کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ماریا کوژرا؟

Wednesday, 09/03/2022, 23:55


ئایا شەرف ناوگەڵی ئافرتە یان نیشتمان و خاک و مافەسەرتایەکانی هەر تاکێکی کۆمەڵگاتە ؟


وەک ئەزانین لەچەند رۆژی رابردوو بەکوژرانی ماریا تەواوی سۆسیال میدایی داگیرکردوە فیدباکی ئەم رووداوە هەر وەک رووداوەکانی تەر دابەش بوون بەسەر دوو بۆچونەوە .
بەشێک دڵ خۆشەن و خۆشحاڵن ئەڵێن ئەم جۆرە ئافرتانە مەترسین بۆسەر کۆمەڵگا و داب نەریت و اخلاقی کۆمەڵگا و نەوەکانمان ! بەشێکی تەر هەروەک تەنیا لەپۆستێک و هیچی تەر ئیدانەی ئەم رووداوە ئەکەن و دڵگران و بئ هیچ پارچکردراێک  ! پەسیارە لێردە ئەوەیە ئایە سەرچاوەی ئەم دیاردە لەکوئێوە سەرچاوەی گرتەوە ؟هۆکار و فاکتەرەکانی پاڵنانی ئەم دیاردیە چین ؟ کە وا بەهێزوی و بۆ ماوەی ماوتەوە بنبر نکراوە ؟لێردا من وەک تاکێک لە کۆمەڵگایی کوردی بیرورای خۆم درباری ئەم بۆچوونە ئەڵێم تەنیا خۆشەم بەرپسیاری تەواوی وتارەکە و بۆچونەکانم لە ئەستۆ ئەگرەم 
بەلئ ئێمە کۆمەڵگایکین بۆ ماوەی ٣٠ساڵ نەمان توانی گۆرنکاری بەسەر رەنگە جیاوازەکانی نێوان سنوری دێگەڵەو ئەودیوی سنور بکەین !ئێمە بۆ ٣٠ساڵ 
تەنیا بۆمان هیە سەیری دوو کەناڵ و دوو ئاسمان و دوو ماڵ دوو سفرەو خوان بکەین و بیخۆین !وەک دەربرینیش  بۆمان هەبوو بڵێین کاکە یان مامە !بەپئ زەمەن بۆ ماوی ٣٠سال شتێکمان گۆری ئەویش مام بوو بە مامەی بچوک کاک بوو بە براگەورە ! لێردا کئ تاونباری سەرکیە لەم کارەساتەی بۆ ماوەی ٣٠سالی رابردوو ؟ بئ گومان کۆمەڵگا بۆ؟تۆ بۆماوی ٣٠ساڵ تا ئێستا نەزانیت !شەرف تەنیا ناو گەڵئ ئافرت نیە 
شەرف خاک و نیشتمان و ئازادی و مافەی سەرتایی هەرتاکێک لەم کۆمەڵگایە .شەرف ئەوەیە تۆیک لەئاست ئەم گەندڵ و دەز و خۆفرۆش و تاڵانچیانە بەلئ ستۆپ .لێردا شەرف بە مانای وەشە تۆ ئەگەیت بەوە کە تۆ شەرفەت هیە .نەک هەر ئێوە بۆ هەموو مامۆستایانی ئاینی و هیزبە ئیسلامیەکانیشەوە براستی هەر باسی ئەوان نەکەین باشترە چونکە وەک خۆتان و کۆمەڵگای پیرۆزی ئیسلام و دین و قورئانئش رێگا بەو جلادو بئ رەوشتانە نادات بەلام ئەوان لەپاڵ مینبەر و حەباکانیان وە کڵاوی خۆیان گرتەوە کە با نەی بات !مەگەر قورئان فێری بوێری ئەوی نەکردون لەهمبەر ناهەق بەڵیت ناهەق ؟
بەڵئ هەر بۆیە کاتێک تۆ هیزب و حوکمەتکەت و دەستەلاتدارانی هەرێمەکەت هۆز و بنەماڵ و عەشیاری بوون خۆیان دەستایان سور بوو بەخوێنەی گەل ژەن و پیاو و رۆڵەی ئەم کۆمەڵگایە تۆ چاورێی چیت ؟ ئایە تۆ هێشتا نەگەیشتی بەو ئەنجامەی کە تۆ ماریا بە مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگا بزانیت ئەم دەز و گەندەڵی و مافیاو خاک فرۆش و بە مەترسی نەزانیت لەسەر کۆمەڵگا و ئایندی تۆ و نەوی داهاتوت ؟بۆ چی شەرف ئەوە نەبئ مناڵی بەرپرەسەکان هەر رۆژەو لەوەلاتێک رائەبوێرن و سێکس ئەکەن قومارە ئەکەن ؟بۆچی ئەوە شەرف نەبئ تۆیک بە سەری سپی لەناو بازارا کار ئەکەیت و بژێوێی رۆژانت دەست ناکەوێیت ؟بۆ ئەوە شەرەف نەبئ کاتێک تۆیک لەئاست ماڵ ومناڵەکانت شەرمەزاری ناتوانیت کارێکەت دەسکەوێیت و بە سەربەرزی بژیت ؟ ئایە ئەوان هۆکاری هەموو ئەو نەهامتیە نین ؟ئەی بۆ شەرەف ئەدی پاڵ ئەوان فیشک ئەدەی پاڵ ماریا ؟ ماریا خوشکی من نەبوو کەسی من نەبوو دراوسئ من نەبوو بەڵک و تاکێک بوو لە کۆمەڵگایی من ؟ئایە ئێوە دوای ئازادی ناکەن ؟ئێوە راپەرینتان نەکرد بۆ ئازادی و چەمکی دیموکراسی ؟ ماریا تەنیا بەدرکوتنی لەشوسیال میدیاو بە زردەخنێک و جگەرێک و تۆزێک سنگ روتی و دەربرینی هەستی و ئازادی و فیرین و دورکوتنەوە لەم تراژدیایی ئێوە تەنیا بە قەسکردن و بوختان و گاز گرتن  کە بۆتان دروستکردبوو؟وازتان نەهێنا تا کوشتان 
کوشتان !لەکاتێک تەواوی دەزگا و رۆژنامە کان و راگەیاندنەکانتان و مزگەوت و تکیەو دیوخانتان و مامۆستاو رۆشنبریتان بەدەست خۆتان و هی خۆتانن ؟ئینجا ئەو تاونبارە ؟من بە ئێوە ئەڵێم ئێستا کامیان مەترسین بۆ سەر کۆمەڵگا ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە