کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وێچووی واگنێرەکان و بنەماڵەی بارزانی

Tuesday, 22/03/2022, 21:37


سەرەتا:

وەک شەخسی خۆم کاتێك باسی بنەماڵەی بارزانی دەکەم مەبەستم پیاوچاکەکانیان نییە، ئەگەر تێیاندابێ. مەبەستم هیچکام لە ژن وکچەکانی ئەو بنەماڵەیە نییە، ئەوانەش وەک مرۆڤێکی ئاسایی ناژین. هەرچەند هاوسەرەکانیان لەسەر سامانیی خەڵكی هەژار بوونەتە میلیاردێڕ و دەوڵەمەند بون. کچ و ژنی سەر بەو بنەماڵەیە جێگای رەحم ودڵ پێسووتان ومرۆڤ بزەییان پێدادێ. چون تەنیائاسمانی سەریرەش وخۆری سەری رەش وئەستیڕەکانی سەریرەش وچوار وەرزیی سەری رەش دەبینن!لەراستیدا وێنەی کۆیلەیەکی سەردەمیانە دەچن کە لە سەر خوێنی شەهیدانی کوردستان و رەنجی هەژارانی کوردستان بوونەتە خاوەنی ئەو ژیانە. وێنەی باڵندەیەکم دێنە بەرچاوکە لە قەفەزی زێڕیندا دەژین، لەترسی کوشتن وئازاردانی هاوسەرەکانیان نەبێ، وەک باڵندەیەکی وەڕەزدەفڕن وخۆیان لەو ژیانە رزگار دەکەن کە بەسەریان سەپاوە. ژنەکانی بنەماڵەی بارزانی تەنیا بۆ زاووزێ بەکار دەهێنرێن تا ڕێژەی پیاوە بارزانییەکان زیادبکەن. 

واگنێرەکان، کە چیچانیین و بۆ شەڕی ئۆکراینیا بەڕێکراون
 کێن:

واگنێڕيکان گرووپ یان گروپ گەلێکن کە وێنەی ئەڕتەشێکی تایبەت و راهێنراو و نیزامیی کە ناسنامەی رووسیان پێدراوە، تەنیا بۆ شەڕ و کوشتار دادەمەزرێن. ئەو گرووپانە رۆلێکی گەورەیان هەبووە لە سووریە، هەر ئێستیش لە ساڵی ٢٠٢١دابەشداریی راستەخۆیان هەیە لە جەنگی ئۆکڕانیادا. ئەو گرووپانە لە ژێر فەرمانی راستەخۆی ولادێمیر پووتین سەرۆککۆماری رووسیە و بە هاوکاریی ماددی ئۆلیگارشەکانی سەر بە پووتین ئەرک وەردەگرن. 
واگنێرەکان سنوور ناناسن. هەر شوێنێک شەڕ هەبێ بە دەستوری (پووتین) روو لەو شوێنە دەکەن وکاریان کوشتن وێڕانکردنی ئەو وڵاتە یان ئەو شوێنەیە! ئەو گرووپانە مووچەی مانگانەیان لە نێووان ١٠٠٠دۆلارتا ٥٠٠٠ دۆلارە. 

وێچووی واگنێڕەکان و دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی:

من ئێڕە هیچ پەڕتووکێک یان هیچ لێکۆڵینەوەیەک یان وتاری نووسەرێک یان… نەدیتووە کە لە لایەنی مێژوویی ئیسپاتی بکا کە مەلامستەفا و کوڕ و کوڕەزا و… بۆ تاقە مانگێک لە ژیانیاندا بۆ پرسیی چارەسەریی کورد تێکۆشابن. هەر چێ کردویانە تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان و رازی کردنی دەسەڵاتدارانی فارس و تورک وعەرەب بووە. هەر کات لە هەر قۆناغێکی دیرۆکیدا کە تۆزە سەرکەوتنێکیش هاتبێتە ئاراوە بە تەواوی هیز و توانای خۆیان بەرەو شکستیان هانداوە هۆیەکەش روونە چون ئەربابەکانیان رازی نین. چون ئەو بنەماڵەیە لە سەر ئەو باوەڕەن هەرهانگاوێک کە بۆ چارە سەریی کێشەی کورد بهاوێژرێ دەبێ لایەنی سەرەکی ئەوان بن. چوون باوکیان مەلا مستەفا بووە. نموونەی بەرچاویش پرسی کۆماری مهابادە کە مەلا مستەفا بەئاشکرا پشتی لە قازی محەممەد کرد و بۆخۆی هەڵات، کاتێک زانی کۆمار سەرناگرێ وئەویش گیراوە. 
لەو سەردەمەشدا ساڵهایە داوا لە مەسعود بارزانی دەکرێ تا کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ پرسی کورد ببەسترێ، بەڵام چون تورک و فارس وعەڕەب رازی نین ئیزنی ئەو کارەی پێنادرێ. لەراستیدا هیچکات ئەو بنەماڵەیە خاوەنی بڕیار و ئیرادەی سیاسی وئیرادەی چارەسەری نەبون. 

واگنێرەکان مێژوو ناخوڵقێنن:

مەلا مستەفا لە کۆتاییدا شەڕی دەگەڵ سەدادم دەکرد بەڵام بە پارە و چەکی شای ئیڕان. تا کار گەیشتە ئاستێك شا وسەدام رێککەوتن و ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥کرا و مەلاش پارەی حیزبیی دەگەڵ خۆی برد ولە ئامریکا سەری نایەوە. ئەوەی مەلا بۆ شای ئێڕانی کرد وێچووی ئەو کارەی کە واگنێڕەکانی ژێڕ دەستی پووتین بۆی دەکەن. 
کۆماری ئیسلامی سەرکەوت وشای ئێڕان رایکرد. مەسعود ئیدریس ودەوروبەریی خۆیان سەرەتا بوونە پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی و پاشان قیادە مووەقەتی سەر بە کۆماری ئیسلامی! ئەو کارەشیان رێک وێنەی واگنێرەکانی سەر بە پووتینە کە هەر ئێستێ لە ئۆکڕانیا بە فەرمانی پووتین وچەکی پووتین دەگەڵ ئۆکڕانیا دەجەنگن!
لە ماوەی سی ساڵ دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیە کاتێک مرۆڤ کارنامەی ئەو سی ساڵە چاولێدەکا، ئەوجار دەردەکەوێ کە تاقەهەنگاوێکیان بۆ چارەسەریی کێشەی کورد نەناوە. وێچوویەکی دیکەی واگنێرەکانی سەربەپووتین دەگەڵ پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی لەوەدایە، کە هیچکامیان توانای خوڵقاندی مێژوویان نییە. بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری باشووری کوردستان ئەوەمان پێ دەسەلمێنێ. 
هێرشکردنە سەر PKKلە ژێڕ فەرمانی ئەردۆغانداهیچ جیاوازیەکی دەگەڵ واگنێڕەکانی پووتین نییە. ئەردۆغان بە کڕێنی نەفتی هەرزان لە بنەماڵەی بارزانی شەڕی PKK درێژە پێدەدا!لێرەدا ئەرکی واگنێڕیی دراوەتە مەسعود بارزانی ودەوروبەری خۆی. بە واتایەکی دیکە مەسعود بارزانی رۆلی پووتین دەگێڕێ. 
دامەزراندنی پێشمەرگەکانی (رۆژ) لە ژێڕ فەرمانی ئەردۆغاندابە یارمەتی مەسعود بارزانی وبرازاکەی وکوڕەکەی رێک ئەو ڕۆڵە دژی رۆژئاوای کوردستان بۆ داهاتوودەگێرن، کە واگنێرەکانی پووتین هەر ئێستێ لە ئۆکڕانیا دەیگێڕن. 
ئەو خەسارە مەزنەی کە لە سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان درا، راستەوخۆدەستی مەسعود بارزانی وئیدریسی تێدابووە. لە کۆتاییدا کاڕێکیان بەسەرحیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات هێناوکە مەجبورماون لەناو کەمپەکاندا کت ومات وکش وبێ جووڵە دامرکێن وفززەیان لێ نەیە. ئەوە هەمان کار و هەمان سیاسەتە کە واگنێرەکانی سەر بەپووتین بەفەرمانی پووتین بەڕێوەی دەبەن. 
واگنێرەکان سنوور ناناسن. هەرشوێنێک پووتین بە پێویستیی بزانێ دەیان نێرێ وشەڕیان پێدەکا تا مرۆڤی بۆ بکوژن. دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانیش سنووری کوردستان نەماوە نەیبەزێن تا شەڕ دژی ئازادیخوازیی کورد بە قازانجی داگیرکاری کورد نەکەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە