ئەم کەلتورەی، کە ماریای کوشت!
Thursday, 10/03/2022, 3:18
وتەی مەلا مستەفا بارزانی، ئۆستورەی کوردایەتی دیوەخان، سەبارەت بە ماف و دەوری ژن لە کۆمەڵگا دا:
(ژن دەبێ دەفرێ خۆ بشوا، شێوێ خۆ لێنێ، نانێ خۆ بکا، گانێ خۆ بدا.)
خوێنەری هێژا، نەتەوەیێک بەم عەقڵە گۆش درابێ، کوژرانی ماریاکانی بە دەستی باب و براکانیان شتێکی چاوەڕوانکراوە.
لێم ببورن بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی نەتەوە. چونکە خەڵکی خاوەن ئەم کەلتورە تایبەتمەندی نەتەوە بوونی تێدا نیە.
دروستتر ئەوەیە ئەم کۆمەڵە بە ئۆمەت پێناسە بکرێن.
ئۆمەت(اُمَّت)= واژەیێکی عەڕەبیە لە ڕێشە دا بە مانای وشترگەل بەکار هاتوە ، ئەمڕۆ بۆ قەوم،قەبیلە و عەشیرە بەکار دێ.
دەستەواژەی گەل لە ناو کورد دا بە مانای نەتەوە ناسراوە. بەڵام ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ئاژەڵان. لە گەڵ (گلّه) ی فارسی یەک ڕێشەیان هەیە. لە فەرهەنگی فارسی عەمید ئاوا مانا کراوە:
گلّه= رمه، گروه، دسته، احشام، رمۀ گاو و گوسفند و سایر چهارپایان.
گەل لە هەنبانە بۆرینە دا
کوردی= کۆمەڵ، زۆر، زیدە، پاشگری کۆ، کۆمەڵە بنیادەمی هاو نەژاد و خاوەنی زمان و خدە و خووی تایبەتی بە خۆیان.
فارسی= گروه، بسیار، ملت، پسوند جمع.
گایەل لە هەنبانە بۆرینەی هەژار= گائەل، گاگەل. فارسی= رمهٔ گاو، گلهٔ گاو.
لە نێو ئاژەڵداراران دا بە کۆی بزن دەڵێن= بزنەگەل.
نەتیجە وەردەگرین کە واژەی گەل بۆ هەر دوو کۆی ئاژەڵ و مرۆڤ بە کار دێت. هاوتا و هاوتەریب نیە لە گەڵ nation و peopleی ئینگلیسی.
مانای nation لە فارسی= ملت, کشور, امت, قوم, طایفه, خلق.
مانای people لە فارسی دا= مردم, خلق, مردمان, قوم, ملت, جمعیت.
پێویستە پسپۆڕان و زمان ناسان لە جیاتی گەل وشەی تر ببیننەوە یان دایڕێژن.
لە پێشدا با خۆمان لە ئاژەڵان جیا بکەینەوە. خۆمان بکەینە مرۆڤ. دوایە لافی مرۆڤایەتی، ئازادی و دێموکڕاسی و سەربەخۆیی و... لێبدەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست