ئەگەر مەلامستەفا بارزانی لە دایک نەبووبایە
Thursday, 03/03/2022, 1:50
مێژووسەرزەویەکی پان وبەرین وبێ سنوورە.لە مێژووی هەروڵاتێکدا زەوی کێڵگەیە ومرۆڤەکان جووتیار.ئەو مرۆڤانە یان نەتەوەیەک هەنگاو بەرەوپێشکەوتن دەنێ کە بەروبومێکی پڕبەهەرەوپیت وبەرەکەت لەو زەویە بستێنێ کە پێی دەگووترێ مێژوو.جووتیاری هوشیار هەمان نەتەوەی هوشیارە،نەتەوەی هوشیاریش سەرکردەی زاناولێهاتوو دەکاتە پێشهەنگیی خۆی تا بە ئامانجەکانی بگا.گووتنێکی بە نرخ لە کوردەواریداهەیە کە دەڵێ: کەسێک خەوتبێ،وەخەبەرهێنانی هاسانە.بەڵام ئەگەر کەسێک خۆی لە خەوتن بدا،وەخەبەرهێنانی دژوارە.ئەو گووتنە تاڕادەیەکی زۆر رووی لە کۆمەڵگای باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستانە.لێرەدا زیاترمەبەست لەو بەشە لەوڵاتە کە سی ساڵ دەبێ لەژێرچەنگی بنەماڵەی بارزانیدا دەناڵێنێ وداگیرکراوە!هەر دەڵێی دانیشتوانی باشووری کوردستان خۆیان لە خەوداوە وبڕیاریان داوە لەو خەوە گرانە رانەپەڕن.
چەندرۆژی رابوردووساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلامستەفابارزانی بوو.شەپۆلی رووداوە سیاسیەکانی باشووری کوردستان وبەرژەوەندیخوازەکانی زلهێزەکان وای رەخساند کە بنەماڵەی مەلا وەک ئەکتەرێکی ناسراوبێنە سەر گۆڕەپانی سیاسەت ووەک رزگاریدەرێکی کورد خۆیان پێناسە بکەن.
مێژوو،فێرگەی دوولایەنە بۆ هەر مرۆڤێک وهەر حیزبێک کە ئاڵای خەباتی بەدەستەوە گرتووە.لایەنی ئەرێنی ولایەنی نەرێنی تای تەرازووی تێکۆشآن بۆ رزگاریی گەلێک کاتێک قورستر دەبێ کە سەرکردەیەک بە پشتبەستن بە گەلەکەی وچاندنی تۆوی خۆشەویستیی لە ناو گەلەکەیدا ژیان تێكەڵ بە ئازادی ورزگاری بکا.هەرچی لاپەڕەکانی رابوردووی مەلا مستەفاوپاش ماوەکانی هەڵدەسەنگێنم،هیچ رووپەرێکی ئەرێنی نادۆزمەوە کە هەنگاوێکیان بۆ پرسی وکوردوسارێژکردنی جەستەی برینداری خاکی نیشتمان هەڵگرتبێ.
مەلامستەفا دیکتاتۆڕ نەبوو،چون هیچ کاریگەریەکی لەسەر رووداوە سیاسیەکانی کوردستان وناوچەکەدانەبووە،تەنیا بووکەڵەیەکی دەستی سازمانە سیخۆریەکانی زلهێزەکان جیهان بووە کە کاری تێكدان ووێڕانکردنی کوردستان وبە کوشتدانی مرۆڤی کورد بووە.مەلا تەنیا سەرۆک خێل وسەرۆک عەشیرەیەک بووە کە رۆڵی ئەرێنی بۆ داهاتووی چارەسەریی کێشەی کورد لەدەستدانەبووە.ئیستالین دیکتاتۆڕ بوو،هیتلێردیکتاتۆڕ بووە،سەددام وقەزافی و…دیکتاتۆڕ بون.
مەلا جگە لە مرۆڤ کوژێک کە ئامرازی دەستکردی بیانی بووبێ هیچی لێ شین نەبۆتەوە.باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە تەنانەت نەیتوانی منداڵەکانی خۆشی بە باشی پەروەردەبکا،چون ویستوویە وەک خۆی درێژە بەکاولکاریی بدەن.ئەوە نییە سی ساڵە هەمان رێچکەی باوکیان رەچآو دەکەن!
هیچ گومان لەوەدا نییە،ئەگەر مەلامستەفا لە دایک نەبووبایە بارودۆخی کوردستان بەرەو ماڵوێڕانی هەنگاوی نەدەنا.ئەوەندی کە خۆی وەک تێکۆشەربە خەڵک ناساندووە،سەت هیندە بۆتە مایەی نەهامەتی بە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان.گووتنە بەنرخەکەی کوردیی دووپات دەکەمەوە: کۆمەڵگایەک لە خەودابێ،وەخەبەرهێنانی هاسانە،بەڵام کۆمەڵگایە خۆی لە خەو بکا،وەخەبەرهێنانی دژوارە.
خۆزگە مەلا مستەفا لە دایک نەدەبووتاپاشآن کۆچی دوایی بکا،.بە بوونی ئەو مەلایە من خۆم بە شەرمەزاردەزانم.هیوادارم ئەو کوڕە هەژارانەی کە چەکیان بۆ بنەماڵەی مرۆڤ کوژی بارزانی لە شآن کردوە وخۆیان وەک پێشمەرگەی خاکی کوردستان پێناسە دەکەن،رۆژێک زووتر لە خەوڕآبن وچیدی نەبنە کۆیلەی بنەماڵەی بارزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست