کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی لە ترساندا سه‌ری ره‌شی جیهیشتووه‌

Saturday, 19/03/2022, 1:20


دوای هه‌ره‌شه‌كانی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌ بارزانی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولی تیكدانی ناو ماڵی شیعه‌ ده‌دات، له‌و رۆژه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ پاش 4ی پاش نیوەڕۆ سه‌ری ره‌ش جیده‌هیلیت و به‌ره‌و بارزان و گوندی دۆره‌ ده‌رواته‌وه‌، له‌ ترسی فرۆكه‌ درۆنه‌كانی ئیرانی و مووشه‌كه‌كانی سوپای قودس.
به‌ پێی زانیاریه‌كان چه‌ند جارێك نیچیره‌ڤا ن بارزانی به‌ ئاشكرا به‌ مه‌سعود بارزانی مامی راگه‌یاندووه‌، له‌مه‌و لا تۆ و من و مه‌سرور ده‌بینه‌ ئامانجی هیرشه‌كانی ئیران و، خه‌تای تۆشی تیدایه‌، واز بهینه‌  با به‌رهه‌م سالح ببیته‌ سه‌رۆك كۆمارو وازیش له‌ ده‌ست تیوه‌ردانی و تویت و لیدوانیش بهینه‌.
به‌پی سەرچاوەیەک شه‌وانه‌ سه‌ری ره‌ش ته‌نها پاسه‌وانه‌كانی لیوای تایبه‌تی گوڵان و تایبه‌تی یه‌كی لیده‌مینیته‌وه‌ و، مال و خیزان و نه‌وه‌كانیان سه‌ری ره‌ش چۆڵ ده‌كه‌ن.
شه‌وری رابردوو ئیره‌ج مه‌سجدی بالیۆزی ئیران له‌ عیراق له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا به‌ بارزانی گووتوه‌، تائیستا گروپه‌كانی ئیسرائیل له‌ هه‌ولیر ماو نه‌ته‌وه‌و هه‌ولێریان جینه‌هیشتووه‌و ده‌زاین چه‌ندمان لی كوشتوون، ئه‌گه‌ر نووسینگه‌كه‌یان به‌ته‌واوی دانه‌خریت، ئه‌وا مال و دام و ده‌زگاكانی هه‌ریم ده‌بنه‌ نیشانه‌ی مووشه‌كه‌كانمان. 
به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ مه‌سعود بارزانی ئاگاداری ته‌واوی هیزه‌كانی كردووه‌، به‌وریایه‌وه‌ چاودیری هاتوچۆی بیانیه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاشكرابن ئه‌وا  هه‌ولێر ده‌بیته‌ مه‌یدانی مووشه‌كه‌كانی ئیران.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە