مهلا بهختیار لهبهرهی ناتۆ؟!
Monday, 14/03/2022, 18:31
كاك بهختیار وتارێكی بڵاوكردۆتهوه سهبارهت به ئۆكرانیا و لێره تهنها پرسیارم ههیه:
1- (ئهم جهنگه جهزرهبهیهكه له بنهماكانی جیهانگیری و روسیا دهخاته بهر مهترسیدارترین بهرپرسیارێتی مێژوویی، دژی دیموكراسی و سهربهخۆیی وڵاتان).
ئایا ئهم بۆچوونه بهڕێزی جهنگ و تیرۆر و ماڵوێری وڵاتانی سهرمایهداریش ئهگرێتهوه له جیهان؟ ئایا هاوپهیمانی ناتۆ مهترسی نیه لهسهر دیموكراسی؟!
2- مەلا بەختیار نووسیویهتی (ههرگیز دهوڵهتی داگیركهری وڵاتان ناتوانێ لهناو خۆشیدا دیموكراسی بێ و لهگهل مرۆڤهیهتیشدا راستگۆ نابێت.)
ئهی بۆچی ئهمریكا بۆ نموونه ئهم ههموو داگیركاری و تاوان و تیرۆرهی ئهنجامداوه و هێشتا به دیموكرات دهزانن و جهنگی حكومهتی ئۆكرانی به ڕهوا دهزانن و پشتیوانیكردنی لهلایهن وڵاتانی ناتۆ بهرزدهنرخێنن :
– ئەڵمانیا1945: موخابەراتی ئەمریكی ههڵدهستێت به دامهزراندی (CIC) لە پسپۆرانی پۆلیسی نازی و چاشەكانی و سوپایەك لە 35 هەزار كەس لە دژی یەكێتی سوڤێت و بەشی هەواڵگری نازی (Fremde Heere Ost) وەك رێكخراوی (Gehlen) و بە یارمەتیان كاری تێكدەرانە و نائارامی لە رۆژهەلاتی ئۆروپا ئەنجامدەدا. لە پاشاندا لە رێكخراوی (كێلین) دەزگای هەواڵگری ئەڵمانی (BND) دادەمەزرێنن. یەكێك لە كارمەندان و پسپۆری- گستاپۆ كە لەلایەن موخابەراتی ئەمریكا وەرگیرا و لە دەستگیركردن پارێزرا ناوی (كلاوس باربی-klaus Barbie-) كە لە شاری لیۆنی فەرەنساوە دیپۆرتكردنی جووە فەرەنسییەكانی بۆ ئۆردوگای لەناوبردن رێكدەخست. (باربی) لە 1951 لەلایەن (cia)وە بەناوی (كلاوس ئەڵتمان) رەوانەی پۆلیڤیا كرا و لەوێوەوە كۆماندۆی تیرۆركردنی سیاسەتمەدار و سەندیكاییە چەپەكان لە وڵاتانی ئەمریكای لاتین بەرێوەدەبرد.
– چین (1945-1949): لە جەنگی ناخۆی چین، لە دژی كۆمونیستەكان، پشتیوانی لە (شین كای شیك) دەكەن ولێرەش سەربازە دیلەكانی یابان كە پاش ژێركەوتنی وڵاتەكەیان لە جەنگی جیهانی دووهەم، بەكاردەهێنن.
– فلیپین (1945-1953): لە دژی حكومەتی چەپگەرای (Huks) و خەڵتانی خوێن كرا و پاشان چەتەكانی لە وڵاتەكە دامەزراند و (فیردیناند ماركۆس)یان كرد بە (پیاوە بەهێزەكە).
– ئیتالیا (1947-1948): (cia) هێزەكانی مافیا و گروپە تیرۆریستە راستڕەوەكان لە دژی كۆمونیست و سۆسیالیستەكان چەكداردەكات. بۆ ئەم مەبەستە پسپۆرەكانی چەتەكاری لە ئەمریكاوە رەوانەی ئیتالیا دەكەن.
– یونان (1949-1949): ئەمریكا پێكەوە لەگەل سوپای بەریتانیا لە (جەنگی ناوخۆی یونان) كاردەكەن بۆ شكاندنی بزووتنەوەی موقامەتی ئەنتی فاشستی كە لە دژی ئەڵمانە داگیركەرەكان خەباتیان دەكرد. موخابەراتی ئەمریكی دەزگای بەدناوی (KYP) لەم وڵاتە دادەمەزرێنێت.
– 1950 (ئەمریكا): ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی (NSC) بەناوی فایلی (68) ستراتیژی تازە دادەرێژێت و یەك ملیون سەرباز لە 675بنكەی سەربازی لە جیهان تەرخاندەكات. ئەم هێزە تا 1975دەستوەردانی سەربازی لە 215ئەنجام دەدەن.
– پۆرتۆریكۆ (1950): كۆماندۆیەكی ئەمریكا راپەڕینێك بۆ سەربەخۆیی نیشتمانی لەناودەبەن.
– كۆریا (1950-1953): ئەمریكا لە كێشەی كۆریا لەشكركێشی دەكات و پشتیوانی لە حكومەتی كۆریای باشوور دەكات و لە نەتەوە یكگرتووەكانپشتیوانی بۆ دابیندەكات. فرۆكەوازنی ئەمریكا 12000بنكە و دەزگا لە كۆریای باكوور وێراندەكات و نزیكەی 2 ملیون مرۆڤ دەكوژن و 500هەزار كەس لە كۆریای باشوور كیانلەدەستدەدەن.
– ئێران (1953): حكومەتی هەڵبژردراوی موصەدەقە لە 1951، نەوتی كۆمپانیای (ئەنگلۆ-ئێران) خۆماڵیدەكات. پاش دوو هەفتە لە هەڵبژاردنەكە، هێزێكی سەربازی مەشقپێكراو لەلایەن (cia) كودەتادەكەن و ئەمریكا شای ئێران دەكات بە حاكمی وڵاتەكە و هێزە شوعی و دیموكراتەكان كۆمەڵكوژی و زیندان دەكەنز
– گواتیمالا (1954): ئەمریكا كودەتایەك دژ بە حكومەتی (ئاربێنز) رێكدەخات. ئەم حكومەتە ویستی چاكسازی كشتوكاڵی بكات و كۆمپانیای ئەمریكی (United Fruit ) خۆماڵی بكات. پاش سەركەوتنی ئەم كودەتایە، حكومەتە دیكتاتۆری سەربازییەكەی 140 هەزار هیندیە سوورەكانی كوشت یان بێسەروشوێن كرد.
– میسر (1956): ئەمریكا هەوڵیدا بۆ نائارامی لە میصر كە جەمال عەبدولناسر یەكێك لە سەرۆكەكانی حكومەتە بێلایەنەكان بوو. عەبدولناسر (قناە سویس)ی خۆماڵیكرد، بۆیە ئەمریكا پێكەوە لەگەل بەریتایا و ئیسرائیل جەنگیان لەدژی میصر بەرپاكار و بەناوی (جەنگی سویس) نێوبانگی دەركرد.
– لوبنان (1958): 14 هەزار سەربازی ئەمریكی وڵاتەكە داگیردەكەن.
– كوبا (1961): لە 1/1/1959 كاسترۆ سەركەوتنی شۆڕش بەسەر حكومەتی دیكتاتۆری سەربازی پاتیستا راگەیاند.كاتێ شۆرشش بەڵێنەكانی بە خۆماڵیكردنی زەمین جێبەدێ كرد، ئەمریكا بڕیاری ئابلۆقەدانی كوبای راگەیاندو كاری سەربازی بۆ تێكدانی وڵاتەكە جێبەجێكرد. لە 1960 ئەمریكا دەستیكرد بە بۆردومانكردنی پاپۆڕی فەرەنسی (Coubre) وتی و لە ئەنجامدا 81 كەس كوژرا و 300كەس برینداربوون. لە 1961 موخابەراتی ئەمریكی بە پشتیوانی دارایی سەرمایەدارەكانی كۆمپانیای (یونایتد فروتی) لە گواتیمالاوە سوپای چەتەكان پێكهێنا و دوورگەی بەرازی سەر بە كوبایان داگیركرد و راستەوخۆ سیستێمی موشەكی دژی ئاسمانی كوبایان بۆردومانكرد و هێشتا ئابلۆقەكەی درێژەی هەیە.
– كۆنگۆ/ زائیر (1961): چەتەكانی cia سەرۆك (لۆمەمبا)ی ئەنتی ئەمپریالیستیان تیرۆركرد. چەتەكان دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتز
– لاوس (1962): سەرەڕای ئەوەی رێككەوتننامەی ژنێف بوونی سوبای بیانی لە وڵاتی لاوس قەدەغە دەكات، بەڵام ئەمریكا هێزێكی سەربازی نهێنی”Us- Armee Clandestine” پێكدەهێنێت كە هێرشیان بۆ (ڤێتنام)یشیان كرد. ئەم سوپایە لە 35هەزار چەتە پێكهات كە خەڵكی چیانشینی چاندنی مادە هۆشبەرەكانن و خەرجی سوپاكە لە پارەی بازرگانی بەم مادەیە دابینكرا.
– ڤێتنام (1963-1975): ئەم وڵاتەش داگیركرد و لە ئەنجامدا 3 ملیون ڤێتنامی تیرۆردەكەن، نیو ملیون كەمئەندام و 900هەزار منداڵ بێ دایك وباوك، بەڵام لەدواییدا بەسەرشۆڕی شاربەدەر كرا.
– ئەفریقیای باشوور (1963-1990): Cia بە فڕۆكەی زانیاری پشتیوانی لە حكومەتی ئەپارتەهایدی (رەگەزپەرەست) و خەباتگێرانیان حزبی شوعی ئەفریقای باشوور تیرۆركرد. 120 هەزار ئەندامی (ANC) تیرۆركران و (نیلسۆن ماندیلا) كە ئەنامی لیژنەی مەركەزی حزبی شوعی بوو، زیندانی كرد.
– بەرازیل (196 -1990) : كاتێ سەرۆكی هەڵبژێردراو (Joao Goulart) بە وریاییەوە دەستی بە ریفۆرمی زەوی كرد و سنوری دانا بۆ بڕی ئەو پارەیە كە بۆ دەرەوەی وڵات بڕوات و كۆمپانیایەك كە شەركی كۆمپانیایەكی بانناسیونالی ئەمریكی (ITT)خۆماڵیكرد، ئەمریكا كودەتایەكی سەربازی رێكخست.
– كۆماری دۆمۆنیكان (1963): لەبەر ئەوەی سەرۆكی هەڵبژێردراو (جوان بوش) دەستی بە چاكسازی كۆمەلایەتی كرد لەلاەین سوپاوە لە دەسەڵات لابرا و، كاتێ خەڵك رژانە سەر شەقام بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆكە هەڵبژاردووەكەیان، ئەمریكا 23هەزار سەربازی نارد و راپەڕینەكەی دامەرگاندەوە.
– ئیندنوسیا (1965): لەژی حكومەتی ئەنتی ئیمپریالیستی سوكارنۆ، موخابەراتی ئەمریكی هەستا بە ئامادەكردنی سوپا. كاتێ (بەرەی گەل) كە پشتیوانی لە سوكارنۆ دەكرد، دەسەڵاتی سوپا لاببەن، ئیتر هێرش بۆ خەڵك لەلایەن سوپاوە دەست پێكرد و سەدانهەزار كەس تیرۆركران.
– یونان (1967): پاش چەند هەفتەیەك لە هەڵبژاردن، cia دەستیكرد بە كودەتا دژ بە حكومەتی دیمركراتی پاپانئەندریو بەرپادەكەن و لەماوەی یەك مانك 8هەزار كەس تیرۆركرا و پاشان 7ساڵ لە دەسەڵاتی فاشیستی دەستپێدەكات.
– پۆلیڤیا (1967): cia كاروباری سوپا دژ بە پێشمەرگەكان بەرێوە دەبات و تشی گیڤارا و هاوڕێیەكانی تیرۆردەكەن.
– شیلی (1970-1973): سلڤادۆر ئەلیندی لە هەڵبژاردنی 1970 وەك پاڵێوراوی (بەری گەل) بە زۆرینەی دەنگ بۆ سەرۆكایەتی هەڵبژێردرا. كاتێ وەزیری بەرگری وڵات )رینە شنایدەر) بەرووی داواكاری cia بۆ بەرپاكردنی كودەتا، كۆماندۆیەكی نهێنیان نارد و (رینە)یان تیرۆركرد. هەروا پاش 3 ساڵ لە كاری تێكدەرانە و درووستكردنی نائارامی، پیاوی ئەمریكا (ژەنەرال بینوشیت) كودەتاكەی cia جێبەجێكرد و سەرۆك (ئەلیندی)یان تیرۆركرد. یاریگای سانتیاگۆ كرا بە زیندان بۆ دەیان هەزار شوعی و چەپ و سەندیكایی و لایەنگرانی سەرۆك حكومەتی دیموكرات و یەك بە یەكیان لەلایەن كۆماندۆی كوشتن، تیرۆركران و لەوانە سروودبێژی بەناوبانگ )ڤیكتۆر گارا). وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (هنری كیسنجەر) لەبارەی هەڵویستی حكومەتی وتی: (ناكرێت ببینم و رێگە بدەم بەوەی چۆن وڵاتێك دەبێتە ماركسی، تەنها لەبەر ئەوەی خەڵكەكەی كەم ئەقڵن.
– هۆندۆراس (1972): پاش گیركردنی راستەخۆی سوپای ئەمریكا و كودەتای سەربازی لە ساڵی 1972، لە ساڵی 1975 و 1978 كۆبوونەوەیەك بۆ نووسینی دەستوور دەسەپێنێت كە سۆسیالیست و شوعی و لە هەڵبژاردن بێ بەشدەكرێن..
– قوبروس (1974): ئەمریكا پێكەوە لەگەل حكومەتی فاشیستی یونان كودەتایەك بەرپادەكەن لە دژی حكومەتی دیموكراتی سەرۆك (ماكاریوس) كە لە هەڵبژاردن دەنگی هێناوە. ماكاریوس لە هەوڵی تیرۆركردنی رزگاری بوو. كاتێ هێزە دیموكراتەكان حكومەتی دیكتاتۆری فاسیستیان لەناوبرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ لای حكومەتی توركیا بای دایەوە و قوبرسیان داگیركرد. هەزاران كەس تیرۆركران و 200 هەزار كەس ناچاربوون ماڵ و حاڵیان بەجێ بهێڵن.
– تەیموری رۆژهەڵات (1975): ئەمریكا ئامادەنەبوو دان بە سەربەخۆیی ئەم وڵاتە بنێت كە لە لەلایەن بزووتنەوەی (فریتلین) بانگەوازی بۆ كرا تا لە دەسەڵاتی داگیركاری پورتوگال رزگاریان ببێت. لەبری ئەوە پشتیوانی لە رژێمی سوهارتۆی ئیندنوسیای كرد كە بەخۆی كرێگرتەی سیاسی و ئابووری ئەمریكایە. لە ئەنجامی ئەم داگیركردنە 200هەزار هاوڵاتی تیرۆركران.
– ئەرژنتین (1976): بەسەرپەرەشتی cia كودەتای سەربازی لە د1ی حكومەتی مەدەنی بەرپاكرا. كۆماندۆی كوشتن لەسەر داوای رژێمی ڤیدیلا تیرۆریان لە وڵات بڵاوكرد. هەزاران تێكۆشەر تیرۆر و بێسەروشوێن كران (دایكانی كۆڕەپانی دی مایۆ تا ئێستا بەدوای چارەنووسی جگەركۆشەكانیانن). Cia پایتەختی ئەرژەنتین (بۆینس ئایرس) كرد بە بنكەی سەنتڕاڵی خۆی بۆ ئەوەی كۆماندۆی تیرۆركردنی تێكۆشەران لەسەر ئاستی ئەمریكای لاتین بەرێوەبەن.
– ئەنگۆلا (1976-1982): ئەمریكا بە چەك پشتیوانی لە كۆماندۆی تایبەت دەكات كە هاوكات لەلایەن حكومەتی رەگەپەرەستی ئەفریقای باشوور پشتیوانی لە هێزە چەكدارەكان دەكەن كە لە دژ بە حكومەتی رزگاریخوازی نیشتمانی وڵاتەكە دەجەنگن و وڵاتە لەناو جەنگی ناوخۆ وێران دەكەن.
– عیراق-ئیران (1980-198)
– ئەفغانستان (1980-1990)
– نیكاراگوا (1981-1985 )
– ئێل سلفادۆر(1981-1992)
– فاڵكلاند/مالڤیناس (1982 )
– لوبنان (1982-1984 )
– گرینادا (1983 )
– لیبیا (1983 )
– هایتی (1986 )
– پۆلیڤیا (1986 )
– پەنەما (1989-1990 )
– عیراق (1991 )
– سومالیا (1992-1994 )
– بوسنیا (1993-1995 )
– كرواتیا (1995 )
– ئەفغانستان (1998 )
– سودان (1998 )
– یوكسلاڤیا (1999 )
– ئێستا قۆناغێكی تر لەئارایە و درێژەی سیاسەتی تیرۆر و داگیركردن و نائارامیە لە جیهان:
– ئابلۆقەدانی رووسیا لە هەموو قۆڵەكانەوە.
– دەستوەردان لە ئۆكرانیا و پشتیوانیكردنی دارایی و راگەیاندن بۆ نازییە تازەكان،
– هەڕەشەكردن و هێرشی راگەیاندن و دامەزراندنی بنكەی سەربازی و سیستێمی موشەكی دژ بە كۆریای باكوور
– كودەتای”سپی” لە بەرازیل
– ئابلۆقەدانی ئابووری فنزەویلا و پشتیوانیكردن لە حزب و گروپە راستڕەكان و پشێوی و تێكدانی بارودۆخی وڵاتەكە.
3-ههروا : (جگە لە زیانە گشتیەكانی جەنگەكە بۆ ستراتیژی دیموكراسی سەردەم، ئەگەر روسیا سەربكەوێ، خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەی كوردیش، دەكەوێتە دۆخێكی نالەبار.)
بهڕاستی سهیره. ئهوه حكومهته سهرمایهدارییه دیموكراتهكانی قوڕی خستیان خستۆته سهر كوردان و كراون به پهندی زهمانه. تۆزێ تهماشای حاڵی حكومهت و حزبه دهسهڵاتدارهكانی باشوور بكهن. لهمه نالهبارتر؟!
4- كاك بهختیار: ئهوهی لهم جهنگهدا پشتیوانی گهلی قارهمانی ئۆكرانیا دهكات (141) وڵاتی سهرمایهداری دیموكراسی ناو نهتهوه یهكگرتووهكانه.
دیاره نازانێت وڵاته دیموكراته جهنگاوهرهكانی ناتۆ زۆر دهمێكه لهشكركێشیان كردووه بۆ وڵاته نزیكهكانی سنووری رووسیا+ مانۆڤهری سهربازیان ئهنجام داوه+ بنكهی راكێتی ستراتیژیان جێگیركردووه+ پشتیوانی رێكخراوه نازی و راسیست و راستڕهوهكانیان كردووه.
خهڵكی ئاشتیخواز و شیوعی و چهپی سهرزهمین دژ بهم جهنگ ههڵویستیان وهرگرتووه و نهفرهت له خۆ بهرفراوانی ناتۆ بهرهو رۆژههڵات و نازییهكانی ئۆكرانیا دهكهن و به درووشمی (ئاشتی پێویستی به سۆسیالیزمه) ناڕهزایهتی دهردهبڕن.
ئهم جهنگه دژی خهڵكی ئهو وڵاتانهیه و مهحكومه.
ئینترناسیونالیزمی دیموكراته عهسكهرتاری و تیرۆریست و ستهمكارهكان وهحشیگهری لیبڕالیزمی نوێیان بهسهر وڵاتان سهپاندووه و لهوانه له عیراق و كوردستان و لهبهرچاوی ههمووان دهبینین چۆن له بێكاری و بێموچهیی و بشێوی كۆمهڵایهتی و گرانی و زیادكردنی باج و گهندهڵی و تاوان نغرۆ بووه.
ههمووی بهلایهك، ئاخر كوا دیموكراتی له 50 ساڵ ئابلۆقهدانی كوبا؟!
نهدهبوو كاك بهختیار پاش ئهو ههموو خوێندن و نووسینانه ههڵویستی وا لاواز و راستڕهو و دواكهوتووهی ههبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست