کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


45 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی پارتی خرانه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌

Sunday, 13/03/2022, 1:56


به‌ پێی سەرجاوەیەکی نێو دەزگای پاراستن، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، باسی لەوە کرد، کە به‌هۆی دیاره‌ده‌ی پاره‌ خواردن و خاوه‌ وه‌رگرتن و سه‌فقاتی نهینی له‌گه‌ڵ ده‌یان تاوانبارو بنه‌ماڵه‌ پیاوكوژه‌كان، زیاتر له‌ 45 ئه‌ندام و كارگیری مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی ناویان خرایه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاره‌ وه‌رگرتن له‌ كه‌سانی تاوانبارو زوڵم كردن له‌ خه‌ڵك و كه‌سوكاری قوربانیان و، یا ئه‌و كه‌سانه‌ی كیشه‌ی پاره‌ خواردن و دزی و هه‌ره‌شه‌ كردنه‌وه‌، ئه‌و كادیری و به‌رپرسانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی له‌ هه‌ولێر و بادینان  ، له‌لایین لیژنه‌یه‌كی نیهنی یه‌وه‌ ناویان خرایه‌ لیستی ره‌ش و، بۆ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان نیردراوه‌ و، له‌ناویاندا 20 ئه‌ندام مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی كاتی خۆیان موستشاری به‌عس بوون و، ده‌ستیان له‌ ئه‌نفال و كوشتن و بزركردنی خه‌ڵكی و كه‌سوكاری پیشمه‌رگه‌و خه‌باتگیرانی كورد هه‌بووه‌، له‌وانه‌ بنه‌ماله‌ی ئه‌نوه‌ربه‌گی بیتواته‌و كورانی شێمه‌ی هارون و بنه‌ماله‌ی میران به‌گ و له‌سه‌رو هه‌مویوانه‌وه‌ براكه‌ی مه‌سعودب ارزانی نیهاد بارزانی و،براو كه‌سوكار و سكرتیرو كوره‌كه‌ی ده‌رویش ئاغا به‌رپرسی گشتی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی.
شێخ ریبوار ماموندیانی جیگری دووه‌می مه‌كته‌به‌ی كۆمه‌لایه‌تی گشتی و كوره‌كه‌ی شیخ ره‌شید گه‌ردی به‌ ئیعترافی سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د سابیر كه‌سایه‌تی دیاری مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی.
شیخ ریبوار زیاتر له‌ 70 ده‌فته‌ر دۆلاری خه‌ڵكی زه‌وت كردووه‌و، كوره‌كه‌ی شیخ ره‌شید گه‌ردی 40 ده‌فته‌ر دۆلارو، براكه‌ی سه‌رهه‌د ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ 50 ده‌فته‌ر دۆلار یان له‌ خه‌ڵكی به‌زۆر وه‌رگرتووه‌.
سه‌ید كاكه‌ سه‌ركرده‌ی به‌ناو بانگی باشووری كوردستان ، داوای كردووه‌ گشت ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌بانه‌ی جاش و ئه‌من و مه‌فرازی خاسه‌و موسته‌شار بوون ده‌ریان بكه‌ن و، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 500 هه‌زار دینار خانه‌نشین بكرین ، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ خه‌لكی كوردستان به‌چاوی قیاده‌ی جه‌عفه‌ل خه‌فیفه‌ ته‌ماشای مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی ده‌كات.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە