Thursday, 24/03/2022, 17:30
دڵنیام زۆرێک لە ئێوە ناوی ماسۆنیەت
یان ئیلومیناتی یان دیپستیەتی گوێ لێ بوە، ئەمانە هەمو هەمان کارو چالاکیان
هەیە.
ئەم ڕێکخراوانە زۆر لە مێژە بونیان ، هەیە ئیلومیناتی مێژوەکەی دەگەڕێتەروە بۆ ساڵی ١٧٧٦.
کۆمەڵێکی تر هەنە کە ناوی مەجەستیک دوازدەیە لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٢دا
دامەزراوە، ئەم کۆمەڵە دەستی گرتوە بەسەر تەواوی ئۆرگانەکانی ئەمریکادا، لە
وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری هتد.. زۆرینەی
ئەندامانی سی ئای ئەی ، ئێف بی ئای، ئێن ئێس ئەی، هۆملاند سێکورەتی ئەمانش لە ژێر
ڕکێفی ئەو کۆمەڵەدان.
لە سەرەتای پەنجاکانەوە دوای هێنانی زاناکانی ئەڵمانیا بۆ ئەمریکا ئەم کۆمەڵە بونە تێکەڵەیەک لە نازیو ئەوانەی خۆیان بە قەومی ئەمریکی دەزانی.
لە یادی پەنجا ساڵەی فۆرمی ئابوری
جیهاندا لە ٢٥-١-٢٠١٨ ، کلاوس سواب بانگێشتی دۆناڵد ترامپی کرد بۆ ئەوەی بیکاتە
ئەندام لە فۆرمی ئابوری جیهان وەک جەستن ترودۆ و سەرۆکەکانی تری جیهان. پەیمانیان
پێ دابو ئەگەر ببێتە ئەندام و هاوکاریان
بکات لە جێ بە جێ کردنی پلانەکانیان بۆ جاری دوەمیش هەڵدەبژێرێتەوە.
کاتێک بەرنامەکەی خۆیان نیشانی ترامپ دا ، ترامپ بێ یەک و دوو دژایەتی کردن
و پێی ڕاگەیاندن ئەوان ناتوانن لە بری خودا بڕیار بدەن، کێ مافی ژیانی هەیە کێ
بمرێت، ئێوە دەتانەوێت بە ناوی ژینگەوە کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن! بۆیە هەر لەوێوە ترامپ دەستی کرد بە دژایەتی
کردنیان و ئەوانیش لە ڕێگای جۆرج سۆرس دژایەتیان دژی ترامپ ڕاگەیاند تەواوی
میدیاکانی جۆرج سۆرس دژی ترامپ قسەی دەکردو دەیگوت
پاش ئەم کۆبونەوەیە ئینجا کۆبونەوەی نێوان پوتین و ترامپ دەستی پێ کرد لە هێلسینکی ساڵی ٢٠١٨..کەواتە هەردوکیان دەستیان خستە ناودەستی یەکتر بۆ دژایەتی کردنی
دیپ ستەیت/کۆمەڵی کەباڵ و فۆرمی ئابوری جیهان.
پلانێک هەبو بۆ کوشتنی ترامپ کە سێ جار محاولەی ئیغتیالیان کرد بەڵام سەری
نەگرت..ئەوە بوو لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ دا بە فێڵ و تەزویر ترامپ لەسەر کار
لابرا..بەڵام ترامپ ئێستاش لە پشت پەردەوە خەریکە دژایەتی دیپ ستیەتو بنەماڵەی هێڵەری کلنتۆن دەکات، بەم زوانە
هێڵەری دەدرێتە دادگا چونکە لە کاتی هەڵبژاردندا گوێێ لە ئۆفیسەکەی ترامپ گرتوە،
ئەمەش بە خیانەتی گەورە هەژمار دەکرێت.
لە کۆتا چاوپێکەوتنی ترامپدا لە مانگی مارسی ٢٠٢٢ دا گوتی " گێژەڵوکە
بەڕێوەیە خۆتی لێ لادە، ئێمە ئامادەی هەمو ئەگەرێکین، خۆمان بۆ هەمو شتێک ئامادە
کردوە." .
لە ئەوروپاش بە پارەڵێڵی بونی ئەم کۆمەڵ و ڕێکخراوانە کۆمەڵێکی تر لەدایک بەو
بە سەرۆکایەتی کلاوس سواب، کە بە فۆرمی ئابوری جیهان ناسراوە.
ئێستا گروپی ئیلومیناتی/ حکومەتی سێبەر و ئەم کۆمەڵەی کلاوس سواب یەکیان گرتوە دژی مرۆڤایەتی.
وەک پێشتر لە بابەتەکانمدا ئاماژەم پێکردوە تەوای ئابوری ئەمریکا لە ژێر
دەستی ئەم کۆمەڵەدایە، تەواوی هەواڵگری و پۆلیس و ئێف بی ئای لەژێر دەستی
ئەماندایە. جگە لەم هەمو دەسەڵاتە تەواوی تەکنەلۆژی دەرەکی کە لە بونەوەری دەرەکی
وەردەگیرێت لە ژیر دەستی ئەم کۆمەڵەدایە کە ئێستا بە کۆمەڵی دیپستەیت یان کەباڵ
ناودەبرێن.
ئەم گروپە هەمو کارێک دەکات لە پێناوی دەسەڵاتدا، چونکە ئەم گروپە پێویستی بە پارە نیە خۆیان دۆلار چاپ دەکەن. ئەندامە گرنگەکانی ئەم گروپە ئێستا پێک هاتوە لە: هێلەری کلنتۆن، بیڵ کلنتۆن، نانسی پۆلسی،ئۆباما، جۆرج سۆرۆس،بنەماڵەی جۆرج بوش، جۆبایدن، بنەماڵە ڕۆکەفێڵەر، بنەماڵەی ڕۆثچایەڵد، بنەماڵەی پاشای بەریتانیا، بێل گەیتس، پاپای فاتیکان..هتد..
کلاوس سواب لە بنەماڵەیەکی نازیە و خەڵکی ئەڵمانیایە لە زانکۆی فریبۆرگ لە
سویسرا زانکۆی تەواو کردوە، لە زانکۆی هارڤەرد ماستەری هێناوە، دروستکەرو و سەرۆکی
فۆرمی ئابوری جیهانە.
خەونی کلاوس سواب خەونی نازیەکانە، ئادۆڵف هیتلەر ویستی بە شەڕ هەمو دونیا
داگیر بکات و بیکاتە یەک حکومەت یەک دین یەک سیاسەت یەک عملە، ئەم ڕێگایە لە لایەن هیتلەرەوە تاقی کرایەوەو
فەشەلی هێنا، ئێستا کلاوس سواب زۆر بە ژیرانە هەمان کرداری تاقی کردۆتەوە بەڵام بە
ڕێگایەکی تر ئەویش لەسەر بنەمای ئابوری.. زۆرینەی سەرۆک وڵات و سەرۆک وەزیرەکان لای کلاوس سواب ئەندامن و زۆرینەی هەواڵگری
ئەوروپا لەگەڵ سەرۆک وەزیرەکان کار بۆ کلاوس سواب دەکەن.
کلاوس سواب بە ئاشکرا بێ ترس باس لەوە دەکات چۆن چۆتە ناو ڕەگ و ڕیشەی هەمو
حکومەتەکانەوە نمونەی جەستن ترودۆ دەهێنێتەوە لەگەڵ پوتین و سەرۆکی فەڕەنسا و
سەرۆک وەزیرانی هۆڵنەدا، ئوستورالیا و نەمسا..
ئێستا ئەم کۆمەڵە یەکیان گرتوە لەگەڵ ئیلومیناتی دەیانەوێت ئەو پلانە لەسەر
ئەرزی واقع جێ بە جێ بکەن.
کۆمەڵێک یاسا هەیە لە ئەوروپاو ئەمریکا کە بە یاساکەنی مافی تاک ناوبراوە،
ئەم یاسایەن دژی ئەو کارانەیە کە ئەم کۆمەڵەیە دەیکەن، هەربۆیە،
لە ٣-٦-٢٠٢٢ دا بڕیارە یەکێتی ئەوروپا لە پشت پەردەوە کۆببێتەوە بۆ ئەوەی
چەند یاسایەک بگۆڕن..ئێستا ئەو یاسایانە بە خاڵ دیاری دەکەم کە ترسناکترین شتە لە مێژوی
مرۆڤایەتیدا.
شەڕی ئۆکرانیا وای کردوە ئەم بابەتە لە میدیاکان باس نەکرێت تا ئەوکاتەی
یاساکە تێدەپەڕێنن. بڕیارە ئەم گۆڕانکاریانەی لە ژێرەوە ئاماژەی پێ دەکەم لە مانگی
پێنجدا واژو بکرێت.
یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتنی ژمارە ٢٣٦١
ی گۆڕیوە، واتای ئەوەیە ئیتر ئەوان ڕێگری ناکەن لەوەی کە بە زۆر خەڵک بکوتن بە
ڤاکسینی ئێم ئێن ئێر ئەی، ئەمەش بۆ گۆڕینی جینەکانی مرۆڤە نەک چارەسەری نەخۆشی.
لە بەرواری ١-٦-٢٠٢٢ وە ئەگەر سێرتیڤیکاتی کۆڤیدت نەبێت ئەوا هەمو مافەکانت لەدەست دەدەیت. ئەگەر زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپی بڕیارەکە پەسەند بکەن ئەوا ڤاکسینی زۆرە ملە دەکرێتە بڕیاری ئەوروپاو و خۆت مافی ئەوەت نابێت بڵێیت دەمەوێت یان نا.
لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٢ تا سەرەتای
ساڵی ٢٠٢٣ پارەی دیجاتاڵ دێتە هەمو ئەوروپاوە، ئیتر کەس ناتوانێت پارەکانی لە
بانکە ئەوروپیەکان دەربکات.
کارتی نیشتیمانی ئەوروپی واتە
Digital ID Card
بۆ ئەم بڕیارە هیچ پرس و ڕایەک بە دانیشتوانی ئەوروپا نەکراوەو ناکرێت.
هەمو ئەو ئامێرانەی پارەی لێ ڕادەکێشیت لە شەقامەکانی ئەوروپادا، دەگۆڕدرێن
بۆ ئامێری تازە کە بە کیو ئاڕ کۆدە ئیش دەکات، لە بەلجیکا دەستیان کردوە بە گۆڕینی
ئامێرەکان.
کاتێک ئەم ئامێرانە جێگیرکران
دەبەسترێنەوە بە ناوی تاکەکانەوەو چیتر ناتوانیت لە هیچ شوێنێکی ئەوروپا
پارەی کاش ڕابکێشیت.
یەکێتی ئەوروپا بەرنامەیان داناوە
کە لە ماوەی ١،٥ ساڵدا تەواوی پارەی کاغەز سفر بکەنەوە، چیتر پارەی کاغەز هیچ
قیمەتێکی نامێنێت. واتە پارەی ڕەشیش بونی نامێنێت.
دەوڵەت چاودێریت دەکات کە چەند غاز یان کارەبا بەکار دەهێنیت ئەگەر لەو برە
زیاتر بەکار بهێنیت ئەوا بۆی هەیە چەند ڕۆژێک نەتوانیت سەیارە لێخوڕیت یان ماڵەکەت
بێ کارەبا بێت.
یەکێتی ئەوروپا دەست دەگرێت بەسەر تەواوی ئازادیەکانی جەستەدا..واتە ئیتر
خۆت بەرپرسیار نیت لە جەستەی خۆت ئەوان دەتوانن جەستەت بەکار بهێنن بۆ هەرشتێک
ئەوان بیانەوێت.
بیگ فاڕما ئەوروپا دەبێتە خاوەنی
هەمو جەستەکان و ئەوان جەستەمان وەک ئینتەرنێت بەکار دەهێنن، ئەمە خەیاڵی زانستی
نیە سەیری پاتێنتی ٢٨-٣-٢٠٢١ ، واتە مافی خاوەندارێتی مرۆڤەکانی ئەروپای کردوە بە
ناوی خۆیەوە.
ئەگەر بوستەری ئاپ دەیت وەرنەگریت هەمو مافەکانت لەدەست دەدەیت.
ئەمانەی سەرەوە زانیاری ڕاست و دروستن زۆرێک لە زانیاریەکان دەتوانیت بگەڕێت و بیدۆزیتەوە هێندێکیان جارێ بڵاو نەکراوەتەوە.
دوێنێ بەرواری ١٨-٣-٢٠٢٢ کلاوس سواب سەردانی سەرۆکی ئۆکرانیای کردوە
زلینسکی، زلینسکی وەک تولەیەکی بێ ئەزمون هەمیشە گوێڕایەڵی کلاوس سواب بوە بێ یەک دوو،
کلاوس سواب پەیمانی پێداوە کە موچە بداتە هەمو تاکەکانی ئۆکرانیا، لەبەرمبەردا
چەند داوایەکی لە زیلینسکی کردوە:
هەمو کەسێک کە موچەی دەدەنێ دەبێت کارتی نیشتیمانی دیجیتاڵ قبوڵ بکات.
هەمو کەسێک دەبێت ڤاکسین لە خۆی بدات.
هەمو کەسێک دەبێتکیو ئاڕ کۆدی هەبێت
ئەوکات کلاوس سواب وەک سوسیال پارەی مانگانەیان دەداتێ..
دەبێت هەمو هاوڵاتیەکی ئۆکرانی بە پارەی دیجیتاڵ مامەڵە بکات.
هەر دوێنێ زیلینسکی بڕیای داوە کە چەند جۆرێک لە ئاڵت کۆین وەک پارەی نەقدی بەکار بهێنێت.
کاتێک پارە چاپ دەکرێت بۆ وڵاتێک هێندەی ئەو پارەیە ئاڵتون لە بانکی دوەلی
دادەنرێت لە بەرامبەر ئەو پارەیەدا.
لە ١٥-٨-١٩٧١ دا سەرۆکی ئەمریکا ڕیچارد نیکسۆن بڕیاری دا بەوەی کە چیدی
ئەمریکا ئاڵتون دانانێت لە بەرامبەر دۆلاردا ، ئەوان دەتوانن دۆلار چاپ بکەن بە
گوێرەی پێویستی خۆیان. کەواتە ئێستا ئەو دۆلارەی تا ئێستا چاپ کراوە وەک کاغەزێکی ڕەنگاوڕەنگ
وایە و هیچی تر..هەربۆیە ئەمریکا هێندەی چاپ کردوە کە ناتوانێت بچێتە ژێر باریەوە،
جۆ بایدن بڕیاری داوە بەم زوانە دۆلاری دیجیتاڵ بخرێتە بازاڕەوە دۆلاری کاغەز بونی
نەمێنێت. بەمەرچێک ٧٥% دۆلاری چاپ کراو لە دەرەوەی ئەمریکایە!!
ئیرۆ:
بەهەمان شیوەی دۆلار لە مانگی نۆی ٢٠١٩ وە هیچ ئاڵتونێک دانانرێت بەرامبەر
بە چاپکردنی ئیورۆ لە بانکی ناوەندی ، بانکی ناوەندی ئەوروپی پێش دوو ساڵ بڕیاری
داوە چێتر معامەلە بە ٥٠٠ ئیرۆیی نەکرێت و لە بانک بە ئاسانی لێت وەرناگرنەوە تا
نەزانن لە کوێت بوەو چۆنت بەدەست هێناوە.
ئەروپاش بەهۆی چاپکردنی زۆری ئیرۆوە دەیانەوێت بەهەمان شێوەی ئەمریکا تا سەرەتای
سالێ ٣٠٢٣ پارەی ئیرۆ نەهێڵن و هەموی ببێتە دراوی دیجیتاڵ.
ئایا تۆی کورد ئامادەیت لە ئەوروپا بژیت بەم مەرجانە؟ بیر بکەرەوە ڤاکسین
سەرەتایەک بوو بۆ لەدەستدانی ژیان و
ئازادیەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست