به‌هۆی هه‌رەشه‌كانی بافیڵ تاله‌بانی ژماره‌یه‌ك لە بارزرگانی گه‌وره سلێمانی جێده‌هێڵن
Sunday, 13/03/2022, 2:20
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لقی سلیمانی، ده‌یان بازرگان و سه‌رمایه‌دار له ترسی هه‌ره‌شه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی سلیمانی یان جیهیشتووه‌و روویان له به‌غداد و به‌سره و ئیمارات و توركیا كردووه.
ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی خاوه‌نی (میران گروپ) به ئاشكرا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان مال و سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رمایه‌داران له سلیمانی زیادی كردووه، به‌وه‌یی یه‌كیتی خۆی پاره‌ی بانكه‌كان بۆ قه‌لاچوالان ده‌بات و، ده‌یه‌ویت به زمانی هه‌رشه پاره له سه‌رمایه‌داره‌كان وه‌ربگریت.
هه‌روه‌ها شكاری فه‌تاح ره‌باتی و زه‌ریای كوری فاروقی مه‌لا مسته‌ف ناسراو به حه‌مه ا به ئاشكرا دوو شه‌وی رابردوو، قسه‌یان له‌گه‌ل به‌رپرسێكی ئه‌منی گه‌وره‌ی سلیمانی كردووه‌و، ئه‌و به‌رپرسه پی راگه‌یاندوون باشترین حه‌ل ئه‌وه‌یه سامان و مولكه‌كانتان كۆبكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بافل سویندی خواردووه یه‌ك ده‌وله‌مه‌ند له ده‌ستی رزگاری نابیت و، ده‌بیت سه‌دا 50 سامان و مولكه‌كانی ته‌سلیم به یه‌كیتیب كه‌ن، به‌ریگه‌ی یه‌كیتی به‌ده‌ستیان هیناوه.
هه‌روه‌ها هه‌لۆی برای حاكم قادر حه‌مه جان باسی ئه‌وه‌ی كردووه حاجی سلیمانی برای كه خاوه‌نی یه‌ك ملیار دۆلاره، له ترسی بافڵ تاله‌بانی له ماوه‌ی 30 رۆژدا 300 ملیۆن دۆلاری حه‌واله‌ی ئیسپانیا و ئه‌لمانیا و به‌ریتانیا كردووه به‌ناوی كۆمپانیای كرینی شیش و مه‌وادی بازرگانی یه‌وه.
هه‌روه‌هاجه‌مالی حاجی عه‌لی برای ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی ناسراوه به ئه‌حمه‌ده سووری شه‌مه‌ی به‌ریگه‌ی چه‌ند كه‌سیكه‌وه توانیویتی زۆربه‌ی سامان و مولكه‌كانیان بگه‌یه‌ننه دوبه‌ی و له‌وێ ده‌ستیان به‌كاری بازرگانی كردووه.
عه‌مید مسته‌فا ده‌مركانی له ئاسایشی پارتی و له خزمانی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی میران گروپ ئاشكرای كردووه، كاتی خۆشی له كابینه‌ی شه‌شه‌م له دوو ساله‌كه‌ی به‌رهه‌م سالحدا، به ئاشكرا به‌رهه‌م سالح داوای 50 ده‌فته‌ر دۆلاری له ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی كردبوو بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ له بازیان، به‌لام به‌رهه‌م به‌وه‌شه‌وه رازی نه‌بوو داوای پشكی سه‌دا 15 كردبوو.
له دواین زانیاری ی‌دا بافڵ داوای له شیخ فاخیر قه‌یوان كردووه له یه‌ك مانگدا 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاماده بكات و، زانیاری وورد هه‌یه شیخ فاخیر ده‌ستگیر كرابیت له سلیمانی له‌لایه‌ن دژه تیرۆری یه‌كیتی یه‌وه.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست