کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان، یان سەرەستان؟

Saturday, 05/03/2022, 21:54


سەددام حوسێن وحیزبی بەعس لە باشووری کوردستان نەیانتوانی کورد بخەسێنن.کە چی دوای راپەڕینی خەڵك حیزبەکوردیەکان هاتنەوە سەر حازریی ودەستیان کرد بە خەساندنی کورد لە باشووری کوردستان.لەوکورتە وتارەدا بە هیچ شیوەیەک مەبەستم بێ ڕێزیی بە نەتەەی کورد نییە لە باشووری کوردستان.بەڵام هیندێک راستی هەن کە بۆ شآردنەوە نابن.لە ماوەی سی ساڵ دەسەكاتی ئەو دووبنەماڵەیە کارێكی وایان کردوە کە جەماوەرخۆزگە بۆ سەردەمی سەددام بخوازێ.بۆ؟
باشووری کوردستان بۆتە سەرەستان!بۆ بەنزین خەڵک سەرەدەبەستن!بۆ غازسەرەدەبەستن!بۆ مووچە سەرەدەبەستن! بۆ نەفەت سەرەدەبەستن!زبڵوخۆڵ وڵاتی تەنیوە!بێكاری لەوپەڕی خۆیدایە!رەخنەگرلە زینداندایە!
رێوی بە پەڕتاوڕای دەکرد،لە چۆلگەیەکداتووشی شێربوو.شێر لێی پرسی مام ڕێوی ئەو بۆ چی ئاوا بە پڕتاو بەپەلە ڕآدەکەی؟رێوی بە شێری گووت بۆ نەتزانیوە؟
شێڕ گووتی:چی بزانم ؟من ئاگام لە هیچ شتێک نییە.رێوی گووتی دەسەڵات دەستوری داوە هەر گیان لە بەرێکی وێنەی من وتۆسێ گونی هەبێ دوویان دەردێنن!مام شێرلە جوابی ڕێویداگووتی:باشە بۆ پێم ناڵیی خۆ من تۆ هەردووکمان خاوەنی دوو گوونین.
ڕێوی لە جوابی شێرداگوتی:بێ بەختیەکە لەودایە سەرەتا گوونەکان دەردێنن ،پاشآن دەیبژێرن تا بزانن دوون یان سێن!بۆیە تا بە سەرەمان نەهاتووە وگوونیان دەرنەهێناوین ڕآبکەین.
کورد کوژەکەی ،کوڕی مەسعود بارزانی، مەسروور بەئاشکرادەڵێ،ئێـمە سواڵکەرنین کە  هەر مانگێک بچینە بەردەرگای بەغدا سواڵ بکەین.لە راستیدا راست دەکا.مەبەستی بنەماڵەکەی خۆیەتی کە سواڵكەرنین ومیلیونێڕن،مەبەستی خەڵك نییە.
دوای راپەرێنی خەڵكی خاوەن شەهید لە باشووری کوردستان،ئەگەر بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی جڵەوی دەسەڵاتیان بەوشێوەیە دەدەست نەگرتبایە ئێستیش جەماوەری کوردستان وایاندەزانی ئەوانە شۆڕشگێڕن.
هەزار خۆزگە کاتی خۆشی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەو سەردەم قازی محەممەد کۆماری راگەیاند بۆ کوردستان،ئەو کۆمارە پێنج ساڵ بەردەوام بایەودەسەڵات کەوتبایە بەر چەنگی بنەماڵەی قازی محەممەدولایەنگرەکانیان.ئەوکات دەردەکەوت بایی چەندن.
هەزار خۆزگە،دوای نەمانی کۆماری ئیسلامی،دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان گەڕآبانەوە رۆژهەڵاتی کوردستان وبۆ ماوەی پێنج ساڵ دەسەڵاتیان بەدەستەوە بایە،ئەو کات دەردەکەوت بایی چەندن.گومانم لەوەدانییە زۆریی ناخایەنێ رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەبێتە سەرەستان!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە