه‌مانه له کۆبوونهواکانیاندا، پلان له دژی تیرۆریزم سازده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له ناو په‌رله‌مان و ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌موو ولآتێکدا، ده‌رباره‌ی بابه‌تی تیرۆریزم ده‌دوێن. به‌لآم هه‌رگیز له‌باره‌ی تیرۆری ده‌وڵه‌ته‌وه نادوێن.ئه‌و پسپۆڕانه‌ی که له‌باره‌ی تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه لێکۆڵینه‌وه و لێتوێژینه‌وه ده‌که‌ن. هه‌میشه له‌مه‌ڕ تێرۆری ده‌وڵه‌ته‌وه بێده‌نگیان کردووه. ئه‌مه‌ش شتێکی سه‌رنجراکێشه. ته‌نیا مه‌به‌ستیش له‌و بێده‌نگییه ئه‌وه‌یه، که دیارده و بابه‌تی تێرۆری ده‌وڵه‌ت، که خواستێ ده‌وڵه‌ته بیشارنه‌وه.
تێرۆر رووداوێک نییه که له خۆیه‌وه په‌یدا بێت. تێرۆری ده‌وڵه‌تی و دیارده‌کانی خۆی له خۆیدا بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی دایله‌کتیکه، هه‌رئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی تێرۆری ده‌وڵه‌ته.
نمونه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه: ئێران، تورکیا، ئێراق، ئیسرائیل و سوریایه. وه‌کو ده‌زانین ئه‌م ده‌وڵه‌تانه زۆر به‌ئاسانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربلآو ده‌بنه خاوه‌نی چه‌کی کۆکوژی، بێسڵه‌مینه‌وه و دوڵی بهکاریدهێنن.
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، تێرۆر وه‌ک ئامرازێکی پۆڵه‌تیک و خاڵێکی بنه‌ڕه‌تی، دژی ته‌ڤگه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی به‌کارده‌هێنن. بێگومان نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستیش، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به‌م تێرۆری ده‌وڵه‌تییه بگرن، پیلانه‌کانی ده‌وڵه‌ت پوچبکهنهوه، رێگای به‌رگری و خۆپاراستن ده‌گرنه‌به‌ر.
تێرۆری ده‌وڵه‌تی ته‌نیا دژی گه‌لی داگیرکراوه. گه‌لی هه‌ژار و دواخراو. به‌تایبه‌تی دژی گه‌لی کورد و داخوازیه دیمۆکراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌کاریدێنن. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گه‌لی کورد، له‌ناو سستێمی کۆلۆنیالیزمی نێوده‌وڵه‌تیدا بهێڵنه‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش راستیه‌کی بێخه‌وشه. ئێمه‌ش له نزیکه‌وه ده‌زانین که دیارده‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تی، له خاڵه بنه‌ره‌تیه‌کانی پرۆسێسی تێرۆردایه. له‌م نوسینه‌دا له‌سه‌ر تێرۆری ده‌وڵه‌تی، هه‌ندێک ئاماژه‌و رامان ده‌که‌ین.
کوشتنی ئه‌بدولره‌حمان قاسملۆ و هه‌ڤاڵه‌کانی...!
له رۆری 13.07.1989 دا سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ـ ئێران. ئهبدولرهحمانی قاسملۆ و هه‌ڤاڵه‌کانی له ڤێنا کوژران. وه‌کو ده‌رکه‌وت کوشتنیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامی رێکخستنی نه‌هێنی ئێران (ئیتلاعات)وه به ئه‌نجام گهیهندارابوو. رووداوه‌که به‌کورتی ئاوابوو، له نێوانی سه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئێران و پارتی دیمۆکراتی کوردستان ـ ئێران، چه‌ند جارێک له‌ناو ئێران‌دا دانیشتن و گفتوگۆی نه‌هێنی له‌باره‌ی ئۆتۆنۆمیه‌وه، دوور له ئاگاداری رۆژنامه‌کان، له نێوان هه‌ردوو لادا دروستبووه. بۆ گفتوگۆ و چاوپێکه‌وتنی دوایی، بریاریاندا، له شاری ڤێنا کۆبنه‌وه. له کاتی دانیشتن و گفتوگۆکه‌دا، یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئێران، ئه‌بدولره‌حمان قاسملۆ و هه‌ڤاڵه‌کانی تێرۆرده‌کات. دووای روودانی ئه‌م رووداوه، ئاشکرابوو، که سیخوڕه‌کانی (ئیتلاحات) له ژێر په‌رده‌ی دبلۆماتهوه، به‌شداری گفتوگۆی ئوتۆنۆمیهکه بوون. دووای ئه‌م رووداوه پۆلیسی (ئۆتریش) نه‌مسا، نه‌یانتوانی هیچ شتێک له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمه‌ڵکوژی و پیاوکوژانهدا بکه‌ن. پیاوکوژان دوای تاوانه‌که گیران، به به‌ڵگه‌وه تاونهکهیان له‌سه‌ر ساخبۆوه. ئه‌و چه‌که‌ی که بۆ ئه‌ومه‌به‌سته به‌کارهێنرابوو، که‌وته ده‌ستی پۆلیس، ئه‌و گوللانه‌ی که ئه‌بدولره‌حمان و هه‌ڤاڵه‌کانی پێکوژرابوو، ده‌رکه‌وت به‌و چه‌که ته‌قێنراون، که له‌ده‌ستی پۆلیسدایه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس، له‌گه‌ڵ شاندی ئێرانی‌دا، گه‌لێک ناکۆکی و ناچوونیه‌کی له‌په‌یڤه‌کانی ئه‌مان و په‌یڤه‌کانی ئه‌و دبلۆماته..! بکوژه‌دا، که چه‌که‌که‌ی به‌کارهێنابوو، هه‌بوو. ئه‌و ناکۆکی و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌یه له قسهکانییاندا، به ئاسانی پیاوکوژی ده‌ستنیشان ده‌کرد کێێه. (رۆژنامه‌ی ده‌نگ ژماره 6، 9 ساڵی 1990 ل 22.)
له‌و ده‌مه‌دا که گفتوگۆ له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمی ده‌کرا، به پیلانێکی داڕێژراو چه‌ند سیخوڕێک به ناوی (دبلۆماتهوه..!) به‌کارهێنران و سه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری سیاسی نه‌ته‌وه‌یان کوشت. ئه‌م کوشتنه نیشانه و به‌ڵگه‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تییه. لێکۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌که ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که تێرۆری ده‌وڵه‌تی له پۆله‌تیکی نێونه‌ته‌وه‌یدا هێزێکی دیار و کاریگه‌ره.
کاتێک که بکوژانی به‌ناو دیپلۆمات، له‌لایه‌ن پۆلیسی ڤێناوه به هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کی تاوانه‌وه ده‌ستگیرکران، رژێمی ئێران له رێگای شالیاری کاروباری ده‌ره‌وه، یاداشتنامه‌یه‌کی به ده‌وڵه‌تی نه‌مسادا. له‌و یاداشتنامه‌یه‌دا داوا له ده‌وڵه‌تی نه‌مسا کرابوو، ئه‌و دبلۆماته ئێرانیانه که ده‌ستگیرکراون، ده‌بێت ئازاد بکرێن. هه‌روه‌ها له یاداشتنامه‌که‌دا هاتبوو، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وانه ئازاد نه‌کرێن، ئه‌وکاته له تاران باڵوێزخانه‌ی نه‌مسادا ده‌گرن و کاربه‌ده‌ستانی باڵوێزخانه‌که‌ش وه‌ک بارمته ده‌گیرێن. ئه‌م هه‌ڕه‌شه ئاشکرایه داخوازیه‌که‌ی ئێرانی گه‌یانده ئامانج. بکوژان که له‌لایه‌ن پۆلیسی ڤێناوه، به‌هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واوه‌وه گیرابوون، به‌بێ لێپرسینه‌وه ئازادکران و به بریاری پۆلیس رێگهدران که نه‌مسا جهێڵن، بۆ ئێران بگه‌ڕێنه‌وه. به‌مجۆره دۆسه‌ی سه‌رۆکی پارتی دیمۆکرتی کوردستان ـ ئێران و هه‌ڤاڵه‌کانی پێچرایه‌وه و داخرا. ئه‌م پیاوکوژانه له‌کاتی گهڕاننهوهیان بۆ تاران، وه‌ک پاڵه‌وان پێشوازیان لێ‌کرا.
ئێمه به‌ته‌واوی رووبه‌رووی تێرۆرین، ئه‌و تێرۆره‌ش تێرۆری ده‌وڵه‌ته.
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان دژی گه‌لی کورد، تێرۆری ده‌وڵه‌تی به‌کاردێنێت. ئه‌مه‌ش له په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا دیاره. کاتێک که له په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وردده‌بینه‌وه، ده‌بینین گه‌لێک په‌یمان له دژی تێرۆر و پێش‌گرتن له تێرۆر مۆرده‌که‌ن. بۆ نموونه: رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، کۆنسه‌ی ئه‌وروپی، په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، هه‌روه‌ها ناتۆش، ئه‌م داموده‌زگایانه گه‌لێک بریار له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌که‌ن. به‌پێی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و په‌یماننامانه ده‌بێت ده‌وڵه‌تان له‌دژی تێرۆر راوه‌ستن، بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی تێرۆر، ده‌بێت، هه‌موو ئاماده‌ییه‌کی پێویست بخه‌نه‌کار. به‌هیچ جۆرێکیش بۆ داخوازی تێرۆستان ملکه‌چ نه‌بن. به‌لآم وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆکرد، تێرۆری ده‌وڵه‌تی رووبه‌رووی ئێمه بۆته‌وه. ئه‌م تێرۆره لهدهموساتێکی کورت‌دا، به‌بێ گرفت، به‌ئاسانی به ئامانجی خۆی ده‌گات.
”ئه‌گه‌ر ئێوه دبلۆماته‌کانی ئێمه ئازاد و به‌رنه‌ده‌ن، ئێمه‌ش له ده‌مێکی زۆر کورت‌دا، دیبلۆماتهکانتان له باڵوێزخانه‌ی نه‌مسا له تاران ده‌سبه‌سه‌ر و بارمته ده‌که‌ین.”
ئیتر لێره‌وه له یاساورێسای نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌ڕێن. شتێکی رووکه‌ش و بێناوه‌ڕۆکه. لێره‌وه یاسا‌ورێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی، مینا رێزگرتن له مافی (دیبلۆمات)، (باڵوێز) و (باڵوێزخانه) هه‌ر بوونیی نییه. که‌واتا تێرۆری ده‌وڵه‌ت گه‌لێک به سانی و زوو، مه‌به‌ستی خۆی ده‌پێکێت.
کۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی فیزیکی دژه‌کانی خۆی به‌تێرۆری ده‌وڵه‌ت له‌ناوده‌بات. له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ره‌شه له لایه‌نێکی ترده‌کات، ده‌خوازێت پیاوکوژه‌کانی ئازاد بکرێت. ئه‌گه‌ر پیاوکوژه‌کانی ئێران سزای تاوانه‌که‌یان بدرایه، یان شتێک به‌سه‌ریان بهێنرایه، ئه‌وکاته ئێران تێرۆری ده‌وڵه‌تییان به شێوه‌یه‌کی دیار و ئاشکرا به‌کارده‌هێنا. ئائه‌مه‌یه که به‌سه‌ر سیاسه‌تدا زاڵده‌بێت.
له 06. 09. 1990 دا له شاری (ڤێسته‌رۆس) له سوید، (نامهبۆمب)ـێک بۆ ناونیشانی سه‌رۆکی (پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان) (ئه‌میری قازی) نێردرا. به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمباکه هاوسه‌ری ئه‌میری قازی (ئیفهت قآزی) کوژرا.( ئیفهد قازی) کچی (سه‌ره‌ککۆماری کوردی مه‌هاباد) (قازی مههمهد) بوو. پاشان ده‌رکه‌وت که مه‌به‌ستی ئه‌و هێرشه سه‌رۆکی (پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان) (ئه‌میر قازی) بووه. وه‌کو ده‌رکه‌وت ئه‌و کاره پاوکوژییه پیلانی رێکخراوی نه‌هێنی (ئیتلاحات)ـی ئێران ئه‌نجامدراوه.
(کوردستان پرێس، ژماره 84، 26.07. 1990 ل 5.)
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئێران تێرۆری ده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌ربلآو به‌کارده‌هێنێت.
ده‌بێت مرۆڤ، بارمته‌کردنی دبلۆماته‌کانی ئه‌مریکاش له ساڵی 1979 دا له‌هه‌مان چورچێوهدا دابنێت و هه‌ڵسه‌نگێنێت. له‌هه‌مانکاتدا نابێت، مرۆڤ تێرۆری ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌نتی ئیمپریالیزم تێکه‌لآو بکات. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م ئه‌نتی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نتی ئیمپریالیزمه، دوو بۆچوون و تێگه‌یشتنی به‌جێن.
هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران، له ئه‌نتی ئه‌مریکا و ئه‌نتی ئیمپریالیزمدا روانگه و بۆچوونێکی گه‌لێک ناراسته. چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی بنده‌ست، پێشێلکردنی مافی دیمۆکراتی و نه‌ته‌وه‌ییان، سه‌رکوتکردنی ئه‌و گه‌له ئه‌نتی ئیمپریالیزم نییه. ئێران به شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیزمدا ده‌چێته خانه‌ی سیاسه‌تی ئیمپریالیزمه‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان هێڵی سیاسی ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزم، به ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزمه‌وه گرێ‌دراو و هاوکاره. چه‌وساندنه‌وه دژی نه‌ته‌وی کورد جێبه‌جێده‌کات.
له باشووری کورستان گه‌لکوژی کوردان....
له خۆرهه‌لآتی نێوڕاست ده‌وڵه‌تێک، که هه‌میشه به تێرۆری دهوڵهتهتیهوه خه‌ریکه و چه‌کی کۆکوژی به‌کاردێنێت ئێراقه. تێرۆری ده‌وڵه‌تی له ئێراقدا دژی گه‌لی کورد، له پلانی یه‌که‌مدایه.
له مارسی 1988 دا له باشووری کوردستان، له باژێڕی هه‌ڵه‌بجه، دەوڵەتی ئێراق چه‌کی کیمیایی بهکارهانی، که پتر له پێنج هه‌زار کورد، له منداڵ، ژن، پیره‌ژن و پیره‌پیاو کۆمه‌ڵکوژکران. نزیکه‌ی ده هه‌زاریش زامداربوون، به‌سه‌دان هه‌زاریش به‌ناچاری ده‌ربه‌ده‌ر و زێدی خۆیان جێهێشت. ده‌وڵه‌تی ئێراقی کۆلۆنیال و رژێمی سه‌دامی ره‌گه‌زپه‌رست و فاشیست، چه‌کی کیمیایی و تێرۆری ده‌وڵه‌تی وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سزایه‌ک له دژی گه‌لی کورد به‌کارهێنا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ددام هوسه‌ین، ئه‌وه چاکده‌زانێت، که گه‌لکوژی و تێرۆری ده‌وڵه‌تی له دژی یاسا‌ورێسا و مافی مرۆڤ و پره‌نسیپی نێوده‌وڵه‌تییه. به‌لآم به‌کاریشیان دێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تی ئێراق یه‌کێکه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که دژی تێرۆر بریارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی مۆرکردووه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد که خه‌بات و تێکۆشان له پێناوی ناموسی نه‌ته‌وه‌یدا ده‌کات، ده‌وڵه‌تی ئێراق به کورد ده‌بێژێت:”تێرۆریست.”
ده‌وڵه‌تانی وه‌ک ولآتهیهکگرتوهکانی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی سۆسیالیست، ئه‌ڵمانیا، فرانسا، و ئیتالیا...تد. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئه‌و جۆره چه‌کانه به ده‌وڵه‌تی ئێراق ده‌ده‌ن و بنکه‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تی بۆ ئاماده‌ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له پهیماننامهکانیاندا پێش له تێرۆر ده‌گرن و زۆریشی له‌باره‌وه ده‌دوێن.
شتێک (فۆرمێک) که په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی دیاریده‌کات، ته‌نیا رێزگرتن له مافی مرۆڤ و یه‌کسانی، داد نییه. ئه‌وه‌ی که ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت خاڵێکی بنکهییه، (نۆرم)ـه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، به‌لآم له‌لای ئه‌و ولآتانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ناوم بردون، هێندێکیان راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ، هۆکاری دروستبوونی تێرۆری ده‌وڵه‌تین.
سه‌ددام که ئه‌وه‌ی هه‌ستکرد، ده‌وڵه‌تان چاوی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و تێرۆره ده‌نوقێنن، که دژی گه‌لی کورد ده‌یکات و بێده‌نگن. جارێکی تر له مانگی ئاگوستی 1988 دا دوای راگه‌یاندن و راوه‌ستانی شه‌ڕی ئێراق و ئێران، چه‌کی کیمیایی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان بهکارهانی. ئه‌مجاره‌ش تێرۆری ده‌وڵه‌تی وه‌ک ئامرازی سزای تۆڵه‌سه‌ندنی توندوتیژ خسته‌کار. به بۆمبا و بلدۆزه‌ر پێنج هه‌زار گوندی کوردی وێران و خاپوورکرد. به‌سه‌دان هه‌زار کورد له زێدی خۆیان ده‌رکران، ناچارکران له ئۆردوگای زۆره‌ملێ و کامپی بهتهلبهند دهورهدراودا بژین. ده‌وڵه‌ت ئه‌م کاره‌ی وه‌ک پۆله‌تیکی ستراتیژی و گرنگ له‌دژی کورد بهکارهانی.
کێشه‌ی که‌نداو و رووداوی بارمته‌کان....!
کاتێک داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن ئێراقه‌وه له 2 ـی ئاگوستی 1990 دا که‌وته سه‌ر زاران. پاش داگیرکردنه‌که میدیای خۆرئاوا له رۆژنامه‌کاندا وێنه‌ی سه‌ددامیان به هێتله‌ر ناودێڕ و بلآوکرده‌وه. به‌لآم تا ئه‌وکاته‌ش رۆژنامه‌کانی خۆرئاوا، له‌سه‌ر ئه‌و تاوان و کۆمه‌ڵکوژییه، که سه‌رۆکی ره‌گه‌زپه‌رست و فاشی، ئێراقی کۆلۆنیال به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردی بێ‌تاوان کردبووی، چاوی خۆیان نوقاندبوو. پاش داگیرکردنه‌که‌ی کوێت.
گوتیان:” ئیتر ئێمه رووی راستی سه‌دداممان بینی.”
رووداوی بیانیه‌کان له‌کاتی شه‌ڕی که‌نداودا، که‌له‌لایه‌ن ئێراکهوه، بارمته و ده‌ستبه‌سه‌رکران. ئه‌مه یه‌کێک له‌و بابه‌ته گرژ و سه‌ره‌کی و رووداوانه بوو، که له‌نێوان ئێراق، ئه‌مریکا، ئێراق، ئه‌وروپا و ولآتانی تردا لێیدهدوان. ده‌وڵه‌تی ئێراق ده‌یگوت:”ئه‌گه‌ر ئێوه هێرش بکه‌نه سه‌ر ولآتی ئێمه، پێش هه‌موو شتێک، ئێمه بارمته ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌کوژین، یان ده‌بێت بکوژرێن.” له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م بارمته، ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپیانه به دیبلۆمات و ژن و منداڵه‌وه گوێزرانه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی که ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریکیان له‌سه‌ر بوو.
بێگومان رووداوی به بارمته‌گرتن، لهیاساورێسا و په‌یوه‌ندی نێونهتهوهیهکاندا، رووداوێکی دزێو و نامۆیه. به‌کارێکی کێویانه و دژی مرۆڤ ده‌ناسرێت. له‌هه‌مانکاتیشدا به‌توندی رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م رووداوانه روونه‌داته‌وه، به‌رنامه و پلانی دارێژراوی بۆ داده‌نێن. به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له خۆرهه‌لآتی نێویندا، له ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران و ئێراقدا، بارمته‌کردنی مرۆڤ، وه‌ک کاری پۆڵهتیکیی ده‌نرخێنن و به‌کاردێنن.
ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا، له ئاست تێرۆر و به‌کۆمه‌ڵکوژی کوردا خۆیان که‌ڕ و بێدهنگدهکهن، له‌به‌رامبه‌ر بارمته و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مرۆڤه‌کانی خۆشیاندا، ناتوانن هیچبکهن. له‌وانه‌شه سه‌ری خۆیان بۆ داخوازیه‌کانی ئێراق دانه‌وێنن و به‌ناچاری دۆش دامێنن. به‌رێکه‌وتنێکی دوو لایی، چاویان به سه‌رۆکی فاشی و رهگهرزپهرستی ئێراقی کۆلۆنیال ده‌که‌وێت و داواده‌که‌ن، که هاونیشتیمانییه بارمته‌کراوه‌کانیان ئازادبکات. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه که ئه‌م سازشهدهکهن، هه‌ر ئه‌وانیشن که دژی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تین، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن، که به‌رنامه‌ی دژی تێرۆریان داڕشتووه، داواده‌که‌ن که له‌هیچ هه‌لومه‌رجێکدا سازش له‌گه‌ڵ تێرۆردا نه‌کرێت. به‌م داوایانه‌وه په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشنیاز و سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌م ولآتانهش، پێش هه‌موو که‌سێک، ئه‌م پهیمانامانه مۆرده‌که‌ن و داوا له ده‌وڵه‌تانی تریشدهکهن، که ئه‌م په‌یماننامانه مۆربکه‌ن. کاتێکیش که رووبه‌رووی تێرۆری ده‌وڵه‌تی وه‌ک ئێراق و ئێران ده‌بنه‌وه. ناتوانن هیچ کارێک بکه‌ن و ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێننه‌وه.
داموده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆنسه‌ی ئه‌وروپی، په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، ناتۆ، یه‌کێتی ئه‌وروپای خۆرئاوا و کۆنفرانسی ئیسلامی، خراپ له تێرۆری ده‌وڵه‌تی گه‌یشتون و تێده‌گه‌ن. ئه‌مانه رێکخستنی تێرۆری ده‌وڵه‌تی نابینن و ناشیانه‌وێت تێبگه‌ن. به‌لآم تهڤگهڕێک، بزوتنه‌وه‌یه‌ک، که له‌دژی تێرۆری ده‌وڵه‌تی بۆ مافی یه‌کسانی و ناموسی خۆیان خه‌باتده‌که‌ن، وه‌ک تێرۆریزم تێ‌یان ده‌ڕوانن. بێگومان هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت هاوکاری لایه‌نێک و هه‌ندێک، ده‌وڵه‌تی تریش هاوکاری لایه‌نێکی تر ده‌کات. وه‌کو گوتم: ئه‌م کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه و رێکخستنانه، له‌لایه‌ن هه‌ندێک ده‌وڵه‌ته‌وه هاوکاری پۆڵه‌تیکی، یان ماڵی ده‌کرێن. ئه‌م رێکخستن و ته‌ڤگه‌رانه زۆربه‌یان، رێکخستن و ته‌ڤگه‌ری نه‌ته‌وه‌یین.
ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی که له تێرۆری ده‌وڵه‌تی ناگه‌ن و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ناکه‌ن و له دژی تێرۆری ده‌وڵه‌ت بهدهنگنایهن، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌و هێزه نه‌ته‌وه‌یی ورزگاریخوازانه ده‌بێژن:”تێرۆریست” و له‌دژی کارده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێست و به‌رئه‌نجامانه نارستتن و له‌جێی خۆیدا نین.
په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی..!
کاتێک له‌باره‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تییه‌وه له خۆرهه‌لآتی ناوین ده‌دوێین. نابێت مرۆڤ ئیسرائیل له‌یاد بکات. ئیسرائیل تێرۆری ده‌وڵه‌تی دژی فه‌له‌ستینیه‌کان به‌کاردێنێت. ئه‌و تێرۆره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، ئێراق، تورکیا، به‌و شێوه بهربلآوه دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌کاریدێنن، گه‌لێک مه‌زن و زۆرتره له‌چاو ئه‌و تێرۆره ده‌وڵه‌تیه‌ی ئێسرائیل، به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینیه‌کان بهکاریدێنت. تێرۆری ئیسرائیل گه‌لێک بچوکتر و دیاره، له‌گەڵ تێرۆری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی تردا، به‌راورد ناکرێت. مرۆڤ نابێت هه‌رگیز به‌کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه له یادبکات. که پتر له پێنج هه‌زار ژن، منداڵ، لاو و پیر کوژران. ته‌نانه‌ت داموده‌زگا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، وه‌ک رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌کان، کۆنسه‌ی ئه‌وروپی، په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، ناتۆ، یه‌کێتی ئه‌وروپای خۆرئاوا و کۆنفرانسی ئیسلامی ئه‌و تاوان و جینۆسایده‌یان، پرۆتێستنهکرد و هیچیشیان نه‌کرد. به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه بۆ پیاوێکی مرۆڤکوژی دیکتاتۆری فاشی ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ک سه‌ددام هوسه‌ین، بوونه هێزێکی یاریده‌ده‌ر. یه‌کێتی کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی سۆسیالست، له‌سه‌ر بهکۆمهڵکوژیهکهی سه‌ددام له هه‌ڵه‌بجه که ئه‌نجامیدا، هاوکاریه‌کی مه‌زنی ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کانی کرد.
ئه‌و تاوان وجینۆسایده له لهتهلهفیزیون، رادیۆ و رۆژنامه‌کانی خۆرئاوادا، جێگایان نه‌بوو، بۆ نمونه: رادیۆ و ته‌له‌فیزێۆن و رژنامه تورکیه‌کان. له‌کاتی شه‌ڕی فه‌له‌ستینیه‌کان، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا به‌م جۆره بوو. ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌ک بکوژرایه، هه‌موو ده‌زگای میدیا به شێوه‌یه‌کی به‌ربلآو له‌سه‌ر ئه‌و کوژراوه ده‌دوان و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌کرد. له ئۆکتۆبه‌ری 1982 دا 21 خۆنیشانده‌رانی ئاره‌ب له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی ئیسرائیله‌وه کوژران، ولآته ئارهبیهکان، ئیسلامییه‌کان، ولآتانی تری ئه‌وروپی و داموده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هه‌رهه‌موویان هه‌ڵوێستی توندوتیژیان نیشاندا. رۆژانه میدیای جیهانی له‌سه‌ر ئه‌و رووداو و بابه‌ته ده‌دوان.
ده‌بێت مرۆڤ ئه‌وه‌ش له بیرنه‌کات، که سوریاش جاروبار به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراون و سه‌خت، تێرۆری ده‌وڵه‌تی به‌کاردێنێت. بۆ نمونه: له ساڵی 1982 دا له باژێڕی (حه‌ما) تێرۆری ده‌وڵه‌تی له دژی (برایانی موسڵمان) بهکارهانی ئه‌مه نمونه‌یه‌کی هه‌ره دیار و ئاشکرایه.
تێرۆری ده‌وڵه‌تی له باکووری کوردستان..!
هه‌میشه تورکیا به‌رامبه‌ر به کورد، تێرۆری ده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و توندوتیژ، به‌کاردێنێت.
له کوردستاندا گوندی کوردان خاپورده‌کات و خانووه‌کانیان دهروخێنێنن، به که‌لوپه‌لی ناوماڵهکانهوه ده‌سوتێنرێن. بۆ نمونه: وه‌ک دۆشه‌ک لێفه و..تد. خوارده‌مه‌نی وه‌ک په‌نیر، زه‌یتون، رۆن، شه‌کر، ده‌ڕێژرێن و تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ ده‌کرێن. مهڕومالآتیان ده‌کوژرێن. دارستان و زه‌وی و خه‌له‌وخه‌رمان و بهروبوون، ده‌سوتێنرێن. ئه‌م کارانه به پۆڵه‌تیکی تێرۆری تونگوتیژ، به تێرۆری ده‌وڵه‌تی، به پیلان و پڕۆگرامی داڕێژراوه، ئه‌نجامده‌درێن. گه‌لی کورد رووبه‌رووی ده‌ستدرێژیه‌کی سامناک ده‌بنه‌وه. مه‌به‌ست و ئامانجی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه، که گوندیه‌کان له خاک و زێدیان دوور بخه‌نه‌وه و ناوچه‌کانیان پێچۆڵبکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م گوندیانه ناخوازنن به جاش ببن. ئه‌مانه له‌به‌ره‌ی گه‌ریلادان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ریلا روو لهزۆربوونه،کورد به تێرۆری ده‌وڵه‌ت، ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کرێن.
ده‌وڵه‌تی تورک پێکهاته‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تی کردووه، به پۆڵهتیکێکی بنکه‌یی.
وته‌یه‌کی (ما‌و) هه‌یه ده‌ڵێت:”گه‌ل زه‌ریایه و گه‌ریلاش ماسی.”
به‌ڵێ له‌کاتێکدا که گه‌ریلا و گه‌ڵ پێکه‌وه تێده‌کۆشن، رێگا گرتن له بهرهوپشچوونهی گه‌ریلا، که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز و تۆکمه‌ی به گه‌له‌وه گرێداوه، خهونوخهیاڵه. ده‌وڵه‌تی تورک که گوندی کوردان ده‌سوتێنێت و کورد ره‌هه‌نده ده‌کات، گه‌ره‌کیانه گه‌ریلا به بێکه‌س بهێڵنه‌وه. به‌مجۆره ده‌وڵه‌ت ئه‌م گوندانه ده‌سوتێنێت، که هاوکاری گه‌ریلا له دژی ده‌وڵه‌تی ره‌گه‌زپه‌رست و کۆلۆنیالیست ده‌که‌ن. ده‌وڵه‌ت به‌وجۆره سزایان ده‌دات.
ده‌وڵه‌تی تورک به‌و بریار و تاوانانه‌ی که له کوردستاندا جێبه‌جێیان ده‌کات، ده‌یه‌وێت، له هه‌ردوو گه‌لی تورک و کوردی بشارێته‌وه. بۆ نمونه: ده‌وڵه‌تی تورک چاپه‌مه‌نی وه‌ک به‌شێک له پێکهاته‌ی سیخوڕی میت(MIT) به‌کاردێنێت. ئێستا چاپه‌مه‌نی تورک هاومهبهستێکی پۆلیسه. مرۆڤه هاوکاره‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت، (دۆنکی ش‌وت)ـی ده‌ستی پۆلیس و گورزی ده‌ستی لهشکربن. ئه‌م کاره‌ساته له سه‌داسه‌د له کوردستاندا ئاوایه.
ته‌له‌فیزێۆن، رادێۆ، رۆژنامه‌کانی تورک، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌وڵه‌تی خۆیان که له کوردستاندا پیاده‌ی ده‌که‌ن، جچووکترین هه‌واڵیشی له‌سه‌ر نانووسن و بلآوناکهنهوه. ده‌بێت مرۆڤ زانکۆکانی ده‌وڵه‌تی تورک له باره‌ی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنه‌وه، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسه‌نگێنێت.
کۆچکردنی کوردان له‌به‌رهه‌می تێرۆری ده‌وڵه‌ته. که‌چی چاپه‌مه‌نی تورک، ئه‌و کۆچهزۆرهملێیه، ده‌شێوێنن و به شتێکی ئاسایی ناودێری ده‌که‌ن. پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن و ده‌بێژن:” ئه‌و خێزانانه، به دڵخوازی خۆیان له گونده‌وه بۆ شار کۆچیانکردووه...!. ده‌وڵه‌تیش یارمه‌تی (دراو)یان ده‌دا و ئامێزی دلۆڤانی و سۆزی بۆ کردوونه‌ته‌وه.” چاپه‌مه‌نیه‌کانی تورک به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت، گه‌لی تورک چه‌واشه بکه‌ن.
بۆ نمونه: (رۆژنامه‌ی میلله‌ت6 ـی نۆڤه‌مبه‌ری 1990).
بێگومان ئه‌و ماڵباته کوردانه به تێرۆری ده‌وڵه‌تی، گونده‌کانیان خاپوور و سوتێنراون و له‌هه‌مانکاتدا ناچارکراون، که زێدی خۆیان جێهێڵن و کۆچبکه‌ن. چاپه‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی تورکی کۆلۆنیال، به وه‌ستایانه ئه‌و راستیانه ده‌شارنه‌وه. چاپه‌مه‌نی تورک له کوردستاندا، ناوه‌ند و بوونێکی هه‌ره گرنگی ره‌گه‌زپه‌رستی کۆلۆنیالیزمی تورکه.
تێرۆری ده‌وڵه‌تی تورک ده‌ستی خستۆته، شێوه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی زارۆکانی کوردیشه‌وه. له کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری 1990 دا له کۆسه‌ر.(کزڵته‌په) له کامپی کوردان. ئه‌و هه‌وڵدان و کۆششکردنانه، که بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مندالآنی کورد هه‌بوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکه‌وه یاساخکران. ئه‌و چادرانه‌ی که مندالآنی کورد، وانه‌یان تێدا ده‌خوێند، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێچرانه‌وه و ده‌ستان به‌سه‌ر هه‌موو په‌رتوک و پێنووسه‌کاندا گرت. ئایا تێرۆری ده‌وڵه‌تی له‌مه بۆگه‌نتر هه‌یه....!؟.
ئه‌وی سه‌یره له هه‌مان رۆژدا، سهرهکۆماری تورکیا، (تورکت ئۆزال) به‌شداری کۆنسه‌ی مافی مندالآنی جیهانی کرد. که له‌لایه‌ن رێکخراوی نێونهتهوهیهکگرتۆکانهوه، رێکخرابوو. (ئۆزال) له ئاخافتنه‌که‌یدا گوتی:”نه‌ته‌وه‌ی تورک گه‌لێک منداڵیان خۆشده‌وێت و رێزیان لێده‌گرن.” ده‌وڵه‌تی تورکیا تاکه ده‌وڵه‌تی جیهانه که رۆژێکیان به‌ناوی (جه‌ژنی دیاری زارۆکان) ـه‌وه سازکردووه.
ئه‌وه‌ی که دیار و مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌یه، ئه‌و تێرۆره‌ی به‌رامبه‌ر به مندالآنی کورد، به‌کاریدێنن، له‌به‌رچاوی جیهانی بشارنه‌وه. له‌لایه‌که‌وه ئه‌و زارۆکه کوردانه‌ی که له‌به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و کیمیایی باران، له باشووری کوردستان هه‌ڵهاتون. ئێستا له ژێر چادردا له ره‌وشێکی زۆر ناله‌باردا، ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌لایه‌ن تورکه‌وه ژیانیان لێهه‌راسان ده‌کرێت و خوێندن و نووسینیان یاساخدهکرێت.
له لایه‌کی تریشه‌وه (ئۆزال) له ئاخافتنی خۆیدا، له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، پڕوپاگهندهدهکا و ده‌بێژێت:”ئێمه گه‌لێک منداڵمان خۆشده‌وێت و رێزیان ده‌گرین.....به ته‌نیا ده‌وڵه‌تی ئێمه‌یه، که (رۆژی دیاری مندالآن) سازده‌کات.” که‌چی له‌ملاشه‌وه به سیسته‌ماتیک، له‌به‌رچاوی مندالآنی کورد، ئازار و ئهچکهنجهی باوک، دایک، باپیر، خوشک و براکانیان ده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تی تورک چه‌ندان شێوه‌ی جۆربه‌جۆر و ترسناک، ئه‌شکه‌نجه و ئازاری مرۆڤی کورد و مندالآنی کورد ده‌دات. له‌ملاشه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه، له مندالآنی ئه‌مریکا، ئینگلیز، فرانسی، ئاڵمان، سویدی، سپانی، ئاراب، فارس، هند، رووس، بولگار، مه‌جه‌ر، چیک و سلۆڤاکیا ده‌کات. ئه‌مه شتێکی راستودروست نییه. ئه‌مه پۆڵه‌تیکی دووروویانه و ریاکاری و درۆیه. مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک، شاردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنیالیزه‌کردنی کوردستانه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌کارهێنانی زارۆکانی جیهانه، وه‌ک ئامرازێک بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پۆڵه‌تیکی ده‌وڵه‌تی تورک. له‌هه‌مانکاتیشدا دەوڵەتی تورک گەرەکیانە ئه‌و گه‌لانه له ناوه‌رۆکی ئه‌م پۆڵهتیکه ساخته و دوورووهیهی ده‌وڵوتی تورک، ئاگادارنه‌بن و دژی نه‌وه‌ستن. ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌رکه‌وتنی بریاره‌کانی پێویستی به پشتگیری هه‌یه. ئامانجی ده‌وڵه‌تیش پشتگیریکردنه بۆ ئه‌و بریارانه.
ئه‌مڕۆ کوردستان به یاسای داپڵۆسین، سانسۆر و ده‌ربه‌ده‌رکردن، به‌ڕێوه‌ده‌برێت. پارته‌کان و رژێم و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی تورکیش، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌ی کوردستان بێده‌نگن، خاوه‌نی هه‌ڵوێستێک یان، تاکه وته‌یه‌ک و دهستپێشکاریهک نین. سه‌پاندن و به‌یاساکردنی تاوان و زۆرلێکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌کارده‌هێنرێن.
(والی ره‌وشی تاڵوکه) (هایر کۆزاکچۆگوڵ) جارێک له چاوپێکه‌وتنێکدا بۆ چاپه‌مه‌نییه‌کان ده‌ڵێت:” کۆتایی به Pkk هاتووه، ئه‌مه‌ش کۆتایی ژیان و خه‌باتی دواییانه.” ئه‌م وتانه‌ی (والی ره‌وشی تاڵوکه) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو که‌سێک بێژێت، که ئه‌و پۆڵه‌تیک و چه‌وساندنه‌وه و زۆره‌ملێی و داپڵۆسینه، هه‌میشه په‌ره‌ی پێده‌درێت، تا ئه‌و ده‌مه‌ی PKK له خه‌باتدا به‌رده‌وام بمێنێت. بێگومان له‌م سالآنه‌ی دوایدا PKK که‌وته پێواژه‌ی پێشکه‌وتنێکی مه‌زن و بالآدهستییهوه. ئه‌م پرۆسێسی به‌ره‌و پێشچوونه، رۆژدوایرۆژ، به‌رفراون ترده‌بێت. گه‌ریلای کورد، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که به‌گه‌لی کورده‌وه هه‌یه‌تی رۆژدوای رۆژ خورت و به‌هێزتر ده‌بێت.
وه‌ک ئه‌و وته‌یه‌ی ما‌و ده‌ڵێت.
گومانی تێدانییه و راسته، گه‌ریلای کورد له زه‌ریای کوردستاندا بوونه‌ته ماسی و له‌هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌لی کورد پێکهاتوون. له سه‌رده‌می شه‌ڕی تایبه‌تیشدا، که ده‌وڵه‌تی تورک خۆی به‌رێوه‌ی ده‌بات، گه‌ریلاکانی PKK له تاونه‌کانی بێبه‌رین. کۆمه‌ڵه‌ی مافی ورۆڤی (ئامه‌د) له راپۆرتێکی خۆیدا، له 30. 09. 1990 دا، له‌ژێر ناوی (هه‌رێمی بۆتان چۆڵده‌کرێت) له‌م راپۆرته‌دا، به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێن:”ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت هه‌بوونی فیزیکی گه‌لی کورد، که پشتگیری ده‌وڵه‌ت ناکات له‌ناو به‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که زۆرجار کۆمه‌ڵکوژی له‌ناو کوردا به‌رپاده‌کات و ده‌یه‌وێت تاوانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه بخه‌نه ئه‌ستۆیPKK وه. به‌لآم راستی ئه‌و تاوانانه له ده‌مێکی که‌مدا ئاشکرا ده‌بێت.” هه‌ر بۆیه په‌یڤه‌کانی (والی ره‌وشی تاڵوکه) (هایز کۆزاکچۆگۆل) له راستییه‌وه دوورن. ئه‌و والییه به‌و وته ناراستانه، گه‌ل و ده‌وڵه‌ت و رایگشتیش ده‌خه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌و وتانه‌ی والی وا پێویستده‌کات که وابڵێت. والی ده‌خوازێت، تێرۆری ده‌وڵه‌ت به‌گورتر و به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر بخرێنه‌کار.
به‌روودانی کێشه‌ی که‌نداو تێرۆری ده‌وڵه‌تی له کوردستاندا فراونتربووه.
ئه‌نجام....!
له خۆرهه‌لآتی ناوراستادا، ده‌وڵه‌تان دژی گه‌لی داگیرکراو و چه‌وساوه و دوواخراون، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، تێرۆری ده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی توندوتیژ به‌کاردێنن.
ئه‌و تێرۆره‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریکا، که به‌کاریدێنن، بچوکتر ده‌نوێنن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و تێرۆر و توندوتیژیه‌ی ده‌وڵه‌تانی تورکیا، ئێران و ئێراق، که به‌کاریدێنن. ئه‌و تێرۆره‌ی که کۆلۆنیالیزمی تورک، فارس، ئاره‌ب له کوردستاندا ده‌یکه‌ن به تایبه‌تی تورک، ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیزم ناتوانێت ئه‌وه بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به چالاکی هاوبه‌شی سه‌ربازی، ئایدۆلۆژی، پۆڵه‌تیک و ئابووریه‌وه، به هه‌موو هێزێکیانه‌وه سستێمی به کۆلۆنیلیزه نێونهتهوییکردنی کوردستان ده‌پارێزن و کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌مه پرسێکی چه‌ندایه‌تی نییه، به‌ڵکو پرسێکی چۆنایه‌تییه. مارکسیه‌کان و چاپه‌مه‌نیه‌کانی تورک، ئاره‌ب و فارس باسی (ئیمپریالیزم و زایۆنیزم) ده‌که‌ن به‌م شته‌یان ده‌یانه‌وێت که ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنییالیزمی تورک، ئاره‌ب و فارس و داخوازی به ئیمپریالیزم بوونی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیزمانه بشارنه‌وه و بچوک تێ‌یان بڕوانن.
با تێرۆری ده‌وڵه‌ت و مافی گه‌لی ژێرده‌ست و گه‌لی کورد، که له پێناوی خۆپاراستن و ئازادی و یه‌کسانیدایه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا، نه‌بێته په‌یڤی ناو بازاڕ و وشه‌ی ره‌نگاوره‌نگ. پۆڵه‌تیکی (تێرۆر) که تێرۆری ده‌وڵه‌ته، له خۆرهه‌لآتی نێویندا، ئه‌گه‌ر به راستوڕه‌وان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌وه ناوه‌ڕۆک بۆشه و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و جۆره کردار و پۆڵهتیکه، هه‌رگیزاوهه‌رگیز، به‌ئه‌نجام ناگات. به‌لآم مافی نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆکراتی له‌لایه‌ن گه‌لی ژێرده‌سته‌وه، سه‌رده‌که‌وێت و هه‌ر ده‌سێنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست