دەسەڵاتی کوردی و خۆزگە بە چەتەیەکی بەکەرامەت!
Monday, 07/03/2022, 20:05
هەرچی دەکەی بیکە بەڵام ڕێگەی چاکە مەشێوێنە(لاتقطع سبیل المعروف)!هەندێکجار بیرم دەکەمەوە بۆ خەڵک ڕەحمەت بۆ سەدام حسێن دەنێرێت؟!
سەدام حسێن هەرگیز (سبیل المعرف) نەپچڕی، دەسەڵاتی کوردی کە دەستی پێکرد بە پچڕاندنی (سبیل المعروف ) دەستی پێکڕد!
سەڕدەمێک دزی پیاوەتی و شەهامەتبوو، ئیتر ڕۆژێک دزەکان لە چایخانەیەک کۆ دەبنەوە و دەلێن ؛ هەر کەس بتوانێ ئەسپەکەی حەسەن بدزێت ئەوا کەسێکی زیرەک و بەتوانایە ، هەندێک لە دزەکان لەناو خۆیاندا دەلێن هەرکەس ئەو کاڕە بکات خەڵاتی دەکەین.
ئیتر لای خۆیەوە یەکێک لە دزەکان ناوی حیدر دەبێت کە ئاخێک هەڵدەکێشێت دەبێت هەڕ ڕۆژێک ئەسپەکەی حەسەن بدزم.
رۆژگار دێت و دەڕوات، حیدر زۆر بەدوای حەەن دەکەوێت لە فرسەتێکدا ئەسپەکەی بدزێت، رۆژێک لە بیابان حیدر زۆر چاوەرێی حەسەن دەکات لەو بیابەنەوە بێت و ئەسپەکەی بدزێت، ئیتر هیڵاک و تینوو دەبێت و بێهێز دەبێت ، ئیتر لە ناکاو حەسەن بەوێدا تێدەپەرێت دەبینێت کەسێک خەریکە دەمڕێت لەتینوودا و بێهۆش و ماندوو ، ئیتڕ ئاوی دەداتێ کەمێک حاڵی باش دەبێت.
حەسەن؛ ناوت چیە؟چی دەکەی و دەڕۆی بۆ کوێ؟
حیدر؛ ناوم حیدەرە و لەم بیابانە وێڵ بوومە و شاڕ ئاڕاستەی شاڕم لێ تێکچووە.
حەسەن؛ کێشە نیە، تازە من و تۆ پێکەوەین ، یارمەتیت دەدەم، بۆ چ شاڕێک دەچیت؟
حیدڕ ؛ واللە هیچ هێزم تێدا نیە و دەمەوێت بڕۆم بۆ فڵان شاڕ.
حەسەن ؛ دەی باشە منیش بۆ ئەوێ دەچم.
حیدەر ؛ بەڵام بەخوا من ئەوەندە هیڵاکم ناتوانم هەنگاوێ بنێم ، مەگەڕ سواری ئەسپەکەی خۆتم بکەی.
حەسەن؛ دەی باشە تۆ سواری ئەسپەکە بەو من بەپێ لە پێشتەوە دەڕۆم.
حیدەڕ سواری ئەسپەکە دەبێت و دەیدزێت و پەنجا بۆ سەد مەترێ دووڕ دەکەوێتەوە.
حەسەن ؛ حیدەر حیدەر بەس بوەستە یەک قسە.
حیدەڕ؛ توزێک ڕادەوەستێت ، فەڕموو گوێم لێتە نەزان ، ئەسپەکەتم دزی، تۆ ئەو پیاوە نەبووی وا بە زیرەکی باسیان کڕدی.
حەسەن؛ حیدر ئەسپەکە پیڕۆزت بێت، هەڕچەن ئەو ئەسپە زۆر زۆر لەدڵمدا شرینە، بەلام پیرۆزت دەجار پیرۆزت بێت بەڵام توخوا لای خەڵک مەلێ نەخۆشبووم یاڕمەتی دام و خۆی سواڕی ئەسپەکەی کڕدم و ڕفاندم.
حیدر؛ جا چیە ، با واش بلێم هیچ لە مەوزوع ناگوڕێت.
حەسەن؛ نا نا حەیدەڕ گیان کۆمەڵگا پێویستی بە متمانە و کاری باش و خێر و چاکەیە، کارێک مەکە ببیتە هۆی شێواندنی رێگای چاکە(لاتقطع سبیل المعروف)، حەیدەڕ گیان تەنانەت دزەکانیش لەنێو خۆیان پێویستیان بە متمانە هاوڕێیەتی و کاری چاکەیە.
حیدەڕ ؛ وا دەگەڕێمەوە ئەسپەکەت بۆ دەگەڕێنمەوە، مەمنونت دەبم کە وانەیەکت بەنڕخت لە ژیانم فێر کرد.
لێرەوە بۆمان دەڕدەکەوێت دزێک ئەگەر تۆزێک کەڕامەتی هەبێت (سبیل المعروف) نەپچڕاند بەڵام دەڤەڵاتی کوردی لە ساڵی 1991 کە دەستی پێکرد بە پچڕاندنی (سبیل المعروف ) دەستی پێکرد.
بەناوی ئازادیەوە دەستیان پێکرد، هەر لە دەستپێکردنەوە کەوتنە کوشتنی شاعیر و رۆژنامە نوس ئازادیخوازان.
بە ناوی دیموکراسیەوە دەستیان پێکرد بە حوکمی بنەماڵە کۆتاییان پێ هێنا!
بەناوی دەستپاکیەوە دەستیان پێکرد، دەستیان کرد بەدزی و رووتانەوەی میڵلەت و فڕۆشتنی ژێرخان و سەرخانی ئەم نیشتمانە، تەنانەت ئەو مەوادە خێرخوازیانەی بۆ میڵلەت دەهات لەلایەن رێکخڕاوە خێرخوازیەکانەوە دەیان دزی.
بەناوی بازاڕی ئازاد و هەڕزانکردنی بازاڕ دەستیان پێکرد، بازاڕیان مۆنۆپۆڵکڕد و تەواوی مەواد و پێداویستیەکانی ژیانیان لەسەر خەڵک گڕانکڕد.
سەدام کە کەسێکی بکوشتایە زۆر مەڕدانە لەناو بازاڕدا دەیکوشت و پاڕەی فیشەکەکانیش ـیان لە خاوەن ماڵەکە وەڕ دەگڕت.
ئێستا دەسەڵاتی کوردی بیەوێت کەسێک بکوژێت شەو بە دەم و چاوی هەڵپێچڕاوە هەڵدەکوتنە سەری، سبەی هەڵدەسن فڵان مسئوڵ دەلێت فلان بوو، فیسان دەلێت فیسار بوو، یان دڕۆیەکت بۆ هەڵدەواسن دەلێن کاکە ئەنسار بووە، جەماعەتی ئەنسار خۆیان کوشتویانە، ئیتر لەم جۆڕە گاڵتەجاریە کە مناڵیش بڕوا بەو قسە و سیناڕیۆانە ناکات.
دەسەڵاتی کوردی لە هیچ شتێکدا لە دەسەلات و حکومەت نەچووە، هەرگیز دەمارێکی مەڕدی تێدا نەبووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست