لە ئێستادا بیر لە چی دەکەمەوە
Thursday, 24/03/2022, 17:28
من کەسێکی مێژوونووس نیم.نە خۆم بە نووسەر یان شاعیر یان سیاسەتمەدار دەزانم.لە دیرۆک بەشیی خۆم تێدەگەم.هەروەهازۆر بابەتیشم بە چاوی خۆم دیوە کە پەیوەندیی بە کێشەی نەتەوەی کوردەوە هەبێ.تا ڕادەیەکی زۆرئەزموونی ژیانم ئەو بەهرەیەی پێداوم تا بزانم لە ناو خاکی کوردستانی مەزنداکام ڕێبەروسەرکردەوکام حیزبیی سیاسیی بەکاری چارەسەریی کێشەی کورد دێن.هیچ کەس و هیچ سەرکردەیەک وحیزبێک بە بێ کەموکورتیی نابێ.بەڵام هەربابەتێکی مێژوویی خاوەنی سنوورێکی خۆیەتی بۆ ئەوەی بگاتە ئامانج.هێڵی سووربۆ بەزاندن وبەلاڕێ بردنی دۆزیی کورد تائەوئاستە جێگای مشتوومڕ نییە کە هێڵی خەیانەت وهێلی چارەسەریی دەگەڵ یەک تووشی بەربەرەکانێ نەبن وهێڵی خەیانەت خۆی بەسەر هێڵی نەتەوەییدازال ببێنی!لەوەهاقۆناغێکی مێژوویدا ئیدی پێویستە دادگای گەل وزۆرینەی نەتەوەی کورد دەبێ بڕیار بدەن بۆ پێشگرتن لە خۆفرۆشی وخەیانەتیی نیشتمانی.کاتێك کار گەیشتە ئەو رادەیە کە حیزب ویان سەرکردە یان دامودەزگای پەیوەندیدار بە بەڕێوەبەریی بە ئاشکرا بوونە ئامرازی دەستی داگیرکار،پرسی چارەسەری وسیستمی بەڕێوەبەریی دەچێتە ژێڕپرسیار.لەوسەردەمەداگەل دەبێ چارەیەکی دیکە بدۆزێتەوە،دووژمن لە جێگای خۆی،ئەوەی کەدەبێ خۆی لە چەنگیی رزگار بکەین ،دووژمنی ناوخۆیی وحیزب وسەرکردەی ناوخۆییە.لە باشووری کوردستان نەتەوەکەمان لەو بوارەدازۆر لاوازیی نواندوە.
بیر لە چی ئەکەمەوە؟
سی ساڵی رەبەقە کورد لە باشووری کوردستان یەک بە دوای یەکدالە چەنگ ئەو دووبنەماڵەیە ئازاردەچێژن.ئەوەی سەددام نەیتوانی بەسەریان بێنی ئەوانەکردیان.ژن کوشتن،برسیەتی،شەڕی ناوخۆیی،زیندان ،شکەنجە،رفاندن،تڕۆر،بێ مووچەیی،گرانی،دزی،تاڵانکردنی سامانی وڵات،کۆچی لاوان،هێنانی سپای تورک وفارس بۆ خاکی نیشتمان،رێفڕاندۆمێکی بێ واتاوبێ قازانج تەنیا بۆ فریویدانی خەڵک ولەدەستدانی رێژەی زیاد لە پەنجای خاکی نیشتمان، رادەستکردنی ئیزەدیەکان بە داعش ،گەڕآنەوە بۆ بەغدا ودەیان بابەتی دیکە.
ئێستا بیرلەوەناکەمەوە کە باشووری کوردستان ئاخۆ خودموختارە،یان فیدڕاڵە،یان کۆنفیدڕاڵە یان سەربەخۆیە.بیر لەوەناکەمەوە لە داهاتووداکام سیستم وکام دەسەڵات دەست بەسەرباشووری کوردستان دائەگرێ.کێ ئەو بەشە لە وڵات بەڕێوە ئەبا؟بۆ من زۆر گرینگ نییە.یەکەم هەستی من وهزریی من بۆ داهاتووی باشووری کوردستان رزگار بوونە لە دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە.بەشێوەیەک کە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆیان لە سیاسەت وئابووری وکۆمەڵگادا نەمێنێ.
نەمانی ئەو دووبنەماڵەیە لە باشووری کوردستان کاریگەریی ئەرێنی لە سەر پارچەکانی دیکەی کوردستانیش دادەنێ.لە سەدەی رابوردوودائەگەر دووژمنی کورد ویستبێی کێشەی کورد بە لارێداا بەرێ،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دووهیندەی نەیاری کورد پرسی کوردیان وەپاش داوە.
بیر لە داهاتووی سیاسی باشووری کوردستان ناکەمەوە.بیرلەوە دەکەمەوە چون ولە کام رێکارداخەڵک لە چەنگی ئەو دووبنەماڵەیە رزگاریی دێ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست