دینی ئاشتی

Tuesday, 22/03/2022, 1:18


مەسحیییەت ئازادی ئیمانت ئەداتێ و شتەکە بۆ دڵ و ناخ و دەروونی خۆتە، بەڵام ئسیلام ئازادییت زەوت ئەکاو شتەکە بە زۆر ئەسەپێنێت.
مەسیحییەت نایەتە ناو ژیانی تایبەتی کەسەکان و لێیان ئەگەرێ بە دڵ و ئازادی خۆیان ڕێگای کەنیسەو ئیمان هەڵبژێرن. بەڵام ئیسلام بە توندوتیژی و شمشێرو بە پێشێلکردنی ژیانی شەخسی و بە سەپاندنی جلوبەرگێكی تایبەت، خۆی فەرز ئەکات.
ئیسلام لەبری ئەوەی پەروەردەی ڕۆحیت بکاو لە تاوانی دزیی پاشگەزت بکاتەوە، دێت دەستت ئەبڕێت، کە لێرەدا تۆ جگە لەوەی ڕۆحت چارەسەر نەبووە، جەستەشت ئەشێوێ و بۆ هەتاهەتایە دەروونت خراپ ئەبێت.
ئەگەر تا سەدەکانی ناوەڕەست، کەنیسەش سوپاو شەڕکەری هەبووبێ و باوەڕی بە سەپاندن و توندوتیژیی هەبووبێ، بەڵام لە دوای ئەوەوە شۆڕشی فیکری و چاکسازیی دینی ڕووئەداو ئیتر کەنیسەش ئەچێتەوە بۆ دۆخی ڕۆحی و ئاشتیخوازیی. بەڵام ئیسلام توانای گۆڕان و بەخۆداچوونەوەی نیەو هێشتا لە قۆناغی شەڕو توندوتیژییدایەو لەبری بۆ پێشوەچوون هەمیشە لە خیاڵی ئەوەدایە کە بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی شمشێرو زەخت و زۆر.
لە دنیای مەسیحیدا هەست بە ژیانێکی ئاسایی و یەکسانی ژن و پیاو ئەکەیت و ئەوان گەیشتوون بە قۆناغی هاوتایی مرۆیی. بەڵام کۆمەڵگای ئیسلامی هیشتا لە قۆناغی جیاکاریی مرۆییدایەو ژن پلە دووە.
لە مەسیحییەتدا فرەژنیی نیە، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە یەکسانیی ژن و پیاو. بەڵام لە ئیسلامدا فرەژنیی هەیە، کە ئەمە جۆرێکە لە کۆیلەکردن و بە موڵک کردنی ژن.
لە ئیسلامدا سزای دینگۆڕین، کوشتنە. بەڵام لە مەسیحییەتدا ئەوەنیەو ئەمەش جۆرێکە لە مرۆڤدۆستی و ئازادی و ڕیزگرتنی بڕیاری مرۆڤەکان.
کۆمەڵگا ئیسلامییەکان گیرۆدەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرو گەندەڵن و نەیانتوانیوە دەسەڵاتێکی دادپەروەرو ژیانێکی بەختەوەر دابین بکەین، بەڵام کۆمەڵگا مەسیحییەکان توانیویانە دەسەڵاتی دیموکرات و عادل و کۆمەڵگای بەختەوەرو سەروەریی یاساو مافی مرۆڤ دابین بکەن و بەشێکی ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ خەلفییەتی دینیی.
کۆمەڵگا موسوڵمانەکان ئەوانەن کە خەڵك لێیان ڕا ئەکات و پەنا ئەهێنن بۆ کۆمەڵگا مەسیحییەکان. کە ئەمە نیشانەیەکی ڕوونی جیاوازی ئەم دوو کۆمەڵگایەیە. مەسیحییەکان باوەش بۆ پەنابەری موسوڵمان ئەکەنەوە. کەچی موسوڵمانەکان خۆیان باوەش بۆ یەکتری ناکەنەوەو تۆ ناتوانی لە مەکەو مەدینە پەنابەربیت. کە ئەمەش نیشانەی پەروەدەیەکی مرۆڤانەی دینی مەسیحییە.
هەر ئاوا سەرپێیی بەراوردێکی ئیسلام و مەسیحییەت بکە، خاڵەکان لەبەرژەوەندی دووەمیانە، کەچی موسڵمان پێیوایە، مەسیحی ئەبێ تۆبە بکاو بێتە سەر دینی ئەم! لەڕاستیدا کەس پیویست نیە بچێتە سەر دینی کەس، هەموو پێویستە بچینە سەر دینی ئاشتی و دینی شەڕەنگێزی تێپەڕێنین.

دیلان کەمال



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە