کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئوکراین و پلانی روسیا

Monday, 07/03/2022, 14:37


دەسەلاتی ڕوسیا لە ئاسیای نێوەراستدا و پەرە سەندنی دەسەڵاتی ناتو هەوڵدان بو ئەندامبونی ولاتی ئوکراین لە ناتودا.


پلانی پوتین و دەسەلاتدارانی ڕوسیا بۆ بەرفراوان کردنی ڕوسیا و هینانەوەی یەکێتی سۆڤیەت و داگیرکردنی چەن ولاتی دراوسێ کە لە ڕوسیا دابڕاون و سەربەخۆیی ولاتیان ڕاگەیاندوەو خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆن  بخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی و  بە هەڵگیرسانی شەڕ ڕێگا لە ناتۆ بگرێت کە هەوڵ دەدات وڵاتانی دراوسێی ڕوسیا  بێنێتە نێو ڕێزەکانی ناتو ، لەم بوارەدا ڕوسیا هەست بە مەترسی دەکات کە بەردەوام دەسەڵاتی ڕوسیا لە ڕوژهەڵاتی نێوەڕاستدا کەم دەبێتەوە،  بەم شێوەیە دەیەوێ گوشار بخاتە سەر ئەوروپا و ئەمەریکا  دەسەڵاتی ناتوۆ لە ئاسیادا کەم بکاتەوە. بێگومان پلانی سەرەکی روسیا هەوڵ بۆ وەدەسهێنان و داگیر کردنی ولاتی ئوکراین  قودرەتی خۆی بسەلمێنێ ئەگەر بە ڕێکەوتنێک نەگەن دەتوانێ شەڕی جیاهنی سیهەم دەست پێ بکات.

دوای چونیەتی کوتایی ئەم شەڕە پلانێکی دیکە لە ئارادایە  لە نێوان چین و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە سەر وڵاتی وێتنام بە دڵنیایەوە ئەو پلانە دوای کۆتایی پلانی ڕوسیا وڵاتی چین دژ بە ئەمەریکا لە سەر ویتنام دەست پێ بکات، هەڵگیرسانی ئەم شەڕە بە هاوبەشی وڵاتی ڕوسیا و چین  و توپی یاری ئەم پلانە کەوتوەتە  خاکی ئێران و ئەفغانستان کەواتە دەسەڵاتی تاڵەبان و کۆماری سێدارە کە دەبێ بە کۆڵ ڕایکێشن و لە خزمەتی ئەم دودەسڵاتەدا بن، کە لە داهاتودا هیچ سودێکی بۆ ئەم دو وڵاتە نێە  بە پێچەوانەوە لە بەرژەوەندی گەلانی ئێران و ئەفگانستاندایە.

ڕوانگەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریاکا و ئەوروپا لە بواری سیاسی و ئابوریدا بە چ لایەکدا تێپەڕدەبێ  بێگومان گوشاری ئابوری  بؤ هەردولا کاریگەری دەبێت و لە م نێوانەدا زیاتر ڕوسیا زیانبار دەبێت و ئابوری دادەڕمێت، بەگشتی هەڵگیرسانی ئەم شەڕە  وڵاتی ڕوسیا تاوانبار دەبێت و باجی گەورە دەدات، بەبێ ئەوەی هیچ دەسکەوتێکی هەبێت،  بە دڵنیایەوە ولاتی ئوکراین دێتە نێو ناتۆ. بە پێیی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی ئەم شەرو بە سودی ئەوروپا و ئەمەریکا تەواو دەبێت.

بەردەوامی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئوکراین و ئەوروپا بەردەوام لە پەرەسەندندایەو و هەڵوێستی ڕوسیا دژ بە ئەوروپا ڕوونە  ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی گەورە هەیە   دیارە ولاتی ڕوسیا پێشتر بارودۆخی شەڕی هەڵسەنگاندوەو بڕیاری تەواوی داوە، ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لە لایەن ڕوسیاوە لە ئارادایە.

گرنگە  ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا  و ناتۆ بڕیار و هەڵوێستی جیدیان سەبارەت بەم هێرشە هەبێت و بە زوترین کات وڵامی ڕوسیا بەدەتەوە کە بەردەوامە لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان و شۆێنە مەدەنیەکان. تەنها گوشاری ئابووری بەس نیە بۆ وەستاندنی هەڵوێستیو بڕیاری ڕوسیا و دەبێ وەک خۆیان بەرنگاری ببنەوە.

بریاری کۆشکی سپی،  لە ئەمڕۆدا گۆشاری ئابوریە. لە داهاتودا بە پێی ڕوداوو و بارودۆخی  ناوچەکە  بڕیاراتی دیکە دەردەکرێت.

هەڵوێستی ئەوروپا بە هەمان شێوە گۆشاری ئابووری و هاوکاری وڵاتی ئوکراین لە بواری کەرەستەی پێشکەوتوی شەڕدا بەردەوامە و هەوڵ  دەدەن دەوڵەتی ئۆکراین پێش بە پێشڕەوی و داگیرکاری وڵاتی ڕوسیا بگرێت، لە داهاتودا ئەورپاش هەڵوێست یان بڕیاری جدی سەبارەت بە هێرشی ڕوسیا دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە